Posts

Showing posts from April, 2018

حکومەتی خزمان و دۆستان

Image
یەکێک لە هۆکارە دیارەکانی فەشەلی ئیدارە و حوکمڕانی لە کوردستان لە بیست و قسوور ساڵی رابردوو بریتیە لە دامەزراندنی خەڵکانی خاوەن پلە و پۆست لەسەر بنەمای پێگەی باوکیان یان برا و کەسی نزیکیان بە بێ ئەوەی حساب بکرێ کە ئاخۆ باوکی چەند سەرکەوتوو بووە یان کچەکەی یان کوڕەکەی چەند شیاو و لێهاتووە بۆ بەڕێوەبردنی خەڵک. دامودەزگاکانی حکومەت بە تایبەت شوێنە هەستیارەکانی بڕیار و جێبەجێکردن لە سەرەوە بۆ خوارەوە پڕ کراون لە کچ و کوڕی فڵان و فیسار و نەوەکانیشیان وا بۆ جیلی ئایندە رادەهێندرێن و لە جیاتی ئەوەی بڕۆن کۆمپیوتەر و ماتماتیک و تەندروستی و ڕێگاوبان بخوێنن، کچ و کوڕەکانیان دەنێرن سیاسەت بخوێنن وەکو ئامادەکاری... ئەو فۆرمە لە حکومەتی خزمان و دۆستان کوردستانی هێنایە سەر ساجی عەلی لە رووی دارایی و لە رووی ئیدارە و حوکمڕانیش گەندەڵی کردە کارتی حوکمی ڕۆژانە و خۆدەوڵەمەند کردن. ئەو مۆدێلەی خزمان و دۆستان هیچ میکانیزمێکی لێپرسینەوە و بەدواداچوون و پاداشت و سزای نەهێڵا چونکە زۆرینەی ئەوانەی بەو میتۆدە پۆستیان بە باڵادا دراوە، پاداشت کراون نەک وەکو ئەرک و بەرپرسیاریتی کاریان پێ سپێ...