به‌ریتانیا و شهرِى داعش له عێراق
هێمن میرانى
دواى ئه‌وه‌ى دوو رۆژ پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا داخوازى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نا ئاسایی پێكه‌شى پارله‌مان كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانى حكومه‌ته‌كه‌ى بۆ به‌شداركردنى له شهرِى دژه داعش له عێراق، رۆژى هه‌ینى 26 ى ئه‌یلولى 2014، پارله‌مانى به‌ریتانیا كۆبۆوه. دواى حه‌وت كاتژمێر گفتوگۆ، زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى پارله‌مان به رێژه‌ى 524 ده‌نگ به‌رامبه‌ر ته‌نیا 43 ده‌نگى دژ، پلانى حكومه‌تیان بۆ بۆردوومانكردنى گروپى تیرۆریستى داعش له عێراق په‌سند كرد. ئه‌ندامانى پارله‌مان له هه‌ر سێ پارتى سه‌ره‌كى، پارتى پارێزگاران و پارتى لیبرال دیموكرات كه له حكومه‌تن و پارتى كار كه ئۆپۆزیسیۆنه پشتگیرى به‌رنامه‌ى حكومه‌تیان كرد و گلۆپى سه‌وزیان بۆ حكومه‌ت داگیرساند كه ته‌نیا له عێراق مۆڵگه‌كانى داعش بۆردوومان بكا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى گروپى تیرۆریستى داعش و ههرِهشهكانیان و رێگه جۆراوجۆره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان گفتوگۆى زۆرى له‌سه‌ر كرا، هه‌ندێ پارله‌مانتار كه ژماره‌یان له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كراوه له دژى پلانه‌كه ده‌نگیاندا. ئه‌م راپۆرته تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى لێره له به‌ریتانیا ده‌رباره‌ى شهرِ له دژى داعشدا له عێراق و سوریا ده‌گوزه‌رێن.

داعش پێناسه‌ى لاى هه‌موانه
درِندهیی ره‌فتاره‌كانى داعش گومانى له لاى كه‌س نه‌هێشتۆته‌وه كه ئه‌و گروپه ههرِهشهى جددین له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تى به گشتى. ته‌نانه‌ت ئه‌و پارلهمانتارانهى له دژى برِیارهكهى حكومه‌ت و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش كه له دژى شهرِدا رژابوونه به‌رده‌وام پارله‌مانى به‌ریتانیا له له‌نده‌ن بۆ پشتگیرى كردن له داعش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان نه‌نواند، چونكه هه‌موان له سه‌ر پێویستى قرِكردنى داعش كۆكن، ته‌نیا رێگاكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه جیایان ده‌كاته‌وه. سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌یڤید كامیرن ره‌فتاره‌كانى داعشى له سهربرِینى پیاو و منداڵان و ئه‌تككردنى ژنان وه‌كو ره‌فتارى مرۆڤى سه‌ده‌كانى تاریكى وه‌سف كرد. ئه‌و مه‌ترسییه‌كانى داعشى ته‌نیا له ره‌فتاره نامرۆڤانه و توندوتیژهكانیان كورت نه‌كرده‌وه به‌ڵكو گوتى ئه‌وان پشت ئه‌ستوورن به ملیۆنان دۆلار و چه‌كى پێشكه‌وتوو كه به سانایی له سوپاى عێراق و سوریا ده‌ستیان كه‌وتووه، هه‌روه‌ها زه‌وییه‌كى زۆریان له‌و دوو وڵاته له‌به‌رده‌سته كه رووبه‌ره‌كه‌ى له هه‌موو به‌ریتانیا گه‌وره‌تره. هه‌روه‌ها بۆته دراوسێی توركیا كه ئه‌ندامى هاوپه‌یمانێتى ناتۆیه.
شهرِى درێژخایه‌ن و پشتگیرى ناوخۆیی
خه‌ڵك په‌له‌یه‌تى داعش له ناو بچىَ و له‌و دڵه‌راوكێ و ژیانه سه‌خته رزگاریان بێ، له‌ولاشه‌وه به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیشیان شهرِهكه به درێژ خایه‌ن ده‌زانن و باسى چه‌ندین ساڵ ده‌كه‌ن! له به‌ریتانیا هه‌موان باس له سه‌ختى شهرِهكه و پشوو درێژى ده‌كه‌ن، كامیرن گوتى ( ده‌مه‌وێ به‌راشكاوانه پێتان بڵێم كه ئه‌م شهرِه ره‌نگه نه‌ك چه‌ند مانگ، به‌ڵكو چه‌ند ساڵ بخایه‌نێ. من باوهرِم وایه كه ئێمه ده‌بێ بۆ ئه‌و به‌رپرسیارێتیه ئاماده بین). سه‌رۆكى پارتى كارى ئۆپۆزیسیۆن، ئێد میلیباند، كه حزبه‌كه‌ى و پارله‌مانتارانى ئۆپۆزیسیۆن پشتگیریان له پلانه‌كه‌ى حكومه‌ت كرد، له وته‌یه‌كیدا له پارله‌مان گوتى(ده‌بێ هه‌موومان ئه‌وه بزانین كه ئه‌و ئه‌ركه زه‌حمه‌ته و كاتى ده‌وێ). ئه‌وان هێشتا نه‌هاتونه‌ته سه‌ر باسى ناردنى سوپاى زه‌مینى بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌روو شهرِى داعش بكه‌ن، چونكه پشت ده‌به‌ستن به هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كه له قۆڵى جیاوازه‌وه له گه‌ڵ داعش له سه‌نگه‌ردان. ده‌یڤید كامیرن گوتى (ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و وڵاتانى دیكه هێزى خۆیان ره‌وانه‌ى عێراق ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو سوپاى عێراق و سوپاى كوردى له گۆرِهپانهكهدا شهرِ ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش ده‌بێ به هه‌موو رێگه‌یه‌ك پشتیوانیان بكه‌ین). سه‌رۆكى ئۆپۆزیسیۆنیش پشتگیرى كرد و گوتى (ئامانجه‌كه روونه‌كه كه بریتیه له پشتگیرى كردنى حكومه‌تێكى هه‌ڵبژێردراوى دیموكراسى له عێراق و راگرتنى پێشرِهوییهكانى داعش. ئێمه و هاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تى كه‌مپه‌ین و هێرشى ئاسمانى ده‌كه‌ین و سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ش له مه‌یدانه‌كانى شهرِدا دژى داعش ده‌جه‌نگن). پرسیارێك كه پارله‌مانتاره نارازییه‌كان و خه‌ڵكێكى زۆریش لێره له به‌ریتانیا له رێى تویته‌ره‌وه ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه هیچ ئامانجێك ده‌پێكن و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر داعش چه‌نده؟ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره دوو به‌ره‌ى دروست كردووه.

![]() |
فڕۆکه‌ی تۆڕنادۆی به‌ریتانی |
به‌ره‌ى شهرِ
حكومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن پێیان وایه نابێ ته‌نیا دابنیشن و هیچ نه‌كه‌ن له كاتێك له عێراق و سوریا خه‌ڵكى مه‌ده‌نى رووبه‌رووى كاره‌ساتى گه‌وره ده‌بنه‌وه. ئه‌وان پێیان وایه هێرشى ئاسمانى ئه‌گه‌ر نه‌توانێ داعش به ته‌واویش له ناو به‌رێ، لایه‌نى كه‌م پێشرِهوییهكانى ده‌وه‌ستێنێ و رێگرى ده‌كا له‌وه‌ى له‌مه‌ولا به‌ئازادانه خۆیان نمایش بكه‌ن و كوێیان بوێ هێرشى بكه‌نه سه‌ر. ئێد ملیباند ده‌رباره‌ى كاریگه‌رى ئه‌و هێرشانه ده‌ڵێ ( به‌ڵگه‌ى ئاشكرا كه ئۆپه‌راسیۆنى ئاسمانى كاریگه‌رى خۆى هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانیهكانیهكانى ئه‌مریكا ئه‌نجامیان هه‌بووه و داعشیان له پێشرِهوى وه‌ستاندووه. داعش له حوزه‌یران موسڵى داگیر كرد، ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نیا سه‌یرى رووداوه‌كان بكه‌ین ده‌بێ چاوهرِێى موسڵى دیكه و كوشتارگه و تاوانى دیكه‌ى دژه مرۆیی بكه‌ین. بۆیه به‌شدارى كردن یان به‌شدارى نه‌كردن ئاكام و لێكه‌وته‌ى خۆى هه‌یه و ده‌بێ وریایانه له‌به‌رچاویان بگرین). یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش كه پلانه‌كه‌ى حكومه‌تى زیاتر له پێنج سه‌د ده‌نگى پارله‌مانتارانى هێنا ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تى عێراق خۆى داوایه‌كى ره‌سمى ئاراسته‌ى به‌ریتانیا كردووه كه هاوكارى بكا. دۆمه‌نیك گریڤ ئه‌ندامى پارله‌مان له حزبى پارێزگاران كه ده‌نگى به پلانه‌كه‌ى حكومه‌ت داوه ده‌ڵێ ( به‌ریتانیا ناتوانێ دانیشێ و هیچ نه‌كا، ته‌نیا سه‌یرى ئه‌وه بكا چۆن جینۆساید له باكورى عێراق و له باشورى سوریا رووده‌دات. كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌م پێناوه‌دا ده‌بێ هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن. چونكه حكومه‌تى عێراق راسته‌وخۆ داواى له ئێمه كردووه كه هاوكارى بكه‌ین، ئه‌مه وا ده‌كات دۆخه‌كه به ته‌واوى جیاواز بێ).
سه‌رباز بنێرن
شهرِى عێراق و ئه‌فغانستان رووى شهرِى ره‌ش كرد. راى گشتى له وڵاتانى رۆژئاوا به گشتى و لێره له به‌ریتانیا له دژى شهرِ، به تایبه‌ت ناردنى هێزى زه‌مینى، له ئاستێكى به‌رزدایه كه هیچ حكومه‌تێك ناوێرێ به ئاشكرا باسى وا بكاته‌وه. كه‌چى تۆنى بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى به‌ریتانیا و یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى شهرِى هاوپه‌یمانان له دژى عێراق له ساڵى 2003، نایشارێته‌وه كه داعش ده‌بێ له سه‌ر زه‌میندا ببه‌زێندرێ. بلێر وتارێكى له سایتى ده‌زگاكه‌ى خۆى كه ناوى Tony Blair Faith Foundation ه به ناونیشانى هه‌نگاوى داهاتوو بڵاو كردۆته‌وه و تیایدا وێرِاى ئه‌وه‌ى هێرشى ئاسمانى به كارێكى باش ده‌زانێ، داوا له وڵاتانى رۆژئاوا ده‌كا كه سه‌رباز بۆ شهرِ كردن له سه‌نگه‌ره‌كان له دژى داعش ره‌وانه‌ى عێراق و سوریا بكه‌ن، چونكه به باوهرِى ئه‌و هێرشى ئاسمانى به ته‌نیا ناتوانێ داعش له ناوبه‌رێ. ئه‌م وتاره‌ى بلێر ئاگرى له لایه‌نگرانى كه‌مپه‌ینى دژه شهرِ به‌ردا. هه‌ر زوو (هاوپه‌یمانێتى شهرِ رابگرن Stop the War Coalition) كه رێكخستنێكى مه‌ده‌نى دژه شهرِه، به توندى وه‌ڵامى بلێرى داوه‌ته‌وه و به گاڵته جارِییهوه ده‌ڵێ (بلێر ده‌بێ دوا كه‌س بێ راوێژى پێ بكرێ له دۆخى عێراقدا). هه‌روه‌ها سه‌رۆكى شاره‌وانى له‌نده‌ن ده‌ڵێ (به‌م وتاره بۆم ده‌ركه‌وت بلێر عه‌قڵى له ده‌ست داوه و پێویسته دكتۆرى ده‌روونى بیبینێ). له لایه‌نى فه‌رمییه‌وه، ده‌رباره‌ى ناردى هێزى زه‌مینى بۆ عێراق، به‌ر له‌وه‌ى پارله‌مان ده‌نگ بۆ پلانه‌كه‌ى حكومه‌ت بدات، وته‌بێژێك به ناوى حكومه‌ت گوتى (ئه‌گه‌ر پارله‌مان پشتگیرى پلانه‌كه‌ى حكومه‌ت بكا، له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو ژماره‌یه‌ك سه‌رباز ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كرێن). به‌ڵام دواتر وته‌بێژى سه‌رۆكى حكومه‌ت گوتى (ئه‌و سه‌ربازانه بۆ شهرِ كردن ره‌وانه ناكرێن، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ هاوكارى و رێنوێنى كردنى هێرشه ئاسمانییه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ راهێنانى هێزى عێراقى و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردى ره‌وانه ده‌كرێن). تا ئێستا برِیارى ره‌سمى ته‌نیا هێرشى ئاسمانیه بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانى داعش له عێراق و پێناچێ ئاوا زوو بیر له ناردنى سه‌رباز و هێزى زه‌مینى بكرێته‌وه، چونكه ئه‌مه ناره‌زاییه‌كى فراوانى له شه‌قامدا لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
رێزى رۆژى هه‌ینى
به‌ریتانیا ده‌یتوانێ له شه‌وى هه‌ینیه‌وه هێرشى ئاسمانى بكاته سه‌ر باره‌گاكانى داعش له عێراق، به‌ڵام لێكۆڵه‌رى سیاسى له بى بى سى نی‌ك رۆبنسن گوتى كه (ره‌نگه شه‌وى شه‌مه و به‌ره‌به‌یانى یه‌ك شه‌مه هێرشه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن، چونكه حكومه‌ت نایه‌وێ ئه‌م هێرشه هاوكات بێ له گه‌ڵ رۆژى هه‌ینى كه له لاى موسوڵمانان پیرۆزه. هێرشه‌كانى به‌ریتانیا ته‌نیا ئامانجى دیاریكراوى وه‌كو مۆڵگه و بنكه‌ى سه‌ربازى داعش ناگرێته‌وه، به‌ڵكو زیاتر هێزه جولاوهكانیان ده‌كاته ئامانج كه ده‌یانه‌وێ سنورى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان فراوان بكه‌ن).
چاكسازى سیاسى
ژماره‌یه‌ك پارله‌مانتار دژى پلانه‌كه ده‌نگیاندا، ئه‌گه‌ر چى به به‌راورد به ده‌نگى به‌ڵێ ژماره‌كه‌یان زۆر كه‌م بوو. ئه‌وانیش داعش به مه‌ترسى ده‌زانن، به‌ڵام پلانى سه‌ربازى و هێرشى ئاسمانى به چاره‌سه‌رى گونجاو نابینن. رۆى ستیوارت له پارتى پارێزگاران گوتى (هێرشى ئاسمانى چاره‌سه‌رى بنهرِهتى ئه‌و دۆخه ناكات كه له عێراق هه‌یه، به‌ڵام بێگومان بۆته هۆى وه‌ستاندنى پێشرِهوییهكانى داعش). پارله‌مانتارى پارتى كار، جۆن ماندۆنێڵ كه له دژى پلانه‌كه‌ى حكومه‌ت ده‌نگى داوه ده‌ڵێ (ئێمه دوو جارى دیكه چوینه‌ته عێراق، چه‌ندین كه‌سمان له ده‌ست داوه و بوینه‌ته هۆكارى نا سه‌قامگیرى زیاترى ناوچه‌كه و سه‌رهه‌ڵدانى گروپى تیرۆریستى وه‌كو داعش كه ئێستا روو به‌رووى ده‌بینه‌وه. ئێمه ئێستا هه‌مان هه‌ڵه دووباره ده‌كه‌ینه‌وه به بێ ئه‌وه‌ى ستراتیجیهتێكى دیكه‌مان هه‌بێ، ئه‌وه‌ى كه پێویست بوو بیكه‌ین نه‌مانكرد، ده‌بوایه هه‌وڵى رازى كردنى هێزه هه‌رێمییه‌كان بده‌ین كه خۆیان ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن). جۆرج گالۆوهى یه‌كێكى دیكه بوو له ریزى ئه‌وانه‌ى له دژى پلانه‌كه ده‌نگیاندا، گالوهى له به‌شدارى كردنى له گفتوگۆكه‌ى پارله‌مان تیشكى خسته سه‌ر پێویستى چاره‌سه‌رى سیاسى له عێراق، ئه‌و پێى وابوو هێرشى ئاسمانى ناتوانێ داعش له ناوبهرىَ چونكه داعش نه سوپاى هه‌یه و نه بنكه‌ى سه‌ربازى تا پێویستى به بۆردومانكردن هه‌بێ، ئه‌و گوتى (ئه‌گه‌ر عه‌شیره‌ته‌كانى ناوهرِاستى عێراق و باكورى عێراق له دژى رابپهرِن، داعش ناتوانێ یه‌ك رۆژ خۆى رابگرێ. داعش گروپێكى تیرۆریستن و توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه فراوانه‌دا بگرن چونكه خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه هیچ جۆره باوهرِێكیان به حكومه‌تى به‌غدا نیه و به هى خۆیانى نازانن. ئه‌و حكومه‌تانه‌ى عێراق زۆر تایفه‌گه‌ر بوون و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان پاڵپشتیان كردن، هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانێ كه خه‌ڵكى سونى نه باوهرِیان به حكومه‌ت هه‌یه و نه سوپاى عێراق). جۆرج گالۆوهى ره‌خنه‌ى له حكومه‌ته‌كه‌ى گرت كه هه‌وڵ ده‌دات له رێى بۆردومانكردنهوهى داعش له ناوبه‌رێ و گوتى ( به‌رێز سه‌رۆكى پارله‌مان، ئێمه سه‌د ساڵه عێراق بۆردوومان ده‌كه‌ین، سه‌د ساڵى ره‌به‌قه. ئێمه یه‌كه‌م موشه‌كى كیمیایمان له بیسته‌كان له دژى عێراق به‌كارهێنا ، هاوكاریمان كردن كه هه‌وڵى كوشتنى مه‌لیكى خۆیان بده‌ن له سییه‌كان، ئێمه له ساڵى 1963 هاوكارى حزبى به‌عسمان كرد بێته سه‌ر حوكم و سه‌رۆكى خۆیان بكوژن، ئێمه دیسان له نه‌وه‌ده‌كان بۆردومانمان كردنه‌وه... به‌رێزان ئه‌و كێشانه به بۆمبارانكردن چاره‌سه‌ر نابن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه زیاتر ده‌بێته هۆى بڵاو بوونه‌وه‌ى توندرِهوى له دونیادا رێك وه‌كو ئه‌وه‌ى له دواى داگیركردنى عێراقه‌وه ده‌یبینین). له سه‌ر ئاستى شه‌قام، هاوپه‌یمانێتى شهرِ رابگرن، گردبونه‌وه‌یه‌كى له له‌نده‌ن له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ى پارله‌ماندا رێكخست، خۆپیشانده‌ران دروشمى دژه شهرِ و هێرشیان بۆ سه‌ر سوریا و عێراق دووپات ده‌كرده‌وه
.
نۆره‌ى سوریاش دێ
دواى عێراق چى؟، ئایا ئه‌مه سه‌ره‌تاى تێوه‌گلانى به‌ریتانیا نیه له شهرِێكى درێژ خایه‌ن كه سوریاشى دێته ریزه‌وه؟ باشه ئه‌وه حكومه‌تى عێراق خۆى داواى ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات، ئه‌ى شهرِ له سوریا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كى قانونیه؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه‌ن كه پارله‌مانتاره نا رازییهكان و به‌شێك له خه‌ڵكیش ده‌یكه‌ن. سه‌رۆك وه‌زیران گوتى ( شهرِى دژه داعش له سوریا له‌و روانگه‌یه‌وه قانونیه كه بۆ رێگرتنه له كاره‌ساتى مرۆیی و پاراستنى وڵاتێكى وه‌كو عێراق كه له سوریاوه هێرشى ده‌كرێته سه‌ر. به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته جارێ له ناو پارله‌مانتاران كۆده‌نگى له‌سه‌ر نیه). هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه ئه‌گه‌رى واش هه‌یه، ده‌ڵێ (ره‌نگه پێویستیمان به‌وه بێ به‌شدارى شهرِى داعش له سوریاش بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێویستیه هه‌بوو دهگهرِێینهوه بۆ پارله‌مان، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌مان هه‌یه له بارى تایبه‌تدا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین بۆ رێگرتن له كاره‌ساتى مرۆیی). ده‌رباره‌ى هه‌مان پرس، مایكڵ فۆڵن وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیا ده‌ڵێ ( ئه‌گه‌ر پێویست بكا حكومه‌ت دهگهرِێتهوه پارله‌مان و داواى ره‌زامه‌ندى ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكرێته سه‌ر بنكه‌كانیان له سوریاش. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له كاتى زۆرپێویستدا حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه هه‌نگاوى خێرا و پێویست ئه‌نجام بدات به بێ گهرِانهوه بۆپارلهمان به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌ترسى كاره‌ساتى مرۆیی له ئارادابێ). شیاوى هه‌ڵوه‌سته‌یه، هه‌ندێ پارله‌مانتارى پارتى پارێزگاران داوا ده‌كه‌ن كه حكومه‌ته‌كه‌یان گورزى سه‌ربازى له داعش بوه‌شێنێ له هه‌ر شوێنێك بێ له عێراق یان سوریا، به‌ڵام پارتى كارى به‌رهه‌ڵستكار پێى وایه حكومه‌تى به‌ریتانیا ده‌بێ خۆى له كارێكى وا بپارێزێ ئه‌گه‌ر برِیارێكى تایبه‌ت به‌م بواره له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رنه‌چێ.
.......................................... ........................................................................
ئه‌م راپۆرته رۆژى 30 ی ئه‌یلولى 2014 له رۆژنامه‌ى خه‌بات بڵاو بۆته‌وه

Comments
Post a Comment