Posts

Showing posts from March, 2025

ئامانجی سیستمی نوێی ڕاهێنانی شوفێری: ڕاهێنانی شوفێرێکی پڕ زانیاری یاسایی و سەلامەتی هاتوچۆ و بەرپرسیار بەرامبەر بە خۆی و خەڵک و نیشتیمانەکەیەتی

Image
  دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ئاداری ٢٠٢٤، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ د. هێمن میرانی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دیوانی وەزارەت   و بە بەشداری بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی تۆتاڵ و نوێنەری فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەری باڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ، بەڕێوەبەرانی ڕاگەیاندن، و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کۆبۆوە کە شارەزان لە بواری مۆڵەتی شوفێری و خولی نوێیان بۆ بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی سیستمی نوێی ڕاهێنانی تازە شوفێران بینیووە. کۆبوونەوە بە خستنەڕووی بایەخی سیستمی نوێ دەستی پێکرد کە ئامانجی سەرەکی پەروەردەکردنی گەنجانی تازە پێگەیشتووە، ئەوانەی ئامادەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شوفێری، بە زانستی سەردەمی هاتوچۆ، یاسا و ڕێساکانی سەلامەتی ڕێگاوبان، ئاشناکردنیان بە ئۆتۆمبێل و پارچە و بەشەکانی، بنەما نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتی و بەکارهێنانی ڕێگاوبان، فریاگوزاری سەرەتایی و چەندین بابەتی دیکەی هەرە پێویست بۆ هەموو شوفێرێک کە لە (ڕێبەری هاتوچۆ) جێگایان کراوەتەوە. بەڕێوەبەری گ...

کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای نوسینەوەی ستراتیژی توندڕەوی توندوتیژ

Image
 ک ۆمەڵێک بیرۆکەی گرنگ تاوتوێ کران… لێژنەی باڵا نوسینەوەی ستراتیژی )بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژ کە دەبێتە هۆی تیرۆر( کۆبوونەوەی ئەنجامدا لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی د. هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان، سەرۆک و زۆرینەی ئەندامانی لێژنەی باڵای نوسینەوەی ستراتیژی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژ کە دەبێتە هۆی تیرۆر ، کە نوێنەری وەزارەتەکان و دامودەزگا پەیوەنددارەکانن، کۆبوونەوەیەکی گرینگی ئەنجامدا. بەرێوەبەری گشتی دیوان ستایشی رۆڵی لێژنەی کرد لە هەنگاوەکانیان بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی ستراتیژەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و هانیدان کە پێویستە ستراتیژ رەنگدانەوەی واقیعی جوانی فرە نەتەوەیی و فرە ئایینی و مەزەبی کوردستان بێت و کولتوری پێکەوەژیانی ئاشتیانە و رێزلێکترگرتن و پێکەوە هەڵکردن وەکو بەشێکی پرشنگدار لە کولتوری کۆمەڵگەی کوردستان بە بایەخەوە باس بکرێت. باس لەوە کرا کە بابەتی توندوتیژی پەڕگیر و توندڕەوی بە هەموو فۆرم و لە پەنای هەموو هۆکارێک رەتکراوەیە و کۆمەڵگەی کوردستان بە هەموو پێکهاتە...