
"خه‌یاڵى كۆشكى سپى و خه‌یاڵى كورده‌كان له دوو شوێنى جیاوازن" پیته‌ر گالبرێس " ویستى سه‌ربه‌خۆیی به‌شێكه له هۆشیارى هه‌موو كوردێك، ئه‌وان به ته‌واوى هه‌ست ده‌كه‌ن كه له پێناوى شتێك تێده‌كۆشن و ده‌مرن " هێمن میرانى Dexter Filkins گۆڤارى نیویۆركه The New Yorker یه‌كێكه له گۆڤاره دیاره‌كانى ئه‌مریكا كه 47 ژماره‌ى له ساڵێكدا ده‌رده‌چێ و له ساڵى 1925 ه‌وه له وه‌شاندایه. له نوێترین ژماره‌یدا كه رۆژى 29 ى ئه‌یلول بڵاو بۆته‌وه، راپۆرتێكى درێژى ده‌رباره‌ى كوردستان به ناونیشانى (The Fight of Their Lives) بڵاوكردۆته‌وه كه له لایه‌ن رۆژنامه‌نووس دێكسته فێڵكنس Dexter Filkins ئاماده كراوه. راپۆرته‌كه زۆر درێژ و چرِه و تیشكى خستۆته سه‌ر چه‌ندین بوارى جۆراوجۆرى په‌یوه‌ست به كێشه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، عێراق، رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان، و هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا و وڵاتانى رۆژئاوا. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بژارده‌یه‌كن له برِگه‌كانى نێو راپۆرته‌كه كورد و ئه‌مریكا نوسه‌ر له به‌شێكى راپۆرته‌كه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆمێژووى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێو...