
له‌پێناوی حکومڕانیه‌تێکی باشتر هێمن میرانی پێشه‌کی: قسه‌کردن له‌سه‌ر جۆرایه‌تی حوکمداری له 22 ساڵی رابردوی کوردستان، یه‌کڕاست نوسه‌ر ده‌باته سه‌ر بابه‌تی ره‌خنه‌گرتن له ئه‌دای پارتی و یه‌کێتی که وه‌کو حیزبی حوکمڕان، یان ده‌سه‌ڵاتدار ناسراون. ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دو حیزبه خراپن و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌یان له باشه‌کانن، به‌ڵکو چونکه ئه‌وان به جیا و پێکه‌وه له گه‌ڵ به‌شداریه‌کی شکڵی هه‌ندێ له حیزبه‌کانی دیکه 22 ساڵی رابردوی ژیانی سیاسی و ئابوری وڵاتی ئێمه‌یان به ده‌ست بوه. له هه‌مو دونیا ئه‌دای حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ره‌نگدانه‌وه‌ی ژینگه‌ی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌که‌یه. ئه‌وه‌ی له 22 ساڵی رابردو له کوردستان گوزه‌راوه، به‌شێکی په‌یوه‌ندی به نه‌بونی ئه‌زمونی ده‌وڵه‌تداری و به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت هه‌یه که کورد و سیاسییه‌کانی کورد شاره‌زاییان لێی نه‌بوه. هه‌روه‌ها سه‌روه‌ری کەلتورێکی تاکڕه‌وی بێده‌نگکه‌ر که به‌عس له عێراق بۆ یه‌ک ره‌نگکردنی خه‌ڵک دایهێنا. له گه‌ڵ پشت کردن له پرۆسه‌ی دروستکردنی داموده‌زگای پته‌و و بێلایه‌نی نیشتیمانی که به...