شان و ملی سه‌رۆکی حکومه‌ت نه‌رم بکه‌ن
هێمن میرانی
لاسه‌نگی سیستمی سیاسی له بیست ساڵی
رابردووی هه‌رێمی کوردستان دۆخێکی دروست کردووه که حکومه‌ت له دوو کاتدا پارله‌مانی
له بیر بووه، له‌و کاته‌ی متمانه‌ی پێ ده‌درێ و له‌و کاته‌ش که بودجه‌که‌ی بۆ
په‌سند ده‌کا. بۆیه هه‌میشه ئه‌و ژماره که‌مه‌ی سه‌رۆکه‌کانی حکومه‌ت که له‌و
ماوه‌یه هاتوون و چوون، هاتنه پارله‌مان بۆ گفتوگۆ و را گۆڕینه‌وه به کارێکی
ئاسان نابینن. ئه‌مه وه‌کو ئه‌رکێکی ئاسایی سه‌یر ناکه‌ن به قه‌د ئه‌وه‌ی ته‌نیا
بۆ دۆخی نا ئاسایی به پێویست ده‌زانرێ، ئه‌مه‌ش چونکه له‌سه‌ر ئه‌وه رانه‌هاتوون
که ده‌زگایه‌کی دیکه هه‌یه چاودێریان ده‌کا، خه‌ڵکانێکی دیکه هه‌ن که ناویان
پارله‌مانتاره و ده‌توانن چاودێری کاره‌کانیان بکه‌ن و تا ئه‌ندازه‌ی متمانه لێ
سه‌ندنه‌وه و حکومه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌ستیان ده‌ڕوات.
![]() |
دانیشتنێکی پارله‌مانی کوردستان به به‌شداری سه‌رۆکی حکومه‌ت |
سیستمی سیاسی ئێمه له گه‌شه کردنه،
گۆڕانی هاوکێشه سیاسییه چه‌قبه‌ستووه‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی که سه‌رۆکایه‌تی
پارله‌مان و حکومه‌تیان دابه‌ش کردبوو، به ده‌ست به‌کاربوونی د. یوسف محه‌مه‌د،
سه‌ره‌تایه‌کی باشی راهێنان و سه‌ر و مل نه‌رمکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگر و
وه‌زیره گرنگه‌کان داده‌نێ.
ئه‌م
چوار ساڵه تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی گرنگه بۆ پارله‌مان که هێنده سه‌رۆک حکومه‌ت و
جێگر و وه‌زیره‌کانی بانگی پارله‌مان بکات که ئیدی به لایان سوغره نه‌بێ که
داوای روونکردنه‌وه‌یان لێ بکرێ و بانگ بکرێن بۆ پرسیار و وه‌ڵام.
به
جیاوازی گه‌وره‌ی نێوانیان، سه‌رۆکی حکومه‌تی به‌ریتانیا هه‌موو چوارشه‌مه‌یه‌ک ده‌چێته
پارله‌مان و له گه‌ڵ به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن گفتوگۆی ئه‌وه‌نده گه‌رم و توند ده‌که‌ن،
به قه‌د له‌زه‌تی دانیشتن به دیار یاریه‌کی تۆپی پێی نێوان ریال مه‌درید و
بارسیلۆنه بۆ هه‌وادارانی تۆپی پێ، ئێمه له‌زه‌ت له‌و کۆبوونه‌وانه‌ی پارله‌مانی
به‌ریتانیا ده‌که‌ین که راسته‌وخۆله BBC ه‌وه په‌خش
ده‌کرێ.
![]() |
لایه‌نێک له دانیشتنێکی چوارشه‌مانی پارله‌مانی به‌ریتانیا که سه‌رۆکی حکومه‌ت وه‌ڵامی ئۆپۆزیسیۆن و پارله‌مانتاران ده‌داته‌وه |
ئێمه داوا ناکه‌ین سه‌رۆکی حکومه‌تی ئێمه و
پارله‌مانی ئێمه وه‌کو به‌ریتانیا بن، به‌ڵکو ته‌نیا داوا ده‌که‌ین که چوونی سه‌رۆکی
حکومه‌ت وه‌کو موناسه‌به‌یه‌کی گه‌وره سه‌یر مه‌که‌ن به قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌بێ وه‌کو
راهێنان و سه‌ر و ومل گه‌رم کردن بێ بۆ ساڵ و خوله‌کانی داهاتووی پارله‌مان و
کابینه‌کانی داهاتووی حکومه‌ت.
Comments
Post a Comment