بارزانى له
ئامه‌د... نوێنه‌ر یان نێوه‌ندكار
هێمن میرانی*
وا بڵاوكراوه‌ته‌وه
كه به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر داوه‌تى به‌رێز ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆگان - سه‌رۆك وه‌زیرى توركیا شه‌مه ده‌چێته ئامه‌د و به‌شداری زنجیره‌ك
چالاكى و كۆبوونه‌وه ده‌كا. ئه‌م رووداوه له ناوه‌ندى سیاسى و میدیاییه‌كانى
كوردستانى و توركی لێكدانه‌وه‌ى جیاجیاى بۆ ده‌كرێ. به بڕواى من ئه‌م خاڵانه‌ى
خواره‌وه جێى سه‌رنج ده‌بن له‌و سه‌ردانه چاوه‌ڕوان كراوه‌دا:
یه‌كه‌م: له
رووى سیمبولیه‌وه رووداوێكى گرنگه، جیاوازه له سه‌ردانى بارزانى بۆ ئه‌نكه‌ره
یان واشنتن یان هه‌ر پایته‌ختێكى دیكه‌ى دونیا. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌داره توركه‌كان
و میدیاكانیشیان ئامه‌د وه‌كو هه‌ر شارێكى دیكه‌ى توركیا بناسن و له بایه‌خى كۆبوونه‌وه‌ى
ئه‌ردۆگان و بارزانى و هه‌ر سیاسییهكى دیكه له‌وێ كه‌م بكه‌نه‌وه، كورد ئه‌و دیده‌ى
نیه، ئامه‌د به لاى هه‌موو كوردێك پایته‌ختى باكورى كوردستان و شارێكه ماناى رۆحى
و سیاسى گه‌وره‌ى بۆ هه‌موومان هه‌یه.
دووه‌م: بۆ
خودى هه‌رێمى كوردستان كه له دوو ده‌یه‌ى رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كانى له گه‌ڵ
توركیا له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى زۆر بووه، ئه‌و سه‌ردانه ده‌كرێ وێستگه‌یه‌كى دیكه‌ى
پێشكه‌وتنى په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانى نێوان هه‌رێم و توركیا بكاته‌وه.
سێیه‌م: هه‌رچه‌نده
به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه دیار نیه و نه‌زانراوه بارزانى له‌وێ كێ ده‌بینێ و باسى
چی ده‌كا، به‌ڵام وریایانه مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ردانه له لایه‌ن خودى
بارزانى و رێكخه‌رانى دیداره‌كان بۆ په‌یوه‌ندى نێوان باكور و باشوورى كوردستان و
كۆنگره‌ى چاوه‌ڕوانكراوى نه‌ته‌وه‌یی و دۆزى ئاشتى له باكورى كوردستان زۆر گرنگه.
چۆن؟
ئهلف: مه‌سعود
بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه، له رووى سیاسى و ده‌ستووریه‌وه هیچ پۆست و
ناوێكى له توركیا نیه، نه له نێو هێزه كوردییه‌كان و نه له نێو داموده‌زگاى
ده‌وڵه‌تى. بۆیه هه‌ر رۆڵێك كه ئه‌و سه‌ردانه به بارزانى ده‌دات له پرۆسه‌ى
ئاشتى ده‌بێ بچێته خانه‌ى نێوه‌ندگیرى و هاوكارى كردن نه‌ك نوێنه‌رایه‌تى كردن،
چونكه مه‌ترسى ئه‌وه ده‌كرێ كه توركیا و حزبى ئاك پارتى، هه‌وڵ بده‌ن بارزانى
بخه‌نه نێو گه‌مه‌یه‌كى سیاسى ناوخۆیی توركیا كه دواجار كورد به باكور و باشوره‌وه
زیانى لێ ده‌كا. بارزانى ناتوانێ نوێنه‌رایه‌تى هیچ هێز و ته‌یارێكى سیاسى له
توركیا بكا و ناشبێ قه‌بوڵ بكا كه وه‌كو كارتى ده‌نگدان له لایه‌ن ئاك پارتیه‌وه
به‌كار بهێندرێ.
با: بارزانى ده‌بێ
له وتار و دیداره‌كانیدا له‌وێ ئه‌و نامه‌یه به روونى بگه‌یه‌نێ كه كورد له
باكور نوێنه‌رایه‌تى خۆى هه‌یه و حكومه‌تى توركیا بۆ هه‌ر چاره‌سه‌ر و هه‌نگاوێكى
ئاشتى ده‌بێ له گه‌ڵ نوێنه‌رانى كورد له حزبه كوردییه‌كان و پارله‌مانتارانى
كورد له پارله‌مانى توركیا و ناوه‌نده مه‌ده‌نییه‌كان دابنیشێ، نه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ
كه‌سێكى دیكه. واته تۆپه‌كه بخاته‌وه گۆڕه‌پانى خۆیان، نه‌ك وتارێك بدات پشتگیرى
له ئاك پارتى و حكومه‌ت بكا، چونكه ده‌بێ له بیرمان بێ شه‌ڕى گه‌وره‌ى حكومه‌ت
و ئاك پارتى له باكورى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ده‌په‌یه، ئه‌وان له ململانێى سیاسین
له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانى خه‌ڵك و ئاك پارتى ده‌یه‌وێ خۆى وه‌كو حزبێكى نیشتیمانى سه‌روو
جیاوازى ئیتنى و نه‌ته‌وه‌یی بناسێ و پێگه‌ى به‌ده‌په و پارته كوردییه‌كانى دیكه
له باكورى كوردستان لاواز بكا، بارزانى ده‌بێ وریا بێ و نه‌بێته نوێنه‌رى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى
ئاك پارتى.
ج: ده‌مێكه به‌رێز
ئۆجه‌لان ى سه‌رۆكى ده‌ستگیركراوى په‌كه‌كه و سیاسییه كوردییه‌كانى دیكه‌ى باكور
پێشنیاریان كردووه كه حكومه‌ت بۆ پێشخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى دۆزى كورد
له باكورى كوردستان سوود له نێوه‌ندگیرى سه‌ركرده‌كانى باشور وه‌كو تاڵه‌بانى و
بارزانى وه‌ربگرن. بێگومان جێى خۆشحاڵى باكورییه‌كانیش ده‌بێ كه توركیا ههرسهركردهیهكى
كورد وه‌كو نێوه‌ندكار و هاوكار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى قه‌بوڵ بكا. له‌م سه‌ردانه‌دا
پێویسته بارزانى چاوه‌ڕێی رۆڵى له‌م جۆره بكا.
به كورتى ئه‌و
سه‌ردانه گرنگه ئه‌گه‌ر نه‌خرێته خزمه‌ت پشتگیریكردنى ئاك پارتى و سیاسه‌تى
حكومه‌ت به ته‌نیا.
*خوێندكارى دكتۆرا
له سیاسه‌ت و حوكمڕانى - به‌ریتانیا
Comments
Post a Comment