هێمن میرانی: له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا یه‌كێتی له به‌شی پارتی كورسییه‌كانی خۆی به‌ده‌ستهێنا ... دیمانه: ستیڤان شه‌مزینی
Thursday, 31 October 2013 21:13
*به لابردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیش یه‌كێتی نابێته‌وه به هێزه‌كه‌ی جاران
* گۆڕان هێزی دووه‌مه به‌ڵام مه‌رج نییه پارتی به‌شداریی پێ بكات له حكوومه‌تدا
هێمن میرانی، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له زانستی سیاسه‌ت.خوێندكاری دكتۆرا له سیاسه‌ت و حوكمڕانی له زانكۆی لێسته‌ری به‌ریتانیا باس له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌نگی حزبه سیاسییه‌كان ده‌كات.
ستیڤان: بۆچی یه‌كێتی تووشی پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاو بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا؟.
هێمن میرانی: به بڕوای من یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه دووچاری پاشه‌كشێ نه‌بووه، به‌ڵكو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25ی ته‌موزی 2009 یه‌كێتی به جیابوونه‌وه‌ی باڵی نه‌وشیروان مسته‌فا و دروستكردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی به‌سه‌ر هات كه له‌م هه‌ڵبژاردنه ئاكامه‌كانی ده‌ركه‌وتن.گۆڕان له‌سه‌ر لاشه‌ی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی پێشوو 25 كورسی پارله‌مانی برد، یه‌كێتیش له به‌شی پارتی كورسییه‌كانی خۆی به‌ده‌ستهێنا، چوونكه ئه‌وكات پارتی و یه‌كێتی به یه‌ك لیستی هاوبه‌ش بوون و سیستمه‌كه‌ش داخراو بوو، واته نه‌زانرا حه‌جمی راسته‌قینه‌ی پارتی و یه‌كێتی چه‌نده.ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به رێژه‌یی هه‌ر حزبێكی خسته سه‌ر حه‌جمی راسته‌قینه‌ی خۆی.بۆیه به بڕوای من یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌دۆڕاوه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌نگانه‌ی هێناوه ده‌بوایه له2009 به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی باڵی نه‌وشیروان مسته‌فا بیهێنابوایه.
ستیڤان: غیابی مام جه‌لال تا چه‌ند رۆڵی هه‌بووه له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا؟.
هێمن میرانی: كه‌س ناتوانی رۆڵی گه‌وره و كاریگه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال له عێراق و كوردستان و بۆ ناو یه‌كێتی نادیده بگرێ، ونبوونی ئه‌و له شانۆی سیاسیی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت هه‌بووه، بێگومان دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتی یه‌كێكه له‌و پرسانه.ئه‌و فره لێدوان و جه‌مسه‌ر و هه‌ندێ جار دیده ته‌واو دژ به یه‌كانه‌ی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان و هه‌ندێ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، یان ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له ساڵی رابردوو نواندوویانه هۆكاری یه‌كه‌م بێ مام جه‌لالییه.به‌ڵام بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ره‌نگه كاریگه‌رییه‌كی رێژه‌یی بچووكی هه‌بوو بێ، به‌ڵام وه‌كو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كرد یه‌كێتی به رێژه‌یی ده‌نگی راسته‌قینه‌ی حه‌جمی ئێستای خۆی هێناوه.
ستیڤان: جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسیی ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كێتی ده‌كاته‌وه به ره‌قه‌مێكی دیاری نێو گۆڕه‌پانه‌كه؟.
هێمن میرانی: لاوازبوونی یه‌كێتی به ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به ئه‌دای ئه‌و چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییه‌ی سه‌روكاری حزبه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده به‌شێكی دیاری به‌رپرسیاری هه‌ڵده‌گرن و خۆشیان باسیان كردووه، به‌ڵكو وه‌كو باسم كرد باڵێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتی شكا.نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ندامێكی ئاسایی یه‌كێتی نه‌بوو كه واز بێنێ و یه‌كێتی ته‌ندروست بمێنێته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ مێژووی یه‌كێتی و چۆنیه‌تی دروستبوونی و ده‌وری سه‌رۆك مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌بێ، ده‌بێ بزانێ كه نه‌وشیروان مسته‌فا ژماره‌یه‌كی ئێجگار قورسی ناو یه‌كێتی بووه، جیابوونه‌وه‌ی گورزێكی كه‌مه‌ر شكێن بوو بۆ یه‌كێتی.بۆیه ئاسان نییه ته‌نانه‌ت به لابردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیش یه‌كێتی ببێته‌وه هێزه‌كه‌ی جاران.هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه شتێكی سروشتییه كه حزب رووبه‌ڕووی شكست و هه‌ڵسانه‌وه ببێته‌وه، به بڕوای من ئێستاش یه‌كێتی ژماره‌یه‌كی قورسه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یڵێن كێبڕكێ له‌سه‌ر هێزی یه‌كه‌م بكا، كارێكی ئاسان نییه كه دوو هێزی دیكه‌ی گه‌وره له گۆڕه‌پانه‌كه هه‌ن كه پارتی و گۆڕانه.
ستیڤان: گۆڕان ده‌یه‌وێت به‌شدار بێ له ده‌سه‌ڵات، ئایا ئه‌مه ناكۆك نییه به دروشمه‌كانی پێشووی ئه‌و حزبه كه باسی گۆڕینی سیستمی سیاسیی ده‌كرد؟.
هێمن میرانی: روون نییه گۆڕان چۆن ده‌یه‌وێ به‌شدار بێ له حكوومه‌ت، چوونكه په‌یامی جۆراوجۆر و هه‌ندێ جار دژ به یه‌ك له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانیان ده‌رباره‌ی ئایندهی سیاسیی بزووتنه‌وه‌كه‌یان بۆ چوار ساڵی دیكه ده‌بیسترێ.نه‌خێر بێگومان هیچ جۆره دژیه‌ك نییه، چوونكه گۆڕان و هه‌ر حزبێكی دیكه كه كاری سیاسیی ده‌كه‌ن ئامانجیان ئه‌وه‌یه بێنه حكوومه‌ت و به‌رنامه‌ی سیاسیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتن، گۆڕان هێزی دووه‌مه، به‌ڵام مه‌رج نییه پارتی به‌شداریی پێ بكا له حكوومه‌ت.چوونكه ئه‌وه حزبی براوه (یان كوتله‌ی زۆرینه‌ی پارله‌مانه بڕیار ده‌دا حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ كێ دروست ده‌كا)، واته به ده‌ست گۆڕان نییه به‌شداریی حكوومه‌ت ده‌كا یان نا، به‌ڵكو به‌ستراوه‌ته‌وه به ویستی كوتله‌ی زۆرینه‌وه.
ستیڤان: یه‌كێتی باس له‌وه ده‌كا له سلێمانی ته‌زویرێكی زۆری لێكراوه له لایه‌ن گۆڕانه‌وه و هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه، تۆچۆن ده‌ڕوانیته ئه‌م پرسه؟
هێمن میرانی: من له كوردستان دوورم و وه‌ك ئێوه گوێم له هه‌ندێ دهنگوباسی ته‌زویر بووه، به‌ڵام وه‌كو له دووره‌وه چاودێریم كردووه، هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به به‌راورد به‌وانه‌ی دیكه له باشترین هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانه، هه‌ڵبه‌ت ده‌شێ پێشێلكاریی و ته‌زویر لێره و له‌وێ كرابن كه من زانیاریی پشت راستكهرهوهم لا نییه.
ستیڤان: سه‌ركه‌وتووی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پارتی و گۆڕان بوون، یه‌كێتی و یه‌كگرتوو پاشه‌كشه‌یان كردووه، پێتوایه بۆچی جگه له یه‌كێتی یه‌كگرتووش پاشه‌كشه‌ی كردووه؟.
هێمن میرانی: زانیاریم له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو نییه له رابردوو تا به‌وه‌ی ئێستا به‌راووردیان بكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌كو ئێوه ده‌ڵێن ده‌نگی كه‌می كردبێ ره‌نگه دوو هێزه هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كه گۆڕان و كۆمه‌ڵن لێیان بردبێ، بۆیه یه‌كگرتووش له دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێ حسابێكی دیكه له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیشی بكا، چوونكه ئیدی ئه‌وانیش مونافسی یه‌كگرتوون و ده‌نگی لێ ده‌به‌ن.
ستیڤان: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ببێته ئۆپۆزیسیۆن ئایا قه‌یرانی حوكمداریی له هه‌رێم دروست نابێ به‌و پێیه‌ی ئاسان نییه پارتی و گۆڕان بگه‌نه به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش؟.
هێمن میرانی: نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌نگه پارتی و گۆڕان به سانایی نه‌گه‌نه رێكه‌وتن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا یه‌كێتی و پارتی هێز و چه‌كداریان له‌به‌ر ده‌سته، پێویسته بۆ ئه‌م خوله‌ش له حكوومه‌ت بن، به‌و مه‌رجه‌ی فشاریان له‌سه‌ر بكرێ له‌لایه‌ن خه‌ڵك و هێزه‌كانی دیكه‌وه كه ئه‌م چوار ساڵه قۆناغی كۆتایی یه‌كخستن و به نیشتیمانیكردنی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و چه‌كدار بێ به گشتیی.ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن به‌شداریی حكوومه‌ت بكا ده‌بێ ئه‌مه بكه‌نه یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی نێو داواكارییه‌كانیان.چوونكه ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی و یه‌كێتییه، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان نییه.
قۆناغی گواستنه‌وه ناكرێ به‌و كراوهییه بهێڵدرێته‌وه.وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا له دوای كه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، یه‌كێتی ئه‌وروپا مه‌رجی بۆ دانان تا خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌رجانه بگونجێنن و ببنه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌و مه‌رجانه‌ش سه‌قفی زه‌مه‌نیان هه‌بوو.كوردستان له ژێر فشاری لایه‌نێكی دیاریكراو نییه و مه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی روونی له‌سه‌ر نه‌چه‌سپاوه، بۆیه پارتی و یه‌كێتی خه‌مساردن له تێپه‌ڕاندنی قۆناغی گواستنه‌وه و به‌هێزكردنی داموده‌زگا نیشتیمانییه‌كان له كوردستان.
ستیڤان: چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن چه‌ند ساڵی داهاتوو گۆڕه‌پانی سیاسیی ده‌كه‌وێته ده‌ستی گۆڕان و پارتی.یه‌كێتی و ئیسلامییه‌كان له په‌ڕاوێزدا رۆڵ ده‌بینن.چۆن سه‌یری ئه‌م بۆچوونه ده‌كه‌یت؟.
هێمن میرانی: له ئێستادا هه‌ر ئه‌و پێنج هێزه كاریگه‌رن كه له 2009یش كاریگه‌ر بوون ته‌نیا به جێگۆڕكێی ریزبه‌ندیی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان.كێ ئیداره‌ی وڵات ده‌كا و كێش ده‌بێته چاو‌دێر، ئه‌وه رێكه‌وتن و هاوپه‌یمانێتیه سیاسییه‌كان بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
Comments
Post a Comment