Posts

Showing posts from August, 2014
Image
یاده‌وه‌ری.... سێبه‌ری حزبایه‌تی له‌سه‌ر هه‌موو شتێک هێمن میرانی لێکۆڵه‌ران و پسپۆڕانی زانستی سیاسه‌ت، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ بواری به‌ دیموکراسیکردن – یان به‌ دیموکراسی بوون ( Democratisation ) توێژینه‌وه‌ ده‌که‌ن، باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ گواستنه‌وه‌ بۆ دیموکراسی و بونیادنانی سیستمێکی دیموکراسی تۆکمه‌ پێویستی به‌ کات هه‌یه‌، پرۆسه‌یه‌کی درێژه‌ و پڕه‌ له‌ هه‌واز و نشێو، رێگه‌یه‌که‌ چه‌ندین هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ و بچووکی تێدا ده‌کرێ. ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌مان بۆ دیموکراسی رووبه‌رووی شه‌ڕی ناخۆیی، دابه‌شبوونی کوردستان بۆ دوو ئیداره‌ی حزبی بوون که‌ ته‌واوی ژیانی ئێمه‌ی بۆ دوو زۆنی حزبی گۆڕی. له‌ 1998 ه‌وه‌ شه‌ڕ وه‌ستا، له‌ 2005 ه‌وه‌ پرۆسه‌ی یه‌کخستنه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌ستی پێکردووه‌. راسته‌ هه‌نگاوی زۆر دڵخۆشکه‌ر و گه‌وره‌ بڕاون و چوینه‌ته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام له‌ کاتی هه‌ستیاردا که‌موکوڕیه‌کان ده‌رده‌که‌ون. شه‌ڕی گروپی تیرۆریستی داعش له‌ میحوه‌ری که‌رکوک و موسڵ، پیشانی داین که‌ هێشتا هێزه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له‌ به‌ره‌ی جیاوازدا شه‌ڕ ده‌که‌ن، هێشتا ه...
Image
هێمن میرانى: ده‌بێ كوردایه‌تى بكه‌ین نه‌ك حزبایه‌تى سازدانى توانا ته‌ها - هه‌فته‌نامه‌ى زارى كرمانجى 1-       به‌رِاى ئێوه‌ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا دروست بووه‌ له‌كوىَ كۆتایپێدێ، ئایا پرِوشكى ته‌واوى ئاگره‌كه‌ به‌ر كوردیش ئه‌كه‌وێت؟ هێمن میرانى: ئه‌م شه‌رِه‌ ئاسایی نیه‌، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ نیه‌ له‌ گه‌ڵ حكومه‌تێكى ناوخۆیی یان ركابه‌رێكى هاوشێوه‌. به‌ڵكو شه‌رِ كردنه‌ له‌ گه‌ڵ به‌هێزترین گروپى تیرۆریستى له‌ دونیاى ئێستادا كه‌ چیتر گروپێكى شاراوه‌ نیه‌ به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكى دروست كردووه‌ و چه‌كى زۆر پێشكه‌وتووى هه‌یه‌، چه‌كدارى راهێنراوى نێوده‌وڵه‌تى و خاوه‌ن عه‌قیده‌یه‌كى توندرِه‌وى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌. ئه‌و گروپه‌ خاوه‌ن ئایدیۆلۆجیایه‌كى نه‌ته‌وه‌یی نیه‌ كه‌ دژى كورد شه‌رِ بكا به‌ ته‌نیا، ئه‌وان دونیایان به‌سه‌ر به‌ره‌ى ده‌وڵه‌تى به‌ ناو ئیسلامى و به‌ره‌ى كوفر دابه‌ش كردووه‌، ئه‌وان هه‌رِه‌شه‌ن بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو، بۆ توركیا، ئێران و دواتر كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ گشتى. بۆیه‌ شه‌رِه‌كه‌ ته‌نیا شه‌رِى كورد نیه‌، چاوه‌رِوانى ده‌كرێ هاوپه‌یمان...
Image
چ ده‌بێ له‌م رووداوانه‌ فێر بین.   هێمن میرانی   سوپاس بۆ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ و خۆڕاگری خه‌ڵک، سوپاس بۆ دۆستانمان که‌ پیشانیاندا چیتر چیاکان ته‌نیا دۆستی ئێمه‌ نین. ئه‌م سه‌رنجانه‌م له‌ لا هه‌یه‌: یه‌که‌م: ئه‌م شه‌ڕه‌ شه‌ڕکردن نیه‌ له‌ گه‌ڵ گ روپێکی ئاسایی، بۆیه‌ با زیاتر و گه‌وره‌تر له‌ توانای خۆمان سه‌یری خۆمان نه‌که‌ین، پێشمه‌رگه‌ ناتوانێ به‌ بێ پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی له‌ مه‌ودای دووردا ئه‌م شه‌ڕه‌ بباته‌وه‌، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانمان ئه‌و په‌ڕی ئازایه‌تی و دڵسۆزیان پیشانداوه‌، بۆیه‌ سوپاس بۆ هاوکاری هاوپه‌یمانه‌کانمان. دووه‌م: پاش ته‌واوبوونی ئه‌م دۆخه‌، که‌ سوپاس بۆ خوا ئاماژه‌کانی سه‌رکه‌وتنمان نزیکن، خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ ده‌رسێک بداته‌ ئه‌وانه‌ی حزبایه‌تی ده‌که‌ن، زۆر شوره‌ییه‌ که‌ ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی ئێمه‌ له‌ چیاکان گیریان خواردووه‌ و رۆژانه‌ ده‌مرن، که‌چی میدیاکانی یه‌کێتی و په‌که‌که‌ له‌ لایه‌ک و میدیاکانی پارتی له‌ لایه‌کی دیکه‌ خه‌ریکن کوردایه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵکی برسی ده‌فرۆشن. زۆر شه‌رمه‌ ئه‌وانه‌ هێشتا خه‌ریکی ده‌ستکه‌وتی حزبی...
Image
شه‌ڕه‌كه‌ مه‌كه‌نه‌ هی‌ كورد و عه‌ره‌ب هێمن میرانی ئه‌و روداوانه‌ی‌ هاتونه‌ته‌ پێش، كرده‌وه‌ دڕنده‌كانی‌ داعش و هه‌ڵوێست و پاڵپشتی‌ هه‌ندێ گروپ و عه‌شیره‌تی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر به‌تایبه‌ت، نا ره‌زاییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌نێو خه‌ڵكی‌ كوردستان دروست كردوه‌، به‌ جۆرێك خه‌ڵك داوای‌ ده‌كردنی‌ عه‌ره‌به‌ ئاواره‌كان ده‌كا و ره‌نگه‌ لێره‌وله‌وێ هه‌ندێ هه‌ڵوێستی‌ تاكه‌كه‌سیش به‌رامبه‌ریان گیرابێته‌ به‌ر. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ته‌واوی‌ له‌ هه‌ستی‌ خه‌ڵك ده‌گه‌م و ره‌نگه‌، به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆم خه‌ڵكی‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێرم و و باوك و باپیرانم له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ هاوگوند بونه‌ و ژیاون، باشتر له‌ زۆر له‌ خه‌ڵك له‌ ناوكی‌ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی‌ ناچه‌كه‌ تێ بگه‌م، به‌ڵام به‌ گشتی‌ كردن و حوكم دان له‌سه‌ر هه‌موان و هه‌ڵوێستی‌ خراپ نواندن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی‌ له‌ كوردستان وه‌كو ئاواره‌ داده‌نیشن، ته‌نیا زیانی‌ بۆ كوردستان هه‌یه.‌ له‌بیر نه‌كه‌ن رژێمه‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ عێراق و ته‌نانه‌ت داعیش حه‌ز ده‌كا شه‌ڕه‌كه‌ ببێته‌ شه‌ڕی‌ كورد و عه‌ره...