یاده‌وه‌رییه‌كانى كۆبانێ: 4 رۆژى ئه‌و شاره‌ى كه به‌ره‌نگارییه‌كى بێ وێنه به‌رامبه‌ر به داعش به‌رێوه ده‌بات
به‌شى یه‌كه‌م
هێمن میرانى
زیاتر له مانگێك تێپهرِ بوو به‌سه‌ر به‌رخودانى كچ و كورِه ئازاكانى كۆبانێ. به‌ره‌نگارى شهرِڤانانى كوردستان له رۆژئاوا له دژى گروپى تیرۆریستى داعش كه به چه‌كى پێشكه‌وتوو هێرشێكى چرِى به به‌رده‌وامى بۆسه‌ر شاره‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌ى له میدیاى جیهانى له گه‌ڵ خۆى هێناوه. راسته هاوكارى ئاسمانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له ده رۆژى رابردوو پێشرِهوییهكانى داعشى راگرت، به‌ڵام بوارى هیچ جۆره به‌راوردكارییه‌ك له نێوان هێزى لۆجستى و تواناى سه‌ربازى و پێشكه‌وتوویی چه‌كى ده‌ستى گهریلاكانى كۆبانى و چه‌كداره‌كانى داعش نیه. كۆبانییهكان كچ و كورِى خۆرِسكى رۆژئاواى كوردستانن، باوهرِ بوونیان به مافى خۆبه‌رێوه‌بردن له وڵاته‌كه‌یان وزه‌ى به‌ره‌نگارییان پێ ده‌دات ئه‌گه‌رچى چهكهكاكانى ده‌ستیان كۆنن. رۆژنامه‌نووسى كورد هه‌یسه‌م موسلیم كه له نێو كۆبانى ماوه‌ته‌وه، راپۆرتێكى درێژ و پرِ زانیارى به ناونیشانى سه‌ره‌وه بۆ گۆڤارى نیوزویک ی ئه‌مریکی ره‌وانه كردووه
.
![]() |
راپۆرته‌که له به‌رگی گۆڤاری نیوزویک |
ئه‌م راپۆرته دیووه نه‌گوتراوه‌كانى ژیان و به‌رخودانى هاونیشتیمانه ئازاكانى كۆبانى دهگێرِێتهوه. من نه‌مویست هیچ هۆنینهوهیهكى رۆژنامه‌وانى بۆ راپۆرته‌كه‌ى هه‌یسه‌م بكه‌م، له خواره‌وه به‌شى یه‌كه‌مى وه‌كو خۆى بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌نیا هه‌ندێ سه‌ره مانشێت بۆ سه‌رنج راكێشان زیاد ده‌كه‌ین.
میدیاكان سته‌م له كۆبانى ده‌كه‌ن
من برِیارمدا له ناو كۆبانی بمێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له ناو شاردا رووداوه راسته‌قینه‌كان بۆ ملیۆنان كورد بگوازمه‌وه به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و پروپاگه‌نده و درۆیانه‌ى میدیاكانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و میدیاكانى دیكه‌ى دونیا ده‌رباره‌ى به‌ره‌كانى شهرِ باسى ده‌كه‌ن. راپۆرته‌كانى من بۆ هاوڵاتیانى كورده بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كه كۆبانى زیندووه‌و باشه، چونكه ئه‌وه راستیه كه شاره‌كه به‌ره‌نگارییه‌كى بێ وێنه‌ى نایاب بهرِێوه ده‌بات له دژى ده‌ستدرێژى و هێرشه به‌رده‌وامه‌كانى داعش كه هه‌موو جۆره ئامرازێكى تیرۆر و ترساندن و كوشتن به‌رێوه ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جینۆسایدى كوردانى شاره‌كه بكه‌ن. له پاڵ میدیاكانى داعش، هه‌ندێ میدیاى نێوده‌وڵه‌تى و داموده‌زگاى راگه‌یاندن راپۆرت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه كۆبانى خه‌ریكه ده‌كه‌وێته ده‌ست چه‌كداره‌كانى داعش، به‌ڵام ئه‌م ده‌نگوباسانه درۆى رووتن و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه هێزى به‌ره‌نگارى كۆبانى بشكێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه راست بوان ئه‌وا ئێستا من له ناو شاره‌كه نهمدهتوانىَ راپۆرتتان بۆ بنێرم. من له ناو شاره‌كه‌م مامه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له دژى ئه‌و ده‌نگوباس و پرِوپاگهندانه بوه‌ستم كه له لایه‌ن هه‌ندێ میدیاوه بڵاو ده‌كرێنه‌وه. هه‌روه‌ها ویستم كه بمرم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى خۆم و له ناو شارى خۆم بم چونكه به‌جێهێشتنى كۆبانى چاره‌سه‌ر نیه. كورد له هه‌موو شوێنێك ده‌كوژرێن، لێره و له شوێنى دیكه‌ى ناو سوریا و توركیا. بۆیه من به پێویستم زانى كه بمێنمه‌وه و هه‌موو شتێك بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى كارى رۆژنامه‌وانى خۆمه‌وه به‌شدار بم له به‌رخودانى شاره‌كه‌م.

رۆژنامه‌ی خه‌بات ژماره‌ی رۆژی 19 ی ئۆکتۆبه‌ری 2014 لاپه‌ره 7 ی کاروباری کوردستان |
گه‌لێكى ئابڵوقه‌دراو، بهرخودانێكى كه‌موێنه
بهرخودانێكى یه‌كجار گه‌وره له دژى تیرۆرى داعش له‌م شاره له لایه‌ن خه‌ڵكێكى ئابڵوقه‌دراوه به‌رێوه ده‌بردرێ كه خواردنى كه‌م و سوته‌مه‌نى و چه‌كى كه‌م و ته‌نانه‌ت هاوكارییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى سنوورداریشان هه‌یه. چه‌كداره‌كانى داعش له مانگى حوزه‌یراندا ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا پێنج یه‌كه‌ى سه‌ربازى سوپاى عێراقیان له موسڵ به‌زاند، به‌ڵام كۆبانى ئه‌وه یه‌ك مانگه به ته‌نیا به‌ره‌نگارى ده‌كا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى یه‌ك دانه ساڵه گه‌مارۆ دراوه و له ته‌واوى شاره كوردییه‌كانى دیكه‌ى سوریا دابرِێندراوه، كۆبانى مێژووى دروست كردوو منیش ده‌مه‌وێ ببمه به‌شێك له گوتنى چیرۆكى تراژیدى به‌ڵام پاڵه‌وانانه‌ى كۆبانى. له رۆژى نوسینى ئه‌م راپۆرته، 25 رۆژ به‌سه‌ر هێرشى به‌رده‌وامى داعش بۆ سه‌ر كۆبانى تێپهرِ ده‌بێ. ئه‌وه‌ى لێره روو ده‌دات له هه‌ر كونجێكه‌وه سه‌یرى بكه‌ى كه‌موێنه‌یه. هه‌ر یه‌ك له دانیشتوانى شاره‌كه رۆڵێك دهگێرِێ له‌م به‌ره‌نگارییه مێژووییه له دژى داعش و بۆ پاراستنى شاره‌كه له پاڵ ئه‌وه‌ى كه شهرِ وپێكدادانێكى خه‌ست له ده‌وروبه‌ر و نێو كوچه و كۆڵانه‌كانى شاردا ده‌گوزه‌رێ.

چیتر پاره به‌هاى نیه له كۆبانی
ژیانى نێو گه‌مارۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى كۆكردۆته‌وه، هه‌موو كه‌س خۆبه‌خشه له كۆبانی بۆ ئه‌وه‌ى پێشرِهوییهكانى داعش بوه‌ستێنن. دكتۆر و په‌رستیاره‌كان خۆبه‌خشانه و به نۆره له نه‌خۆشخانه‌كان كار ده‌كه‌ن. دوكانداره‌كان، خواردن و خواردنه‌وه و كه‌لوپه‌لى دوكانه‌كانیان به خۆرِایی دابه‌ش ده‌كه‌ن به سه‌ر شهرِڤانان و خه‌ڵكى سڤیلى شاره‌كه. دایكه ئازاكان، كه كچ و كورِهكانیان شان به‌شانى یه‌كترى له به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرین، خۆیان كۆكردۆته‌وه و رۆژانه خواردن دروست ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر كه‌سێك كه برسى بێ. چیتر پاره هیچ به‌هایه‌كى نیه چونكه هه‌موو كه‌س ده‌یانه‌وێ سه‌رمایه‌كانى خۆیان له‌گه‌ڵ دهورهبهرهكهیان به‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌و كاته سه‌خته‌دا یارمه‌تى یه‌كترى بده‌ن و بۆ پاراستنى شاره‌كه له به‌رگرى به‌رده‌وام بن. دۆخه‌كه هه‌ر له‌وه ده‌چێ هه‌موان سه‌ر به یه‌ك خێزان بن. ئه‌م ههماههنگیهى له‌سه‌ر گۆرِهپانهكه هه‌یه وزه ده‌داته رۆحى به‌رگرى له كۆبانى. گه‌نج و پیر، هه‌موو ئه‌وانه‌ى تواناى هه‌ڵگرتنى چه‌كیان هه‌یه، ده‌ستیان داوه‌ته چه‌ك و سوێندیان خواردووه كه تا كۆتایی به‌رگرى له شاره‌كه‌یان بكه‌ن. من ئهمرِۆ هاوسه‌رۆكى په‌یه‌ده خاتو ئاسیا عه‌بدوڵڵا و وه‌زیرى حكومه‌تى كانتۆنى كۆبانى ئه‌نوه‌ر موسلیمم بینى كه كلاشینكۆفیان له ده‌ست بوو له به‌ره‌ى رۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه شهرِیان ده‌كرد، له‌و شوێنه‌ى كه شهرِ له گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش به‌شێوه‌ى كه‌موێنه به‌رده‌وام و خه‌سته. پێكدادان له به‌ره‌ى رۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه به ته‌واوى گۆرِاوه بۆ شهرِى كۆڵان بهكۆڵانى پارتیزانى كه له‌م دواییانه چه‌كدارانى داعش توانیان دزه بكه‌نه نێو هه‌ندێ باڵه‌خانه‌ى گرنگى ناوچه‌كه. شهرِى شه‌قام به شه‌قام له به‌ره‌ى رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامه به تایبه‌ت له ناوچه‌ى پیشه‌سازى رۆژهه‌ڵات. هه‌روه‌ها له ده‌وروبه‌رى شار له نزیك به‌رزایی مشته‌نور و له ناوچه‌ى مشیر یش شهرِ و پێكدادان به‌رده‌وامه. له به‌ره‌ى رۆژئاواش شهرِ به‌رده‌وامه به‌ڵام چه‌كدارانى داعش نه‌یانتوانیووه هیچ پێشرِهوییهك بكه‌ن. چه‌كدارانى داعش بۆردوومانێكى رهمهكیانهى شاره‌كه ده‌كه‌ن و هه‌موو ده خولهك جارێك بۆمبێكى داعش له شوێنێكى شاره‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و دوكه‌ڵى ره‌ش و سپى له نێو باڵه‌خانه وێرانكراوه‌كانى شاره‌كه به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌بنه‌وه.

هه‌موان له پێناوی کۆبانیدا |
خه‌وتن له شاردا نه‌ماوه
ئه‌م شهرِه شه‌رێكى ئاسایی نیه، چونكه چه‌كدارانى داعش ده‌یانه‌وێ هه‌موو بونه‌وه‌رێكى زیندوو له شاره‌كه له ناو به‌رن. تۆ ره‌نگه پرسیار بكه‌ى ئێمه چۆن ده‌خه‌وین؟. له راستیدا هیچ شتێك به ئاسایی خۆى نه‌ماوه چیتر ته‌نانه‌ت خه‌وتنیش. خه‌ڵك ده‌توانن هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ و له‌هه‌ر شوێنێك بخه‌ون به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته كه‌س بتوانێ یه‌ك كاتژمێر خه‌وێكى راسته‌قینه‌ى ده‌ست بكه‌وێ. ده‌نگى ته‌قه و بۆمب و ته‌قینه‌وه كه ده‌گاته هه‌موو كونجێكى شار، تاقه‌ت پروكێنه. هه‌موو خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌كانى خۆیانن و چه‌كیان هه‌ڵگرتووه و هه‌موویان له ئاماده‌باشین بۆ ئه‌وه‌ى شهرِى دژى داعش بكه‌ن. چیتر نۆره و حه‌ره‌سیات گۆرِین نه‌ماوه چونكه هه‌موو چه‌كداره‌كان ده‌جولێن و نان ده‌خۆن و ده‌خه‌ون له هه‌مان شوێن كه چه‌ك و پێداویستیه سه‌ربازییه‌كانى خۆیان له گه‌ڵه. تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێ بخه‌وی ده‌توانێ له هه‌ر شوێنێك بته‌وێ بخه‌وی چونكه ده‌زانى هه‌موو ئه‌وانه‌ى له چوار ده‌ورتن به ئاگا و ئاماده‌ن. زۆربه‌ى كات ئێمه وا خۆمان ده‌رده‌خه‌ین كه خه‌وتووین كاتێك ده‌مانه‌وێ تۆزێك پشوو بده‌ین. كاتێك ده‌مه‌وێ بچمه ناو خانووێك بۆ ئه‌وه‌ى تۆزێك بخه‌وم، یه‌كسه‌ر خه‌یاڵى خه‌ڵكى كۆبانى كه ههرِهشهى كوشتنى به‌كۆمه‌ڵیان لێ ده‌كرێ دێته خه‌یاڵم، یان دێته بیرم كه ره‌نگه ئێستا بومبێكى وێڵ به‌ربێته‌وه سه‌رم. ئه‌م دۆخه نایهڵىَ خه‌وێكى راسته‌قینه بكه‌م، باوهرِ ده‌كه‌م ئه‌مه بۆ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش وایه كه ئێستا له ناو شاره‌كه‌ن

رۆژنامه‌نووس هه‌یسه‌م موسلیم له ناو کۆبانێ |
ئابڵوقه‌ى هه‌موو شت
برِى پێویستى خواردن و ئاو و ده‌رمان و ته‌نانه‌ت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش نیه. ئێمه به ده‌ست نه‌بوونى هه‌موو شتێكهوهین بۆیه حساب بۆ هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین. یه‌كێك له شهرِڤانهكانى یه‌په‌گه كه ئهمرِۆ له به‌ره‌ى رۆژهه‌ڵاته‌وه گهرِابۆوه به منى گوت چه‌كداره‌كانى داعش بێ ژمار گولله‌یان پێیه بۆیه ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین ئهوانهههندێ جار به‌س بۆ خۆشى ته‌قه ده‌كه‌ن، كه‌چى ئێمه پێویسته ده‌ست به فیشكهوه بگرین و یه‌ك دانه‌ش به خه‌سار نه‌ده‌ین. به مانایه‌كى دیكه، چه‌كداره‌كانى كورد پێویسته ته‌نانه‌ت به حساب گولله و فیشه‌كیش بته‌قێنن. خه‌ڵكى بیرى لێداوه بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ده‌ست بكه‌وێ چونكه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داعش ئه‌و بۆرِیانهى ته‌قانده‌وه كه ئاوى خواردنه‌وه‌یان بۆ شاره‌كه دابین ده‌كرد. مۆلیده برِێك كاره‌با بۆ خه‌ڵك دابین ده‌كا. خه‌ڵك ده‌چنه ئه‌و شوێنانه‌ى مولیده‌ی كاره‌با تێیاندا كار ده‌كات و له‌وێ سره ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن مۆبایله‌كانیان شه‌حن بكه‌ن. ئێمه ده‌بێ به حساب خواردن و چاو و قاوه‌ش به‌كار بێنین. ئه‌و چه‌كانه‌ى به ده‌ست خه‌ڵكه‌وه یه‌كجار ساده‌یه. من ئهمرِۆ دوو پیاوم بینى كه یه‌كێكیان برِنهوێكى كۆن و ئه‌وه‌ى دیكه تاپرِێكى راوى به ده‌سته‌وه بوو. زۆرینه‌ى شهرِڤانهكانیش چه‌كى كلاشینكۆفیان به ده‌سته‌وه‌یه.

ده‌رمان به پشتهكۆڵ
ئێمه لێره كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمانیشمان هه‌یه. ئه‌و برِه ده‌رمانانه‌ى ده‌گه‌نه كۆبانى، كوردانى شارى سوروچ له باكورى كوردستانه‌وه به قاچاخ ئاودیوى ده‌كه‌ن. كورده‌كانى باكور ده‌رمان ده‌خه‌نه پشتهكۆڵیان و به رێگه‌ى قاچاخ بۆ هاوكارى و پاڵپشتى به‌رخودانى كۆبانى ره‌وانه‌ى ده‌كه‌ن. هه‌ندێ جار خواردن و سوته‌مه‌نیش به قاچاخ له‌وێوه بۆ كۆبانى دێ. ئهمرِۆ من له باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى خه‌ڵك بووم، له‌وێ به چاوى خۆم پێنج كوردم بینى كه به پشتهكۆڵ ده‌رمانیان به قاچاخ هێنابوو. ئه‌وان گوتیان جهندرمهكانى تورك له‌سه‌ر سنوور ته‌قه‌یان لێ كردوون و به حاڵ توانیویانه رابكه‌ن و به سه‌لامه‌تى ده‌رمانه‌كه بگه‌یه‌ننه شارى كۆبانى. ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ده‌رمان به قاچاخ له كوردستانى توركیاوه دێنێ بۆ كۆبانى ژیانى خۆیان ده‌خه‌نه به‌ر مهترسیهكى گه‌وره، چونكه حكومه‌تى توركیا سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ كۆبانى داخستووه و پاسه‌وانانى سنووره‌كانى توركیاش بێ دوو دڵى ته‌قه له خه‌ڵكى سڤیلى كورد ده‌كه‌ن. هه‌ر ئهمرِۆ گاردى سنوورى توركیا 158 هاوڵاتى سڤیلى كۆبانى ده‌ستگیر كرد كه ده‌یانویست بۆ باكورى كوردستان بپهرِنهوه. ئێستا ئه‌وان به‌ند كراون له گوندى عه‌لى كۆر له سه‌ر سنوور. یه‌كێك له‌و كچانه‌ى ده‌ستگیركراوه هێشتا به نهێنى ته‌له‌فونى له لایه، ئهمرِۆ قسه‌م له‌گه‌ڵى كرد. ئه‌و گوتى سه‌ربازانى توركیا ههرِهشهیان لێ كردووین كه ئاودیومان ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌و به‌شه‌ى كۆبانى كه له لایه‌ن چه‌كدارانى داعش ده‌ستى به‌سه‌ر گیراوه. سه‌ربازه‌كان پێیان گوتوون كه ئێوه ده‌مێكه ده‌بوایه كۆبانى چۆڵ بكه‌ن، ئێستا ئێوه وه‌كو قاچاخچى نایاسایی سه‌یر ده‌كرێن چونكه توركیا چیتر په‌نابه‌رى كۆبانى وه‌رناگرێ. ئه‌مه شاره گه‌مارۆ دراوه‌كه‌ى من بوو ئهمرِۆ. هێشتا زیندووه و رووبه‌رووى هه‌موو جۆره فشار و گه‌مارۆ و هێرشێكى تیرۆریستى ده‌بێته‌وه كه له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێ. با بزانین ئاخۆ سبه‌ى چى له گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێ. ئه‌م راپۆرته به‌رده‌وام ده‌بێ...

Comments
Post a Comment