ئه‌و وێنه‌یه و ههندىَ ورده سه‌رنج له رابردوو
هێمن میرانى
- به بیرم دىَ ده‌ر و دراوسێكانمان ئه‌گه‌ر ئێواره‌یه‌ك بۆ میواندارى بهاتبانایه ماڵمان، یه‌كێكیان كلاشینكۆفێكى سینى، یان مزه‌لى جه‌یشى شه‌عبى یان حه‌فتا و پێنجییه‌كى له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنا، ئه‌وه‌ى حه‌فتا و پێنجیه‌ك و قهمسهڵهیهكى عه‌سكه‌رى هه‌بوایه هه‌ر پادشایه‌ك بوو بۆ خۆى!
- به بیرم دىَ كه له‌و شارۆچكه‌یه‌ى لێى ده‌ژیام به زۆرى زۆردارى ئاڵاى حزبى فهرِمانرِهواى ناوچه‌كه ده‌بوایه له‌سه‌ر هه‌موو ماڵ و دوكانێك ههڵبدرىَ، ئێمه هه‌ڵمان نه‌دا، چونكه ئێمه (already) له‌سه‌ر ئه‌و حزبه حساب بووین...
- به بیرم دىَ كه كاتێك گه‌نجێك زه‌واجى ده‌كرد، ده‌بوایه ده‌مانچه‌یه‌ك و چه‌ند یه‌ده‌گێكى فیشه‌كى ده‌مانچه له‌به‌ر پشتى خۆى ببه‌ستى و له ته‌ك بووكه خان بوهستىَ و خه‌ڵكیش وێنه‌ى له‌گه‌ڵ بگرن، جا ئه‌و ده‌مانچه‌یه هى خۆى بوایه چاك بوو، ده‌نا ده‌بوایه له‌م و له‌و بپارِێتهوه كه ده‌مانچه‌كه‌ى خۆیان بۆ رۆژى زه‌ماوه‌ندى به قه‌رز پىَ بده‌ن...
- به بیرم دىَ له ناو ماڵى خۆت بووى، نان گران بوو، به‌نزین گران بوو، نه كاره‌با هه‌بوو نه ئاو... له ناكاو چه‌ند چه‌كدارێك كه سه‌ر به یه‌كێك له‌دوو حزبه‌كه گه‌وره‌كه‌ى كوردستان بوون و ناویان له خۆیان نابوو ( پێشمه‌رگه) خۆیان ده‌كرده ماڵه‌وه و داوایان ده‌كرد سه‌یاره‌كه‌ت وه‌كو ( سوغره) بده‌ى یان به خۆت هه‌تا فڵان شارییان ببه‌ى، یان ئه‌و چه‌كانه بگوازییه‌وه... ئه‌گه‌ر ئازاش بووى ده‌تگوت نا؟!!
- به بیرم دىَ سه‌دان كه‌س له نێو ماڵى خۆیان به كراس و بیجامه‌وه ده‌رهێندران و دواتر به مردوویى ته‌رمه‌كانیان درایه‌وه خێزانه‌كانیان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 19 ى مایسى 1992 ده‌نگیان به حزبه‌كه‌ى دیكه دابوو!!.
- هاوینه و له‌سه‌ر بان خه‌وتووى، نه كاره‌با هه‌یه و نه سپلیت، له‌گه‌ڵ خشه خش و ته‌قه ته‌ق به‌خه‌به‌ر دێى، سه‌یر ده‌كه‌ى چه‌كداره‌كانى ( به‌ناو پێشمه‌رگه‌كانى ) فڵانه مه‌سئول خه‌ریكى برِینى كێبڵ و دزینى موعاویلهى گهرِهكهى خۆیانن!.
- به بیرم دىَ لۆ خۆت كاسبیت ده‌كرد، ئه‌وه‌نده‌ت ده‌زانى چه‌ند چه‌كدارێك له په‌ناى گردێك یان له دۆڵێك لێت په‌یدا ده‌بوون و خۆیان وه‌كو ( پێشمه‌رگه) ى فڵانه به‌رپرس ده‌ناساند و داواى برێك پاره‌یان لىَ ده‌كرد، جا هه‌رچى ناوێك له‌و پاره‌وه‌رگرتنه ده‌نێى بنىَ...!!
- به بیرم دىَ فڵانه حزب ریزێك ئۆتۆمبێڵى به سوغره ده‌گرت و پرِى ده‌كرد له لایه‌نگرى خۆى و به ناو شارى دهسورِاندنهوه و ئاڵاى حزبه‌كه‌ى خۆى و وینه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى خۆى به به‌رچاوى لایه‌نگرانى حزبه‌كانى دیكه و خه‌ڵكى دیكه با ده‌دا و ئه‌گه‌ر حه‌زیشیان لىَ بوایه هه‌تا دڵیان دا ده‌كه‌وت ته‌قه‌ى خۆشیان بۆ ئاسمان كرد..
به‌بیرم دىَ و به بیرم دىَ و به بیرم دىَ...
- ئه‌م رووداوانه زۆر دوور نین، ته‌نیا له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو بوون...كاتێك بیر له‌مانه ده‌كه‌مه‌وه كوردستانى ئه‌وسام هه‌ر وه‌كو غانا و كینیا و سوودان دێته به‌رچاو..
- كاتێك بیر له‌مانه‌و سه‌دانى دیكه ده‌كه‌یته‌وه و به‌راوردیان ده‌كه‌یت به‌م دۆخه‌ى ئێستا، كاكه زۆر زۆر پێش كه‌وتووین... هه‌ر شوكرانه‌ى دهوىَ...

Comments
Post a Comment