راگەیاندن یان رۆژنامەنووسی زەرد ...
هێمن میرانی
ئەم دەستەواژانە زۆر بە کەمی لە لای خەڵک لە کوردستان باس کراون، لە کاتێکدا بەشێک لە وێب سایت و بڵاوکراوەکانی کوردستان دەچنە ئەو خانەیەوە. میدیای زەرد لە رۆژئاوا بە گشتی بەو دامودەزگایانە دەگوترێ کە زێدەرۆیی لە هەواڵ دەکەن و یاری بە هەستی خەڵک دەکەن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان. مێژووی سەرهەڵدانی ئەو جۆرەی میدیا بۆ سەدەی نۆزدەهەم لە
ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
لە کوردستان ئەو جۆرە سایت و بڵاوکراوانەی درۆی شاخدار بە ناوی هەواڵی سەرچاوە ئاشکرا نەکراو بە خەڵک دەفرۆشن، یان بۆ شکاندنی کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی پەنا بۆ ورەکاری زۆر تایبەتی کەسی دەبەن بێ یەک و دوو لە خانەی میدیای زەردو بێ پریستیج پۆڵێن دەکرێن. دەبێ شارەزاییانی میدیا قسەی زیاتر دەربارەی ئەو بابەتە بکەن.
Comments
Post a Comment