
دین و ژیان لێرە هێمن میرانی کە لە کوردستان بووم، بە هۆی ئەو برادەرانەی لە ئەوروپا گەڕابوونەوە یان بە هۆی نوسینی هەندێ هاوڕێی سیکیۆلار، وا دەهاتە بەر چاو کە لە ئەوروپا هەر باسی دین بکەی تێر شەقت دەکەن یان دین شتێکی بێزراو و بێ نرخ و پوچە لە ژیانی خەڵک، ئەم دیدە لایەنی کەم بۆ ئەو خەڵکەی کەم خوێنەر بوو یان بە ئاگایی تەواوەوە زانیاری لەسەر دونیای دەرەوە نەبوو وەکو راستی لێ هاتبوو. کەچی دۆخەکە بەو جۆرە بێزراو نیە کە لە دوورەوە سەیر دەکرێ. لە وڵاتێکی وەکو بەریتانیا ئازادی پەیڕەوکردنی بنەما و ئەرکە ئایینیەکان بۆ هەموان دابین کراوە ( مزگەوت و کلێسا دراوسێی بێ کێشەن) و باوەڕ نەبوونیش بە هیچ ئاینێک کارێکی ئاسایی و بێ کێشەیە، هەر کەسە و لە چوارچێوەیەک کە رێز و تایبەتمەندی ئەوانی دیکە پێشێل نەکا لە گەڵ بیروباوەڕەکانی خۆی دەژی. ئەوەی سەیر بوو بە لای من ئەو دۆخەیە کە لە قوتابخانەکان لە بۆنەکانی ساڵیادی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح بینیمان. بایەخێکی یەکجار گەورە لە قوتابخانەکان بەم بۆنەیە دەدرێ. منداڵەکانی من، هەستی لە قوتابخانە و هێلان لە باخچەی منداڵان دێنەوە و هەر باسی جیسس و مێری ( عیسا و...