ده‌قی نامه‌ی خانمه له سێداره دراوی ئێرانی ره‌یحانه جه‌باری بۆ شوعله خان ی دایکی
یاد قوربانی - بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی کردویه‌تیه کوردی
رێحانه به‌ده‌م داوای به‌رپرسێكی
باڵای هه‌واڵگری ئێرانه‌وه ده‌چێت، كه داوای لێكردبوو سه‌ردانی بكات تا
كاری دیكۆری ناو ماڵی بۆ بكات، لێره‌وه چیرۆكه تراژیدییه‌كه‌ی رێحانه
ده‌ستپێده‌كات. كه ئه‌وكات (19ساڵ) بوو
به‌رپرسه‌كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی
رێحانه بۆ ماڵیان هه‌وڵده‌دات ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ریی، به‌ڵام
ئه‌و به‌رگری دهكاتو ناهێڵێت، چه‌قۆیه‌ك لهبهرپرسهكه دهداتو به‌و
هۆیه‌وه ده‌مرێت.
شه‌مه 25/10، حكومه‌تی ئیسلامی ئێرانی دوای زیاتر له پێنج ساڵ زیندانی رێحانه‌ی به‌تۆمه‌تی كوشتن له‌سێداره‌دا.
له‌مانگی چواری ئه‌مساڵدا رێحانه
نامه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ دایكی (شوعله) ده‌نوسێت‌و چالاكه‌وانانی ئێرانی
بۆ ئینگلیزی وه‌ریانگێڕاوه‌و له‌گۆڤاری سله‌یتی ئه‌مریكیدا بڵاوبۆته‌وه.
له‌نامه‌كه‌دا رێحانه داواده‌كات كه ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی نهنێژنو بیبه‌خشن به‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیانه:.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه‌تی
شوعله‌ی ئازیز، من ئه‌مڕۆ پێیان
وتم كه كاتی ئه‌وه هاتوه له‌ژێر یاسای قه‌ساس (یاسای سزادانی ئێرانی)
سزابدرێم. من دڵم شكا، تۆ بۆ پێشتر پێت نه‌وتم كه گه‌یشتومه‌ته دواین
لاپه‌ڕه‌ی كتێبی ژیانم؟ هه‌ستناكه‌یت ده‌بوو بزانم؟ ده‌زانیت من چه‌ند
شه‌رمه‌زارم كه تۆ غه‌مگینی. بۆچی پێت نه‌وتم تاكو خێرا هه‌لی ئه‌وه‌م
هه‌بێت ده‌ستی تۆ و ده‌ستی باوكم ماچكه‌م؟
جیهان ڕێگای دام تاكو 19 ساڵی
بژیم، ده‌بوو له‌و شه‌وه شومه‌دا منبومایه ئه‌وه‌ی كوژرا. جه‌سته‌م له
سوچێكی شاردا فڕێده‌درا و دوای چه‌ند ڕۆژێك پۆلیس تۆیان ده‌برده پزیشكیی
دادوه‌ری بۆ ده‌ستنیشانكردنی ته‌رمه‌كه‌م و له‌وێ پێشیاندهوتی كه
ده‌ستدرێژی سێكسیم كراوه‌ته سه‌ر. بكوژه‌كه‌م هه‌رگیز نه‌ده‌دۆزرایه‌وه
چونكه ئێمه ده‌سه‌ڵات و پاره‌ی ئه‌وانمان نیه. دوای ئه‌وه تۆ ژیانت به
شه‌رمه‌زاری و چه‌رمه‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بوو و دوای چه‌ند ساڵێ له
خه‌فه‌تدا ده‌مردیت.
به‌ڵام به‌و چهقۆلێدانه
نه‌عله‌تیه چیرۆكه‌كه گۆڕدرا. لاشه‌م له سوچێكدا فڕینهدرا به‌ڵكو
فڕێدرایه زیندانی ئه‌ڤین و ژوره زیندانه تاكهكهسیكانیهوه، ئێستاش
له زیندانی قهبرئاسای شههرهڕای. به‌ڵام چاره‌نوس قبوڵ بكه و ناڕازی
مه‌به، تۆ خۆت چاك ده‌زانیت كه مردن كۆتایی ژیان نیه.
تۆ خۆت فێرت كردم كه مرۆڤ دێته
جیهانه‌وه تاكو وانه‌یه‌ك فێربێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو لهدایكبونێكیشدا
به‌رپرسیارێتی زیاد ده‌كات. من فێربوم كه هه‌ندێك جار ده‌بێت مرۆڤ
بجه‌نگێت. بیرمه چیرۆكی ئه‌و كابرایه‌ت بۆ باسدهكردم كه دژی قامچی
به‌ده‌ستێك به‌رهه‌ڵستی كردبوو و قامچیبهدهستهكه له‌سه‌ری دابوو و
كوشتبووی. تۆ پێت وتم كه بۆ داكۆكی كردن له به‌ها و مهبدهئهكان ده‌بێت
ئاماده‌بیت بمریت.
تۆ فێرت كردنین كه ده‌چینه
قوتابخانه ژنێكی ئازابین له‌به‌ر كێشه و دهمهقاڵێكاندا. بیرته چه‌ند
له‌سه‌ر ههڵسوكهوتهكانمان و له‌سه‌ر لاوازبون ڕه‌خنه‌ت لێده‌گرتین؟
به‌ڵام تۆ هه‌ڵه‌بویت. دوای ڕوداوه‌كه ئامۆژگاری و وانه‌كانی تۆ سودی
نه‌بوو بۆم. كاتێك له دادگا بانگكرام، فرمێسكێكم نه‌ڕشت، نه‌پاڕامه‌وه.
من شین و شهپۆڕم نه‌كرد چونكه متمانه‌م به یاسا هه‌بوو، كه‌چی كه له
دادگا ئاوا ده‌ركه‌وتم وتیان بكوژێكی دڵڕه‌ق و تاوانبارێكی بێههستی.
من تۆمه‌تباركرام به بێههستی
به‌رانبه‌ر تاوان. سه‌یركه، من مێشولهكانیشم نه‌ده‌كوشت و قالۆنچهكانم
به هه‌سته‌وه‌ره‌كانیان فڕێ ده‌دا تا ئازاریان پێنه‌گات، به‌ڵام ئێستا
بكوژێكی پیلانگێڕم. كه باسی مامه‌ڵه‌كردنی خۆمم له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان كرد بۆ
دادوه‌ره‌كه، به‌وه له‌قه‌ڵه‌مدرا كه من حه‌زم كردوه وه‌ك كوڕ مامه‌ڵه
بكه‌م، كه سه‌یره وا ده‌ڵێن له كاتێكدا من له كاتی تاوانه‌كه‌دا
نینۆكم بۆیهكرابوو.
ئای چ گه‌شبینه ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی
دادوه‌ریی له دادوه‌ره‌كان ده‌كات! دادوه‌ر وتی من وه‌ك كوڕ وام و وه‌ك
كوڕ مامه‌ڵه ده‌كه‌م، بۆ ساتێك بیری نه‌كرده‌وه كه من ده‌ستم زبر نه‌بوو
وه‌ك یاریزانێكی بۆكسێن، كچێتیمی نه‌دی. دایكه ئه‌م وڵاته‌ی تۆ
خۆشه‌ویستیمت بۆی ڕواند هه‌رگیز منی نه‌ویست، كه‌سیش پاڵپشتی نه‌كردم كاتێك
له‌ژێر زه‌بری لێكۆڵهرهوهكهدا خه‌ریبو به‌گریان چاوم ده‌ربێت و گوێم
له ناشرینترین جنێوه‌كان ده‌بوو كه پێمده‌درا. كاتێك حه‌وسه‌ڵه‌م نه‌ما و
بۆ نه‌هێشتنی دواین جوانی كچێتیم سه‌رم سفركرد، پاداشتی ئه‌وان بۆ من 11
ڕۆژی زیندانی تاكه‌كه‌سی بوو.
![]() |
ره‌یحانه جه‌باری |
شوعله گیان، كه ئه‌م قسانه‌ت
پێگه‌یشت مه‌گری. كاتێك له‌یه‌كه‌م ڕۆژدا و له بنكه‌ی پۆلیس ئه‌فسه‌رێكی
لێكۆڵینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نینۆكم بۆیه كردبوو لێیدام و ئازاریدام
ئینجا تێگه‌یشتم كه له‌م چه‌رخه‌دا كه‌س به‌دوای جوانیدا نه‌گه‌ڕێت، جوانی
ڕوخسار و جوانی فیكر و خهونهكان، ده‌ستوخه‌تی جوان، جوانی چاو و نیگا،
هه‌تا جوانی ده‌نگیش قیمه‌تی نیه.
دایكی ئازیزم، من بیر و باوه‌ڕم
گۆڕاوه به‌ڵام خه‌تای تۆ نیه. وشه‌كانم ته‌واونابن و هه‌موویم داوه‌ته
ده‌ست یه‌كێك بیگه‌یه‌نێته ده‌ستت دوای ئه‌وه‌ی بێ ئاگاداری و حزوری تۆ
لهسێدارهدهدرێم، من وه‌ك میراتیه‌ك زۆر نوسینی ده‌ستخه‌تی خۆم بۆ
جێهێشتویت.
به‌ڵام پێش مردنم شتێكم لێت
ئه‌وێت، تۆش به ههرشێوهیهكبێت ده‌بێت داواكاریه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌یت.
له ڕاستیدا من ته‌نها ئه‌م شته‌م ده‌وێت له جیهان و له‌م وڵاته و له
تۆش. ده‌زانم ئه‌مه كاتی ده‌وێت بۆیه ئه‌م به‌شه‌ی وهسێتنامهكهمت
ئێستا پێده‌ڵێم. تكایه مه‌گری و گوێ بگره. ده‌مه‌وێت بچیته دادگا‌و ئه‌م
داواكاریه‌یان پێبڵێیت. من ناتوانم شتێكی ئاوا له ناو زیندانه‌وه داوا
بكه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانه‌كه ناهێڵێت، له‌به‌ر ئه‌وه دوباره تۆ
ده‌بێت بۆ من زه‌حمه‌ته‌كه بكێشیت. ئه‌مه ته‌نها شته كه گه‌ر بۆشی
بپاڕێیته‌وه من دڵم ناشكێت، هه‌رچه‌نده چه‌ند جار پێم وتووی هه‌رگیز
نه‌پاڕێیته‌وه بۆی له مردن ڕزگارم بێت.
دایكی ئازیزم شوعله گیان، ئه‌ی
ئازیزتر له گیانی خۆم، من نامه‌وێت له‌ژێر خاكدا بڕزێم. نامه‌وێت چاوم
یاخود دڵه گه‌نجه‌كه‌م ببێت به خۆڵ. ده‌پاڕێمه‌وه لێت كه له‌گه‌ڵ
لهسێدارهدانمدا دڵ و گورچیله و چاو و ئێسكه‌كانم و هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام و
به‌شانه‌ی جه‌سته‌م كه ده‌كرێت بخرێنه سه‌ر مرۆڤێكی تر ده‌ربهێندرێن و
بدرێنه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه پێویستیان پێیه‌تی.
نامه‌وێت ئه‌و نه‌خۆشه‌ی
وه‌ریده‌گرێت ناوم بزانێت، نامه‌وێت چه‌پكه گوڵم بۆ بێنێت، هه‌تا نامه‌وێت
دوعاشم بۆ بكات. له قوڵایی دڵمه‌وه پێت ده‌ڵێم كه گۆڕێكم ناوێت تاكو
بێیت و له‌سه‌ری شیوه‌ن بكه‌یت و خه‌فه‌تباربیت. نا نامه‌وێت جلی ڕه‌شم بۆ
بپۆشیت. تكایه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ بده ئه‌م ڕۆژه ناخۆشانه‌ت بیربچێته‌وه.
بمده ده‌ست با و با دور بمبات.
جیهان ئێمه‌ی خۆشنه‌ویست،
چاره‌نوسی منی نه‌ویست. ئێستا من خۆم دایه ده‌ست قه‌ده‌ر و ده‌چمه
باوه‌شی مه‌رگه‌وه، به‌ڵام له دادگای خودادا سكاڵا له‌سه‌ر
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان تۆمار ده‌كه‌م، سكاڵا له‌سه‌ر شاملۆی لێكۆڵه‌ره‌وه تۆمار
ده‌كه‌م، له‌سه‌ر دادوهرهكهم، له‌سه‌ر دادوه‌ره‌كانی دادگای باڵای ئه‌م
وڵاته كه لێیاندام و كه‌م و كورتیان نه‌كرد له ئازاردانم، له‌سه‌ر
هه‌مویان داوا تۆمار ده‌كه‌م. له دادگای په‌روه‌ردگاردا، سكاڵا له‌سه‌ر
دكتۆر فهرڤهندی و قاسم شه‌عبانی و هه‌موو ئه‌وانه تۆمارده‌كه‌م كه به
هۆی هه‌ڵه و درۆكانیانه‌وه مافه‌كانیان خواردم و گوێیان به‌وه نه‌دا كه
زۆر كات ئه‌وه‌ی وه‌ك ڕاستی ده‌رده‌كه‌وێت ڕاستی نیه.
شوعله‌ی ئازیز، له‌ودنیا من و تۆ
سكاڵاكارین و ئه‌وان تۆمه‌تبارن، باببینین خودا چی ده‌وێت. ده‌مه‌وێت تا
ده‌مرم باوهشتكهم. خۆشم ده‌وێیت.
Comments
Post a Comment