كوردستان: سپارتا بچووكه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست
مایكڵ نایتس، لێكۆڵه‌ر له سه‌نته‌ری واشنتن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، پسپۆرِی سیاسه‌ت و ئاسایشی عێراق، وتارێكی له سایتی ئینگلیزی ئه‌لجه‌زیره بڵاو كردۆته‌وه به ناونیشانى " كوردستانى عێراق: سپارتاى بچووكى داهاتووى رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاست". له‌م وتاره‌دا نوسه‌ر باس له هه‌وڵه‌كانى كورد بۆ به‌ده‌ست هێنانى هاوكارى راسته‌وخۆى سه‌ربازى و ئاسایشى ئه‌مریكا ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌و زه‌مینه‌یه ده‌كات كه ئه‌گه‌ره‌كانى ئه‌و هاوكاریه ئاسانتر ده‌كه‌ن. نوسه‌ر به‌راوردێكى ژماره‌یی ده‌كات له نێوان ئه‌و برِه پاره‌یه‌ى ئه‌مریكا بۆ بونیادنانى چه‌ند لیوایه‌كى پێشمه‌رگه له گه‌ڵ زیاتر له سه‌د لیواى سوپاى عێراق خه‌رجى كردبوو.
ئاماده‌کردنی: هێمن میرانى
Little Sparta
سپارتاى بچووك ماناى چیه؟ نوسه‌ر بۆچى ئه‌م ناوه‌ى كردۆته ناونیشانى وتاره‌كه‌ى و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته چ ئه‌كته‌رێكى رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاست؟ ئایا ئه‌و سپارتا بچووكه خێر بۆ وڵاتى ئێمه ده‌هێنێ یان شهرِ؟ نوسه‌ر له سه‌ره‌تاى وتاره‌كه‌دا باسى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌كات و ده‌نوسێ "سپارتای بچووك، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه كه گه‌وره به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا وه‌كو ستایش بۆ نرخاندنی هاوبه‌شه سه‌ربازیه‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن. ئه‌م سپارتایه هێمایه بۆ بۆ ده‌وڵه‌ته شاری سپارتا له یۆنانی كۆن كه به سوپا بچووك و به‌هێزه‌كه‌ی به‌ناوبانگ بوو. له‌م دواییانه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ ئیمارات به‌كار هێندراوه. هه‌رێمی كوردستانی عێراقیش ئێستا رۆڵیكی گرنگ ده‌گێرێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سپارتای بچووكی ئاینده‌یی له رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست".
![]() |
مایكڵ نایتس |
Comments
Post a Comment