ده‌وڵه‌تدارى له بیرى فۆكۆیامادا… رۆڵى قانون
هێمن میرانی
وه‌كو له وتاره‌كانى پێشوو باس كرا، به‌لاى فۆكۆیاما سیستمى سیاسى پێویستى به سێ پایه‌ى سه‌ره‌كى هه‌یه، ده‌وڵه‌ت و رۆڵى قانون و حكومه‌تى به‌رپرسیار. پاش ئه‌وه‌ى باسى ده‌وڵه‌ت و جۆره‌كانیمان كرد، ئێستا با هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پایه‌ى دووه‌م بكه‌ین. ده‌رباره‌ى رۆڵى قانون the rule of law فۆكۆیاما ده‌ڵێ قانون ده‌توانرێ بۆ كۆنترۆڵكردنى كۆمه‌ڵگه به‌كار بهێندرێ. به‌ڵام مه‌به‌ستى ئه‌و له رۆڵى قانون ئه‌وه‌یه كه بتوانرێ به‌سه‌ر كه‌سه به‌هێزه‌كانى كۆمه‌ڵگه جێبه‌جێ بكرێ، واته بۆ كۆنترۆڵكردنى سه‌ركرده و كاربه‌ده‌ستان بخرێته گهرِ. ئه‌و ده‌ڵێ داموده‌زگاكانى به‌رهه‌مهێنان و جێبه‌جێكردنى قانون ده‌بێ له‌و ئاسته‌دا بن كه قانون به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكدا جێبه‌جێ بكه‌ن، جا ده‌سه‌ڵاتدار بن یان بێ ده‌سه‌ڵات. فۆكۆیاما له كتێبى "بنچینه‌كانى سیستمى سیاسى" به قوڵى تیشك ده‌خاته سه‌ر بنه‌چه و سه‌رچاوه‌كانى قانون له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا. باس له قۆناغى پێش سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌تى سیكۆلار ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى ئایین سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى قانون بوو له ئه‌وروپا. دواتر ململانێكانى كلێسا و پادشا و دواتر ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى باس ده‌كات كه له كۆتاییدا له ئه‌وروپا كلێسا و ئایین له ده‌وڵه‌ت جیاكرانه‌وه. فۆكۆیاما ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت و رۆڵى قانون له كۆمه‌ڵگه‌دا له دوو ئاراسته‌ى دژى یه‌كتریه‌وه دهرِۆن.
وه‌كو له وتاره‌كانى پێشوو باس كرا، به‌لاى فۆكۆیاما سیستمى سیاسى پێویستى به سێ پایه‌ى سه‌ره‌كى هه‌یه، ده‌وڵه‌ت و رۆڵى قانون و حكومه‌تى به‌رپرسیار. پاش ئه‌وه‌ى باسى ده‌وڵه‌ت و جۆره‌كانیمان كرد، ئێستا با هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پایه‌ى دووه‌م بكه‌ین. ده‌رباره‌ى رۆڵى قانون the rule of law فۆكۆیاما ده‌ڵێ قانون ده‌توانرێ بۆ كۆنترۆڵكردنى كۆمه‌ڵگه به‌كار بهێندرێ. به‌ڵام مه‌به‌ستى ئه‌و له رۆڵى قانون ئه‌وه‌یه كه بتوانرێ به‌سه‌ر كه‌سه به‌هێزه‌كانى كۆمه‌ڵگه جێبه‌جێ بكرێ، واته بۆ كۆنترۆڵكردنى سه‌ركرده و كاربه‌ده‌ستان بخرێته گهرِ. ئه‌و ده‌ڵێ داموده‌زگاكانى به‌رهه‌مهێنان و جێبه‌جێكردنى قانون ده‌بێ له‌و ئاسته‌دا بن كه قانون به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكدا جێبه‌جێ بكه‌ن، جا ده‌سه‌ڵاتدار بن یان بێ ده‌سه‌ڵات. فۆكۆیاما له كتێبى "بنچینه‌كانى سیستمى سیاسى" به قوڵى تیشك ده‌خاته سه‌ر بنه‌چه و سه‌رچاوه‌كانى قانون له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا. باس له قۆناغى پێش سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌تى سیكۆلار ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى ئایین سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى قانون بوو له ئه‌وروپا. دواتر ململانێكانى كلێسا و پادشا و دواتر ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى باس ده‌كات كه له كۆتاییدا له ئه‌وروپا كلێسا و ئایین له ده‌وڵه‌ت جیاكرانه‌وه. فۆكۆیاما ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت و رۆڵى قانون له كۆمه‌ڵگه‌دا له دوو ئاراسته‌ى دژى یه‌كتریه‌وه دهرِۆن.
به‌و مانایه‌ى كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئه‌و دامه‌زراوه بێ كه تواناى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانى هێزى هه‌بێ بۆ پارێزگارى كردن له هاوڵاتیان و سه‌پاندنى سه‌قامگیرى، رۆڵى قانون له لایه‌كى دیكه دێت و ئه‌و هێزه‌ى ده‌سه‌ڵات كۆنترۆڵ ده‌كات. كۆنترۆڵ كردن به‌و مانایه‌ى رێگه نادات كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خراپ به‌كاربهێندرێ و به جۆرێك ئاراسته‌ى ده‌كات كه له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێسا و یاسایانه به‌كار بهێندرێ كه له كۆمه‌ڵگه‌دا په‌سند كراون و له به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدان. به مانایه‌كى دیكه، قانون ده‌سه‌ڵاتى كاربه‌ده‌ستانى ده‌وڵه‌ت ده‌خاته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و رێگریان لێ ده‌كات ئه‌گه‌ر ویستیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان یان گروپێكى تایبه‌ت، ده‌سه‌ڵات و داهات و سهروهتى گشتى به‌كار بهێنن. هه‌ر كاتێكیش ده‌سه‌ڵاتدار كارێكى پێچه‌وانه‌ى قانونه‌كانى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى كرد، به تایبه‌ت له ده‌وڵه‌ته مۆدێرنه‌كاندا و له‌و شوێنانه‌ى سه‌روه‌رى راسته‌قینه‌ى قانون هه‌یه، ئاشكرا ده‌كرێ و ده‌درێته دادگا، چونكه قانون له‌وێدا بۆ هه‌موانه. ئه‌و هه‌ست و تێگه‌یشتنه گه‌یشتۆته هه‌موو كۆمه‌ڵگه و كه‌س بوێرى ئه‌وه‌ى تێدا نیه كه به ئاشكرایی و به ئاسانى قانون پێشێل بكات یان قانون لاده‌ر داڵده بدات. پۆلیس كاتێك فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى كه‌سێكى له دادگاوه بۆ دێ، بێ یه‌ك و دوو پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه بهرِێوه ده‌بات. هه‌ڵبه‌ت گه‌یشتن به‌م قۆناغه پێویستى به سه‌ربه‌خۆیی داموده‌زگاكانى دادوه‌رى و جێبه‌جێ كردن هه‌یه به جۆرێك ته‌نیا قانون ئاراسته‌یان ده‌كات و دوورن له هه‌ر جۆره هه‌ژموون و باڵادهستیهكى سیاسى.
فۆكۆیاما ده‌ڵێ حوكمى قانون ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌بێته پێوه‌رێكى گرنگ و كاراى سیستمى سیاسى مۆدێرن كه تواناى جێبه‌جێ كردنى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و كه‌سانى پله به‌رز هه‌بێ جا سه‌رۆك، سه‌رۆك وه‌زیر، پادشا، یان پله و پایه‌كانى خواره‌وه بن. له به‌شێكى دیكه‌ى كتێبى " بنچینه‌كانى سیستمى سیاسى" فۆكۆیاما ده‌ڵێ " رۆڵى قانون به مانا قوڵه‌كه‌ى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه كۆده‌نگیه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى له نێو كۆمه‌ڵگه هه‌یه كه قانونه‌كانى وڵات دادپه‌روه‌رن و بۆ ئه‌وه دانراون كه ره‌فتاره‌كانى هه‌ر كه‌سێك كه له قۆناغێكى دیاریكراو ده‌بێته سه‌ركرده سنووردار بكه‌ن. چونكه ده‌سه‌ڵاتدار سه‌روه‌ر نیه، به‌ڵكو قانون سه‌روه‌ره و ره‌وایه‌تى ده‌سه‌ڵاتدار ته‌نیا ئه‌و كاته به‌رجه‌سته ده‌بێ كه هێزى دادپه‌روه‌رى له قانون وه‌رگرتبێ". فۆكۆیاما هێنانه كایه‌وه‌ى حوكمى قانون به یه‌كێك له كێشه‌كانى وڵاتانى روو له گه‌شه developing countries باس ده‌كات. ئه‌و ده‌ڵێ " له نێو پێداویستى و پێكهاته‌كانى ده‌وڵه‌تى مۆدێرن، بونیادنانى داموده‌زگاى كاراى قانونى له هه‌موو داموده‌زگاكانى دیكه زه‌حمه‌تتره. له به‌رامبه‌ردا پێكهێنانى ده‌زگاى سه‌ربازى و باج ئاسانن و به‌شێكن له غه‌ریزه شهرِانگێزهكانى هه‌ر مرۆڤێك. بۆ نمونه بۆ پاڵه‌وانه‌كانى شهرِ كارێكى زه‌حمه‌ت نیه كه بێنه ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵێك چه‌كدار و میلشیا كۆ بكه‌نه‌وه و خه‌ڵك ناچار بكه‌ن كه باجیان پێ بدات، هه‌روه‌ها كارێكى زۆر زه‌حمه‌تیش نیه ( ئه‌گه‌ر چى پاره‌ى زۆرى ده‌وێ) كه هه‌ڵبژاردنێكى فره‌یی و دیموكراسیانه بهرِێوه ببردرێ، به تایبه‌ت كه ئهمرِۆ ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆر ده‌زگا و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى له گۆرِهپانهكه هه‌ن و پاڵپشتى لۆجستى بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌خه‌نه روو. به‌ڵام بونیادنانى داموده‌زگاى قانونى كه پێویسته له سه‌رتاسه‌رى وڵات له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رده‌وامێتى بونیان هه‌بێ و گه‌شه بكه‌ن، كارێكى ئاسان و خوازراو نیه.
"قانون ده‌سه‌ڵاتى كاربه‌ده‌ستانى ده‌وڵه‌ت ده‌خاته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و رێگریان لێ ده‌كات ئه‌گه‌ر ویستیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان یان گروپێكى تایبه‌ت، ده‌سه‌ڵات و داهات و سهروهتى گشتى به‌كار بهێنن"
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستى به ئاماده‌كارى ماددى و داموده‌زگایی هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویستى به سهرمایهگوزارییهكى گه‌وره له بوارى راهێنان و پێگه‌یاندنى پارێزه‌ر، دادوه‌ر، لێكۆڵه‌رى داد و به‌رپرسه‌كانى دیكه‌ى دادگاكان هه‌یه،هه‌روه‌ها پێویسته پۆلیس بۆ ئه‌ركى سه‌پاندن و جێبه‌جێ كردنى قانون به‌سه‌ر هه‌موان راهێنانى پێ بكرێ و ئاماده بكرێ". ئه‌گه‌ر چى ئه‌م ئاماده‌كارییانه به‌شى گرنگى نێو پرۆسه‌ى سه‌روه‌ركردنى قانونن له كۆمه‌ڵگه، هێشتا فۆكۆیاما پێى وایه كه ئه‌و ئاماده‌كارییانه به ته‌نیا به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى قانون له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رجه‌سته بێ، چونكه له‌و ئاماده‌كارییانه گرنگتر ئه‌وه‌یه،كه "ئه‌و داموده‌زگا قانونیانه ده‌بێ وه‌كو شه‌رعى و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نه‌ك ته‌نیا له لایه‌ن خه‌ڵكى ئاساییه‌وه، به‌ڵكو له دیدى ده‌سته‌بژێره به‌هێزه‌كه‌ى كۆمه‌ڵگه سه‌یر بكرێن". به‌و مانایه‌ى كه ده‌بێ چۆن خه‌ڵكى ئاسایی رێز بۆ قانون داده‌نێ و ژیانى خۆى به گوێره‌ى قانون رێك ده‌خات، سه‌ركرده‌كانیش ئاوا به‌و جۆره رێز بۆ قانون دابنێن و پێشێلى نه‌كه‌ن. فۆكۆیاما به هێنانه‌وه‌ى نمونه پێمان ده‌ڵێ كه بوونى هه‌ڵبژاردن و سیستمى دیموكراسى نوێنه‌رایه‌تى ماناى بوونى سه‌روه‌رى قانون ناگه‌یه‌نن. بۆ نمونه له روسیا، له كاتێك هه‌ڵبژاردن بهرِێوه ده‌چێ و جۆرێك له سیستمێكى دیموكراسى سه‌قامگیر بوونى هه‌یه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى ڤلادیمیر پوتین هاتۆته گۆرِهپانهكه، چه‌ندین جار به‌رپرسه گه‌وره‌كانى چوارده‌ورى خۆى له قانون پاراستووه، ئه‌مه‌ش هێمایه‌كى دیارى بوونى كێشه‌یه له سیستمى قانونى ئه‌و وڵاته. له كۆمارى میللى چین، له پاڵ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى چین كۆنترین ده‌وڵه‌تى مۆدێرنه، سه‌روه‌رى قانون به‌و مانایه‌ى فۆكۆیاما باسى ده‌كات بوونى نیه. ئه‌و ده‌ڵێ حزبى كۆمیونیستى چینى، كه حزبى حاكمى وڵاته، قه‌بوڵ ناكات هیچ ده‌زگایه‌كى دیكه سه‌روه‌رى به‌سه‌ر برِیارهكانى ئه‌ودا هه‌بێ و برِیارهكانى بگۆرِێ یان ره‌تبكاته‌وه. ئه‌گه‌ر چى ئه‌و حزبه ده‌ستوور و پهیرِهوى خۆى هه‌یه، به‌ڵام به كردار، له‌سه‌ره‌وه‌ى قانونه له وڵات. فۆكۆیاما پێمان ده‌ڵێ كه قانون ته‌نیا ئه‌و كاته سه‌روه‌ره كه هیچ كه‌س و ده‌زگا و لایه‌نێك له كۆمه‌ڵگه نه‌بێ كه خۆى له قانون به گه‌وره‌تر بزانێ و پێشێلى بكات. جێى خۆیه‌تى ئه‌و وتاره به وته‌یه‌كى به‌ناوبانگى یه‌كسانیخواز و چالاكوانى مرۆیی ئه‌مریكى به ره‌گه‌ز ئه‌فریقى " مارتن لۆسه‌ر كینگ ( 1929-1968) كه هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتیشه، ده‌رباره‌ى رۆڵى قانون ده‌ڵێ " قانون و سیستم بۆ به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى داهێندراون. كاتێك ناتوانن ئه‌و ئامانجه بهێننه دى، ده‌بنه به‌نداوێكى كۆنكریتى زۆر مه‌ترسیدار و رێگرى ده‌كه‌ن له پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵایه‌تى". له وتارى داهاتوو، باس له پایه‌ى سێیه‌مى سیستمى سیاسى ده‌كه‌ین كه بریتیه له حكومه‌تى به‌رپرسیار.
Comments
Post a Comment