بناغه‌كانى ده‌وڵه‌تدارى له كوردستان ...بونیادنانى هێزى یه‌كگرتوو
هێمن میرانى
هێمن میرانى
له به‌ر ئه‌وه‌ى حزبى سیاسى له كوردستان وه‌كو بزاڤى رزگاریخوازى سیاسى و چه‌كدار له دژى رژێمه‌كانى عێراق پێش دروستبوونى داموده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو پارله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و حكومه‌ت و قه‌زا و داموده‌زگاكانى دیكه بوونى هه‌بووه، له دواى دروست بوونى ئه‌و داموده‌زگایانه‌ش، به تایبه‌ت له به‌ر ئه‌وه‌ى كه به‌شێك له حزبه سیاسییه‌كان پێش و پاش راپهرِین شهرِى چه‌كدارییان له گه‌ڵ یه‌كترى كرد، بووه كارێكى زه‌حمه‌ت كه ته‌نیا وه‌كو حزبى سیاسى مۆدێرن ببنه داموده‌زگاى سیاسى مه‌ده‌نى و ته‌نیا ململانێى سیاسى بكه‌ن. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه واى كرد كه نه‌توانرێ له پاڵ گه‌شه‌ى داموده‌زگاكانى دیكه، هێزى یه‌كگرتووى كوردستان گه‌شه‌ى پێ بدرێ. ئه‌گه‌ر نهگهرِێینهوه دواوه، له ئێستادا هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى زۆر گه‌وره‌ى به ئاراسته‌ى بونیادنان و سه‌قامگیركردنى داموده‌زگا نیشتیمانییه‌كانى ناوه، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێ بۆشایی گه‌وره و جددى هه‌ن كه ده‌بێ قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێ چونكه مانه‌وه‌یان به‌و شێوه‌یه ده‌بێته خه‌ته‌رى گه‌وره له‌سه‌ر سه‌قامگیرى سیاسى و ئاڵوگۆرِى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات له وڵاته‌كه‌مان.
له زنجیره‌یه‌ك وتاردا كه لێره له خه‌بات بڵاو ده‌بنه‌وه ده‌رباره‌ى دیده‌كانى زاناى سیاسى فرانسیس فۆكۆیاما بۆ ده‌وڵه‌تدارى، باسمان له‌وه كرد كه ده‌وڵه‌ت پێویستى به بوونى هێز و ده‌سه‌ڵاتى یه‌كگرتوو وه‌كو پایه‌یه‌كى سه‌ره‌كى سیستمى سیاسى كارا هه‌یه. ئه‌و هێزه‌ش وه‌كو روونكرایه‌وه ده‌بێ یه‌كگرتوو بێت و به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێ. له كوردستان له رووى دامودهزگاییهوه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى كوردستان و ده‌زگاى ئاسایش ئه‌و چوار دامه‌زراوه نیشتمانیهن كه رێكخه‌رى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایشن وه‌كو هێزى پاراستنى ئاسایش و جێبه‌جێكردنى قانون. له رووى قانونى و دامه‌زراوه‌ییه‌وه ئه‌و هێزانه رێك خراون و داموده‌زگاى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و قانونیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام هێشتا له رووى كرداره‌وه هه‌ندێ كه‌لێن و بۆشایی هه‌ن كه له شهرِى داعشدا باشتر خۆیان ده‌رخست. هێشتا ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆرى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هه‌ن ( هه‌ردوو یه‌كه‌ى حه‌فتا و هه‌شتا به نمونه) كه ئه‌گه‌ر چى خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، به‌ڵام هێشتا له رووى پێكهاته‌وه حزبین و مه‌ترسى هه‌یه كه حزبى سیاسى بتوانێ بیانجولێنێ یان ئاراسته‌یان بكات. له ساڵى 1992 هه‌وڵى یه‌كخستنى هێزى پێشمه‌رگه درا كه‌چى به داخه‌وه به هۆى شهرِى ناوخۆ ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. له پرۆژه چاكسازیه‌كه‌ى جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2011، یه‌كخستنى هێزى پێشمه‌رگه یه‌كێك بوو له‌و خاڵانه‌ى كه برِیار بوو تا كۆتایی ساڵ ته‌واو بكرێ. ئه‌گه‌رچى هه‌نگاوى باش نراون و ژماره‌یه‌ك لیواى یه‌كگرتوو هه‌ن كه به سه‌رپه‌رشتى ئه‌مریكا راهێنانیان پێ كراوه ، كه‌چى هێشتا هێزێكى زۆر یه‌كنه‌خراون و رێك نه‌خراون. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵیه جۆرێك له ئیراده‌ى سیاسى جددى هه‌یه كه پشتگیرى ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كات و گه‌یشتۆته ئه‌و باوهرِهى كه كوردستان ده‌بێ هێزێكى یه‌كگرتووى نیشتیمانى نا حزبى هه‌بێ. پێدانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، دواى یه‌كخستنه‌وه‌ى، به وه‌زیرێكى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان له كاتێك هێشتا هێزێكى زۆرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردووى یه‌كه‌ى حه‌فتا و هه‌شتا سه‌ر به یه‌كێتى و پارتین، هه‌نگاوێكى گرنگى سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌یه. ئێستا كه هه‌موو حزبه‌كان له نێو حكومه‌تن، ئه‌و پرۆسه‌یه ئاسانتر ده‌چێته پێشه‌وه چونكه كه‌س بوارى ئه‌وه‌ى نابێ قازانجى سیاسى بۆ خۆى له وه‌ها پرۆسه‌یه‌ك به ته‌نیا بچنێته‌وه. ئه‌وه‌ى زیاتر پرۆسه‌كه ده‌باته پێشه‌وه جددى بوون و پشتگیرى به‌رێز سه‌رۆكى كوردستانه له‌و پرۆسه‌یه. وه‌كو ئه‌وه‌ى له سایتى ره‌سمى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بڵاو كراوه‌ته‌وه، رۆژى 14 ى دیسه‌مبه‌رى 2014 سه‌رۆك بارزانى نامه‌یه‌كى به بابه‌تى رێنمایی بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ره‌وانه كردووه و حه‌وت خاڵى گرنگى له خۆوه گرتووه ( برِوانه رۆژنامه‌ى خه‌بات رۆژى 28/12 یان سایتى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆ ده‌قى نامه‌كه). رێنماییه‌كانى سه‌رۆك چه‌ند خاڵێكیان ته‌رخان كردووه بۆ پرسى قه‌ده‌غه كردنى حزبایه‌تى له نێو وه‌زاره‌ت و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان. به گوێره‌ى نامه‌كه و به زمانى فه‌رمانكردن له خاڵى یه‌كه‌مدا ئیدى حزبایه‌تى كردن له نێو پێشمه‌رگه قه‌ده‌غه‌یه و " ئه‌و كه‌سى بیهه‌وێت له ناو وه‌زاره‌ت حزبایه‌تى بكات با ده‌ست له كار بكێشێته‌وه و بگهرِێتهوه بۆ لاى حزبه‌كه‌ى خۆى". بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ش بێته دى، بارزانى داوا ده‌كات كه "پێویسته هه‌رچى زووتر هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به رێكوپێكى یه‌كبخرێته‌وه. به شێوه‌یه‌ك كه نابێ حزبایه‌تى تێدا بێت". ئه‌م پرۆسه‌یه سزاشى به دوادوه ده‌بێت بۆ " هه‌ر كارمه‌ندێك، له هه‌ر ئاست و پۆستێكدا بێت، راپۆرت له‌سه‌ر ره‌وشى وه‌زاره‌ت بداته هه‌ر حزبێك، سزا ده‌درێت و ده‌درێته دادگاى سه‌ربازى".

جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى یه‌كخستن و به نا حزبیكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، پێشمه‌رجى گرنگى گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستانه بۆ ده‌وڵه‌ت. له‌م باره‌یه‌وه پێویسته وه‌زیرى پێشمه‌رگه ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى وه‌كو وه‌زیر به‌كاربهێنێ و سه‌رۆكایه‌تیش له نزیكه‌وه چاودێرى و پشتگیرى پرۆسه‌كه بكات.
سكۆتله‌ندییه‌كان ده‌نگى نه‌خێریان له پرۆسه‌ى ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه‌دا چونكه دڵنیا نه‌بوون ده‌بنه ده‌وڵه‌تێكى باشتر له دۆخى ئێستایان له چوارچێوه‌ى شانشینى یهكگرتووچونكه به بێ بوونى هێزێكى یه‌كگرتوو، كوردستان چ وه‌كو هه‌رێمێكى فیدراڵى یان كۆنفیدراڵى له چوارچێوه‌ى عێراق بێ یان ببێته ده‌وڵه‌ت، ته‌نیا ژماره‌یه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت و كیانه سیاسییه خراپه‌كانى ناوچه‌كه زیاد ده‌كات. وه‌كو ئه‌وه‌ى له وتاره‌كانى پێشوو ده‌رباره‌ى دیدى فۆكۆیاما باس كران، ئهمرِۆ ره‌چاوكردنى جۆرایه‌تى ( كوالیتى) ده‌وڵه‌ت زۆر گرنتره له ته‌نیا بوونى ده‌وڵه‌ت. سكۆتله‌ندییه‌كان ده‌نگى نه‌خێریان له پرۆسه‌ى ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه‌دا چونكه دڵنیا نه‌بوون ده‌بنه ده‌وڵه‌تێكى باشتر له دۆخى ئێستایان له چوارچێوه‌ى شانشینى یه‌كگرتوو. ئامانجى كوردستان نابێ ته‌نیا بوونه ده‌وڵه‌ت بێ به مانه‌وه‌ى دۆخى سیاسى و سه‌ربازى و ئابورى ئێستاوه، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌وڵى هێنانه كایه‌وه فۆرمێك له ده‌وڵه‌تى مۆدێرن بده‌ین كه به هیچ جۆرێك له ده‌وڵه‌ته فاشیلهكانى ناوچه‌كه‌ى خۆمان نه‌چین. به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌یر بكه‌ین لیبیاش ده‌وڵه‌تى هه‌یه، یه‌مه‌ن و عێراق و ئه‌فگانستان و سوریاش ده‌وڵه‌تن. به‌ڵام كوا خزمه‌تگوزارى و ئاستى گوزه‌ران و ژیانى خه‌ڵك؟
![]() |
خه‌بات 2014/12/31 |
ده‌بێ هه‌وڵى بونیادنانى ده‌وڵه‌تێكى مۆدێرن و دیموكراس بده‌ین كه كه‌س خه‌مى ئه‌وه‌ى نه‌بێ سبه‌ى كێ زۆرینه ده‌بات و ده‌بێته سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیر. له دۆخێك‌دا ئه‌گه‌ر خاوه‌ن هێزێكى حزبى و به سیاسیكراو بین، ده‌بێ هه‌موو كات ده‌ستمان له‌سه‌ر دڵمان بێ و له جه‌وله‌یه‌كى دیكه‌ى شهرِى ناوخۆ بترسین. له كوردستان كه برِیاره هه‌ڵبژاردن ئامرازى ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات بێ، بوونى چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه مه‌ترسى جددیه له‌سه‌ر ده‌ستاوده‌ستكردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات و ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان. به تایبه‌ت كه هه‌ڵبژاردن هاوكێشه‌ى سیاسى به جۆرى نوێ دادهرِێژێتهوه و هاوپه‌یمانیه‌تیه سیاسییه‌كان دهگۆرِێت.
راسته له ئێستادا هه‌رێمى كوردستان تا ئه‌ندازه‌یه‌كى چاك سه‌قامگیره و حزبه سیاسییه‌كان كێشه‌ى گه‌وره‌یان له نێواندا نیه، به‌ڵام هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه كه له ئه‌گه‌رى گۆرِانى هاوكێشه و هاوپه‌یمانێتى سیاسى، ئه‌و حزبانه‌ى هێزى چه‌كداریان هه‌یه به سانایی قه‌بوڵ بكه‌ن كه نه‌خشه‌ى سیاسى حوكمرِانى كوردستان بگۆرِدرێ. ناشكرێ كوردستان تا سه‌ر حكومه‌تى بنكه فراوانى هه‌بێ و هه‌موان به‌شدار بن له ده‌سه‌ڵات چونكه ئه‌و جۆره حكومه‌ته ته‌نیا بۆ قۆناغى تایبه‌ت به كه‌ڵك دێ، ده‌نا لاوازترین حكومه‌ت به ئه‌زموون سه‌لماوه كه حكومه‌تێكه كه هێز و حزبى جۆراوجۆرى خاوه‌ن به‌رنامه و دونیابینى جیاوازى تێدابێ.
ئامانجى كوردستان نابێ ته‌نیا بوونه ده‌وڵه‌ت بێ به مانه‌وه‌ى دۆخى سیاسى و سه‌ربازى و ئابورى ئێستاوه، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌وڵى هێنانه كایه‌وه فۆرمێك له ده‌وڵه‌تى مۆدێرن بده‌ین كه به هیچ جۆرێك له ده‌وڵه‌ته فاشیلهكانى ناوچه‌كه‌ى خۆمان نه‌چین.له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌رپرسیارێتى هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانه كه پشتگیرى هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و سه‌رۆك بارزانى بكه‌ن، به تایبه‌ت پارتى و یه‌كێتى پێویسته ئه‌و به‌رپرسیارێتیه نیشتیمانیه بگرنه ئه‌ستۆ و قۆڵى دڵسۆزى لێ هه‌ڵمان و له ده‌ستكه‌وتى حزبى سڵ نه‌كه‌نه‌وه، چونكه به‌و هه‌نگاوه كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌مان براوه ده‌بێ و بێگومان خه‌ڵكیش ستایشى ئه‌و حزب و كه‌سانه ده‌كات كه له قۆناغى به‌هێزیدا له پێناوى وڵاته‌كه‌یان پشتگیرى پرۆسه‌ى ئاوا ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م یهكخستنه ده‌بێ بگوازرێته‌وه نێو هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیسیش كه هێشتا له خواره‌وه سنوورى ئیداره‌كانى پێشووى هه‌ولێر و سلێمانیان پێوه دیاره. پرۆسه‌كه راسته كارێكى ئاسان نیه و رووبه‌رووى به‌ربه‌ست ده‌بێته‌وه به تایبه‌ت كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندى زۆر كه‌س ده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵام به بوونى متمانه و باوهرِ بوون به پێویستى قۆناغه‌كه، پێداویستیه ته‌كنیكیه‌كان نابنه كێشه‌ى گه‌وره. ئیراده‌ى سیاسى بۆ وه‌ها قۆناغ و هه‌نگاوى گه‌وره زۆر پێویسته و له سه‌رووى هه‌موو پێداویستیه دارایی و تهكنیكیهكانه. وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌توانێ ئه‌م نامه‌یه‌ى سه‌رۆك بارزانى وه‌كو كارتێكى سیاسى به‌هێز به‌كاربهێنێ بۆ خێراكردنى پرۆسه‌كه به تایبه‌ت له لاى پارتیه‌وه، لێك نزیك بوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و گۆرِانیش به هۆى رێكه‌وتنه‌كانى سلێمانى، ره‌نگه ئاسانكارى یه‌كێتى بۆ وه‌ها پرۆسه‌یه‌ك بۆ هاوكارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه لێ بكه‌وێته‌وه. بێگومان ئه‌و پرۆسه‌یه پاڵپشتى جه‌ماوه‌رى گه‌وره‌شى له گه‌ڵه كه ده‌ستى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كراوه‌تر ده‌كات.
* ئه‌م وتاره رۆژی چوارشه‌ممه 31 ی دیسه‌مبه‌ری 2014 له رۆژنامه‌ی خه‌بات بڵآو بۆته‌وه
Comments
Post a Comment