ده‌وڵه‌تدارى له بیرى فۆكۆیامادا
ره‌گه‌زه‌كانى سیستمى سیاسى - ده‌وڵه‌ت
ره‌گه‌زه‌كانى سیستمى سیاسى - ده‌وڵه‌ت
هێمن میرانى
فۆكۆیاما له كتێبى بنچینه‌كانى سیستمى سیاسى له سێ سه‌به‌ته ره‌گه‌زه‌كانى سیستمى سیاسى جیاده‌كاته‌وه. به‌لاى ئه‌و، ئه‌و سێ ره‌گه‌زه له پێداویستیه هه‌ره گرنگ و سه‌ره‌كییه‌كانى هه‌ر سیستمێكى سیاسین كه تواناى ئیشكردن و گه‌شه كردنى هه‌بێ. ره‌گه‌زه‌كان بریتین له ده‌وڵه‌ت، رۆڵى قانون، و حكومه‌تى به‌رپرسیار.
یه‌كه‌م، ده‌وڵه‌ت: فۆكۆیاما به وردى ده‌چێته بنج و بناوانى ئه‌و تیۆرانه‌ى باس له سه‌ره‌تاكانى سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت چه‌ندین تیۆرى جۆراوجۆر هه‌ن كه هه‌ر یه‌كه‌یان سه‌ره‌تاكانى دروست بوونى ده‌وڵه‌ت دهگهرِێنێتهوه بۆ هۆكارى جۆراو جۆر به بێ ئه‌وه‌ى هیچ كامیان به‌ڵگه‌ى باوهرِ پێهێنهریان له لا بێ. بۆ نمونه تۆماس هۆبز له رێى تیۆرى گرێبه‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه مرۆڤه‌كان به هۆى درِهندییان له قۆناغى سروشتى و ژیانى پێش دروست بوونى ده‌وڵه‌ت، ناچار بوون سنوورێك بۆ یه‌كترى دابنێن و چیتر خوێنى یه‌كترى نه‌رێژن. بۆ ئه‌مه هه‌ڵسان ده‌ستیان له به‌شێك له ئازادی ره‌هاى سه‌رده‌مى ژیانى سروشتى هه‌ڵگرت و ئه‌و دامودهزگایهیان دامه‌زراند كه پێى ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى هه‌مووان بكات و دادوه‌رى بكات رێگرى بكات له شهرِى مرۆڤ له دژى مرۆڤ. فۆكۆیاما له‌كتێبه‌كه‌یدا چه‌ندین تیۆرى دیكه ده‌خاته پێش و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كات كه ره‌نگه ئێره شوێنى خستنه روویان نه‌بێ. ئه‌و دواتر دێته سه‌ر پێویستى بوونى ده‌وڵه‌ت وه‌كو ره‌گه‌ز و پایهكى سه‌ره‌كى سیستمى سیاسى.

![]() |
ماکس ڤیبه‌ر |
ئه‌و ده‌وڵه‌ت له‌و پێناسه‌یه ده‌بینێ كه كۆمه‌ڵناس و ئابوریناسى سیاسى ناسراوى ئه‌ڵمانى ماكس ڤیبه‌ر ( 1920-1864) خستویه‌تیه روو كه ده‌ڵێ (قۆرخكردنى هێز و به‌كارهێنانى به شێوه‌یه‌كى شه‌رعیانه له چوارچێوه‌ى سنوورێكى جوگرافى دیاریكراودا). له‌و پێناسه‌یه‌ى ڤیبه‌ردا ده‌وڵه‌ت ده‌بێ تاكه دامه‌زراوه‌ى نێو كۆمه‌ڵگه بێ كه تواناى به‌رهه‌مهێنان و به‌كار هێنانى هێزى هه‌یه. پۆلیس و سه‌رباز ئه‌و ئامرازانه‌ن كه ده‌وڵه‌ت سوودیان لێ وه‌رده‌گرێ بۆ به‌ركارهێنانى هێز له چوارچێوه‌ى شه‌رعیدا. فۆكۆیاما هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ى شه‌رعیه‌ت یان به‌كارهێنانى هێز له چوارچێوه‌ى شه‌رعى ده‌كات و ئه‌مه ورد ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ "ئه‌م شه‌رعیه‌ت بوونه ماناى ئه‌وه‌یه كه جۆره كۆده‌نگیه‌ك له نێو كۆمه‌ڵگه هه‌یه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى به ده‌وڵه‌ت داوه و ئاماده‌یه قه‌بوڵى بكات و ملكه‌چى بێ". بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌وڵه‌ت نابێ رێگه بدات به بێ ره‌زامه‌ندى ئه‌و له چوارچێوه‌ى دیكه‌دا هێز له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رهه‌مبهێندرێ و به‌كار بهێندرێ. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هێزى چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ى چه‌كدارى ده‌وڵه‌ت هه‌بوون و تواناى ئه‌وه‌یان هه‌بوو به بێ ویست و ره‌زامه‌ندى ده‌وڵه‌ت چالاكى توندوتیژى ئه‌نجام بده‌ن و هێزى ره‌ق Hard Power موماره‌سه بكه‌ن، ئه‌وه ئێمه له‌به‌ر ده‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌كین كه یان ئه‌وه‌تا ده‌وڵه‌ت تیایدا به تیگه‌یشتنه ڤیبهریهكه بوونى نه‌ماوه، یان بێكار و لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاته. لێره‌دا فۆكۆیاما جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ تاكه دامه‌زراوه بێ كه قۆرخى هێز بكات و تواناى به‌رهه‌م هێنان و به‌كارهێنانى هێزى هه‌بێ بۆ دابینكردنى ئارامى وئۆقره‌یی بۆ هاوڵاتیه‌كانى له چوارچێوه‌یه‌كى دیاریكراوى جوگرافیدا. هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا مه‌به‌ست له ده‌وڵه‌ت و تواناى ده‌وڵه‌ت ته‌نیا بریتی نیه له به‌رهه‌م هێنان و به‌كارهێنانى هێزى ره‌ق یان هێزى سه‌ربازى، به‌ڵكو به لاى فۆكۆیاما ده‌وڵه‌ت ده‌بێ هێزى به‌رهه‌مهێنان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه بنهرِهتیهكانى بۆ كۆمه‌ڵگه هه‌بێ كه ئاسایش و په‌روه‌ده و ته‌ندروستى له پێداویستیه هه‌ره له پێشهكانن.
" ده‌وڵه‌ت نابێ رێگه بدات به بێ ره‌زامه‌ندى ئه‌و له چوارچێوه‌ى دیكه‌دا هێز له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رهه‌مبهێندرێ و به‌كار بهێندرێ"

فۆكۆیاما دواتر دێته سه‌ر باسكردنى دوو فۆرمى ده‌وڵه‌تدارى كه ئه‌و ناوى ده‌نێ ده‌وڵه‌تى مۆدێرن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى میراتى . له وتارى داهاتوو ئه‌و دوو فۆرمه‌ى ده‌وڵه‌تدارى له گه‌ڵ هه‌ندێ نمونه‌ى به‌رجه‌سته باس ده‌كه‌ین.
........................................................
........................................................
ئه‌و وتاره به‌شێکه له زنجیره وتارێک ده‌رباره‌ی سیستمی سیاسی، رۆژی یه‌ک شه‌مه 21 ی دیسه‌مبه‌ری 2014 له رۆژنامه‌ی خه‌بات بڵاو بۆته‌وه
Comments
Post a Comment