
ئۆپۆزیسیۆن بوون و خانه‌نشینى پله به‌رز...
هێمن میرانى
یه‌كێك له‌و گه‌نده‌ڵییه زه‌قانه‌ى دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ى كوردستان له دواى راپهرێنهوه كردوویانه بریتیه له خانه‌نشین كردنى سه‌دان كادرى باڵاى خۆیان به پله‌ى وه‌زیر، وه‌كیل وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى به بىَ ئه‌وه‌ى بۆ یه‌ك چركه له پله‌یه‌كى وه‌زیفى وادا كاریان كردبىَ. من دژى ئه‌وه نیم هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كى كۆن رێزى لىَ بنرىَ و ژیانى خۆش بكرىَ، به‌ڵام چونكه خۆشیان ده‌زانن كاره‌كه هه‌ڵه‌یه و گه‌نده‌ڵییه‌كى زه‌قه، به نوسراوى نهێنى ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن. ئێستاش قسه هاتۆته سه‌ر ههندىَ كه‌سى دیكه كه وه‌كو رۆشنبیرى بىَ لایه‌ن یان نزیك له هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان كه ئه‌مانیش به پله‌ى سه‌ربازى باڵا خانه‌نشین كراون، كاك رێبین هه‌ردى یه‌كێكه له‌و به‌رێزانه و خۆشى له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مه‌ى نه‌شاردۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ئه‌گه‌ر به لیستى ئۆپۆزیسیۆن كرابىَ، واته ئه‌گه‌ر هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان ئه‌و ناوانه‌یان خستبێته لیسته‌وه و به نوسراوى نهێنى بۆ حكومه‌تیان ره‌وانه كردبىَ و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش به نوسراوى نهێنى و به شێوه‌یه‌ى ( نه له ئێوه ده‌نگ و نه له ئێمه ده‌نگ) ئه‌م كاره كرابىَ، بێگومان هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه كه مه‌گه‌ر خۆیان بتوانن بیانووى بۆبدۆزنه‌وه. بێگومان ده‌پرسن بۆئهمهگهندهڵییه؟ دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه كه پێشمه‌رگه‌ى كۆن و نوىَ مافی خۆیه‌تى ژیانى دابین بكرىَ، به‌ڵام ئه‌مه دهبىَ چوارچێوه‌یه‌كى قانونى روونى بۆ بدۆزرێته‌وه و به نهێنى و دزى و فزى نهبىَ و لایه‌نى كه‌مى بوارى عه‌داله‌تى تێدا ره‌چاو بكرىَ، چ ماناى هه‌یه پێشمه‌رگه هه‌یه بیست دانه ساڵه به بىَ پچرِان چه‌كى له شانه و موچه‌كه‌ى تۆزێك له سه‌رووى پێنج سه‌د هه‌زار دینار و ره‌نگه كه‌متریش بىَ، كه‌چى بابایه‌ك له‌م لاوه به پله‌ى عه‌مید یان عه‌قید و چى و چى خانه‌نشین بكرىَ و بىَ شهرمانهش خۆل بكاته چاوى خه‌ڵك... ئه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى به دزى كردویانه گه‌نده‌لییه و یان دهبىَ بخرێته چوارچێوه‌ى قانونى و به ئاشكرا و به به‌رچاوى خه‌ڵك و ره‌چاوى عه‌داله‌تى تێدا بكرىَ و خه‌ڵكى دیكه‌ش بچنه نێو ئه‌م پرۆسه‌یه، یان دهبىَ رۆژێك بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. ئه‌وه‌ى ئێستاش ئه‌و به‌ناو رۆشنبیر و موعاره‌زه و شه‌قام پێوانه بۆیان كراوه هیچى كه‌متر نیه له‌و عه‌یبه سیاسییه‌ى پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى و نان و گیرفانى خه‌ڵك چه‌ندین ساڵه ده‌یكه‌ن... حكومه‌تمان گه‌نده‌ڵ بوو، ئه‌و برادهرانهشمان بوونه دیلى پاره و ئیمتیاز، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنیش ئه‌وه‌ى به نوسراوكردبىَ، ئێمه له‌به‌رده‌م ئۆپۆزیسیۆنێكى درۆزن و خۆفرۆشین كه وه‌كو نه‌وشیروان مسته‌فا گوتى( له‌به‌رده‌م ئیمیتازدا خۆیان نه‌گرت)...
زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه چاوهرِىَ ده‌كه‌م كه په‌یجى ئهلجهزیرهى كوردى ئه‌و دهكیومێنتانه بڵاو بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین داخوه ئه‌م كاره به‌چ شێوه‌یه‌ك كراوه، ئه‌و كات قسه‌ى زیاترمان دهبىَ..
Comments
Post a Comment