له‌پێناوی حکومڕانیهتێکی باشتر
هێمن میرانی
پێشه‌کی:
قسه‌کردن له‌سه‌ر جۆرایه‌تی حوکمداری له 22 ساڵی رابردوی کوردستان، یه‌کڕاست نوسه‌ر ده‌باته سه‌ر بابه‌تی ره‌خنه‌گرتن له ئه‌دای پارتی و یه‌کێتی که وه‌کو حیزبی حوکمڕان، یان ده‌سه‌ڵاتدار ناسراون. ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دو حیزبه خراپن و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌یان له باشه‌کانن، به‌ڵکو چونکه ئه‌وان به جیا و پێکه‌وه له گه‌ڵ به‌شداریه‌کی شکڵی هه‌ندێ له حیزبه‌کانی دیکه 22 ساڵی رابردوی ژیانی سیاسی و ئابوری وڵاتی ئێمه‌یان به ده‌ست بوه. له هه‌مو دونیا ئه‌دای حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ره‌نگدانه‌وه‌ی ژینگه‌ی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌که‌یه. ئه‌وه‌ی له 22 ساڵی رابردو له کوردستان گوزه‌راوه، به‌شێکی په‌یوه‌ندی به نه‌بونی ئه‌زمونی ده‌وڵه‌تداری و به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت هه‌یه که کورد و سیاسییه‌کانی کورد شاره‌زاییان لێی نه‌بوه. هه‌روه‌ها سه‌روه‌ری کەلتورێکی تاکڕه‌وی بێده‌نگکه‌ر که به‌عس له عێراق بۆ یه‌ک ره‌نگکردنی خه‌ڵک دایهێنا. له گه‌ڵ پشت کردن له پرۆسه‌ی دروستکردنی داموده‌زگای پته‌و و بێلایه‌نی نیشتیمانی که به‌هۆی ململانێیه قوڵه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له 1992ه‌وه بۆ کورد دروست بو به لاڕێدا برا. ئێستا که له هه‌مو کات زیاتر کوردستان روی له ئاسۆیه، پێداچونه‌وه به ئه‌زمونی خۆماڵی 22 ساڵی رابردو، ره‌خنه له خۆگرتن و په‌نجه‌دانان له‌سه‌ر نۆرمهخراپهکانی سیاسه‌تکردن له‌پێناوی چاککردن و پێشخستنی ئه‌زمونی کوردستان له ئه‌رکه له پێشینه‌کانی هه‌مومانه

.
جۆره‌کانی حوکمداری
پرۆفیسۆر ئه‌لینا پیپیدی، ده‌رچوی زانکۆی هارڤارده و یه‌کێکه له توێژه‌ره دیاره‌کانی بواری گواستنه‌وه بۆ سیستمی دیموکراسی، گه‌نده‌ڵی، له توێژینه‌وه‌یه‌کی دیاردا که له خواره‌وه* ناونیشانه‌که‌ی داندراوه، مۆدێله‌کانی حوکمداری – یان رژێمه‌کانی دونیا دابه‌ش ده‌کا بۆ سێ جۆر. جۆری یه‌که‌می ناو ناوه پاتریمۆنیالیزم Patrimonialism که هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌کان له ده‌ست سه‌رۆک، یان گروپێکی زۆر سنوردار کۆبونه‌وه‌ته‌وه و خۆیان و که‌س و کاریان له ده‌ره‌وه‌ی لێپرسینه‌وه و چاودێری کردنن. ئه‌و گروپه ده‌سه‌ڵاتداره هه‌مو وڵات و موڵک و داهاته‌که‌ی به به‌شێک له موڵکی که‌سی خۆیان ده‌زانن، موڵکی هه‌ر که‌سێک و له‌هه‌ر شوێنکیان بوێ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن. له‌م مۆدێله‌ی حوکمداری ئه‌گه‌رچی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌نده‌ڵی یه‌کجار فراوانن، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی وه‌کو 'پرۆسه‌ی خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و داهات و ده‌ستکه‌وتی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت' سنورداره و بوار نادرێ هه‌مو که‌س و له هه‌مو ئاستێک مومارهسهره بکرێ.
جۆری دوه‌می رژێمی سیاسی ناونراوه Competitive Particularism، ئه‌مه‌یان له ئه‌نجامی که‌وتنی جۆری یه‌که‌م دێته کایه‌وه. له‌م مۆدێله‌دا قورخکاری ده‌سه‌ڵات که‌متر ده‌بێته‌وه و ده‌که‌وێته ده‌ست چه‌ند گروپێک له‌جیاتی یه‌ک سه‌رکرده یان یه‌ک گروپ وه‌کو ئه‌وه‌ی له مۆدێلی یه‌که‌مدا هه‌بو. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ناتوانرێ بگوترێ قورخکاری نه‌ماوه، چونکه هه‌ر گروپێک کار بۆ ئه‌وه ده‌کا بواری ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی له‌ناو ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگا نیشتیمانیه‌کان فراوان بکا و کێبڕکێ له گه‌ڵ گروپه‌کانی دیکه ده‌کا له‌سه‌ر قۆرخکاری زیاتر و فراوانکاری زیاتری ده‌سه‌ڵاته‌کانی. هه‌روه‌ها تا ئه‌و په‌ڕی به‌رگری له مانه‌وه‌ی خۆی و قۆرخکاریه‌کانی ده‌کات. له‌م پێناوه‌دا مامه‌ڵه‌یه‌کی نا هاوسه‌نگ و نا دادپه‌روه‌ر له گه‌ڵ خه‌ڵک ده‌کا و خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کان وه‌کو ده‌رفه‌تی کار و داهات به‌شێوه‌یه‌کی ئاراسته‌کراو و نا دادپه‌روه‌ر به‌سه‌ر لایه‌نگره‌کانی خۆی دابه‌ش ده‌کا و ره‌چاوی ئینتیمای جیاجیای نا نیشتیمانی وه‌کو ئینتیمای ناوچه‌یی، سیاسی، عه‌شیره‌ت ده‌کا. بۆیه له سایه‌ی ئه‌م مۆدێله‌دا خه‌ڵکێک موماره‌سه‌ی زۆرترین مافه‌کانی خۆی ده‌کا وه‌کو هاوڵاتی ئه‌گه‌ر لایه‌نگر و پشتگیری گروپی ده‌سه‌ڵاتدار بکا و خه‌ڵکێکیش تا ئه‌و په‌ڕی بێ به‌ش ده‌بێ له ساده‌ترین مافه‌کانی هاوڵاتی بون ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات بێ.
ئه‌و گروپانه‌ی جومگه گرنگه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تیان به ده‌سته له‌م مۆدێله‌دا به جۆرێک ده‌ستیان توند کردوه و خزمه‌تی خۆیان و ئه‌وانه ده‌که‌ن که پشتگیری مانه‌وه‌یان ده‌که‌ن، سه‌رنجی گروپه بچوکه‌کانی دیکه‌ش راده‌کێشن بۆ ئه‌وه‌ی له پێناوی پشتگیری له مانه‌وه‌ی دۆخه‌که وه‌کو خۆی، هه‌ندێ له خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌کان به‌سه‌ر ئه‌وانیش دابه‌ش بکه‌ن. واته له‌م مۆدێله هاوڵاتی بون هیچ مانایه‌کی نیه و پێوه‌ر بۆ سودمه‌ند بون له خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌کان نزیک بون و پشتگیری کردنه له نوخبه‌ی حاکم و مۆدێلی حوکمڕانیان.
گروپی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م مۆدێله‌ی حوکمداری هه‌مو ئامرازه‌کانی به‌رده‌ستی به‌کارده‌هێنێ بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن و ماناوه له پێگه‌ی به‌هێزیدا. زانای سیاسی و کۆمه‌ڵناسی ناوداری ئه‌مەریکی بارینگتن مۆر Barrington Moore, Jr (1913-2005) ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م مۆدێله‌ی به نوخبه‌یه‌کی دڕنده “predatory elites,” وه‌سف کردوه که له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان باکیان به برسی کردنی خه‌ڵکیش نیه.
گه‌نده‌ڵی له‌م مۆدێله‌ی حوکمداریدا به جۆرێک ته‌شه‌نه دا‌کا و فراوان ده‌بێ، ده‌بێته بابه‌تی رۆژی هه‌مو خه‌ڵک، شاره‌زا و هاوڵاتی ئاسایی، له هه‌مو کۆڕ و دانیشتنێک باسی ده‌که‌ن و لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ن. ئه‌م ته‌شه‌نه‌کردنه‌ی گه‌نده‌ڵی له لایه‌ک ده‌بێته هۆی فراوان بونی تۆڕه‌کانی گه‌نده‌ڵی و داته‌پینی زیاتری ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاکانی، به فیڕۆدانی زیاتری سامان و سه‌روه‌رتی گشتی، فراوانبونی بێدادی و جیاکاری له نێوخه‌ڵک، له لایه‌کی دیکه ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی خه‌ڵک. به تایبه‌ت ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که به هۆی جیاکارییه‌وه له مافه‌کانی بێ به‌ش کراوه. ئه‌م ناره‌زاییه‌ی خه‌ڵک له کاتی بونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌گه‌ری گۆڕانکاری و هێنانه پێشه‌وه‌ی هێزی نوێی لێ چاوه‌ڕێ ده‌کرێ.
مۆدێلی سێیه‌می حوکمڕانی ناونراوه Universalism که ئێستا به‌شێک له وڵاتانی رۆژئاوا نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن، تیایدا ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کی داموده‌زگایی و ده‌ستوری به‌ڕێوه ده‌چێ، خه‌ڵک له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بونه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ و خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌کان به هاوسه‌نگی و دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر خه‌ڵک دابه‌ش ده‌کرێن. داموده‌زگاکانی چاودێری Institutional guardians که خۆیان له میدیا و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئۆپۆزیسیۆن، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌بیننه‌وه بێلایه‌نانه و چالاکانه چاودێری حکومه‌ت و کارمه‌نده باڵاکانی ده‌که‌ن و بواری جیاکاری و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌وپه‌ڕێ بێهێزیدایه. هه‌ڵبه‌ت گه‌نده‌ڵی له‌م مۆدێله‌ی حوکمڕانیدا دیارده‌یه‌کی یه‌کجار نهێنی و لاوازه، چونکه هه‌ر له گه‌ڵ ئاشکرابونی، لێپرسینه‌وه و دادگایی کردن و سزادان ده‌ست پێ ده‌کا.
ئێمه له کوێن؟
ئه‌گه‌ر قۆناغی حوکمڕانی به‌عس له عێراق، به تایبه‌ت حوکمداری سه‌ددام حسێن (1979-2003) وه‌کو مۆدێلی یه‌که‌می حوکمداری سه‌یر بکه‌ین، ده‌بێ به‌ره‌و ئه‌وه بڕۆین که له 1991ه‌وه ئه‌زمونی حوکمداری کوردی سه‌روکاری له گه‌ڵ مۆدێلی دوه‌می حوکمداری که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه بۆ کراوه هه‌بوه و کوردستان به ده‌ست خاسیه‌ته خراپه‌کانی مۆدێلی دوه‌م ناڵاندویه‌تی. له راستیدا به‌شێک له خاسیه‌ته‌کانی مۆدێلی یه‌که‌م و به‌شی هه‌ره زۆری خاسیه‌ته‌کانی مۆدێلی دوه‌م له ئه‌زمونی 22 ساڵه‌ی رابردوی حوکمداری له کوردستان بینراون. به تایبه‌ت خاسیه‌ته بنچینه‌ییه‌کانی مۆدێلی دوه‌م که له‌سه‌ر جیاکاری و دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر (ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵمانن) له گه‌ڵ (ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵمان نین) راوه‌ستاوه. به ئاشکرا له 22 ساڵی رابردو، به جۆره‌ها شێوه، سیاسه‌تی پاداشت کردنی (ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵمانن) و سزادان یان لایه‌نی که‌م بێبه‌شکردنی (ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵمان نین) له سیما هه‌ره دیاره‌کانی مۆدێلی حوکمڕانی کوردی بون. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه نه‌ک ته‌نیا له گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاسایی کراوه، بۆ نمونه ته‌عین کردنی ئه‌وانه‌ی ته‌زکیه‌ی حیزبیان هه‌یه و بێ به‌شکردنی ئه‌وانه‌ی نیانه، به‌ڵکو زۆر به ئاشکرا له مامه‌ڵه‌ی دو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی کوردستان له گه‌ڵ حیزبه‌کانی دیکه‌ش ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بودجه‌ی حیزبه‌کان له نمونه باشه‌کانی ئه‌و جیاکاریه‌یه.
ئه‌و جیاکاریه‌ی پارتی و یه‌کێتی له 22 ساڵی رابردو کردویانه‌ته مۆدێل، هێزه‌کانی دیکه‌شی ناچار کردوه، که له‌ژێر فشاری لایه‌نگره‌کانیان بێ یان به هۆی نه‌بونی به‌دیلی دیکه و لاوازی خۆیانه‌وه بوبێ، به جۆرێک له جۆره‌کان تێکه‌ڵی ئه‌و بێ دادیانه بون. خانه‌نشینکردنی سه‌رکرده و کادری هه‌ندێ له‌و حیزبانه به نوسراوی نهێنی سه‌رۆکی حکومه‌ت له چه‌ند ساڵی رابردو یه‌کێکه له نمونه‌کانی ئه‌و تێوه گلانه.
وه‌ک یه‌کێک له ده‌رهاویشته و سیماکانی ئه‌و مۆدێله‌ی حوکمڕانی، گه‌نده‌ڵی به جۆره‌ها شێوه بۆته دیارده‌یه‌کی به‌رچاو، ناکارایی ده‌سه‌ڵاته‌کانی چاودێری تۆڕه‌کانی گه‌نده‌ڵی له کوردستان ئه‌وه‌نده فراوان و ده‌ست بڵاو و به هێز کردوه که به‌رگرتن و سزادانیان بۆته کارێکی یه‌کجار ئاسته‌م. ئێستا گه‌نده‌ڵی له کوردستان له‌وه ده‌رچوه کردارێکی تاکه‌که‌سی نهێنی بێ، گه‌نده‌ڵی بۆته سیستم و په‌لی بۆ هه‌مو داموده‌زگا و کونجه‌کانی ژیانی ده‌وڵه‌تداری هاویشتوه و له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا به‌رگری له مانه‌وه‌ی خۆی ده‌کا.
ئه‌و دۆخه که‌وته به‌ر نه‌شته‌ری ره‌خنه‌ی نوسه‌ران و هه‌ندێ میدیای ئه‌هلی که له دوای 2000ه‌وه له کوردستان دروست بون، ئه‌مه کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر فراوانکردنی ناڕه‌زایی خه‌ڵک له لایه‌ک و نائومێدبونیان له لایه‌کی دیکه دروست کرد. زنجیره خۆپیشانده‌کانی ساڵانی 2005 - 2006 و دروشمه‌کانیان، که له هه‌ڵه‌بجه سوتاندنی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی لێ که‌وته‌وه، ده‌توانرێ به یه‌کێک له ئاماژه‌کانی توڕه‌یی خه‌ڵک له جیاکاریه‌کان وێنا بکرێ. جیابونه‌وه‌ی باڵی ریفۆرمی نێو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان (نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێکانی)، به ده‌ر له له‌به‌رچاوگرتنی هۆکاری جیابونه‌وه‌یان، دروستکردنی هه‌ندێ که‌ناڵی میدیایی وه‌کو سایتی سبه‌ی، رۆژنامه‌ی رۆژنامه، که‌ناڵی KNN که به رێکخراوتر که‌وتنه به‌ره‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ناشرینیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و ره‌خنه‌گرتن، به‌ره‌ی چاکسازی له کوردستان فراوانتر کرد. ئه‌مه به دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که له یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی توانی چاره‌کێک له کورسییه‌کانی پارله‌مان به‌رێ (له کاتێکدا سه‌رکرده‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه نه‌یاتوانی له ناو حیزبی دایک – یه‌کێتی گره‌و له سه‌رکرده‌کانی دیکه ببه‌نه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دایک توانیان چوارچێوه‌یه‌کی فراوانتر دروست بکه‌ن) و هاتنه پاڵی دو هێزه ئیسلامیه‌که (یه‌کگرتو، کۆمه‌ڵ) که پێشتریش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵی چوار حیزبی‌دا (یه‌کگرتو، کۆمه‌ڵ، سۆسیالیست، زه‌حمه‌تکێشان) ره‌خنه‌یان له مۆدێلی حوکمداری گرتبو، به‌ره‌ی ره‌خنه‌گرتن له که‌موکوڕییه‌کانی فراوانتر کرد.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه پێکه‌وه و به‌رده‌وام بونی پارتی و یه‌کێتی له جیاکاریه‌کان و گوێ نه‌دان به هیچ یه‌کێک له‌م هه‌وڵانه‌ی سه‌ره‌وه، هاوته‌ریب له گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵک له دژی رژێمه‌کانی ناوچه‌که که به به‌هاری عه‌ره‌بی ناسراوه، روداوه‌کانی 17ی شوباتی 2011 و رۆژانی دواتری لێ که‌وته‌وه. ناره‌زایی خه‌ڵک به جۆرێک په‌ره‌ی سه‌ند و ته‌قیه‌وه ترسی له ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمونی خۆپیشاندانه‌کانی تونس و میسر له‌و کات که‌وته دڵی سه‌رکرده‌کانی پارتی و یه‌کێتی. ده‌رکه‌وتنی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له 11 ئادار و نه‌ورۆزی 2011 به کۆمه‌ڵێک سه‌رنجی نوێ له‌سه‌ر مۆدێلی حوکمڕانی خۆماڵی و به‌ڵێندان به چاکسازی، که پێشتر ئه‌م قسانه به ره‌سمی له هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی پارتی و یه‌کێتی به‌و راشکاویه نهبیسترابون، یه‌کێک له ئاماژه‌کانی درک کردنی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و دو حیزبه بو به مه‌ترسی راسته‌قینه‌ی دۆخه‌که. کارابونی پارله‌مان و هاتنه ناو خه‌ڵک و کۆبونه‌وه و بڕیاری کاریگه‌ری وه‌کو بڕیاری ژماره 2 و بانگهێشتکردنی سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیره‌کان بۆ لێپرسینه‌وه، له ئاماژه دیاره‌کانی کاریگه‌ری ئه‌و فشاره جه‌ماوه‌رییه بون. له چوارچێوانه‌ی ئه‌و فشارانه، کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به لێکدانه‌وه‌ی من له باشترین کابینه‌کانی حکومه‌ت بون که به سیستم کاریان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی جیاکاریه‌کان کرد، داهێنانی مۆدێلی دامه‌زراندن به سیستمی پڕکردنی فۆرم (به هه‌مو که‌موکوڕیه‌کانی) له کاتێک پێشتر دامه‌زراندن ته‌نیا به پاڵپشتی حیزبی بو که له ئۆرگانه‌کانی پارتی و یه‌کێتی یه‌وه ده‌کران، داهێنانی به‌رنامه‌ی تواناسازی و ناردنی قوتابیان بۆ خوێندن ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ر (له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که هێشتا پارتی و یه‌کێتی له‌مه‌شدا هه‌ندێ جیاکاریان هه‌ر بۆ خۆیان کرد) له نمونه باشه‌کانی ئه‌و کارانه بون، که له پێناوی به‌دی هێانی لایه‌نی که‌م دادپه‌روه‌ری له نێو خه‌ڵک ئه‌نجامدران.
ئێستا ده‌بێ به‌ره‌و کوێ بڕۆین؟
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سێپته‌مبه‌ری 2013 نه‌خشه‌ی سیاسی له کوردستان گۆڕی. ئێستا که دهنگوباسی پێکهێنانی کابینه‌یه‌کی فراوان له ئارادایه، ده‌بێ به‌شداری هه‌مو لایه‌نه‌کان به تایبه‌ت سێ هێزه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌پێناوی کاڵکردنه‌وه‌ی نۆرمه‌کانی مۆدێلی باوی حوکمڕانی و گواستنه‌وه بێ بۆ باڵاکردنی نۆرمه‌کانی مۆدێلی سێیه‌م که له‌سه‌ره‌وه باس کراوه، نه‌ک بۆ ململانێ کردن له سه‌ر قۆرخکاری، به تایبه‌ت که هه‌مو هێزه‌کانی کوردستان دروشمی دیموکراسیان هه‌ڵگرتوه. نابێ له بیرمان بچێ که تۆڕی گه‌نده‌ڵی له کوردستان هه‌ناسه له مانه‌وه‌ی ئه‌و مۆدێله‌ی حوکمڕانی وه‌رده‌گرێ و له جیاتی چاره‌سه‌ری، هه‌وڵ ده‌دات لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش تێوه بگلێنێ و بێده‌نگیان بکا. ئه‌م به‌رپرسیارێتیه به تایبه‌ت له ئه‌ستۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه که ئێستا هێزی دوه‌می کاریگه‌ری کوردستانه و خۆی وه‌کو هێزێکی دژی نه‌ریته باوه خراپه‌کانی حوکمڕانی له 22 ساڵی رابردو وێنا ده‌کا.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێ له پێناوی راستکردنه‌وه‌ی حوکمداری له کوردستان به قازانجی خه‌ڵک و چینه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و گێڕانه‌وه‌ی حورمه‌ت بۆ هاوڵاتی بون و پره‌نسیپی لێهاتویی و کاڵکردنه‌وه‌ی حیزبی بون بچێته ناو حکومه‌ت. گۆڕان ده‌بێ وریای ئه‌وه بێ که هه‌ڵه‌کانی پارتی و یه‌کێتی به ره‌نگی نیلی و ده‌سته‌واژه‌ی نوێ دوباره نه‌کاته‌وه. له راستیدا ئه‌م مه‌ترسیه‌ی دوایی له‌نێو خه‌ڵکدا هه‌یه و گۆڕان ئه‌گه‌ر به به‌رنامه‌یه‌کی کراوه و ورد کار نه‌کا، ره‌نگه به زیانی گه‌وره له هاوکێشه‌که بێته ده‌ره‌وه. به باوه‌ڕی من خه‌ڵکانێکی زۆر له‌نێو پارتی و یه‌کێتییش درک به پێداویستی به‌خۆداچونه‌وه و چاکسازی ده‌که‌ن و چاویان له به‌ره‌و پێشچونی زیاتری کوردستانه. واته ئومێد و پشتگیری له به‌ره‌و پێش بردنی کوردستان و سود وه‌رگرتن له که‌موکوڕییه‌کانی رابردو، دانپێدانان و کارکردن بۆ چاره‌سه‌رکردنیان لایه‌نگری زۆر زۆری هه‌یه و له تۆڕه‌کانی گه‌نده‌ڵی و سودمه‌ندانی دۆخی باو به‌هێزترن ئه‌گه‌ر به وردی کاریان له‌سه‌ر بکرێ.
بۆ چوارساڵی داهاتو، ده‌کرێ ئه‌م میکانیزمانه‌ی خواره‌وه ئاماده‌کاری باش بن بۆ گواستنه‌وه و به‌جێهێشتنی هه‌ندێ له نۆرمه خراپه‌کانی مۆدێلی ئێستای حوکمڕانی.
یه‌که‌م: ده‌گوترێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به نیازه سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان وه‌ربگرێ، ئه‌مه‌یان ده‌بێته ده‌رگایه‌کی باش که گۆڕان له رێگه‌یه‌وه یه‌کێک له ئه‌رکه گرنگه‌کانی پارله‌مان کارا بکا که چاودێری حکومه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه. گۆڕان ده‌بی ئه‌و مۆدێله بشکێنێ که "چونکه خۆم له حکومه‌تم، ده‌بێ پارله‌مان واز له چاودێری بهێنی و سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زیره‌کان له ده‌ره‌وه‌ی چاودێری بن". له حکومه‌ت بون نابێ مانای ئه‌وه بێ که چاوپۆشی له که‌مته‌رخه‌میه‌کانی حکومه‌ت بکرێ. ئه‌گه‌ر پارله‌مان به جددی چاودێری حکومه‌ت بکا و حکومه‌ت مه‌ترسی لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی هه‌بێ، ئه‌و هه‌مو بێ باکیهش نامێنی که نوخبه‌ی حاکم هه‌یانه. واته یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دو هێزه ئیسلامیه‌که له‌م قۆناغه به‌هێزکردنی پارله‌مانه، به تایبه‌ت سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان که له (دو نیو) خولی رابردو لایه‌نگیری و به حیزبی کردنی گه‌یشته ئاستێکی یه‌کجار ناشرین. ده‌کرێ گۆڕان له‌مه‌دا له وه‌زیره‌کانی خۆی ده‌ست پێ بکا و بۆ لێپرسینه‌وه له کهمتهرخهمیاکانیان بانگی پارله‌مانیان بکا و له‌وێ نوێنه‌رانی خه‌ڵک لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ بکه‌ن، هه‌ڵبه‌ت وه‌زیری لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش به‌و جۆره مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ بکرێ تا ده‌گاته سه‌رۆکی کابینه. هه‌ڵبه‌ت پارله‌مانتارانی به‌ڕێزی هه‌مو کوتله‌کان رۆڵیان له به‌هێزکردنی پارله‌مان هه‌یه و پێویسته رێزی متمانه‌ی خه‌ڵک و سوێنده‌که‌ی خۆیان بگرن.
دوه‌م: هه‌ر له رێی پارله‌مانه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌توانێ هێزه‌کانی دیکه‌ش بهێنێته سه‌ر باوه‌ڕی ده‌رچواندنی هه‌ندێ قانونی نوێی و ده‌ستکاری کردنی هه‌ندێ قانونی به‌رکار که بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌زمونی خۆماڵیمان گرنگن. بۆ نمونه قانونی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، قانونی رێکخستنی بودجه‌ی حیزبه‌کان. هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌ستانه‌ی که قانونیان بۆده‌رچوه و کارا نین وه‌کو ئه‌نجومه‌نی راژه. هه‌ر له رێی پارله‌مانه‌وه گۆڕان و هێزه‌کانی دیکه ده‌بێ چاودێریه‌کی توندی ده‌سته سه‌ربه‌خۆکان بکه‌ن که له به‌رامبه‌ر پارله‌ماندا به‌رپرسیارن وه‌کو ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی نه‌زاهه، دیوانی چاودێری دارایی که به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێکیان تازه دامه‌زراون و که‌م ئه‌زمونن یان پێشتر کارا نه‌بون، ئه‌گه‌ری کڕین و خراپبهکار هێنانیان له ئارادایه. ئه‌و ده‌ستانه ده‌بێ زۆر به وردی چاودێری بکرێن و پاڵپشتی بکرێن.
سێیه‌م: گۆڕان له‌ناو حکومه‌تدا و له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی وه‌ریان ده‌گرێ ده‌بێ چاکسازی بکا. چاکسازی به مانای لابردنی کادرانی پارتی و یه‌کێتی و دانانی گۆڕانخوازه‌کان نیه، به‌ڵکو له ئه‌دای وه‌زاره‌ت، له مامه‌ڵه‌ی ده‌زگاکه له گه‌ڵ خه‌ڵک، له چاودێری به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ره‌کانی وه‌زاره‌ت له کاتی کاری رهسمیاندا. هه‌روه‌ها له لابردنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسه به‌شانه‌ی به هۆی ئینتیمای حیزبیانه‌وه پۆستی ئیداریان پێ دراوه و پڕکردنه‌وه‌ی شوێنه‌کانیان به که‌سانی خاوه‌ن لێهاتویی له بواره‌که جا له ناو خودی وه‌زاره‌ته‌که بێ یان له ده‌ره‌وه و به بێ ره‌چاوکردنی حیزبایه‌تیان، به تایبه‌ت له پۆسته کارگێڕیه‌کانی خواره‌وه که پۆستی سیاسی و سیادی نین و له کوردستان کراونه‌ته پۆستی حیزبی. چاومان له‌وه‌یه گۆڕان مۆدێلێکی نوێ له‌م بواره‌دا پیشان بدات.
چواره‌م: میدیاکانی گۆڕان و میدیا ئه‌هلیه‌کانی دیکه ده‌بێ زیاتر له جاران چاودێری حکومه‌تی نوێ بکه‌ن و رۆشنایی بخه‌نه‌سه‌ر که‌موکوڕیه‌کانی، هه‌روه‌ها چاودێری و هاوکاری کردنی پارله‌مان و فشار دروست کردن له‌سه‌ریان له کاتی که‌مته‌رخه‌میدا یه‌کێکی دیکه‌یه له پێداویستیه‌کانی قۆناغه‌که. چونکه له‌م قۆناغه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن له پارله‌مان نه‌مێنێ، پێداویستی چاودێری زیاتر ده‌بێ.
دوا سه‌رنج:
گواستنه‌وه بۆ مۆدێلێکی حوکمڕانی باشتر و باڵاتر به‌ستراوه به کۆمه‌ڵێک فاکتۆری ناوخۆیی و ده‌ره‌کی. جیاواز له‌وانه‌ی هه‌میشه کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و نه‌بونی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی دراوسێ بۆ پینه‌کردنی که‌مته‌رخه‌میه‌کان و بیانو هێنانه‌وه بۆ به‌رده‌وامی دان به‌و خراپه‌کاریانه‌ی هه‌بون به‌کاردێنن، من باوه‌ڕم وایه که پته‌وکردنی یه‌ک ریزی ناوخۆیی له رێی پێکهێنان و به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌تێکی کارا که خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی له گه‌ڵ حکومه‌ت و وڵاته‌که‌یان ئاشت بکاته‌وه کارێکی نه‌کرده نیه. دواخستنی ره‌نگه مه‌ترسیداتر بێ له به‌شێک له‌و هه‌ڕه‌شه وه‌همیانه‌ی هه‌ندێ جار بۆ ترساندنی خه‌ڵک دروست کراون.
هه‌ندێ قانونی باش بۆ پێشخستنی کوردستان ده‌رچون، هه‌ندێ ده‌سته‌ی گرنگ دامه‌زراون، هه‌ندێ هه‌نگاوی جددی بۆ به‌دی هێنانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست پێکراون، به‌ڵام ئه‌مانه ده‌بێ فراوان بکرێن و به داموده‌زگایی بکرێن. به‌م دۆخه‌ی هه‌بوه مه‌ترسی نه‌زۆک کردنی ئه‌و ده‌زگایانه ئه‌گه‌رێکی دور نیه. کابینه‌ی نوێ بۆ چوار ساڵه و ده‌کرێ بکرێته سه‌ره‌تای پرۆسه‌یه‌کی گرنگی پته‌وکردنی داموده‌زگای ده‌وڵه‌تداری له کوردستان و ناردنه‌وه‌ی حیزب بۆ شوێن و پێگه‌ی خۆی و ئاشتکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له گه‌ڵ کوردستان و حکومه‌ته‌که‌یان. له‌م پێناوه‌دا هه‌مومان ده‌بێ پشتگیری کردن له چاکسازی و به‌ره‌و پێشبردنی کوردستان وه‌کو ئه‌رک سه‌یر بکه‌ین.
سه‌رچاوه:
• Mundiu, A. (2006) ‘Corruption: Diagnosis and treatment’, Journal of democracy, 17:3, pp. 86-99.
• بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و کتێبه باشانه‌ی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان له 2006 به ناونیشانی " خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان له نێوان دڵسۆزی بۆ نیشتیمان و گێره‌شێوێنیدا" ئاماده‌کراوه، سه‌ردانی سایتی په‌یمانگه‌ی کوردستان بۆ پرسه سیاسییه‌کان بکه له‌م لینکه‌دا: http://kipi2005.org/ku/index.php?option=com_content&view=article&id=174:2014-01-31-11-28-01&catid=101:2010-04-04-23-15-21&Itemid=217
- خوێندکاری دکتۆرا له سیاسه‌ت و حوکمڕانی – به‌ریتانیا
...
ئه‌م وتاره له سایتی سبه‌ی بڵاو کراوه‌ته‌وه:
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=7270&AuthorID=1184

Comments
Post a Comment