
یه‌کێتی موچه‌ی ئه‌و مانگهشهی هێنا، خوا هه‌ر که‌ریم بووه بۆ مانگه‌کانی داهاتوو! هێمن میرانی نه‌بوونی پاره له بانکه‌کانی هه‌رێم، پشت به‌ستنی ته‌واو به‌و رێژه‌یه‌ی له به‌غداوه دێ، نادیاری داهاتی نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌کان یه‌کێکه له هێماکانی فه‌شه‌لی حوکمڕانی له کوردستان و براده‌رانی حاکم ده‌بێ ئه‌وه به رۆحی وه‌رزشی وه‌ربگرن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پێکه‌نینه ئه‌و دهنگوباسانهیه که باس له‌وه ده‌که ن ئاغای مالیکی له‌به‌ر خاتری کاک عادل موراد و یه‌کێتی موچه‌ی مانگی دووی ناردووه! باشه حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ری هه‌رێم هی پارتی و یه‌کێتی نیه؟ ئه‌ی حکومه‌تی هاوپه‌یمانی نیه؟ بۆ یه‌کێتی ده‌بێ شانازی به‌وه بکا که له‌به‌ر خاتری ئه‌و نه‌ک حکومه‌تی هه‌ریم موچه ره‌وانه کراوه؟ بۆ له‌وه ناترسن که مالیکی خه‌ریکی یاریه‌کی ناشرینه و ده‌یه‌وێ دووبه‌ره‌کی زیاتر له نێوان هێزه کوردیه‌کان دروست بکا! ئاشکرایه که به‌ره‌کان دابه‌ش بوون و به‌ره‌ی ئێرانی و به‌ره‌ی تورکی له کوردستان هه‌یه، به‌ڵام نهفامیهکه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی یاری و سیاسه‌ت به نانی خه‌ڵکی هه‌میشه...