هێمن میرانی: كوردایه‌تی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه ته‌زویر به پێشمه‌رگه نه‌كه‌یت و سێ مانگ جارێك چۆڕه موچه‌یه‌كی بده‌یتێ
(سبه‌ی):
هێمن میرانی، ره‌خنه له به‌كارهێنانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌گرێت له‌لایه‌ن پارته فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه بۆ مه‌به‌ست و ئامانجی تایبه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابینبكرێت و به دامه‌زراوه‌یی بكرێن و ده‌ڵێت "كوردایه‌تی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه چیتر ته‌زویر به پێشمه‌رگه نه‌كه‌یت و سێ مانگ جارێك چۆڕه موچه‌یه‌كی بده‌یتێ، ئه‌وه‌یه داموده‌زگا دروست بكه‌یت و وه‌لائی نیشتیمانی لای هێزی چه‌كدار په‌ره پێبده‌ی و بیكه‌یته هێزێكی نیشتیمانی نا سیاسی".
هێمن میرانی، مامۆستای زانكۆی سۆران و خوێندكاری دكتۆرا له له حوكمڕانی و سیاسه‌ت، له وتارێكدا كه له‌به‌شی وتاری سایتی (سبه‌ی) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به دۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پێویستی پرۆسه‌ی به داموده‌زگایی ده‌كات له كوردستان و نوسیویه‌تی "چاككردنی ئه‌م دۆخه به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی نیشتیمانی گه‌وره‌یه، كوردایه‌تی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه چیتر ته‌زویر به پێشمه‌رگه نه‌كه‌یت و سێ مانگ جارێك چۆڕه موچه‌یه‌كی بده‌یتێ!".
ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه كه كوردایه‌تی راسته‌قینه به‌وه ده‌بێت داموده‌زگا دروست بكه‌یت و وه‌لائی نیشتیمانی لای هێزی چه‌كدار په‌ره پێبده‌ی و بیكه‌یته هێزێكی نیشتیمانی نا سیاسی كه هه‌میشه له دوره‌وه سه‌یری سیاسه‌ت بكات و كوردستان له هه‌ڕه‌شه بپارێزێ، "نه‌ك باره‌گای ئه‌م هێزی پێ بسوتێنرێ، به كۆمه‌ڵ داوایان لێ بكرێ كه ده‌نگ بۆ حیزبێكی توركمانی یان مه‌سیحی بده‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌ست له (11) كورسیه كۆتاكهش وه‌ربده‌ن، لافیته و پۆسته‌ری ئه‌و حیزب و ئه‌و كاندید به نیوه‌شه‌و لێ بكه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ك باس له مه‌ترسی تێڕوانینی هێزه فه‌رمانڕه‌واكان و داننهنانیان ده‌كات به واقیعی ئێستای سیاسی هه‌رێم و ده‌ڵێت "ئه‌و مه‌ترسیانه زۆر جددین و ئێستا به ئاشكرا سێبه‌ریان ده‌ركه‌وتوه"، ئه‌و لێدوانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیشی به نمونه هێناوه‌ته‌وه كه وتبوی "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری له حكومه‌ت نه‌كا، ئه‌و حكومه‌ته له دێگه‌ڵه‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتی نابێ، چۆن ئه‌گه‌ر پارتی به‌شداری نه‌كا له دهۆك و هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی نابێ".
پێیوایه؛ ئه‌وه وتنی راستیه‌كی زۆر مه‌ترسیداره كه ئه‌گه‌ر كۆتایی پێ نه‌هێندرێ، هیچ مانایه‌ك بۆ فره‌یی سیاسی و هه‌ڵبژاردن نامێنێته‌وه.
بۆ بینینی ته‌واوی وتاره‌كه كلیك بكه:
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=7172&AuthorID=1184

Comments
Post a Comment