سكۆتله‌ندا
برِیار ده‌دا...سبه‌ى رۆژێكى نوێیه
وڵاتێكى
نوێ له دایك ده‌بێ یان به ده‌سه‌ڵاتى فراوانتره‌وه له چوارچێوه‌ى شانشینى یه‌كگرتوودا
ده‌مێنێته‌وه؟
هێمن میرانى
مێژوو
ئهمرِۆ
ملیۆنان سكۆتله‌ندى برِیار له چاره‌نووسى وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن و یه‌كێتیه‌كى 300
ساڵى ده‌خه‌نه ژێر تاقی كردنه‌وه‌ى سندووقه‌كانى ریفراندۆم. له ساڵى 1707، ئینگلته‌را
و سكۆتله‌ندا یه‌كێتیه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان راگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ى سكۆتله‌ندا
كێشه‌ى زۆرى ئابورى هه‌بوو. ئه‌م یه‌كێتیه بووه هۆى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ
له‌نده‌ن كه ئه‌مه‌ش بۆ ژماره‌یه‌كى زۆرى سكۆتله‌ندییه‌كان كارێكى دڵخۆشكار نه‌بوو.
له 1900 ه‌كانه‌وه ده‌نگى گێرِانهوهى ده‌سه‌ڵات بۆ سكۆتله‌ندا به‌ره‌و هه‌ڵكشان
بوو تا ساڵى 1999 دووباره پارله‌مانى سكۆتله‌ندا دامه‌زرایه‌وه. به‌هۆى سه‌ركه‌وتنى
پارتى نیشتیمانى سكۆتله‌ندا به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌لێكس سه‌لموند، له 15 ى ئۆكتۆبه‌رى
2012 رێكه‌وتننامه‌ى ئهدێنبرا له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌یڤید كامیرن
و وه‌زیرى یه‌كه‌مى سكۆتله‌ندا ئه‌لێكس سه‌لموند ( كه وهكوسهرۆك وه‌زیران وایه)
مۆركرا، به‌و هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵات درایه پارله‌مانى سكۆتله‌ندا كه ریفراندۆم رێك
بخا بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى وڵاته‌كه خۆیان چاره‌نووسى خۆیان دیار بكه‌ن. به گوێره‌ى
ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه، ئه‌گه‌ر له ریفراندۆمى ئهمرِۆ زۆرینه‌ى ساده‌ى خه‌ڵك (
50+1) ده‌نگیان به به‌ڵێ دا ئه‌وه سكۆتله‌ندا جیا ده‌بێته‌وه و ده‌بێته وڵاتێكى
سه‌ربه‌خۆ، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى ساده ده‌نگی نهخێریاندا، ئه‌وه سكۆتله‌ندا له
چوارچێوه‌ى به‌ریتانیا ده‌مێنێته‌وه و حكومه‌تى به‌ریتانیا له له‌نده‌ن چاكسازى
و گۆرِانكارى ده‌كا به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ پارله‌مان و حكومه‌تى سكۆتله‌ندا و
ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌تى سكۆتله‌ندا فراوانتر ده‌كرێن.
كه‌مپه‌ینى
بهڵىَ
رێكخه‌ر
و پاڵپشتیكارى سه‌رسه‌ختى جیابوونه‌وه‌ى سكۆتله‌ندا له شانشینى یه‌كگرتوو، پارتى
نیشتیمانى سكۆتله‌ندایه به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌لێكس سه‌لموند كه له دوایین هه‌ڵبژاردنى
پارله‌مانى هه‌رێمى له‌سكۆتله‌ندا زۆرترین كورسییه‌كانى پارله‌مانى برده‌وه و
حكومه‌تى هه‌رێمى له سكۆتله‌ندا پێك هێنا.
ئه‌وان هانى خه‌ڵك ده‌ده‌ن كه ده‌نگى
به‌ڵێ له ریفراندۆمه‌كه بده‌ن و سكۆتله‌ندا بكه‌نه وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ. ئه‌وانه‌ى
پاڵپشتى جیابوونه‌وه‌ى سكۆتله‌ندا ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵێك هۆكارى نیشتیمانى سیاسى و
ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كولتورى ده‌خه‌نه به‌رچاوى ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ى هانیان
بده‌ن ده‌نگى به‌ڵێ سه‌ربكه‌وێ.
كه‌مپه‌ینى به‌ڵێ له رووى سیاسییه‌وه ره‌خنه له
حكومه‌تى له‌نده‌ن ده‌گرێ كه سكۆتله‌ندا و خه‌ڵكه‌كه‌ى فه‌رامۆش و پشتگوێ خستووه
، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و حكومه‌ته‌ى له له‌نده‌نه نه ئێمه هه‌ڵمانبژاردووه و نه
نوێنه‌رایه‌تى ئێمه ده‌كا. بۆیه هانى خه‌ڵك ده‌ده‌ن كه ده‌سه‌ڵات وهێز بۆ وڵاته‌كه‌یان
بگهرِێننهوه و ده‌نگى به‌ڵێ بده‌ن و حكومه‌تێكى به‌هێز له سكۆتله‌ندا دروست
بكه‌ن. له رووى ئابوریه‌وه لایه‌نگرانى سه‌ربه‌خۆیی باسى نه‌وت و وزه و داهات
ده‌ده‌ن، ئه‌وان به خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆیان ده‌ڵێن كه داهاتى نه‌وت ده‌چێته وێست مینیسته‌ر
( سه‌نته‌رى حكومه‌ت له له‌نده‌ن) و خه‌ڵكى سكۆتله‌ندا سوودى لێ نه‌بینووه. بۆیه
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ سكۆتله‌ندا ببێته یه‌كێك له وڵاته هه‌ره زهنگینهكانى ئه‌وروپا،
ده‌نگى به‌ڵێ بده‌ن وجیا ببنه‌وه. هۆكارێكى دیكه په‌یوه‌ندى به بوارى ئه‌تۆمیه‌وه
هه‌یه، لایه‌نگرانى به‌ڵێ ره‌خنه له حكومه‌تى له‌نده‌ن ده‌گرن كه په‌ره به
بوارى چه‌كى ئه‌تۆمى ده‌دات له سكۆتله‌ندا له كاتێك خۆى داوا له خه‌ڵكى دیكه
ده‌كات واز له‌به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى بده‌ن. كهمپهینهكانى به‌ڵێ به خه‌ڵك
ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر باوهرِت به ئاشتی هه‌یه و دژایه‌تى شهرِ ده‌كه‌ى، ده‌نگى به‌ڵێ
بده و ده‌رفه‌ت مه‌ده له‌سه‌ر خاكى تۆ چه‌كى ئه‌تۆمى به‌رهه‌م بهێندرێ. له
بوارى ده‌رفه‌تى زیاتر و باشترى كار‌و دراوى تایبه‌ت و خزمه‌تكردنى زیاترى تاكى سكۆتله‌ندى،
لایه‌نگرانى به‌ڵێ چه‌ندین به‌ڵێنى جۆراوجۆر به خه‌ڵك ده‌ده‌ن. ئه‌لێكس سه‌لموند
داواى له خه‌ڵك كرد كه ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ر بخه‌ن، چونكه ( ئه‌گه‌ر به نه‌خێر
ده‌نگ بده‌ن تا یه‌ك جیلى دیكه ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌تان نابێ وڵاتى خۆتان جیا بكه‌نه‌وه،
ئه‌م پرۆسه‌یه یه‌ك جاره له ته‌مه‌نێكدا)
به‌ڵێننامه
بۆ جیا نه‌بوونه‌وه
هه‌رسێ
حزبى گه‌وره‌ى به‌ریتانیا، پارتى پارێزگاران به سه‌رۆكایه‌تى ده‌یڤید كامیرن و
پارتى لیبرال دیموكرات به سه‌رۆكایه‌تى نی‌ك كلیگ و پارتى كار كه ئێستا ئۆپۆزیسیۆنه
به سه‌رۆكایه‌تى ئێد میلیباند به‌شدارییه‌كى فراوانیان له كه‌مپه‌ینى پێكهوهمانهوه
و نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆیی كرد. هه‌رسێ سه‌ركرده به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان وه‌كو به‌ڵێن
واژوو كرد ( وێنه‌كه‌ى داندراوه) كه تیایدا خه‌ڵكى سكۆتله‌ندا دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه
كه یه‌كگرتووى بۆ هه‌موو لایه‌ك باشه و ئه‌وان به‌ڵێن ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به
نه‌خێر ده‌نگ بدا له سبه‌یه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به فراوانكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى
پارله‌مان و حكومه‌تى سكۆتله‌ندا.
ده‌یڤید كامیرن سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى پارتى
پارێزگاران یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو به‌شدارییه‌كى
كاراى له كه‌مپه‌ینى دژه جیابوونه‌وه كرد و له شاره گه‌وره‌كانى سكۆتله‌ندا
وتارى بۆ خه‌ڵك پێشكه‌ش كرد. كامیرن هه‌ڵوه‌سته‌ى سه‌ره‌كى له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه
(شانشینى یه‌كگرتوو وه‌كو خێزانێكى نیشتیمانى ئارام وایه، كێ حه‌ز ده‌كات خێزانه‌كه‌ى
په‌رش و بڵاو بێ). كامیرن پرسیارێكى له وتاره‌كانى ده‌گوته‌وه ( هه‌موو دونیا
پرسیار ده‌كا باشه بۆ ده‌بێ سكۆتله‌ندا جیا بێته‌وه؟ ئاخر بۆ؟ ئێوه هه‌مووتان
له یه‌ك كاتدا شانازى ده‌كه‌ن به‌وه‌ى سكۆتلهندین و به‌ریتانین و كه‌س كێشه‌ى له‌گه‌ڵ
هیچ كامیان نیه، هه‌موو دونیا ده‌پرسێ كه وایه، بۆ و له پێناوى چى جیا ده‌بنه‌وه؟)
كامیرن هه‌ر له دواى ئه‌و پرسیاره به خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌گوت ( ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش وه‌ڵامى
ئه‌و پرسیاره نازانن، كه‌واته ده‌نگ به نه‌خێر بده‌ن و جیا مه‌بنه‌وه). له
دوایین وتارییدا، ده‌یڤید كامیرن رووى له خه‌ڵكه‌كه كرد‌و گوتى( ئه‌گه‌ر ئێوه
منتان خۆش ناوێ، ئه‌وه بزانن كه من تا هه‌تایه سه‌رۆك وه‌زیر نیم، ئه‌كه‌ر
پارتى پارێزگارانتان خۆش ناوێ ئه‌وه حزبه‌ش تا سه‌ر له حكومه‌ت نیه، به‌ڵام با
هه‌موومان شانشینى یه‌كگرتوومان خۆش بوێ و بیهێڵینه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌نگى به‌ڵێ
سه‌ركه‌وت باش بزانن كه ئه‌وه برِیارى كۆتاییه‌و وڵاته‌كه‌مان و خێزانه‌كه‌مان
دابه‌ش ده‌بێ). چونكه به هۆى ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه‌ى هه‌ر چوار وڵات به‌یه‌كه‌وه‌ن،
خزمایه‌تى و دۆستایه‌تى زۆر له نێو خه‌ڵك دروست بووه، ده‌یڤید كامیرن ئه‌وه‌ى به
بیر خه‌ڵك هێنایه‌وه كه (ئه‌گه‌ر به‌ڵێ سه‌ركه‌وت و سكۆتله‌ندا جیابۆوه، ده‌بێ
بزانن كه خه‌ڵكى سكۆتله‌ندا بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئازیزه‌كانى له پارچه‌كانى دیكه‌ى
شانشینى یه‌كگرتوو بكه‌ن به پاسپۆرته‌وه بێن).
كه‌مپه‌ین
له نێو خێزاندا
كه‌مپه‌ینى
سه‌ربه‌خۆیی یان مانه‌وه له چوارچێوه‌ى به‌ریتانیاى گه‌وره‌دا ئه‌وه‌نده گه‌رم
بووه ته‌نانه‌ت گفتوگۆ و جیاوازى خستۆته نێو خێزانه‌كانیش. كه‌ناڵى 4 ى به‌ریتانى
راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه به ناوى " سكۆتله‌ندا برِیار ده‌دا، یان خۆى دابه‌ش
ده‌كا؟". له‌م راپۆرته‌دا په‌یامنێره‌كه ده‌ڵێ " ئهمرِۆ له هه‌موو ماڵ
و گوند و پارچه‌یه‌كى سكۆتله‌ندا گفتوگۆى به‌ڵێ و نه‌خێر هه‌یه، هه‌ر لایه‌نه و
به‌رگرى له بۆچوونه‌كانى خۆى ده‌كا"، دواتر ده‌چێته نێو خێزانێك كه له دایك
و باوك و پێنج منداڵى گه‌نج پێك هاتوون، دایكه‌كه و دوو كچ ده‌نگى نه‌خێر ده‌ده‌ن
وده‌ڵێن ئێمه به‌رله‌وه‌ى سكۆتله‌ندى بین به‌ریتانین و باوك و سێ منداڵى دیكه ده‌نگى
به‌ڵێ ده‌ده‌ن و داواى سه‌ربه‌خۆیی سكۆتله‌ندا ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى
گفتوگۆكان هه‌ر ده‌بنه‌وه سیاسى، ئه‌و ئافره‌ته‌ى ماڵه‌كه ده‌ڵێ ئێمه له چوارچێوه‌ى
به‌ریتانیا له گه‌ڵ سێ وڵاته‌كه‌ى دیكه‌دا گونجاوین و سه‌دان ساڵه تێكه‌ڵى و خێزاندارى
له گه‌ڵ خه‌ڵك دروست بووه، له به‌رامبه‌ردا هاوسه‌ره‌كه‌ى پێى وایه ئه‌مه به‌س
نیه و ده‌بێ خه‌ڵكى سكۆتله‌ندا ده‌رفه‌تى سه‌ربه‌خۆیی به‌وڵاته‌كه‌یان بده‌ن و وڵاته‌كه‌یان
باشتر بكه‌ن. باوكه‌كه ده‌ڵێ ( ئه‌مه برِیارێكى گه‌وره‌یه، برِیارێكى یه‌كجاره‌كى
ژیانه، به‌ڵام چونكه وێست مینیسته‌ر ( مه‌به‌ست حكومه‌تى یه‌كگرتووه له له‌نده‌ن)
چه‌ندین ساڵه به‌ڵێنى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر به سكۆتله‌ندا ده‌دات وجێبه‌جێی ناكا، ئێمه
ده‌مانه‌وێ جیا ببینه‌وه).
پێشبینى
و دوا برِیار
سه‌نته‌ره‌كانى
راپرسى كردن له چه‌ند رۆژى رابردوو چه‌ندین داتاى جۆراوجۆریان خستۆته به‌رده‌م
خه‌ڵك، هه‌ردوو به‌ره‌ى نه‌خێرو به‌ڵێ ژماره‌كانیان زۆر له یه‌كتر نزیكه و ركابه‌رییه‌كه
زۆر به‌هێزه. ئه‌وه‌ى ئهمرِۆ پرۆسه‌كه یه‌كلا ده‌كاته‌وه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن كه
وه‌كو ده‌نگده‌رى رارا هه‌ژماركراون و له رۆژانى رابردوو ته‌نیا گوێیان ده‌گرت و
شتیان ده‌خوێنده‌وه. ئهمرِۆ ئه‌وان، كه به گوێره‌ى سه‌نته‌ره‌كانى راپرسى رێژه‌كه‌یان
له نێوان سه‌دا پێنج بۆ ده‌ى ده‌نگده‌رى سكۆتله‌ندییه، پرۆسه‌كه به لایه‌ندا
ده‌خه‌ن.
له هه‌ر بارێكدا خه‌ڵكى سكۆتله‌ندا ئهمرِۆ له پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسى
جوان‌دا برِیارى خۆیان ده‌ده‌ن و هه‌موو دونیاش رێز له ویستى زۆرینه‌یان ده‌گرێ،
له هه‌ردوو باردا سبه‌ى بۆ سكۆتله‌ندا رۆژێكى نوێیه.
پرسیارى
گرنگ كه ئهمرِۆ خه‌ڵكى سكۆتله‌ندا وه‌ڵامه‌كه‌ى بۆ میلله‌تانى دونیا ده‌نێرن ئه‌وه‌یه
كه ئایا ئه‌و بهریتانیایهى ده‌ستى له دابه‌شكردنى میلله‌تان و دارِشتنى نه‌خشه‌ى
دونیادا هه‌یه، ئهمرِۆ خۆى ده‌كه‌وێته به‌ر مقهسى دابه‌ش بوون؟
...............................................
ئه‌م راپۆرته له رۆژنامه‌ی خه‌بات رۆژی 18
ی ئه‌یلولی 2014 له لاپه‌ڕه 12 بڵاو بۆته‌وه
Comments
Post a Comment