حکومەتی خزمان و دۆستان
یەکێک لە هۆکارە دیارەکانی فەشەلی ئیدارە و حوکمڕانی لە کوردستان لە بیست و
قسوور ساڵی رابردوو بریتیە لە دامەزراندنی خەڵکانی خاوەن پلە و پۆست لەسەر
بنەمای پێگەی باوکیان یان برا و کەسی نزیکیان بە بێ ئەوەی حساب بکرێ کە
ئاخۆ باوکی چەند سەرکەوتوو بووە یان کچەکەی یان کوڕەکەی چەند شیاو و
لێهاتووە بۆ بەڕێوەبردنی خەڵک. دامودەزگاکانی حکومەت بە تایبەت شوێنە
هەستیارەکانی بڕیار و جێبەجێکردن لە سەرەوە بۆ خوارەوە پڕ کراون لە کچ و
کوڕی فڵان و فیسار و نەوەکانیشیان وا بۆ جیلی ئایندە رادەهێندرێن و
لە جیاتی ئەوەی بڕۆن کۆمپیوتەر و ماتماتیک و تەندروستی و ڕێگاوبان بخوێنن،
کچ و کوڕەکانیان دەنێرن سیاسەت بخوێنن وەکو ئامادەکاری...
ئەو فۆرمە
لە حکومەتی خزمان و دۆستان کوردستانی هێنایە سەر ساجی عەلی لە رووی دارایی و
لە رووی ئیدارە و حوکمڕانیش گەندەڵی کردە کارتی حوکمی ڕۆژانە و
خۆدەوڵەمەند کردن. ئەو مۆدێلەی خزمان و دۆستان هیچ میکانیزمێکی لێپرسینەوە و
بەدواداچوون و پاداشت و سزای نەهێڵا چونکە زۆرینەی ئەوانەی بەو میتۆدە
پۆستیان بە باڵادا دراوە، پاداشت کراون نەک وەکو ئەرک و بەرپرسیاریتی
کاریان پێ سپێردرابێ.
ئەگەر ئەو فۆرمەی حوکمڕانی نەگۆڕدرێ، جا هەر کێ بێتە دەسەڵات و بیباتەوە، ئەو قیچۆکەی ماومانیشە لەم دەیەیە لە دەستی دەدەین.
ئەگەر ئەو فۆرمەی حوکمڕانی نەگۆڕدرێ، جا هەر کێ بێتە دەسەڵات و بیباتەوە، ئەو قیچۆکەی ماومانیشە لەم دەیەیە لە دەستی دەدەین.
هێمن میرانی - هەولێر
٩ ی نیسانی ٢٠١٨
Comments
Post a Comment