ده‌وڵه‌تدارى له بیرى فۆكۆیامادا…ده‌وڵه‌تى مۆدێرن و ده‌وڵه‌تى میراتى
هێمن میرانی
له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌سته كردن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت وه‌كو پایه‌یه‌كى سه‌ره‌كى سیستمى سیاسى، فۆكۆیاما ئاماژه بۆ دوو فۆرمى سه‌ره‌كى ده‌وڵه‌ت ده‌كات كه بریتین له ده‌وڵه‌تى میراتى Patrimonial State و ده‌وڵه‌تى مۆدێرن Modern State. له ده‌وڵه‌تى میراتى، په‌یوه‌ندى خوێن و دۆستایه‌تى نێوان سه‌ركرده‌كان و خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ى خێر وبێرى زۆره و پێوه‌رى سه‌ره‌كى پێدانى كارى باش و پۆست و پله‌و پایه‌یه. فۆكۆیاما ده‌ڵێ ئه‌و مۆدێله‌ى ده‌وڵه‌ت زیاتر له كۆن هه‌بوو به تایبه‌ت له شانشینه‌كان كه پادشا به ئاشكرا وڵاتى وه‌كو موڵكى خۆى سه‌یر ده‌كرد و به ئاره‌زووى خۆى دابه‌شى ده‌كرد، بۆ نمونه شارێكى ده‌كرده دیارى هاوسه‌رگیرى كچێكى. ئه‌و ده‌ڵێ له سه‌رده‌مى ئێستادا زه‌حمه‌ته به‌و زه‌قیه سه‌ركرده هه‌بێ و بوێرى ئه‌وه‌ى تێدا بێ و بڵێ وڵاته‌كه موڵكى خۆیه‌تى، به‌ڵام به فۆرمى دیكه كه ئه‌و ناوى لێ ناوه ده‌وڵه‌تى میراتگیرى نوێ Newpatrimonial State ئه‌و پرۆسه‌یه بهرِێوه ده‌چێ. له ده‌وڵه‌تى نوێی میراتگریدا، هه‌ندێ له فۆرمه‌كانى ده‌وڵه‌تى مۆدێرن بوونیان هه‌یه بۆ نمونه پارله‌مان، بیرۆكراسى و سه‌رۆكایه‌تى له نێو كۆمه‌ڵگادا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام جۆرێك له هاوپه‌یمانێتى له نێوان ده‌سته و تاقمێك هه‌یه كه وڵاتیان له نێوان خۆیان دابه‌ش كردووه و خێر‌و بێرهكهى ده‌خۆن. له‌م مۆدێله له رێگه‌ى هه‌ندێ هاوپه‌یمانێتى سیاسى و ده‌سته‌بژێرییه‌وه، ده‌وڵه‌ت و خێر وبێرهكهى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى چه‌ند گروپێك و چه‌ند خێزانێكى سیاسى به رێگه‌ى جۆراوجۆرى قۆرخكارییهوه ئاراسته ده‌كرێت. له‌و مۆدێله‌دا ده‌وڵه‌ت له جیاتى ئه‌وه‌ى بۆ خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و خه‌ڵك بهرِێوه ببردرێ، خراوه‌ته خزمه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى له كایه‌ى سیاسه‌تدا كار ده‌كه‌ن و زۆرترین خێر و بێر بۆ خۆیان ئاراسته ده‌كه‌ن. بۆیه له‌وێدا جیاوازى له نێوان كه‌رتى گشتى و تایبه‌تدا به ته‌واوى كاڵبۆته‌وه و سیاسییه‌كان كه‌رتى گشتى وه‌كو به‌شێك له سامانى خۆیان سه‌یر ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كه‌ن. فۆكۆیاما ده‌ڵێ ئه‌م خاسیه‌تانه ئێستا له چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌دا له سه‌رتاسه‌رى دونیادا بوونیان هه‌یه. ئه‌و باسى دوو نمونه‌ى وه‌كو وڵاتى پۆپۆنیوگینى و دوورگه‌ى سه‌له‌مون ده‌كات كه هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تن به‌ڵام خاوه‌ن سیستمێكى حوكمرِانى عه‌شایه‌رین.
له‌و كۆمه‌ڵگایانه پابه‌ندێتى تاكه‌كان زیاتر بۆ عه‌شیره‌ت و تیره‌یه نه‌ك بۆ ناسنامه‌یه‌كى فراوانتر كه پێى ده‌گوترێ نیشتیمان. له تێگه‌یشتنى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌واندا ده‌وڵه‌ت گه‌وره‌ترین یاریكه‌رى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى نیه، یان ئه‌و پۆڵێنبهندیه سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌خاته سه‌ره‌وه‌ى هه‌ره‌مى داموده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى دیكه، له‌وێدا بوونى نیه. فۆكۆیاما ده‌ڵێ كاتێك كه‌سێك له‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه بۆ پارله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێ، خه‌مى یه‌كه‌مى ئه‌وه نیه كه دابنیشێ و بیر بكاته‌وه كه چى پێویسته بۆ وڵاته‌كه‌ى، بۆ نمونه چى گرنگه بۆ پۆپۆنیوگینى بیكات، به‌ڵكو یه‌كه‌م بیركردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌یه كه چۆن بتوانێ سه‌رچاوه و داهات بۆ تیره و عه‌شیره‌ته‌كه‌ى خۆى ره‌وانه‌بكات و كه‌س و خزم و دۆسته‌كانى رازى بكات. پرۆسه‌ى گواستنه‌وه له ده‌وڵه‌تى میراتى یان ده‌وڵه‌تى نوێى میراتیدا بۆ ده‌وڵه‌تى مۆدێرن پرۆسه‌یه‌كى زۆر زه‌حمه‌ت وئاڵۆزه. فۆكۆیاما پێى وایه شكستى ئه‌مریكا له مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى بۆ نمونه وه‌كو عێراق و ئه‌فگانستان هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه بایه‌خى زۆر به‌م ئاڵۆزیه نه‌دراوه و ئه‌مریكا پێی وابووه هێنانه كایه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن و حكومه‌تى هه‌ڵبژێردراو به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه سه‌قامگیر بن. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا جۆرى دووه‌مى ده‌وڵه‌ت هه‌یه كه ئه‌و ناوى ناوه ده‌وڵه‌تى مۆدێرن.
له ده‌وڵه‌تى مۆدێرندا ئینتیما لۆكالیهكانى حزبى و ئایینى و عه‌شیره‌تى و ناوچه‌یی پێوه‌رى یه‌كلاكه‌ره‌وه و گرنگ نین له دابه‌شكردن و وه‌رگرتنى خزمه‌تگوزارى گشتى. ده‌سه‌ڵاتدار و كارمه‌ندى كه‌رتى گشتى به قانون پابه‌ند كراون كه له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كسانى و وه‌ك یه‌كى ره‌فتار له گه‌ڵ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى خۆیان بكه‌ن و ده‌رفه‌ته‌كان بۆ هه‌مووان وه‌كو یه‌ك ئاوه‌ڵا بكه‌ن.
له‌و جۆره ده‌وڵه‌ته‌دا ئینتیما لۆكالیهكانى دیكه‌ى حزبى و ئایینى و عه‌شیره‌تى و ناوچه‌یی پێوه‌رى یه‌كلاكه‌ره‌وه و گرنگ نین له دابه‌شكردن و وه‌رگرتنى خزمه‌تگوزارى گشتى. ده‌سه‌ڵاتدار و كارمه‌ندى كه‌رتى گشتى له ده‌وڵه‌تى مۆدێرندا به قانون پابه‌ند كراون كه له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كسانى و وه‌ك یه‌كى ره‌فتار له گه‌ڵ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى خۆیان بكه‌ن و ده‌رفه‌ته‌كان بۆ هه‌مووان وه‌كو یه‌ك ئاوه‌ڵا بكه‌ن. فۆكۆیاما ده‌ڵێ ئه‌مه حه‌زى راسته‌قینه‌ى مرۆڤ خۆى نیه، بۆیه ئاسان نیه ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌ته بهرِێوه ببه‌ى. چونكه مرۆڤ حه‌ز ده‌كات خزم و ئه‌ندامانى خێزانى خۆى و دۆسته‌كانى پاداشت بكات و شته باشه‌كان پێشكه‌شى ئه‌وان بكات نه‌ك خه‌ڵكى دیكه. هه‌ر بۆیه له ده‌وڵه‌تى مۆدێرندا حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدار و كارمه‌ندى ده‌وڵه‌ت به چه‌ندین رێگه و داموده‌زگا كراونه‌ته چاو‌دێر به‌سه‌ر یه‌كترى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و داهاتى وڵات به رێگه‌ى تایبه‌ت بۆ خۆیان و خێزان و دۆسته‌كانیان ئاراسته نه‌كه‌ن. به لاى فۆكۆیاما ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت تواناى نه‌بوو مامه‌ڵه‌ى یه‌كسان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌كانى بكات و بنه‌ماى هاوڵاتى بوون بكاته پێوه‌ر، ئه‌وه ده‌وڵه‌تێكى نا چالاك و شكست خواردووه. ئه‌و چه‌ندین نمونه‌ى گرنگ ده‌هێنێته‌وه كه شایه‌نى ئه‌وه‌ن لێره‌دا باسى هه‌ندێكیان بكه‌ین. بۆ نمونه ده‌ڵێ له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان توێژینه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانى له هیندستان كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه 50% ى مامۆستایانى قۆتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان موچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن كه‌چى ده‌وام ناكه‌ن.هه‌ر وه‌كو ئه‌و جۆره‌ى لاى خۆمان ناوى لێنراوه فه‌رمانبه‌رى بندیوار. فۆكۆیاما ده‌ڵێ كه‌س گومانى نیه كه هیندستان خاوه‌ن سیستمێكى دیموكراسیه و میدیاى ئازادى هه‌یه و چه‌ندین جۆر حزبى سیاسى ململانێیى یه‌كترى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه به ته‌نیا به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ى سیستمى سیاسى چالاك بێ و گه‌شه بكات. هێشتا ئه‌و وڵاته نه‌گه‌یشتۆته ئاستى ده‌وڵه‌تى مۆدێرن و داموده‌زگاكانى ناتوانن ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. وڵاتێكى دیكه كه وه‌كو نمونه ده‌یهێنێته‌وه یۆنانه كه له ساڵى 1974 ه‌وه خاوه‌ن سیستمێكى دیموكراسى چالاكه، وێرِاى ئه‌وه‌ى یۆنان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى ئه‌وروپا كه مێژوویه‌كى كۆنى ده‌وڵه‌تدارى هه‌یه،له ئێستادا دوو حزبى سیاسى گه‌وره‌ى هه‌یه كه چه‌ندین جار ئاڵوگۆرِى دیموكراسیانه‌ى ده‌سه‌ڵات له نێوانیاندا روویداوه. كێشه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌وێ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌یتوانییووه بودجه و سامانى وڵاته‌كه‌ى كۆنترۆڵ بكات، هۆكاره‌كه‌ش به سیاسى كردنى كه‌رتى گشتیه. هه‌ردوو حزبه‌كه هه‌ر كاتێك ده‌سه‌ڵاتیان له یه‌كترى وه‌رگرتووه، كه‌رتى حكومه‌تیان پرِ كردووه له كارمه‌ندى نوێ كه له ئه‌ندامانى حزبه‌كه هه‌ڵبژێردراون و خه‌ڵاتكراون به پێدانى پله و دامه‌زراندن. فۆكۆیاما ده‌ڵێ ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وام بووه تا له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان كارمه‌ندانى حكومه‌ت له یۆنان حه‌وت به‌قه‌د كارمه‌ندى حكومه‌تى به‌ریتانیا بوون. دابینكردنى موچه بۆ ئه‌و لێشاوه خه‌ڵكه له كاتى قه‌یرانه داراییه‌كانى ئه‌وروپا ئیفلاسى به حكومه‌تى یۆنان هێنا. لێره‌وه‌یه كه فۆكۆیاما ده‌ڵێ ته‌نیا بوونى ده‌وڵه‌ت به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ى ببیته خاوه‌ن سیستمێكى سیاسى چالاك و گه‌شه‌كردوو، به‌ڵكو ده‌بێ ده‌وڵه‌تى مۆدێرنت هه‌بێ. ئه‌م زنجیره وتاره به‌رده‌وامى هه‌یه...
.......................
ئه‌م وتاره رۆژی سێ شه‌ممه 23 ی دیسه‌مبه‌ری 2014 له رۆژنامه‌ی خه‌بات بڵاو کراوه‌ته‌وه.
Comments
Post a Comment