پاڵپشتى
دارایی پارته سیاسییه‌كان - هۆكار و ئه‌زموون
هێمن میرانى*
دارایی
پارته سیاسییه‌كان و چۆنیه‌تى به ده‌ست هێنان و خه‌رجكردنى یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى
ده‌یان ساڵه توێژه‌رانى زانستى سیاسه‌تى سه‌رقاڵ كردووه. له‌وه گهرِێ هه‌ر
خودى پارتى سیاسى له دیدى قوتابخانه‌ى جیاجیاى فیكرى مانا و پایه‌ى جۆراوجۆرى هه‌یه.
ئامانجى ئه‌م نوسینه كه هاوكاته له گه‌ڵ ئه‌گه‌رى به یاسایى كردنى پاڵپشتى
دارایی حزبه سیاسیه‌كان له لایه‌ن پارله‌مانى كوردستانه‌وه تیشك خستنه سه‌ر لایه‌نى
جۆراو جۆر و ئه‌زمونى جیاوازى دارایی پارته سیاسیه‌كانه له چه‌ندین ولاَتى دونیادا.
ئه‌مه‌ش له پێناوى ئاشناكردنى خوێنه‌ر به ئه‌زموون و روانگه‌ى جیاواز له لایه‌ك،
هاوكارى كردنى دارێژهرانى قانون و برِیار له وڵاتى خومان له لایه‌كى دیكه.
سه‌رچاوه‌ى
دارایی حزبه‌كان
پرۆیسۆر
رۆبێرت ویلیه‌م له زانكۆى دارهامى به‌ریتانیا كه خاوه‌ن ده‌یان توێژینه‌وه‌یه
له بوارى پارته سیاسییه‌كان باس له چه‌ندین جۆر سه‌رچاوه‌ى دارایی پارته سیاسییه‌كان
ده‌كا له دونیا. ئه‌و ده‌ڵێ " ده‌كرێ به‌و جۆره پۆڵێنى سه‌رچاوه‌ى دارایی
حزبه سیاسییه‌كان بكرێ، سه‌رچاوه‌ى گشتى و سه‌رچاوه‌ى تایبه‌تى، یاسایی و نایاسایی،
ناوخۆیی و ده‌ره‌كى، داموده‌زگایی و تاكه‌كه‌سى، ئاشكرا و نهێنى، ته‌نانه‌ت له
رووى برِهوه ده‌توانرێ به كه‌م و زۆر پۆڵێن بكرێ" .
واته
كاتێك باسى دارایی حزبه سیاسییه‌كان ده‌كرێ قسه ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و برِه پاره‌یه
نیه كه حكومه‌ت یان ده‌وڵه‌ت ده‌یداته حزبه‌كان، به‌ڵكو ده‌یان سه‌رچاوه‌ى دیكه
هه‌ن كه ده‌بێ رۆشناییان بخرێته سه‌ر.
به یاسایی
كردنى پاڵپشتى گشتى
ئه‌گه‌ر
ته‌نیا هه‌ڵوه‌سته بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه داراییه‌ى كه ده‌وڵه‌ت بۆ
حزبه‌كان دابینى ده‌كا كه پێى ده‌گوترێ پاڵپشتى ده‌وڵه‌ت State subvention، ده‌یان هۆكار
و مودێل و شێوازى دابه‌شكردن له ئه‌زموونى گه‌لانى دونیا ده‌كه‌ونه به‌رچاو. هه‌ر
یه‌كه‌یان خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندى و باشى و خراپى خۆیه‌تى. جارێ ئه‌گه‌ر له‌وه ده‌ست
پێ بكه‌ین كه بۆچى ده‌وڵه‌ت پاڵپشتى حزبه‌كان ده‌كات؟ ئه‌م پرسیاره توێژه‌رانى
بواره‌كه‌ى سه‌رقاڵ كردووه، به‌شێك له لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن كاتێك حزب پاڵپشتى
له حكومه‌ت وه‌ربگرێ ئیدى ده‌بێته یه‌كێك له داموده‌زگا گشتیه‌كان Public utilities ى وڵات و چیتر
وه‌كو ده‌زگایه‌كى خۆبه‌خشى تایبه‌ت نامێنێته‌وه Voluntary private associations ( Bizen, 2004:701 ). به مانایه‌كى دیكه حكومه‌ت كاتێك پاره‌ى
گشتى، كه پێویست وایه بخرێته خزمه‌تى كاروبارى گشتى وڵات و خزمه‌تى گشتى، ده‌به‌خشێته
حزبه سیاسییه‌كان، ئیدى ئه‌و حزبانه وه‌كو داموده‌زگاى گشتیان لێ دێ و ده‌بێ هه‌مان
ئه‌و مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ بكرێ كه داموده‌زگا گشتیه‌كانى ده‌وڵه‌ت له بوارى
چاودێرى و به‌دواداچوون و روونیهتى له گه‌ڵیان ده‌كرێ. حزبه‌كان ته‌نیا پاره وه‌رناگرن،
به‌ڵكو ده‌بێ له چۆنیه‌تى خه‌رج كردنى ده‌وڵه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه و داموده‌زگاكانیان
ده‌كه‌ونه ژێر چاودێرى و پشكنینى ده‌زگاكانى چاودێرى و له ئه‌گه‌رى خراپ سوود وه‌رگرتن
و به فیرِۆدانى ئه‌و هاوكاریه‌ى ده‌وڵه‌ت، حزبه‌كان روو به‌رووى لێپرسینه‌وه و سزادان
ده‌بنه‌وه. ئه‌وان ده‌كه‌ونه ژێر چاودێرى گشتى Public control و پێویسته
ره‌چاوى پرهنسیى روونێتى - شه‌فافیه‌ت Transparecyى بكه‌ن و ئاماده بن بۆ چاودێركردنى كردن.
له پاڵ
ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى وڵاتانى رۆژئاوای ئه‌وروپاش به جۆرى جیاجیا پاڵپشتى دارایی حزبه‌كان
ده‌كه‌ن، به‌ڵام مۆدێلى پاڵپشتى گشتى زیاتر له نێو حزبه‌كانى ناوهرِاست و رۆژهه‌ڵاتى
ئه‌وروپا سه‌رى هه‌ڵدا و گه‌شه‌ى كرد. ئه‌مه‌ش بۆ پاڵپشتى كردن له كرانه‌وه‌ى سیاسى
و فره حزبى Political pluralism. به تایبه‌ت
كه زۆرینه‌ى ئه‌و وڵاتانه له لایه‌ن حزبێكى شیوعى به‌هێز و رێكخراو به‌رێوه ده‌بران
كه خاوه‌ن پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى و سه‌رچاوه‌ى دارایی و بناغه‌ى رێكخراوه‌یی خۆى بوو،
بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى گه‌شه بۆ حزبه نوێ و لیبراله‌كان دروست بكرێ، به جۆرێك
تواناى ئه‌وه‌یان هه‌بێ كه گه‌شه بكه‌ن و ململانێ له گه‌ڵ حزبه كۆن و ده‌سه‌ڵاتداره‌كه
بكه‌ن، پێویست وابوو ده‌وڵه‌ت پاڵپشتى ئه‌و پرۆسه‌یه بكا.
به
گشتى دوو مۆدێل هه‌یه بۆ چۆنیه‌تى ده‌ست نیشان كردنى ئه‌و برِهى كه ده‌درێته
حزبه‌كان، یه‌كه‌م پێى ده‌گوترێ پره‌نسیپى وه‌ك یه‌كى -Principle of equality و ئه‌وه‌ى دیكه‌ش
پێى ده‌گوترێ پره‌نسیپى رێژه‌یی - Principle
of proportionality. هه‌ڵبه‌ت
مه‌به‌ست له پرهنسپى یه‌كه‌م ته‌رخانكردنى برِێكى یه‌كسانه بۆ هه‌موو حزبه‌كان
به بێ ره‌چاوكردنى قه‌باره و سه‌نگى سیاسى، ئه‌وه‌ى دووه‌م ره‌چاوى قه‌باره‌ى
حزب و كوتله سیاسییه‌كان ده‌كات له رووى به ده‌ست هێنانى ژماره‌ى ده‌نگ و كورسى
پارله‌مانیه‌وه. هه‌ندێ له وڵاتان هه‌ردوو مۆدێلیان تێكه‌ڵ كردووه و به رێژه
نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌توویان داهێناوه. بۆ نمونه هه‌نگاریا رێژه‌ى %25ى سه‌رمایه‌ى
ته‌رخانكراو بۆ حزبه سیاسییه‌كان به یه‌كسانى دابه‌ش ده‌كاته سه‌ر هه‌موو حزبه
سیاسییه‌كان كه كورسیان له پارله‌مان هێناوه و %75 به گوێره‌ى ژماره‌ى ده‌نگه‌كانیان
دابه‌ش ده‌كا. له پورتوگال %20 به یه‌كسانى دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و پارت و
گروپ و كاندیدانه‌ى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و %80 له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌نجامى
هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌كرێ. ئه‌م مۆدێله زیاتر له خزمه‌تى حزبه بچووكه‌كانه كه
ناتوانن كورسى زۆر به ده‌ست بێنن، به‌م جۆره له برِى یه‌كه‌م سوود مه‌ند ده‌بن
و له برِى دووه‌میش رێژه‌یه‌كیان به‌ر ده‌كه‌وێ كه ده‌توانن له گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ى
دیكه‌ى داراییدا خۆیان له گۆرِهپانهكه بهێڵنه‌وه.
به
راى ئه‌م مۆدێله زیاتر له خزمه‌تى فره‌یی سیاسییه نه‌ك ته‌نیا ره‌چاوكردنى
كورسى پارله‌مان وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌ندێ كوتله‌ى پارله‌مانى له ئێستاى پارله‌مانى
كوردستان پێشنیارى بۆ ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌مه پارێزگارى زیاتر له فره‌یی ده‌كا و
جۆرێك له هاوسه‌نگى له گۆره‌پانى سیاسى كوردستان ده‌پارێزێ.
بۆ ئه‌زموونى
كوردستان من پێشنیار ده‌كه‌م به دوو برِ ئه‌و سه‌رمایه‌یه دابه‌ش بكرێ كه بۆ پاڵپشتى
دارایی حزبه سیاسیه‌كان دابین ده‌كرێ، برِى %30 ته‌رخان بكرێ بۆ پاڵپشتى كه‌مپه‌ینى
هه‌ڵبژاردن و به یه‌كسانى دابه‌ش بكرێته سه‌ر هه‌موو ئه‌و كوتله و حزبانه‌ى به‌شدارى
هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، %70ش بهێڵدرێته‌وه و دواى هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ى ده‌نگ به
سه‌ر ئه‌و حزبانه دابه‌ش بكرێ كه ده‌نگه‌كانیان له نیو كورسى پارله‌مانیه‌وه
ده‌ست پێ ده‌كات. چونكه هیچ ره‌وایه‌تى نیه كه ئه‌و پاره‌یه ته‌نیا له‌سه‌ر
بنه‌ماى كورسى دابه‌ش بكرێ له كاتێك ئامانجه‌كه پارێزگارى كردنه له فره‌یی سیاسى،
ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ربنه‌ماى كورسى بێ ئیدى ئه‌و پێنج هێزه گه‌وره‌یه ئه‌و داهاته
بۆ خۆیان قۆرخ ده‌كه‌ن و كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى دروست بوونى هێز و ته‌یارى
دیكه له ئاینده داده‌نێن. به‌و جۆره‌ى پێشنیار كراوه له سه‌ره‌وه، برِێكى
باش بۆ كه‌مپه‌ینى هه‌ڵبژاردن ته‌رخان ده‌كرێ كه به یه‌كسانى كوتله‌كان ده‌توانن
سوود له ده‌وڵه‌ت و داهاتى گشتى وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه‌كانى
دارایی
دیاره
حزبه‌كان له دونیادا پشت به سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ش ده‌به‌ستن له پاڵ ئه‌وه‌ى له ده‌وڵه‌ت
وه‌رى ده‌گرن، بۆ نمونه له رێى ئابونه‌ى مانگانه‌ى ئه‌ندامه‌كانیان، پاڵپشتى كۆمپانیا
و كه‌رتى تایبه‌ت و كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ند له ناوخۆى وڵات، رێكخراوى نێو ده‌وڵه‌تى،
حزبى هاوبه‌رنامه له ده‌ره‌وه، ده‌وڵه‌تى بیانى. ئه‌م جۆره پاڵپشتیانهش له
هه‌ندێ وڵات به قانون رێكخراون و به هه‌ندێكى دیكه به كراوه‌یی هێڵدراونه‌ته‌وه
كه ره‌نگه لێره بوارى ئه‌وه نه‌بێ نمونه و مۆدێلى زۆر باس بكه‌ین. ئه‌وه‌ى
گرنگه پارله‌مانتارانى كوردستان ده‌بێ ئه‌م بواره‌ش له چوارچێوه‌ى قانونهكهیاندا
جێ بكه‌نه‌وه، ئایا رێگه ده‌درێ حزبى كوردى پاره له وڵاتێكى دیكه‌ى هه‌رێمى یان
بیانى وه‌ربگرێ؟ یان ده‌وڵه‌مه‌ندى بیانى و كۆمپانیاى بیانى و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى
رێگه پێدراون پاره و پاڵپشتى له حزبى كوردى بكه‌ن؟ زۆرینه‌ى حزبه كوردییه‌كانى
ئێستا خاوه‌ن هاوپه‌یمانێتى و په‌یوه‌ندى توندوتۆڵن له گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، زانیارى
دروست نیه كه پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن یان نا، به‌ڵام گومانیش هه‌یه و گومانه‌كانیش
له جێى خۆیانن. بۆیه ئه‌مه‌ش ده‌بێ به جددى بیرى لێ بكرێته‌وه و له قانونه‌كه
رێساى بۆ دابندرێ.
له لایه‌كى
دیكه دهبى بپرسین ئایا حزبه‌كانى كوردستان رێگه پێدراون كۆمپانیایان هه‌بێ و
بازرگانى بكه‌ن له هه‌رێم یان نا راسته‌وخۆ هاوبه‌شى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان و
بازرگانى ببن؟ واته حزب چۆن چۆنى ده‌توانێ سه‌رچاوه‌ى دارایی له كه‌رتى تایبه‌تدا
هه‌بێ؟
ده‌بێ
له بیرمان نه‌چێ كه پارتى و یه‌كێتى وه‌كو دوو حزبى گه‌وره و ته‌مه‌ن درێژ،
هاوشێوه‌ى حزبه شیوعیه‌كانى وڵاتانى پۆست كۆمیونیزم، ده‌مێكه له ده‌سه‌ڵاتن و
تا ئه‌م دواییه به كراوه‌یی بودجه‌ى كوردستانیان به فۆرم و شێوه‌ى جۆراوجۆر
خستبووه خزمه‌ت خۆیان. ئه‌و دوو حزبه خاوه‌ن بناغه‌یه‌كى رێكخستن و جه‌ماوه‌رى
گه‌وره‌ن له نێو جه‌رگى داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت و له ده‌ره‌وه‌یدا، له نێو رێكخراوه
پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ری و هونه‌رى و میللیه‌كاندا. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خاوه‌ن سه‌رچاوه
و ئابوریه‌كى گه‌وره‌ن له بوارى جۆراوجۆرى وه‌به‌رهێنان و بزنسدا. به‌شێكى دیارى
كۆمپانیا گه‌وره و پرۆژه گه‌وره‌كانى كوردستان یان راسته‌وخۆ هى ئه‌وانن یان به‌شى
گه‌وره‌ى ئه‌وانى تێدایه. قانوندانهرى كورد له ئێستادا ده‌بێ ئه‌و راستیانه‌ى
له‌به‌ر چاو بێ كاتێك پرۆژه بۆ به قانونكردنى دارایی حزبه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كا.
ده‌بێ به ئاشكرا و راشكاوانه په‌نجه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دانێ كه حزب چۆن چۆنى
ده‌توانێ بازرگانى بكا؟
چاودێرى
و لێپرسینه‌وه
پرسى
پاره‌داركردنى حزبه‌كان ته‌نیا به‌وه كۆتایی نایه كه برِه پاره‌یه‌كیان به گوێره‌ى
كورسى بۆ ته‌رخان بكهىو پرسى گرنگ قۆناغى دواى دابه‌شكردنى دارایی دێ، ئه‌و قۆناغه‌ى
گه‌وره‌ترین كێشه‌ى له هه‌ناوى حوكمدارى كوردییدا له خۆ گرتووه كه چاودێرى و
به‌دواداچوونه Checks and balances.
پارله‌مانتارانى
كوردستان ده‌بێ ئه‌وه‌ش له قانونه‌كه‌یان به روونى جێ بكه‌نه‌وه كه حزبه‌كان
له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى ئه‌و هاوكارییه له حكومه‌تى كوردستان، هه‌روه‌ها له
به‌رامبه‌ر رێكخستنى سه‌رچاوه‌كانى دیكه‌ى دارایشیان، چیان له ئه‌ستۆیه؟ له به‌رامبه‌ر
كێدا به‌رپرسیارن؟ ئه‌ى سزاكه‌یان چیه ئه‌گه‌ر پێشێلكاریان كرد؟
هه‌ڵبه‌ت
ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ى قانونهكهش جێى بكرێته‌وه كه پێویسته وا
بكرێ، جێبه‌جێ كردنى ده‌وه‌ستێته سه‌ر چالاكى و بێ لایه‌نى و ئازایه‌تى داموده‌زگاكانى
چاودێرى له هه‌رێم وه‌كو ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، دیوانى چاودێرى دارایی، داواكارى
گشتى، دواتر سه‌ربه‌خۆیی و بێ لایه‌نى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سه‌ربه‌خۆیی و ئازایه‌تى
حكومه‌ت له جێبه‌جێ كردنى قانونه‌كاندا. به بێ ئه‌مانه پێشێلكارییه‌كان وه‌كو
ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه ده‌مێننه‌وه.
دوا
وته
پرۆسه‌ى
به قانونكردنى دارایى حزبه‌كان بۆ وڵاتانى تازه گه‌شه‌كردوو، یان رێگوزه‌ر بۆ دیموكراسى
كارێكى گرنگه و وه‌كو پێویست باس كراوه، له هه‌مان كاتدا كارێكى ئاسان و بێ كێشه
نیه. چونكه بێگومان رووبه‌روو ده‌بێته‌وه له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌یان لایه‌ن
و كه‌سایه‌تى سیاسى، و ئاسه‌وارى سیاسى و ئابورى له گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێ. ئامانجه
بنهرِهتییهكانى ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌وه‌یه كه دارایی گشتى رێك بخرێ و رێ له به‌فیرۆدان
بگێرێ ئه‌مه‌ش له رێى ته‌رخان كردنى برِى دیاركراو، ده‌رگا داخستن له سه‌ر خه‌رجكردنى
كراوه، هه‌روه‌ها چاودێرى چۆنیه‌تى خه‌رجكردن و به‌كارهێنانى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
گشتى و پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات. هه‌روه‌ها بۆ پاراستنى فره‌یی سیاسى و پارێزگارى
كردنه له‌و حزبانه‌ى خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى دارایی نین و گوزارشت له به‌رژه‌وه‌ندى
و ده‌نگه‌كانى ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ناتوانن به بىَ پاڵپشتى ده‌وڵه‌ت له‌به‌رامبه‌ر
حزبه گه‌وره و مێژوویی و خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى دارایی خۆیان بگرن.
*خوێندكارى
دكتۆرایه له بوارى سیاسه‌ت و حوكمرِانى له زانكۆى لێسته‌رى ئینگلیزى له به‌ریتانیا.
سه‌رچاوه:
هه‌ر
كه‌سێك ئاره‌زووى هه‌بێ ئاشناى مۆدێلى جۆراو جۆرى دونیا بێ كه لێره بوار نه‌بوو
باسى هه‌موویان بكه‌ین ده‌توانێ سه‌یرى ئه‌م سهرچاوانهبكات:
Biezen,
Ingrid Van, 2004. Political Parties as Public Utilities. Party Politics. 10:6,
PP 701-722.
Williams,
Robert. 2000. Party Finance and Political Corruption. Palgrave Macmillan
Perottino,
Michel and others.2005. Legislation and control mechanisms of political parties
funding: Czech Republic, Poland, Romania, and Ukraine. PASOS.
ئه‌م وتاره له هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه ژماره 432 له 10 ی حوزه‌یرانی 2014 بڵاو بۆته‌وه
Comments
Post a Comment