ده‌بێ پشتگیری بکه‌ین
-ئه‌رێ ده‌بێ پشتگیری سیاسه‌تی هه‌رێم بکه‌ین له به‌رامبه‌ر مالیکی به بێ ئه‌وه‌ی روون بێ که حه‌ق به کام لاوه‌یه؟
+ مه‌سه‌له‌که حه‌ق و ناحه‌ق نیه، که هاته سه‌ر نوری مالیکی و به‌غدا، خۆشی بێ و ترشی بێ ده‌بێ چه‌پڵه بۆ سیاسه‌تی هه‌رێم لێ بده‌ین و هه‌موو حزبه‌کان بێنه ریزه‌وه.
- باشه خێره له مێژووی دوور و نزیکی کورد هه‌ر په‌رته‌وازه‌یی و یه‌ک نه‌بوونی ناوخۆیی یه‌کێک له سه‌رچاوه دیاره‌کانی شکست بووه؟
+ ئه‌من حه‌قم به مێژووی دوور و نزیک نیه، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه. پارتی و یه‌کێتی، به تایبه‌ت پارتی ده‌بێ داهاتی نه‌وت بۆ پارله‌مان ئاشکرا بکا و بیخاته سندوقێکی نیشتیمانی وه‌کو ئه‌وه‌ی قانونی نه‌وت و گاز له ساڵی 2007 ه‌وه داوای کردووه. چونکه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه له قوتووی هیچ عه‌تارێک نیه، نه‌وت بفرۆشی و که‌س نه‌زانی پاره‌که‌ی چی لێ دێ؟، ئاخر به هیچ قانونێک سه‌رۆکی حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گاز مافی ئه‌وه‌یان نیه داهاتی نه‌وت بشارنه‌وه و به که‌یفی خۆیان چیان ویست له‌وێدا خه‌رجی بکه‌ن. ده‌بێ ئه‌و گروپه سیاسیه به ئاشکرا پێیان بگوترێ کاکه براینه داهاتی نه‌وت هی میلله‌ته، کێ ئه‌و مافه‌ی به ئێوه داوه له تاریکیدا خه‌رجی بکه‌ن. ئه‌مه یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی دووبه‌ره‌کی و یه‌ک نه‌بوون له ناوخۆ، تۆ که پێم نه‌ڵێی نه‌وت چۆن ده‌فرۆشی و پاره‌که‌ی چ لێ ده‌که‌ی ئاخر چۆن داوام لێ ده‌که‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وت پشتگیریت بکه‌م. وڵات له‌سه‌ر نیه‌تی پاک و ئه‌مانه‌ت و ئه‌و قسانه به‌ڕێوه ناچێ، ئه‌گه‌ر قانونی نه‌وت و گاز جێبه‌جێ نه‌که‌ن و داهاتی نه‌وت هه‌ر بشارنه‌وه، دیاره خراپ به‌کارتان هێناوه و سوودی حزبی و که‌سی لێ وه‌رده‌گرن!
- کاکه هیچ نه‌بێ مالیکی عه‌ره‌به و ئه‌وانه کوردن، باشتر نیه ئێمه هه‌ر پشتگیری ئه‌وان بکه‌ین؟
+ که‌س گومانی له‌وه نیه، به‌ڵام یه‌کگرتوویی ناوخۆیی زه‌مینه‌ی ده‌وێ، تۆ ته‌نیا ئه‌و کاته‌ی پێویستت پێم بوو بڵێی براین و ده‌بێ یه‌کگرتوو بین، دواتر و له ده‌رفه‌تی ئارامیدا به که‌یفی خۆت ره‌فتار بکه‌ی، ئاخر ئه‌وه چ جۆره یه‌کگرتن و برایه‌تیه‌که.
که‌واته
کاکی براینه:
با یه‌کگرتوو بین له خۆشی و ناخۆشیدا، ئه‌و سیاسه‌ته خراپانه‌ی له 20 ساڵی رابردوو به‌رامبه‌ر یه‌کتری به‌کارتان هێناوه ده‌بێ کۆتایی پێ بهێندرێ. تکایه ده‌بێ کۆتایی پێ بهێندرێ، تکایه لایه‌نگری حزبه‌کان فشار له سه‌ر حزبه‌کانتان بکه‌ن، وڵات به‌و جۆره به‌ڕێوه ناچێ!
وه‌کو کورد ده‌ڵێ ( تا ئه‌و بایه له‌و کونه‌ی بێ، وه‌زعه‌که هه‌ر وا ده‌بێ)، تا ئێمه له عێراق بین هه‌ر وا ده‌بین، بۆیه تکایه زه‌مینه‌ی یه‌کگرتوویی له ناوخۆ په‌ره پێ بده‌ن، تکایه واز له حزبایه‌تی ته‌سک و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی بێنن.

Comments
Post a Comment