ئاماژه‌كانى گه‌نده‌ڵى و راپۆرته‌كانى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى
هێمن میرانى*
ساڵانه رێكخراوێكى نا حكومى نێوده‌وڵه‌تى به ناوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى Transparency International كه باره‌گاى سه‌ره‌كى له (به‌رلین)ه راپۆرتێك بڵاو ده‌كاته‌وه و تیایدا ژماره‌یه‌كى زۆرى وڵاتانى دونیا له رووى تێگه‌یشتن له ئاستى گه‌نده‌ڵى له كه‌رتى گشتیدا ریز به‌ند ده‌كات. به‌شێك له میدیاكانى دونیا به گشتى و میدیاكانى كوردستان به تایبه‌ت به‌رده‌وام ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ى گه‌وره له كاتى راپۆرت نوسین ده‌رباره‌ى ئه‌و راپۆرته ساڵانه‌ى ئه‌و رێكخراوه و وه‌كو پۆلێنبه‌ندى له گهندهڵترینهوه تا پاكترین وڵاتى دونیا ئاماژه بۆ ئه‌و راپۆرته ده‌كه‌ن. له كاتێك ئه‌م راپۆرته وه‌كو له ناوه‌كه‌یدا دیاره كه بریتیه له پێرِستى تێگه‌یشتنى گه‌نده‌ڵى Corruption Perception Index ئاماژه‌یه بۆ تێرِوانینى پیاوانى كار و ده‌سته‌بژێرى وڵاته‌كان ده‌رباره‌ى گه‌نده‌ڵى له كه‌رتى گشتیدا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به سروشتى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه هه‌یه كه تواناى پێوانه‌كردنى له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و رێكخراوه و هه‌ر داموده‌زگایه‌كى دیكه‌یه. ئه‌و وتاره روناكى ده‌خاته سه‌ر گه‌نده‌ڵى و ئه‌و راپۆرته و چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى و هه‌ندێ لایه‌نى گرنگ كه بۆ تێگه‌یشتن له دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى و پۆڵێنبهندیه ساڵانه‌كه‌ى شه‌فافیه‌تى نێو ده‌وڵه‌تى پێویستن.
گه‌نده‌ڵى چیه؟
گه‌نده‌ڵى وه‌كو دیارده‌یه‌كى نێو زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یه‌ك پێناسه‌ى تایبه‌ت و برِاوه و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى نیه. زانایانى سیاسه‌ت له گۆشه نیگایه‌ك و قانون زان و مرۆڤ‌ناس و ئابوریناس و كۆمه‌ڵناس له گۆشه نیگاى دیكه‌وه سه‌یرى ده‌كه‌ن و پێناسه‌ى ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ر سه‌رقاڵ نه‌كه‌ین به‌و كێشمه‌كێشه نهبرِاوه و یهكلانهكراوهییهى له نێو لێكۆڵه‌رانى ئه‌م بواره‌دا هه‌یه، پشت ده‌به‌ستین به پێناسه‌یه‌كى گشتگیر كه رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى و بانكى نێوده‌وڵه‌تى و به‌شێكى زۆرى لێكۆڵه‌ران به پێناسه‌یه‌كى باشى ده‌زانن كه بریتیه له " خراپ به‌كارهێنان و سوود وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات و سهروهتى نیشتیمان بۆ قازانجى تاكه كه‌سى یان قازانجى تایبه‌تى بۆ كه‌سى لاده‌ر یان هه‌ر گروپ و ده‌زگایه‌ك كه له بنهرِهتدا ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سامانه‌ى به تایبه‌ت بۆ نه‌خراوه‌ته خزمه‌ت". له به‌ر رۆشنایی ئه‌م پێناسه‌یه لێكۆڵه‌رانى بوارى گه‌نده‌ڵى باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌نده‌ڵى ته‌نیا بریتى نیه له دزینى پاره و سامانى نیشتیمان وه‌كو ئه‌وه‌ى خه‌ڵك به گشتى تێى دهرِوانن، به‌ڵكو گه‌نده‌ڵى كۆمه‌ڵێك فۆرم و شێوه‌ى هه‌یه كه له وڵاتانى دونیادا به شێوه‌ى جۆراوجۆر به گوێره‌ى بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و قانونى و ئابوریه‌كه‌ى خۆى نمایش ده‌كات. به گشتى له‌و وڵاتانه‌ى داموده‌زگاى ده‌وڵه‌ت لاوازن و ناتوانن كاروبارى وڵات و هاوڵاتیان به رێك و دروستى رابپهرِێنن، گه‌نده‌ڵى له‌وێدا گه‌را داده‌نێ و ته‌شه‌نه ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر به شێوازێكى دیكه قسه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى شهرِى گه‌نده‌ڵى بكرێ، ده‌بێ داموده‌زگا هه‌بێ كه كار بكات و به‌رگرى له خۆى بكات. ده‌بێ حكومه‌ت هه‌بێ كه رێگه نه‌دات كارمه‌نده‌كانى له به‌رپرسه باڵاكانه‌وه بگره تا به‌رپرس و كارمه‌نده‌كانى خواره‌وه ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ته‌كه‌ى بۆ قازانجى تایبه‌تى خۆیان ئاراسته بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه ئه‌و پرسیاره لێره بكرێ، باشه ئه‌ى حكومه‌ت چیه؟ ئه‌ى حكومه‌ت له‌و خه‌ڵكه پێك نه‌هاتووه؟ دیاره وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره نوسین و گفتوگۆى درێژى ده‌وێ، ئه‌گه‌ر به كورتى تیشكى بخه‌ینه سه‌ر، حكومه‌ت بریته له خه‌ڵك و داموده‌زگاكانى كه به په‌یوه‌ندییه‌كى ئاڵۆز و تێك ئاڵا‌و به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك قانون و رێنمایی و رێسا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان رێك ده‌خات و سنوور بۆ كاره‌كانى یه‌كترى و به‌رپرسیارێتى و لێپرسینه‌وه داده‌نێ. لێره‌وه تێ ده‌گه‌ین كه حكومه‌ت به ته‌نیا بریتیه نیه له خهڵكهكانى ناوى، به‌ڵكو ئه‌و خه‌ڵكانه زیاتر كاروباره‌كانى به‌رێوه ده‌به‌ن كه به كۆمه‌ڵێك قانون و رێساوه رێكخراون. ئه‌گه‌ر حكومه‌ت وه‌كو ده‌زگاى جێبه‌جێ كردن سه‌یر بكه‌ین، له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ده‌زگایه، داموده‌زگاى دیكه هه‌ن وه‌كو پارله‌مان و ده‌زگاكانى چاودێرى و لێپرسینه‌وه كه خۆیان له داواكارى گشتى و ده‌سته‌كانى ده‌ستپاكى و دژه گه‌نده‌ڵى و چاودێرى دارایی و چه‌ندین كه‌ناڵ و ده‌زگاى دیكه‌ى حكومى و نا حكومى وه‌كو رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و میدیا هه‌ن كه چاودێرى ده‌زگاى جێبه‌جێكردن ده‌كه‌ن و هه‌موویان به یه‌كه‌وه پرۆسه‌یه‌كى ئاڵۆز بهرِێوهدهبهن. له پاڵ ئه‌وانیش ده‌زگایه‌كى دیكه‌ى گرنگ هه‌یه كه پێى ده‌گوترێ ده‌زگاى دادوه‌رى كه خۆى له دادگاكان ده‌بینێته‌وه كه حكومى قانون به‌سه‌ر هه‌مووان به یه‌كسانى جێ به‌جێ ده‌كات و دادوه‌رى له نێو خه‌ڵك ده‌كات. هه‌ر یه‌ك له‌م ده‌زگایانه پێویسته سه‌ربه‌خۆ و كارا بن و به گوێره‌ى قانونى خۆیان كار بكه‌ن و له یه‌كتر جیابن و یه‌كتریش ته‌واو بكه‌ن. بوون و كارایی و په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌و داموده‌زگایانه‌یه ده‌رفه‌ت بۆ چه‌ندێتى و قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌ر وڵاتێك ده‌كاته‌وه. ئه‌و ده‌زگایانه چه‌نده كارا و چالاك و به‌هێز بن، ئه‌وه‌نده بوارى گه‌نده‌ڵى گه‌وره و فراوان كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه به پێچه‌وانه‌كه‌شى راسته. تا ئێستا له هێچ شوێنێكى دونیا مۆدێلێكى چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵى نیه كه بتوانرێ وه‌كو ده‌رمان بدرێته ده‌وڵه‌ته نه‌خۆشه‌كان، هه‌ر ده‌وڵه‌ته و هه‌وڵ ده‌دات به گوێره‌ى دۆخى تایبه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى خۆى و له به‌ر رۆشنایی پێداویستى داموده‌زگاكان و شهرِى كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى ده‌كات.

![]() |
ئه‌م وتاره له خه‌بات بڵاو بۆته‌وه |
چۆن پێوانه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كرێ؟
گه‌نده‌ڵى دیارده‌یه‌كه به نهێنى ئه‌نجام ده‌درێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له وڵاتێكدا به‌رپرسه سیاسییه‌كانى ئه‌وه‌نده بێ باك بن و به هۆى لاوازى داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ته‌وه به ئاشكرا ده‌سه‌ڵات و سهروهرتى وڵات و پێگه‌ى خۆیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى خۆیان و كه‌س وكاریان و دۆست و حزب و گروپه‌كانیان به‌كار بێنن، هێشتا پێوانه‌كردنى ره‌فتارى ئه‌وان نابێته پێوه‌رى راسته‌قینه بۆ گه‌نده‌ڵى له‌و وڵاته. چونكه نهێنى بوون خۆى سروشتى تایبه‌تى دیارده‌كه‌یه و به‌رده‌وام خه‌ڵكانێك هه‌ن له تاریكی‌دا و له ده‌ره‌وه‌ى چاوى خه‌ڵك و داموده‌زگاكان هه‌وڵى ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى ده‌ده‌ن. تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كى تایبه‌تى ئه‌م بواره یان هیچ توێژه‌رێك نه‌یتوانییووه پێوه‌رێك بۆ پێوانه‌كردنى ئه‌م دیارده‌یه بدۆزێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه كارێكى مه‌حاڵه. بۆیه تا ئێستا راپۆرته ساڵانه‌كانى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى به به‌ربڵاوترین ئاماژه‌ى پێوانه‌كردنى تێرِوانینى خه‌ڵكى پسپۆرِ و پیاوانى كار بۆ گه‌نده‌ڵى له كه‌رتى گشتى وڵاتى خۆیان داده‌ندرێ. ئه‌گه‌ر سه‌یرى رێبازى توێژینه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه بكه‌ین كه راپۆرته‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات، له ساڵى 2012 ه‌وه گۆرِانى بنهرِهتى به‌سه‌ر شێوازى كۆكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ى داتا كۆكراوه‌كان هاتووه به جۆرێك رێكخراوه‌كه خۆى رایگه‌یاندووه كه راپۆرته‌كانى پێش 2012 ناتوانرێ به‌راورد بكرێن به 2012 و دواتر.

له 2012و 2013و 2014 و بۆ له‌مه‌ولاش، رێكخراوه‌كه به پیشت به‌ستن به داتاى لۆكاڵى كه پێویسته له لایه‌ن هه‌ندێ رێكخراوى خاوه‌ن پێگه و متمانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كۆكرابنه‌وه، راپۆتهكانى خۆى دروست ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر وڵات و هه‌رێمێك بخرێته نێو ریزبه‌ندى راپۆرته ساڵانه‌كانى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى، به لایه‌نى كه‌م پێویسته له لایه‌ن سێ رێكخراوى ناسراو و چالاكه‌وه داتا ده‌رباره‌ى ئاستى چالاكى كه‌رتى گشتى و گه‌نده‌ڵى تیایدا كۆبكرێته‌وه، تا ئه‌و رێكخراوه بتوانێ بیخاته نێو پۆلێن بهندییهكهوه. پاش لێكدانه‌وه‌ى داتا كۆكراوه‌كان، كه وه‌كو ئاماژه‌ى پێدرا تێرِوانینى شاره‌زا و ده‌سته‌بژێرو پیاوانى كارى هه‌ر وڵاتێكه ده‌رباره‌ى گه‌نده‌ڵى له كه‌رتى گشتیدا، رێكخراوه‌كه له 100 تا سفر خاڵ ده‌داته ده‌وڵه‌ته‌كان. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى له 100 ه‌وه نزیك بێ، كه‌مترین تێرِوانینى خراپى ده‌رباره‌ى گه‌نده‌ڵى له كه‌رتى گشتى له‌سه‌ره و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى له سفره‌وه نزیك بێ زۆرترین تێرِوانینى ده‌رباره‌ى گه‌نده‌ڵى له كه‌رتى گشتى له‌سه‌ره.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى راپۆرته‌كه‌ى 2014 بكه‌ین كه 175 ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمى دونیاى له خۆ گرتووه، ده خراپترین ده‌وڵه‌تى دونیا كه كه‌رتى گشتیان وه‌كو كه‌رتێكى گه‌نده‌ڵ سه‌یر ده‌كرێ بریتن له ( سۆماڵیا و كۆریاى باكور له ریزبه‌ندى 174 هاتوون و ته‌نیا 8 له سه‌دیان وه‌رگرتووه، سودان ریزبه‌ندى 173 و ته‌نیا 11 خاڵ له سه‌دى وه‌رگرتووه، ئه‌فغانستان ریزبه‌ندى 172 و ته‌نیا 12 خاڵ له سه‌دى وه‌رگرتووه، باشورى سودان ریزبه‌ندى 171 و ته‌نیا 15 خاڵ له سه‌دى وه‌رگرتووه، عێراق ریزبه‌ندى 170 و ته‌نیا 16 له سه‌دى وه‌رگرتووه، توركمانستان ریزبه‌ندى 169 و ته‌نیا 17 خاڵ له سه‌دى وه‌رگرتووه، ئۆزبه‌كستان و لیبیا و ئه‌ریتریا ریزبه‌ندى 166 یان وه‌رگرتووه و ته‌نیا 18 خاڵ له سه‌دیان وه‌رگرتووه). له به‌رامبه‌ردا، ده باشترین وڵاتانى دونیا كه كه‌رتى گشتیان كه‌مترین تێرِوانینى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ره بریتین له ( دانیمارك ریزبه‌ندى یه‌كه‌م و 92 له سه‌د، نیوزیله‌ندا ریزبه‌ندى دووه‌م و 91 له سه‌د، فینله‌ندا ریزبه‌ندى سێیه‌م و 89 له سه‌د، سوید ریزبه‌ندى چواره‌م و 87 له‌سه‌د، نه‌رویج و سویسرا ریزبه‌ندى پێنجه‌م و 86 له سه‌د، سینگاپورا ریزبه‌ندى حه‌وته‌م و 84 له سه‌د، هۆڵه‌ندا ریزبه‌ندى هه‌شته‌م و 83 له سه‌د، لۆكسمبۆرگ ریزبه‌ندى نۆیه‌م و 82 له سه‌د، كه‌نه‌دا ریزبه‌ندى 10 و 81 له سه‌د). هه‌ڵبه‌ت ئه‌و راپۆرته به وڵاتان ناڵێ چى بكه‌ن و چى نه‌كه‌ن، بۆیه پێویست وایه وڵاتان وه‌كو ئاماژه‌ى گرنگ بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و كاركردن بۆ به‌هێزكردنى كه‌رتى گشتى و شهرِى راسته‌قینه‌ى گه‌نده‌ڵى سوود له‌و راپۆرتانه وه‌ربگرن.
تێبینى: خوێنه‌ر بۆ زانیارى كۆكردنه‌وه ده‌رباره‌ى ریزبه‌ندى وڵاتانى دیكه و راپۆرته‌كانى پێشووى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانێ سه‌ردانى سایتى رێكخراوه‌كه بكات به‌م ناونیشانه: <http://www.transparency.org/>
· كاندیدى دكتۆرا له بوارى حوكمرِانى له زانكۆى لێسته‌رى ئینگلیزى
......................................................
ئه‌م وتاره رۆژی 14 ی دیسه‌مبه‌ری 2014 له لاپه‌ڕه 11 ی رۆژنامه‌ی خه‌بات بڵاو بۆته‌وه

Comments
Post a Comment