هه‌رسه‌ركرده‌یه‌ك ویستى پىَ درێژى بكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى زیاد بكات، ده‌بىَ له سه‌ره‌تاوه به‌رى لىَ بگیرىَ و لێى قه‌بوڵ نه‌كرىَ، ده‌نا رۆژ دواى رۆژ زیاتر كۆنترۆڵى كۆمه‌ڵگه ده‌كات و حه‌زى مانه‌وه‌ى زیاترى له لا چه‌كه‌ره ده‌بىَ... پشتیوانى له گه‌لى میسر ده‌كه‌م كه ده‌یانه‌وىَ سه‌رۆكه‌كه‌یان حوسنى موباركێكى ئیسلامى نه‌بىَ، به‌ڵكو سه‌رۆكێكى نوىَ بىَ كه كورسى وه‌كو ده‌رفه‌تێكى كاتى بۆ خزمه‌ت كردنى كۆمه‌ڵگه سه‌یر بكات نه‌ك بۆ خۆ پته‌وكردن. ئه‌گه‌ر له عێراق زوو رێگرى له نورى مالیكى بكرابوایه كه به ویستى خۆى كۆنترۆڵى سوپا و هه‌واڵگرى و جومگه‌گرگه‌كانى دیكه‌ى ده‌سه‌ڵات نه‌كات، ئیستا وا نه‌ده‌بووه كه‌ڵه‌گا... هیچ كاتێك دیموكراسى ماناى ئه‌وه نیه زۆرینه هه‌وڵى تواندنه‌وه و سرِینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى كه‌مینه بدات، ئه‌وه دیكتاتۆریه‌تى زۆرینه‌یه جا له هه‌ر كوێى دونیا بىَ.
به‌ڵى بۆ سه‌رۆكێك كه باوه‌رِى به به‌جێهێشتنى كورسى هه‌بىَ و ده‌سه‌ڵات به ده‌رفه‌ت بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵك بزانىَ و ره‌زاى خۆى زۆر گران نه‌كات.
هێمن میرانى
به‌ڵى بۆ سه‌رۆكێك كه باوه‌رِى به به‌جێهێشتنى كورسى هه‌بىَ و ده‌سه‌ڵات به ده‌رفه‌ت بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵك بزانىَ و ره‌زاى خۆى زۆر گران نه‌كات.
هێمن میرانى
Comments
Post a Comment