روو له سه‌ربه‌خۆیی...كوردستان و سكۆتله‌ندا و كه‌ته‌لۆنیا
ئه‌م راپۆرته به‌شێك له بۆچوونه‌كانى نێو دوو وتاره كه له دوو رۆژى رابردوو بڵاوكراونه‌ته‌وه. وتارى یه‌كه‌م له لایه‌ن خانمه رۆژنامه‌نووسى ئه‌مریكى رۆبن رایت نوسراوه و ناونیشانى ( ئایا سكۆتله‌ندا و كوردستان جیا ده‌بنه‌وه؟) پێ دراوه و له سایتى واشنتن وایه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه. خانم رۆبن ئه‌ندامى ئینستیتیوتى ئاشتى ئه‌مریكا و سه‌نته‌رى ویدرۆ وڵسن ه، پێشتر بۆ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست كارى كردووه،. وتارى دووه‌م به ناونیشانى ( ته‌نیا سكۆتله‌ندا نیه، به‌ڵكو كه‌ته‌لۆنیا و كوردستانیش بۆ سه‌ربه‌خۆیی زیاتر تێده‌كۆشن) كه له لایه‌ن ( لیڤ تازر) ه‌وه نوسراوه و سایتى ئۆپن دیموكراسى بڵاوكراوه‌ته‌وه. هیچ رایه‌كى ئاماده‌كارى ئه‌م راپۆرته‌ى لێره‌دا نه‌خراوه‌ته روو ته‌نیا رێكخستن و سهرمانشێتهكان نه‌بێ. ئامانجى ئه‌م زنجیره راپۆرتانه ئه‌وه‌یه كه خوێنه‌رى كورد ئاگایی هه‌بێ ده‌رباره‌ى ئه‌و نوسینانه‌ى ده‌رباره‌ى میلله‌ت و وڵاته‌كه‌ى له دونیادا ده‌نوسرێن.
هێمن میرانى
سكۆتله‌ندا هه‌ناسه ده‌داته دونیا
ئه‌و ریفراندۆمه‌ى ئهمرِۆ له سكۆتله‌ندا بۆ جیابوونه‌وه یان مانه‌وه له به‌ریتانیا بهرِێوه ده‌چێ، چاوى هه‌موو دونیا به گشتى و ئه‌و میلله‌تانه‌ى چاوهرِێى سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن به تایبه‌ت له‌سه‌ره. خانم رۆبن سه‌ره‌تاى وتاره‌كه ده‌ست پێ ده‌كات به به‌ستنه‌وه‌ى ریفراندۆمى ئهمرِۆی سكۆتله‌ندا به‌و ئاماده‌كارى و دهنگوباسانهى له چه‌ند مانگی رابردوو له كوردستان هاتنه نێو رۆژه‌ڤى سیاسییه‌وه و باسیان له‌وه كرد كه كورد ده‌یه‌وێ برِیار له چاره‌نووسى خۆى بدا. نوسه‌ر ده‌ڵێ ( ره‌نگه هه‌ردوو هه‌رێم جیاببنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش روونه‌دا و له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى ئێستادا بمێننه‌وه، كورد و سكۆتله‌ندییه‌كان دڵنیان كه هێزى زیاتریان ده‌ست ده‌كه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ى سیاسه‌ت و ئابورى له وڵاتى خۆیان بهرِێوه به‌رن. ئه‌م پرۆسه‌یه چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه روون بۆته‌وه). نوسهرى وتارى دووه‌م، لیڤ تازر وتاره‌كه‌ى به‌وه ده‌ست پێكردووه كه ( ئه‌گه‌ر ئهمرِۆ سكۆتله‌ندا به به‌ڵێ ده‌نگ بدات، كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر كورده‌كان و كه‌ته‌لۆنیه‌كان ده‌بێ).
سكۆتله‌ندا و كوردستان لێك ده‌چن
رۆبن رایت به‌راوردى نێوان سكۆتله‌ندا و كوردستان ده‌كا و ده‌نوسێ ( كورده‌كان یه‌كه‌م پارله‌مانى خۆیان له ساڵى 1992 هه‌ڵبژارد و سكۆتله‌ندییه‌كان له ساڵى 1999. هه‌ردوو لا سه‌رپه‌رشتى بوارى په‌روه‌رده، خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى، و قانون و سیستم ده‌كه‌ن له وڵاتى خۆیان. هه‌روه‌ها، بێگومان، مێژوو شاهێده كه چه‌ندین سه‌ده‌یه ئه‌وان خاوه‌ن ناسنامه‌ى جیاوازى خۆیانن له دراوسێكانیان). پاشان هه‌ندێ دیوى دیكه‌ى هاوشێوه ده‌خاته روو، ده‌نوسێ (هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه ساڵانێكى درێژه تینووى خۆرِێبهرین، سكۆتله‌ندییه‌كان له ساڵى 1707 ه‌وه به هۆى رێكه‌وتنى یه‌كگرتنى نێوان سكۆتله‌ندا وئینگلته‌را و كورده‌كان له‌وه‌ته‌ى به‌ڵێنى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تیان پێ درابوو له دواى رووخانى ئیمپراتۆرێتى عوسمانى سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر.
![]() |
رۆبن رایت له تویتهرهكهى نوسیویهتى: كوردستان و سكۆتله‌ندا سێ هه‌زارمیل لێك دوورن و ئه‌وه‌نده لێكیش ده‌چن |
هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه له هه‌ندێ بواردا زۆر له یه‌ك ده‌چن، له سه‌ختى و ئازایهتیاندا، چیاكانیان له باكور، گه‌شه‌ى سه‌رچاوه‌كانى نه‌وتیان، و جه‌نگاوه‌ره ئازاكانیان له سه‌ده‌كانى ناوهرِاست، وه‌كو سه‌ڵاحه‌ددین و ویلیه‌م والاس). نوسه‌ر هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى ره‌وتى تێكۆشانى گه‌لانى ژێر ده‌سته ده‌ڵێ (حه‌زى به‌ره‌وپێشچوون له هه‌ردوو هه‌رێمدا ره‌نگدانه‌وه‌ى ره‌وتێكى فراوانترى جیهانیه كه تێده‌كۆشن بۆ به‌ده‌ست هێنانى ناسنامه‌ى خۆجێیه‌تى له نێوان جه‌رگه‌ى گه‌شه‌ى جیهانگه‌راییدا. ئه‌وان پێ ناچێ دوا میلله‌ت بن كه بۆ به‌ده‌ست هێنانى ده‌رفه‌تى زیاترى خۆرێبهرى تێده‌كۆشن).
![]() |
Robin Write |
ئه‌ى جیاوازییه‌كان چین؟
خانم رۆبن رایت دێته سه‌ر جیاوازییه‌كانى نێوان سكۆتله‌ندا و كوردستان و ده‌نووسێ ( زۆر جیاوازى له نێوان سكۆتله‌ندییه‌كان و كورده‌كان هه‌یه، هه‌رله ره‌گى ئیتنییه‌وه بگره تا ده‌گاته جلوبه‌رگى نیشتیمانى خۆیان، سكۆتله‌ندییه‌كان ته‌نووره له به‌ر ده‌كه‌ن و كورده‌كان كورته‌ك و شه‌رواڵى به‌رین له‌به‌ر ده‌كه‌ن). ده‌رباره‌ى تێكۆشانى هه‌ردوو گه‌ل بۆ سه‌ربه‌خۆیی، نوسه‌ر ده‌ڵێ ( له رووى سیاسییه‌وه هه‌ر یه‌كه‌یان رێگه‌یه‌كى گرتۆته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى گوزارشت له خواسته سیاسییه‌كانیان بكه‌ن. سكۆتله‌ندییه‌كان له ساڵى 1999 ه‌وه ریفراندۆمیان ئه‌نجامدا و داواى ئه‌وه‌یان كرد كه ده‌سه‌ڵات له له‌نده‌ن وه‌ربگرنه‌وه، به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتى دامه‌زراندنى داموده‌زگاى نیشتیمانى وه‌كو پارله‌مان و خزمه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى. كورده‌كان، له رێى پرۆسه‌ى برسیكردنى سیاسییه‌وه بوو له لایه‌ن به‌غداوه. له ساڵى 1991 پاش ئه‌وه‌ى له به‌ره‌نجامى ئۆپه‌راسیۆنى گه‌رده‌لولى بیابان له شهرِى دووه‌مى كه‌نداو، سه‌رۆك جۆرج بوش هانى خه‌ڵكى عێراقیدا له دژى حكومه‌ت راپهرِن و كورده‌كان راپهرِین و به‌و هۆیه‌وه سه‌ددام حوسێن بودجه و سه‌رچاوه‌كانى ژیانى لێ برِین. كورده‌كان تۆوى ده‌زگا و سیستمى خۆرِێبهریان چاند بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ژیانى خۆیان دابین بكه‌ن).
لیڤ تانز گوته‌ى جوتیارێكى كورد له ئورفاى باكورى كوردستان دێنێته‌وه كه پێى گوتووه ( من ده‌زانم كه ئێرله‌ندییه‌كان، سكۆتله‌ندییه‌كان، كه‌ته‌لۆنییه‌كان وه‌كو ئێمه وان). ئه‌و سه‌رنجى له‌سه‌ر چونیه‌كى ئه‌و سێ گه‌له هه‌یه، ده‌ڵێ ( بارودۆخى كه‌ته‌لۆنیا و سكۆتله‌ندا و كوردستان زۆر تایبه‌تن و ئاسته‌مه وه‌كو یه‌ك سه‌یر بكرێن). دواتر دێته سه‌ر باسى ئه‌و گه‌لانه‌ى دیكه كه داكۆكى له مافى سه‌ربه‌خۆییان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێ (زۆر خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ى سكۆتله‌ندا هه‌ست به‌وه ناكه‌ن كه داواى سیاسى بۆ سه‌ربه‌خۆ بوون، به‌ڵام به رێگه‌ى جیاواز، له لایه‌ن زۆر میلله‌تى دیكه‌وه له دونیا به‌رز كراونه‌ته‌وه. زۆر شت هه‌یه كه سكۆتله‌ندا فێرى ببێ ئه‌گه‌ر سه‌یرى سنووره‌كانى باشوورى بكا به تایبه‌ت به‌ره‌و سنووره‌كانى ده‌ریاى ناوهرِاست).
كه‌ته‌لۆنیا و كوردستان
نوسه‌ر زیاتر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر باكورى كوردستان ده‌كا و خه‌باتى گه‌لى كورد له باكور بۆ سه‌ندنى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى به‌راورد ده‌كا به حه‌ز و هه‌ستى سه‌ربه‌خۆیی له كه‌ته‌لۆنیا، ده‌نووسێ ( ساڵى رابردوو، هه‌شت مانگ له توركیا بووم، ئێستا گهرِاومهتهوه كه‌ته‌لۆنیا. هه‌مان دایه‌لۆگ له ئارادایه و هه‌مان پرۆسه له وڵاتانى جیاوازدا ده‌گوزه‌رێ. دونیا كه‌وتۆته سه‌ر لێوارى گۆرِانكارى و میلله‌تانى بچووك خۆیان رێك ده‌خه‌ن و رووبه‌رووى ده‌وڵه‌تانى سته‌مكار ده‌بنه‌وه. چه‌ند مانگى داهاتوو برِیارى مێژووى سكۆتله‌ندا و كه‌ته‌لۆنیا و كوردستان ده‌دا).
![]() |
رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له که‌ته‌لۆنیا |
كاتێك دێته سه‌ر بارودۆخى كه‌ته‌لۆنیا ده‌ڵێ (ئه‌و كاته‌ى ئه‌م وتاره‌م ده‌نوسی، رۆژى نیشتمانیه له كه‌ته‌لۆنیا، هه‌موو شهقامهكانى به‌رشلۆنه پرِن له خۆپیشاندان و داواى سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ستى خۆده‌رخستن و سه‌ربه‌خۆیی ههمووشوێنێكى گرتۆته‌وه. هه‌موو خه‌ڵك هاتۆته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌له‌كۆنه‌كان ئاڵاى كه‌ته‌لۆنیایان تیادا هه‌ڵكراوه. كۆرسى خۆرِایی زمانى كه‌ته‌لۆنى كراونه‌ته‌وه و پاره‌یه‌كى باش بۆ بوارى كو‌لتور و هونه‌ر و میوزیكى كه‌ته‌لۆنى ته‌رخان كراوه. هه‌موو شتێك خراوه‌ته گهرِ بۆ ئه‌وه‌ى بیرى سیاسى سه‌ربه‌خۆیی بكرێته به‌شێك له ژیانى رۆژانه‌ى خه‌ڵك. پشوو لێره وه‌كو جه‌ژن و ئاهه‌نگ و خۆپیشاندان وایه).
نه‌ورۆز و به‌هارى كوردان له ئیسته‌مبوڵ
نوسه‌ر باس له تێكۆشانى گه‌لى كورد له باكورى كوردستان ده‌كا كه دواجار توانیان هه‌ندێ له مافه كولتوریهكانى خۆیان به ده‌ست بێنن، ئه‌و ده‌ڵێ ( چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له گه‌ڵ هه‌ندێ هاورێ له ئیسته‌مبوڵ بووین و به‌شداریمان له ئاهه‌نگى نه‌ورۆز و ڤیستیڤاڵى به‌هارى كوردان كرد. سه‌دان هه‌زار كه‌س هاتبوونه سه‌ر شه‌قام بۆ گۆرانى و ههڵپهرِكى و دروشم گوتنه‌وه. له ساڵه‌كانى رابردوو حكومه‌تى توركیا هه‌وڵى زۆری‌دا بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له‌و جۆره چالاكیانه بكا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار توندوتیژیشى لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ دووه‌م جار بوو كه ئه‌وبۆنه‌یه بێ كێشه تێپهرِى. كورده‌كان مێژوویه‌كى درێژى داپلۆسینیان له توركیا بینیووه، به تایبه‌ت له ساڵانى 1980 ه‌كان و له دواى هاتنه سه‌ر كارى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى فاشیسته‌كان كه زمانى كوردى و هه‌موو جۆره مۆرێكێكى كوردبوونیان له خه‌ڵك قه‌ده‌غه كرد. ئه‌وه بوو پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ به‌رگرى كردن له خه‌ڵك دامه‌زرا و بووه سه‌ره‌تاى بزاوتى گه‌وره‌ى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له توركیا. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌كه‌كه و حكومه‌تى توركیا رێكه‌وتنى ئاشتیان واژوو كرد كه له به‌شێكیدا مافى ئازادى داموده‌زگایی بۆ كورد له نێو توركیا فه‌راهام كردووه).
................................
ئه‌م راپۆرته له رۆژنامه‌ی خه‌بات رۆژی 18
ی ئه‌یلولی 2014 له لاپه‌ڕه 2 بڵاو بۆته‌وه
Comments
Post a Comment