Posts

Showing posts from July, 2015

دەزانن بۆ دوو ئیدارەیی ماوە؟

Image
لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە پرۆسەی تێکەڵکردنەوەی دوو ئیدارەکەی پێشووی کوردستان، زۆنی زەرد و سەوز دەستی پێکرد. تێکەڵکردنەوە پرۆسەیەکی خاوی بێ پلان بوو، پرۆسەیەک کە هیچ جۆرە پلە بەندیەکی زەمەنی و چاودێریەکی گشتی و دامودەزگایی بەسەرەوە نەبووە بە هۆی نا کارایی دامەزراوە نیشتیمانیەکانی وەکو پارلەمان و دەزگاکانی چاودێری. ئەو رێکخستن و یەکخستنەوەی ئیدارە لە کوردستان لە هیچ جێگەیەکی پرۆسەی گواستنەوە یان قۆناغی رێگوزەر Transition جێگەی نابێتەوە بە هۆی بێ پلانیەوە.  بۆیە لەوساوە لە بری تێکەڵکردنەوەی ئیدارە بە فیعلی، دەسەڵات و داهاتی کوردستان لە نێوان پارتی و یەکێتی دابەشکرا. لەوساوە بە کەیفی خۆیان و بە رێکەوتن خەڵکی خۆیان لە دامەزراوەکانی دامەزراند تا ئەندازەی حکومەتیان وەکو باڵۆن هەڵاوسان. بە کەیفی خۆیان ئەوەی ویستیان بە وەزیر و عەقید و بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار دایانمەزراند. بە ئارەزووی خۆیان پارەی گشتیان بۆ دامەزراندنی میدیای گەورەی حزبی تەرخان کرد، بە کەیفی خۆیان داهاتی گشتیان دایە حزبەکان بە بێ هیچ رێنمایی و قانونێک... تێکەڵکردنەوەی ئیدارە لە راستیدا دابەشکردنی داهات و سەروەت بوو بە رێکەوتنێک...

قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم

هێمن میرانی تاکە چارەسەری واقیعی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دۆخی ئێستا هەموارکردنی قانونی سەرۆکایەتی هەرێمە،  چونکە ئەگەر پرۆژەی دەستوریش ئامادە ببێ ناتوانرێ بخرێتە راپرسیەوە.  واتە ماوە و نەماوە یەک دەرگا ئەویش هەمواری قانونی سەرۆکایەتی هەرێمە. لایەنەکانی دیکە پرۆژەی خۆیان پێشکەش کردووە، ماوە پارتی. پارتی لەو کۆبوونەوانەی هەوڵ دەدات رەزامەندی وەرگرێ بۆ مانەوەی بارزانی بۆ دوو ساڵی دیکە. پێ ناچێ حزبەکان هیچ کامیان کێشەی جددیان لەمبارەیەوە هەبێ. دەمێنێتەوە چۆن مانەوەیەک و بە چ دەسەڵاتێک و لە  بەرامبەر بە چی؟ پارتی پێ دەچێ حەزی لەوە بێ وەکو ٣٠ ی حوزەیرانی ٢٠١٣ قانونێکی دیکە دەربچێ و بارزانی بە دەسەڵاتەکانی ئێستای دوو ساڵی دیکە بمێنێتەوە بە بێ دەستکاری کردنی قانونی سەرۆکایەتی هەرێم کە سیستمی سیاسی هەرێمی گۆڕیووە بۆ جۆرێک لە سیستمی نیمچە سەرۆکایەتی. کۆبوونەوەی پارتی لە گەڵ لایەنەکانی دیکە تێکۆشانە لە پێناو ئەو ئامانجە کە هاتنە دی زەحمەتتر بووە لە ٢٠١٣ بە تایبەت کە هەر لایەنە و ترسی لە لایەنگرانی خۆی هەیە و یەکێتیش وا خۆی نمایش دەکات کە باجی گەورەی داوە بە هۆی ٣٠ حوزەی...

..مەیەنە ئەوروپا...نامەیەکی کراوە بۆ گەنجانی برینداری کوردستان

Image
دیارە بە هۆی دۆخی خراپی ئابوری و شەڕ و شۆڕەوە لە کوردستان کۆچ بۆ رۆژئاوا دەستی پێکردۆتەوە. هەڵبەت ئەم کۆچە هەر بەردەوام بووە، بەڵام لە ساڵانی رابردوو تا رادەیەک رەوتی پێچەوانەی وەرگرتبوو، کۆچ لە ئەوروپاوە بۆ کوردستان. گەنجانی خۆشەویست: ئەوانەی تەنیا بە قسەی خزم و کەس و درۆ و دەلەسەی میدیاوە دەخەڵەتێن و ئەو رێگایە پڕ زەحمەتیە دەگرنە بەر، تەنیا ئەم چەند خاڵە لە برای خۆتان بە راستگۆیانە وەربگرن، دواتر خۆتان خاوەنی بڕیاری خۆتانن: یەکەم: دۆخی ئەوروپا لە رووی ژیان و گوزەرانی ئابوری و باری سیاسیەوە گۆڕانی گەورەی بە خۆیەوە دیووە و هەرگیز لە ئەوروپای هەشتاکان و نەوەدەکان و سەرەتای دووهەزارەکان ناچێ. بۆیە ئەگەر برات یان خزم و کەست لە هەشتا و نەوەدەکان هاتووە و لێرە گیرساوەتەوە و بۆتە خاوەن مۆڵەتی مانەوە و پاسپۆرت و ئیش و کاری خۆی هەیە، لە دۆخی خۆیەوە دەیەوێ هانی تۆش بداتی وڵآت بەجێ بهێڵی، هەڵبەت لە دڵسۆزیەوە بێ یان بە هەر هۆکارێکی دیکە، دڵنیابە لەوەی ئەوەی بۆ ئەو رەخساوە هەرگیز بە ئاسانی دەستی تۆ ناکەوێ. لێرە ئێستا دژە کۆچبەرەکان لە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپاوە لەسەر حوکمن. ن...