ده‌وڵه‌تدارى له بیرى فۆكۆیامادا…
له كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌شایه‌ریه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تى مۆدێرن
له كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌شایه‌ریه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تى مۆدێرن
هێمن میرانى
فرانسیس فۆكۆیاما له ساڵى 1952 له شیكاگۆ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له دایك بووه له نێو هاورِێكانى و خۆشى زیاتر وه‌كو فرانك. خۆى ده‌ناسێنێ. ده‌رچووى زانكۆى هارڤارده و پله‌ى زانستى پرۆفیسۆره له زانستى سیاسه‌ت و بایه‌خ به پرسه‌كانى حوكمرِانى، به دیموكراسى بوون، سیستمى سیاسى و ئابورى سیاسى ده‌دات. تا كۆتایی شهرِى سارد به‌و ئه‌ندازه گه‌وره‌یه ناسراو نه‌بوو. به نوسینى وتارێك به ناونیشانى كۆتایی مێژوو كه له سه‌روبه‌ندى رمانى بلۆكى سۆسیالیستى و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له هاوینى 1989 له گۆڤارى ناشناڵ ئینتریست ى ئه‌مریكى بڵاوى كرده‌وه، ئه‌ستێره‌ى به‌ختى هه‌ڵات و كه‌وته نێو دونیاى ناوبانگى و تیشكى زۆرى میدیایی خرایه سه‌ر. به تایبه‌تتر كه له ساڵى 1992 تێزه‌كه‌ى فراوان كرد و كتێبێكى به ناونیشانى " كۆتایی مێژوو و دوایین پیاو The End of History and the Last Man بڵاو كرایه‌وه. له رێى ئه‌م تێزه‌وه فۆكۆیاما بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه ئیدى مێژوو برِیارى خۆیدا و چیتر هیچ ئایدیۆلۆجیایهكى دیكه تواناى ئه‌وه‌ى نیه كه شان له شانى لیبرال دیموكراسى بدات. ئیدى دونیا برِیاریدا كه رووه و دیموكراسى هه‌نگاو بنێ، به تایبه‌ت كه ئایدیۆلۆژیاى كۆمۆنیزمى ( شیوعیه‌ت ) به رابه‌رایه‌تى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت دواى نزیكه‌ى نیو سه‌ده له ململانێ له گه‌ڵ به‌ره‌ى كه‌پیتاڵیزم ( سه‌رمایه‌دارى ) و دیموكراسى، بارگه‌ى خۆى پێچایه‌وه و دۆرِانى خۆى له‌و ململانێیه راگه‌یاند. ئه‌و تێزه‌ى فۆكۆیاما له دوو ده‌یه‌ى رابردوو گفتوگۆى زۆرى له‌سه‌ركراوه، له چه‌ندین دیمانه و وتارى دیكه‌یدا، فۆكۆیاما روونكردنه‌وه‌ى زیاترى داوه‌ته تێزه‌كه‌ى به تایبه‌ت له پرسى په‌یوه‌ست به چه‌مكى كۆتایی مێژوو. ئه‌و ده‌ڵێ مه‌به‌ستى له كۆتایی مێژوو، ئاراسته‌ى رووداوه‌كانى مێژوو بووه نه‌ك كۆتایى رووداوه‌كان. فۆكۆیاما ده‌ڵێ كه تا ئێستاش باشترین مۆدێلى سیاسى له دونیادا كه به‌شێكى زۆرى وڵاتان هێشتا له پێناوى پێ گه‌یشتنى تێ ده‌كۆشن و خه‌ونى پێوه ده‌بینن، مۆدێلى دیموكراسى لیبرال و بازارِى كراوه و ئازاده. ئه‌و ده‌پرسێ: ئایا له ئێستادا هیچ مۆدێلێكى دیكه هه‌یه كه شوێنى ئه‌و مۆدێله‌ى له‌ق كردبێ؟ پرسیارى زۆر كراوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆدێله باشترینه كه ئه‌و كێشانه چین كه چه‌ند ساڵێكه سیستمى سیاسى له وڵاتانى دونیاى دیموكراس و نا دیموكراسدا به ده‌ستیه‌وه گیرۆده‌ن؟ فۆكۆیاما چه‌ند ساڵێكه خۆى ته‌رخان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى وه‌ڵام بۆ ئه‌و پرسیاره. له‌م ساڵانه‌ى دوایی دوو كتێبى زۆر نایانى بلاو بوونه‌ته‌وه. یه‌كه‌میان ناونیشانى "بنچینه‌كانى سیستمى سیاسى له ساته‌كانى پێش مرۆڤایه‌تى تا شۆرِشى فه‌ره‌نسى The Origins of Political Order: From Prehuman Times to the French هه‌ڵگرتووه و له ئایارى 2011 چاپ بووه،

دووه‌میان ناونیشانى سیستمى سیاسى و پوكانه‌وه‌ى سیاسى: له شۆرِشى پیشه‌سازییه‌وه بۆ به جیهانیبوونى دیموكراسى - Political Order and Political Decay: From the Industrial Revolution to the Globalization of Democracy هه‌ڵگرتووه وله ئه‌یلولى 2014 بڵاو بۆته‌وه. ئه‌م دوو كتێبه وه‌كو دوو به‌شى یه‌ك پرۆژه كاریان له‌سه‌ر كراوه كه یه‌كه‌میان 608 لاپهرِه و دووه‌میان 672 لاپهرِهیه. فۆكۆیاما ده‌ڵێ ئه‌م پرۆژه‌یه دووباره نوسینه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌ى هاورِێیى كۆچكردووى پرۆفیسیۆر سامویل هانتینگتن (2008-1927) ه كه له ساڵى 1968به ناونیشانى سیستمى سیاسى له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ى له گۆرِاندان Political order in changing societies نوسى بووى. ئه‌و دوو كتێبه نوێیه‌ى فۆكۆیاما مێژووى ده‌وڵه‌تدارى و سیستمى سیاسى له دونیا لێك هه‌ڵده‌وه‌شێنێ و زانیارى زۆر گرنگ ده‌رباره‌ى پایه‌كانى سیستمى سیاسى چالاك ده‌خاته روو، به قوڵى ده‌چێته نێو شارستانێتى چین و هیندستان و هه‌ڵوه‌سته‌ى جددى له سه‌ر كهموكورِییهكانى سیستمى سیاسى له ئه‌مریكاش ده‌كات. تیشك ده‌خاته سه‌ر كێشه‌ى سیستمه سیاسییه‌كانى وڵاتانى رۆژهه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان. خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م دوو كتێبه بۆ سیاسه‌تمه‌دارانى كوردستان و قوتابیانى به‌شى زانسته سیاسییه‌كان زۆر پێویسته به تایبه‌ت كه ئێمه له قۆناغى بونیادنانى داموده‌زگاكانى وڵاتى خۆمانین و به‌ره‌و ئاواكردنى ده‌وڵه‌تى خۆمان هه‌نگاو ده‌نێین. به‌نده وه‌كو ئه‌ركێكى نیشتیمانى بۆ تیشك خستنه سه‌ر خاڵه جهوههرییهكانى ئه‌و كتێبانه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بۆ قۆناغى به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت چوونى ئێمه و له پێناوى پته‌وكردنى بنه‌ماكانى سیستمى سیاسى وڵاتى خۆمان پێویستن، زنجیره‌ك وتار ده‌نووسم.
له‌وێدا له پاڵ خستنه رووى كتێبه‌كان و گفتوگۆكانى فۆكۆیاما، هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ دۆخى وڵاتى خۆمانیش ده‌كه‌ین و په‌نجه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه داده‌نێین كه پێویسته كارى جددیتریان له‌سه‌ر بكرێ. ئه‌گه‌ر جارێ ته‌نیا له كتێبى یه‌كه‌م بمێنینه‌وه، فرانك گفتوگۆیه‌كى جددى ده‌رباره‌ى تیۆره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌ت ده‌كات و له باسێكى فراوان به ناونیشانى قۆناغى پێش ده‌وڵه‌ت، باس له گریمانه‌كانى قۆناغى ژیانى سروشتى پێش سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌ت ده‌كات و ره‌خنه له كۆمه‌ڵێك تیۆرى ئه‌و بواره ده‌گرێ. خاسیه‌ته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌شایه‌رى Tribal society ده‌خاته به‌ر گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌شایه‌رى له یه‌ك جیا بكاته‌وه. له چاپتهرێكى دیكه‌دا دێته سه‌ر باسى قۆناغى بونیاد نانى ده‌وڵه‌ت، له‌وێدا ده‌چێته نێو شارستانێتى چین كه به لاى فۆكۆیاما به چه‌ندین هه‌زار ساڵ له پێش ئه‌وروپا، ده‌وڵه‌تى مۆدێرن له چین له دایك بووه. رووناكى ده‌خاته سه‌ر چه‌ندین قۆناغى مێژوویى له شارستانێتى چین كه پێشتر به‌و قۆڵى و فراوانیه قۆناغه‌كانى بونیادنانى ده‌وڵه‌ت له شارستانێتى چین باس نه‌كراون. دواتر دێته سه‌ر ئه‌زموونى هیندستان وه‌كو شارستانێتیهكى دیكه‌ى گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌ند له مێژووى سیستمى سیاسى و ده‌وڵه‌تدارى. پاشان دێته سه‌ر ئیسلام و سه‌رهه‌ڵدانى پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د درودى خواى له‌سه‌ر بێ كه به لاى فۆكۆیاما ده‌ورێكى یه‌كجار گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى له مێژووى عه‌ره‌بدا هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ پێش هاتنى ئیسلام به هه‌زاران ساڵ هه‌رگیز عه‌ره‌ب له‌و ناوچه‌یه خاوه‌ن ئه‌و هێزه یه‌كگرتووه نه‌بوون كه ئیسلام له رێى یه‌كخستنى گوتارى دینیه‌وه ئه‌و هه‌موو تیره و عه‌شیره‌ته جیاواز و زۆر جار ناكۆك به یه‌كانه‌ى یه‌ك خست و كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بییه‌كانى له كۆمه‌ڵگه‌ى دواكه‌وتووى عه‌شایه‌رییه‌وه گه‌یانده ئاستى ده‌وڵه‌تێكى یه‌كگرتووى ئیسلامى كه سنووره‌كانى تا ئیسپانیا درێژ بۆوه. ئه‌م نمونانه‌ى فۆكۆیاما له كتێبى یه‌كه‌مدا ده‌یانخاته روو له چوارچێوه‌ى باس كردنه له قۆناغى گواستنه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌شایه‌رى بۆ ده‌وڵه‌تى مۆدێرن كه سیستم و داموده‌زگا حوكم ده‌دات له جیاتى په‌یوه‌ندى خوێن و بنه‌ما و په‌تى خزمایه‌تى و عه‌شایه‌رى. دێته سه‌ر مێژوو و مۆدێلى حوكمرِانى له ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى و باس له هه‌وڵه‌كانى ده‌وڵه‌تى مۆدێرن له‌و كۆمه‌ڵگه عهشایهریهى ئه‌و سه‌رده‌م ده‌كات. نمونه ده‌هێنێته‌وه كه چۆن عوسمانییه‌كان منداڵ و هه‌رزه‌كاره مه‌سیحیه‌كانیان ده‌ستگیر ده‌كرد له دواى شهرِهكانیان و ده‌یانهێنانه‌وه ئیسته‌مبۆڵ و په‌روه‌رده‌یان ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ى ببنه كه‌سى سه‌ربازى و ئیدارى و به هۆى پچرِانى په‌یوه‌ندییان به خێزانه‌كانیانه‌وه بتوانن ئیداره به شێوه‌ى داموده‌زگایی به‌رێوه ببه‌ن و گه‌نده‌ڵى نه‌كه‌ن و خزمه‌ت و سهروهتى وڵات بۆ خێزانه‌كانیان ئاراسته نه‌كه‌ن. فۆكۆیاما ده‌ڵێ ئاسان نیه مرۆڤ بتوانێ ده‌وڵه‌تى مۆدێرن بهرِێوه به‌رى كه له‌سه‌ر بنه‌ماى قانون و داموده‌زگایی كار ده‌كات، چونكه مرۆڤ له بنهرِهتدا بونه‌وه‌رێكه حه‌ز ده‌كات كه‌س و كار و هاورِێكانى خۆى خه‌ڵات بكات و ده‌رفه‌تى باشتریان بۆ برِهخسێنێ، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام چاودێرى نه‌كرێ و سیستمێك نه‌بێ كه داموده‌زگاكان بخاته ژێر كۆنترۆڵ و چاودێرى یه‌كترى، هه‌میشه ده‌وڵه‌ت قابیلیه‌تى ئه‌وه‌ى تێدایه كه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تى میراتى Patrimonial state پاشهكشىَ بكات. چاپتهرێكى دیكه‌ى ئه‌م كتێبه ته‌رخان كراوه بۆ رۆڵى قانون The rule of Law و تیایدا به چرِى باس له پێویستى بوونى قانون له كۆمه‌ڵگه ده‌كات به جۆرێك كه تواناى سه‌پاندن و جێبه‌جێكردنى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانیش هه‌بێ. چایتهری دیكه‌ى ناوناوه حكومه‌تى به‌رپرسیار Accountable government له‌وێشدا باس له پێویستى بوونى سیستمى چاودێرى كردنى ده‌وڵه‌ت و چۆنیه‌تى به‌كار هێنانى هێزى ده‌وڵه‌ت ده‌كات له خزمه‌تى كۆمه‌ڵگادا. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه ته‌نیا له سیستمه دیموكراسییه‌كان هه‌یه كه حكومه‌ت به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به هاوڵاتى له رێى كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵه‌وه. دوایین چاپته‌رى ئه‌م كتێبهشى ته‌رخان كردووه بۆ گهرِان به دواى تیۆرى پێشكه‌وتنى سیاسى و له‌وێدا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كتێبه ببه‌ستێته‌وه به كتێبى دووه‌مى، سه‌ره‌تایه‌كى گرنگ ده‌رباره‌ى سیستمى سیاسى و پێشكه‌وتنى سیاسى و پوكانه‌وه‌ى سیستمى سیاسى ده‌كات. له وتارى داهاتوو، به قوڵى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر سێ ره‌گه‌زه سهرهكییهكى سیستمى سیاسى ده‌كه‌ین كه له‌م كتێبه‌دا له چوارچێوه‌ى سێ چاپته‌رى جیاواز شوێنیان كراوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ره‌وه به خێرایی ئاماژه‌یان بۆ كرا كه بریتین له ده‌وڵه‌ت، رۆڵى قانون و حكومه‌تى به‌رپرسیار. ئه‌م زنجیره وتاره به‌رده‌وامى هه‌یه...
* ئه‌مه وتاری یه‌که‌می زنجیره‌یه‌ک وتاره‌و بۆ رۆژنامه‌ی خه‌بات نوسراون. ئه‌م وتاره رۆژی 18 ی دیسه‌مبه‌ری 2014 له لاپه‌ره 11 ی کارباری سیاسی بڵاو بۆته‌وه.
* ئه‌مه وتاری یه‌که‌می زنجیره‌یه‌ک وتاره‌و بۆ رۆژنامه‌ی خه‌بات نوسراون. ئه‌م وتاره رۆژی 18 ی دیسه‌مبه‌ری 2014 له لاپه‌ره 11 ی کارباری سیاسی بڵاو بۆته‌وه.
Comments
Post a Comment