چ ده‌بێ له‌م رووداوانه فێر بین.
هێمن میرانی
سوپاس بۆ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه و خۆڕاگری خه‌ڵک، سوپاس بۆ دۆستانمان که پیشانیاندا چیتر چیاکان ته‌نیا دۆستی ئێمه نین.
ئه‌م سه‌رنجانه‌م له لا هه‌یه:
یه‌که‌م: ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕکردن نیه له گه‌ڵ گروپێکی ئاسایی، بۆیه با زیاتر و گه‌وره‌تر له توانای خۆمان سه‌یری خۆمان نه‌که‌ین، پێشمه‌رگه ناتوانێ به بێ پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی له مه‌ودای دووردا ئه‌م شه‌ڕه بباته‌وه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانمان ئه‌و په‌ڕی ئازایه‌تی و دڵسۆزیان پیشانداوه، بۆیه سوپاس بۆ هاوکاری هاوپه‌یمانه‌کانمان.
دووه‌م: پاش ته‌واوبوونی ئه‌م دۆخه، که سوپاس بۆ خوا ئاماژه‌کانی سه‌رکه‌وتنمان نزیکن، خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ ده‌رسێک بداته ئه‌وانه‌ی حزبایه‌تی ده‌که‌ن، زۆر شوره‌ییه که ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی ئێمه له چیاکان گیریان خواردووه و رۆژانه ده‌مرن، که‌چی میدیاکانی یه‌کێتی و په‌که‌که له لایه‌ک و میدیاکانی پارتی له لایه‌کی دیکه خه‌ریکن کوردایه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵکی برسی ده‌فرۆشن. زۆر شه‌رمه ئه‌وانه هێشتا خه‌ریکی ده‌ستکه‌وتی حزبین.
سێیه‌م: ئه‌مجاره به
ته‌واوی ده‌رکه‌وت که ئێمه چه‌نده پێویستیمان به پێشمه‌رگه‌ی یه‌کگرتوو
هه‌یه که حزبه‌کان سیاسه‌تی پێوه نه‌که‌ن، ئێمه چه‌نده پێویستیمان
به هێزی نیشتیمانی ناحزبی هه‌یه.
چواره‌م: ئه‌مه له بیر نه‌که‌م که زۆر ناشرینه له فه‌یس بووک و له هه‌ندێ که‌ناڵی میدیاش دیسان ده‌کراوه به پاڵه‌وانکردنی هه‌ندێ به‌رپرسی سیاسی و عه‌سکه‌ری. له کاتێک هه‌موومان ده‌زانین ئه‌وه پێشمه‌رگه‌یه به هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی هاوکێشه‌که ده‌گۆرێ و هیچ به‌رپرسێکی عه‌سکه‌ری پاڵه‌وان و گولله نه‌بڕ نیه.
تا بۆم کرابێ له فه‌یس بووک و تویته‌ر داوام له هاوڕێکانم کردوه که هه‌موو جۆره گله‌ییه‌ک دوابخه‌ن بۆ کاتی خۆی، ئێمه ئه‌مڕۆ هه‌موومان ده‌بێ له پشت خه‌ڵک و حکومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی خۆمان بوه‌ستین.
من وه‌کو هاوڵاتیه‌ک که به داخه‌وه شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م به‌ر نه‌که‌وت که له‌م دۆخه‌دا هیچ به‌شداریه‌کی راسته‌وخۆم له پاراستنی کوردستان هه‌بێ، هه‌رچه‌نده که‌س و کارم له به‌ره‌کانی شه‌ڕن، به‌ڵام ده‌ستی یه‌که یه‌که‌ی پێشمه‌رگه‌کان ماچ ده‌که‌م، پارتی بن یه‌کێتی بن یان هه‌ر حزبێکی دیکه، ده‌ستی یه‌که یه‌که‌ی گه‌ریلاکانی YPG ماچ ده‌که‌م که به‌شدارن له رزگارکردنی خوشک و برا یهزیدیهکانمان له چیاکانی شه‌نگار و له چه‌ندین سه‌نگه‌ری به‌رگری له کوردستاندا دڵسۆزی خۆیان پیشاندا.
هه‌موو حزبه‌کان و میدیاکانیان ده‌بێ بزانن خه‌ڵک کوێر نیه و سه‌یری یه‌ک میدیا ناکا، ئێوه ناتوانن چیتر لایه‌نی که‌م هه‌موو خه‌ڵک بگه‌وجێنن، ئه‌وه ئێوه‌ن خۆتان ریسوا ده‌که‌ن له کاتێک هه‌موو دونیا هاتۆته هاواری کوردستان ئێوه هێشتا خه‌ریکی چنینه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتی حزبین، ده‌بێ به خۆتاندا بچنه‌وه.
بژی کوردستان و پێشمه‌رگه

Comments
Post a Comment