"هەژارێکی چەک بە دەست و خۆسەپێنێکی رووتکراو"






بە نێوەندگیری سەرۆکی گێنیا و مۆریتانیا، لە کۆتاییدا یەحیا جامیع وازی لە دەسەڵات هێنا و ئەمڕۆ گامبیای بەجێهێشت بۆ ئەوەی لە مەنفای سیاسی Political exile بژی لە گێنیا. مەنفا Exile پێناسە کراوە بەو دۆخەی کە مرۆڤێک ناچار دەکرێ لە وڵاتێکی بێگانە ژیان بەسەر ببات بە تایبەت چونکە بە هۆکاری سیاسی ژیانی لە وڵاتی خۆی لێ قەدەغە کراوە.
سەرۆکی دۆڕاوی گامبیا، یەحیا عەبدولعەزیز جامیع تەمەن ٥١ ساڵە و بیست و سێ ساڵە سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە دەکات دوای ئەوەی بە کودەتایەکی سەربازی لە ساڵی ١٩٩٤ وەکو ئەفسەرێکی گەنج سەرۆکایەتی وڵاتی گرتە دەست. جامیع لە دیسمبەری ٢٠١٦ هەڵبژاردنی دۆڕاندە رکابەرە سیاسییەکەی ئادەما بارۆ کە ئەویش تەمەنی ٥١ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە بۆتە سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراسی.

سەرۆکی هەڵبژێردراو بە ناچاری لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە سەنیگال سوێندی یاسایی خوارد پاش ئەوەی سەرۆکی دۆڕاو ئامادە نەبوو کورسییەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە دوای هەڵبژاردن دەستاو دەست بکات. بەڵام بە هۆی نەبوونی پاڵپشتی ناوخۆیی، بە تایبەت کە سوپا بێلایەنی خۆی راگەیاند و ئامادە نەبوو دەست لە کاروباری سیاسی وەربدات تەنانەت ئەگەر هێزی دەرەکیش بێتە ناو وڵات، و هەروەها بە هۆی ئەو گەلەکۆمە هەرێمی و نێودەوڵەتییەی لە دژی سەرۆکی ماوە کۆتا هاتوو یەحیا جامیع دروست بوو. یەحیا بە نێوەندگیری سەرۆکی گێنیا و مۆریتانیا وازی لە دەسەڵات هێناو وڵاتی بەجێ هێشت.
سەرۆکی هەڵبژێردراو رایگەیاند کە دوای دەست بەکار بوونی لێژنەیەکی باڵا دروست دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانەی گوایە سەرۆکی پێشوو دەسەڵاتی خۆی بەکارهێناوە لە دژی خەڵک و پێشێلی مافی مرۆڤی کردووە.
خەڵکی گامبیا بە رۆیشتنی جامیع هاتنە سەر شەقام و دروشمی " ئیدی گامبیا بڕیاری خۆیدا" یان بەرز کردەوە.
جێگن باهوم، یەکێک لە ئەندامانی بزوتنەوەی گەڕانەوەی دیموکراسی بۆ گامبیا دەڵێ: جامیع وەکو هەژارێکی چەک بە دەست هاتە سەر دەسەڵات، بەڵام ئێستا دەبێ وەکو دەسەڵاتدارێکی خۆسەپێنی رووتکراو بڕوات".

سەرچاوەی زانیارییەکان:




Comments

Popular posts from this blog

کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای نوسینەوەی ستراتیژی توندڕەوی توندوتیژ

هونەری فێربوون و سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکان

بۆنی نەوت و تۆزی ئارد دز