کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای نوسینەوەی ستراتیژی توندڕەوی توندوتیژ

 کۆمەڵێک بیرۆکەی گرنگ تاوتوێ کران…

لێژنەی باڵا نوسینەوەی ستراتیژی )بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژ کە دەبێتە هۆی تیرۆر( کۆبوونەوەی ئەنجامدا
لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی د. هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان، سەرۆک و زۆرینەی ئەندامانی لێژنەی باڵای نوسینەوەی ستراتیژی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژ کە دەبێتە هۆی تیرۆر ، کە نوێنەری وەزارەتەکان و دامودەزگا پەیوەنددارەکانن، کۆبوونەوەیەکی گرینگی ئەنجامدا.
بەرێوەبەری گشتی دیوان ستایشی رۆڵی لێژنەی کرد لە هەنگاوەکانیان بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی ستراتیژەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و هانیدان کە پێویستە ستراتیژ رەنگدانەوەی واقیعی جوانی فرە نەتەوەیی و فرە ئایینی و مەزەبی کوردستان بێت و کولتوری پێکەوەژیانی ئاشتیانە و رێزلێکترگرتن و پێکەوە هەڵکردن وەکو بەشێکی پرشنگدار لە کولتوری کۆمەڵگەی کوردستان بە بایەخەوە باس بکرێت. باس لەوە کرا کە بابەتی توندوتیژی پەڕگیر و توندڕەوی بە هەموو فۆرم و لە پەنای هەموو هۆکارێک رەتکراوەیە و کۆمەڵگەی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانی، پێکەوەژیان و لێبوردەییان هەڵبژاردووە. ستایشی رۆڵی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی ئەوقاف کرا کە لە بواری پەروەردەیی ئایینی و هۆشیاری پێکەوەژیان و لێبوردەیی سەرمەشقن و کار دەکەن بۆ نەهێشتنی زەمینە بۆ گوتاری ڕق و توندوتیژی و پەروەردەی جیاکاری و دژە فرەیی.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، کۆمەڵێک بیرۆکە و پرۆژەی گرنگ بۆ پەرەپێدانی زیاتری ئەم کولتوورە و پیشاندانی لە میدیای ناوخۆیی و جیهانی تاوتوێ کران و بڕیاری پێویستیان پێ وەرگیرا.



مجموعة من الأفكار الهامة تمت مناقشتها في اجتماع
اللجنة العليا لصياغة الاستراتيجية الخاصة (لمواجهة التطرف العنيف المؤدي إلى الإرهاب).
عقدت اللجنة العليا لمكافحة التطرف العنيف المؤدي إلى الإرهاب اجتماعاً في ديوان وزارة الداخلية يوم الاثنين الموافق 10/3/2025 بحضور السيد مدير عام ديوان وزارة الداخلية لحكومة اقليم كوردستان (د.هيمن ميراني ) و السادة كل من رئيس و غالبية أعضاء اللجنة العليا لكتابة الإستراتيجية الخاصة بأقليم كوردستان فيما يتعلق بمكافحة التطرف العنيف المؤدي للإرهاب و بعض من ممثلي الوزارات و المؤسسات المعنية .
وأشاد السيد مدير عام الديوان بدور اللجنة في إعداد مسودة الاستراتيجية بالتنسيق مع المنظمة الدولية للهجرة وشجع على أن تعكس الاستراتيجية الواقع الجميل المتعدد الأعراق والأديان والمذاهب والاحترام و التعايش السلمي في أقليم كوردستان، وذكر ان قضايا العنف والتطرف بكل أشكاله ولجميع الأسباب مرفوضة ، وأن المجتمع الكردي بكل مكوناته اختار التعايش السلمي والتسامح. وأشاد ايضاً بدور وزارتي التربية والتعليم والأوقاف الرائدتين في مجال التعليم والتوعية بالتعايش والتسامح والعمل على إزالة أرضية خطاب الكراهية والعنف والتعليم التمييزي والمعادي للتعددية.
وفي إطار اللقاء تمت مناقشة عدد من الأفكار والمشاريع الهامة لتطوير هذه الثقافة وتقديمها في وسائل الإعلام المحلية والدولية، وتم اتخاذ القرارات اللازمة.









Comments

Popular posts from this blog

هونەری فێربوون و سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکان

بۆنی نەوت و تۆزی ئارد دز