پێكه‌وه
كاركردن
هێمن میرانى
ئۆپۆزیسیۆن (
ههندىَ جار راسته‌وخۆ و ههندىَ جار له رێى سێبه‌ره‌كانیان): ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
گه‌نده‌ڵه و به خۆشى بىَ یان به ترشى دهبىَ برِوات و ساحه‌كه بۆ خه‌ڵكى دیكه
چۆل بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى خه‌ڵكیش ده‌نگیان بۆ بده‌ن ئه‌وه ته‌زویره!.
ده‌سه‌ڵات ( ههندىَ
جار راسته‌وخۆ و ههندىَ جار له رێى سێبه‌ره‌كانیان): ئۆپۆزیسیۆن به‌كرێگیراوى ئێرانن
و قاسم سلێمانى ئاراسته‌یان ده‌كات، ئه‌وان به‌و دۆخه ماندوو نه‌بوون و نابىَ ئه‌و
قسه گه‌ورانه بكه‌ن، ئیسلامییه‌كان له ده‌ره‌وه ئاراسته ده‌كرێن و كورِى خه‌ڵكى
دیكه‌ن.
ئه‌م دوو
گوتاره چاره‌سه‌رى كێشه‌كان دوا ده‌خات و نیگه‌رانى زیاتر و جیاوازى زیاتر له نێو
خه‌ڵك دروست ده‌كات و رقه‌كان قوڵتر ده‌كات.. ده‌ركه‌وت كه نه ئۆپۆزیسیۆن دهتوانىَ
به چه‌پڵه و هۆیها ئه‌و دوو حزبه له ده‌سه‌ڵات ده‌ربكات، نه ئه‌و دوو حزبه‌ش
به‌م سیاسه‌تى ئێستایان ده‌ست له‌و داموده‌زگایانه به‌رده‌ده‌ن كه حه‌ق وایه هى
حكومه‌تى هه‌رێم بن...
حه‌قه خه‌ڵك
داوا بكه‌ن كه ئه‌و دوو به‌ره‌ییه كه بۆ ئه‌و دۆخه هه‌ستیاره‌ى ئێستا زۆر زۆر
خه‌ته‌ره سنوورێكى بۆ دابندرىَ، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى لوتكه‌ى نێوان چوار سه‌رۆكه‌كه
كه ورده‌كارییه‌كه‌یان به خه‌ڵك نه‌گوت دهكرىَ وه‌كو هه‌نگاوێكى گرنگ سه‌یر
بكرىَ كه هه‌ردوو به‌ره‌كه به‌و باوهرِه گه‌یشتوون كه هیچ لایه‌كیان ناتوانىَ
ئه‌وه‌ى دیكه به‌م سیاسه‌ته تونده بخات...
به برِواى من
ره‌نگه هه‌ڵبژاردنى داهاتووش نهتوانىَ وه‌كو پێویست هاوكێشه سیاسییه‌كانى
كوردستان بگۆرِىَ، بۆیه دهبىَ هه‌ر پێنج هێزه سیاسییه گه‌وره‌كه به مۆدێلێك
بگه‌ن كه له‌م دۆخه هه‌ستیاره كوردستان بپهرِێننهوه و هه‌موومان پێكه‌وه
قازانج بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر كوردستان خرایه سه‌ر خه‌تى راست و به زۆرترین
قازانج و كه‌مترین زیان له كهفوكوڵى ئێستاى عێراق و ناوچه‌كه پهرِیهوه، هه‌موومان
قازانج ده‌كه‌ین. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ى هه‌ست به مه‌ترسى دۆخه‌كه نه‌كه‌ن
دهبىَ به‌رپرسیارێتى هه‌ر ئه‌گه‌رێكى خراپ بگه‌نه ئه‌ستۆ كه ببێته هۆى تێكچوونى
ئه‌وه‌ى هه‌مانه.
هیوادارم سه‌رده‌مى
پێوه كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كوردستان ده‌ست پىَ بكات..
Comments
Post a Comment