با بۆ جارێكیش
بێ دادگا یه‌كلاكه‌ره‌وه بێ
هێمن میرانى
وا بڵاوكرایه‌وه
كه به‌رێز سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین ئه‌مڕۆ له بنكه‌یه‌كى پۆلیس له سلێمانى
داواى یاسایى له دژى به‌رێز ئه‌دهه‌م بارزانى تۆمار كرد له سه‌ر كه‌یسى تۆمه‌تباركردنى
به جاسوس له‌لایه‌ن به‌رێزى دووه‌مه‌وه پاش ئه‌وه‌ى ناوبراوى یه‌كه‌م له دیمانه‌یه‌كى
رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ى له ئه‌داى به‌رێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گرتبوو. بابه‌تى
تۆماركردنى داواى یاسایى له‌لایه‌ن سیاسییه‌ك له دژى سیاسییهكى دیكه له دۆخى ئێستادا
له كۆمه‌ڵێك لایه‌نه‌وه بایه‌خى هه‌یه:
یه‌كه‌م: میدیاكانى
پارتى چ ئه‌وانه‌ى راسته‌وخۆ سه‌ر به پارتین و چ ئه‌وانه‌ش كه له ژێره‌وه لینكیان
له‌گه‌ڵ پارتى هه‌یه، هه‌روه‌ها كادیرانى پارتى زۆر به باوەڕ به خۆبوونه‌وه بڵاوى
ده‌كه‌نه‌وه كه " پارتى مهلهفێكى ئه‌ستوورى جاسووسى سه‌ڵاحه‌ددین بههائهددینى
له‌به‌ر ده‌سته". له لای به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى داكۆكى له كه‌سى
تاوانباركراو ده‌كه‌ن بێ منه‌تى خۆیان پیشان ده‌ده‌ن و هانى به‌رێز به‌هائه‌ددین
ده‌ده‌ن كه له دادگا ئه‌و تۆمه‌تانه له دژى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ئاوه‌ژوو بكاته‌وه.
له‌م دوو دیده ته‌واو باوەڕ به خۆبووه، گرنگه بۆ ئێمه (كه باوەڕمان به هیچ
لایه‌كیان نیه تا نه‌یسه‌لمێنن) شته‌كه له دادگا یه‌كلا بكرێته‌وه كه كامیان
درۆیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ى خوێنه‌ر كرد.
دووه‌م: گرنگه
ئه‌و جۆره كه‌یسانه له دادگا یه‌كلا بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش
بێ كه‌یسى سیاسى له مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان و له دیوه‌خانه‌كان و به سوڵحى عه‌شایه‌رى
له سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك نه‌خرێن به لایه‌كدا.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر
سه‌لمێندرا به‌رێز سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین جاسوسه، با بخرێته كونجى زیندان و
سزاى خۆى وه‌ربگرێ، بۆ ئه‌وه‌ى چیتر كه‌س جورئه‌تى ئه‌وه نه‌كات جاسوسى بكات!، به
پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا كه قسه‌كانى به‌رێز ئه‌دهه‌م بارزانى ته‌نیا تۆمه‌تن،
ده‌بێ سزاى خۆى بخوات له پێناوى ئه‌وه‌ى چیتر ره‌خنه له ئه‌داى كه‌سێكى سیاسى
به تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و به جاسوس كردن وه‌ڵام نه‌درێته‌وه.
قانوون لە
کوردستان تا ئێستا زیاتر بە خەڵکی هەژار و بێ پشت وێراوە، سەدان کەیسی سیاسی هەن،
دەیان کەیسی تاوان هەن کە سیاسەت پەکی خستوون. با بزانین ئەمجارە چۆن دەبێ؟
هیوادارم هه‌موو
لایه‌كمان پشتگیرى له‌و كه‌یسه بكه‌ین كه ده‌بێ ته‌نیا دادگا ئه‌و كه‌یسه یه‌كلا
بكاته‌وه و به ده‌ردى ئه‌و سه‌دان كه‌یسه‌ى دیكه نه‌چێ كه له ژووره سیاسییه
تاریكه‌كان و له شێوه‌ى وڵاتێكى بێ قانوندا داده‌پۆشرێن.
www.facebook.com/hemn2011
21.04.2013
Comments
Post a Comment