"خه‌یاڵى كۆشكى سپى و خه‌یاڵى كورده‌كان له دوو شوێنى جیاوازن"
پیته‌ر گالبرێس " ویستى سه‌ربه‌خۆیی به‌شێكه له هۆشیارى هه‌موو كوردێك، ئه‌وان به ته‌واوى هه‌ست ده‌كه‌ن كه له پێناوى شتێك تێده‌كۆشن و ده‌مرن"
هێمن میرانى
![]() |
Dexter Filkins |
گۆڤارى نیویۆركه The New Yorker یه‌كێكه له گۆڤاره دیاره‌كانى ئه‌مریكا كه 47 ژماره‌ى له ساڵێكدا ده‌رده‌چێ و له ساڵى 1925 ه‌وه له وهشاندایه. له نوێترین ژماره‌یدا كه رۆژى 29 ى ئه‌یلول بڵاو بۆته‌وه، راپۆرتێكى درێژى ده‌رباره‌ى كوردستان به ناونیشانى (The Fight of Their Lives) بڵاوكردۆته‌وه كه له لایه‌ن رۆژنامه‌نووس دێكسته فێڵكنس Dexter Filkins ئاماده كراوه. راپۆرته‌كه زۆر درێژ و چرِه و تیشكى خستۆته سه‌ر چه‌ندین بوارى جۆراوجۆرى په‌یوه‌ست به كێشه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، عێراق، رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان، و هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا و وڵاتانى رۆژئاوا. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بژارده‌یه‌كن له برِگهكانى نێو راپۆرته‌كه
كورد و ئه‌مریكا
نوسه‌ر له به‌شێكى راپۆرته‌كه‌ى دهگهرِێتهوه بۆمێژووى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كوردستان و ئه‌مریكا و ده‌ڵێ، په‌یوه‌ندى نێوان كورد و ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نێوان رزگاركردن و بهجێهێڵانه، له ئه‌نجامدا په‌یوه‌ندییه‌كه بریتیه له سوپاسگوزارى و بێ متمانه‌یی. رۆژنامه‌نووس دێكستهر له راپۆرته‌كه‌ى چه‌ند دیوێكى تێكه‌ڵى سیاسه‌تى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان پیشان ده‌دا، ئه‌و ده‌ڵێ ( تا ئێستا، ئیداره‌ى ئه‌مریكا، خۆى بهستاوهته به سیاسه‌تێك پێى ده‌گوترێ یه‌ك عێراق كه به دیوه‌كه‌ى دیكه‌دا كارده‌كات بۆ راگرتنى خواستى سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان. به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان هۆشدارى ده‌ده‌نه كۆمپانیاكان كه كرینى نه‌وتى كوردستان رووبه‌رووى ئاكامى قانونى زه‌حمه‌تیان ده‌كاته‌وه، ئه‌م هۆشدارییه‌ش كاریگه‌رى خۆى هه‌بووه و هه‌رێمى رووبه‌رووى جۆرێك له ئیفلاسى ئابورى كردۆته‌وه. له لایه‌كى دیكه پێشمه‌رگه خه‌بات ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ى داعش له خاكى كوردستان ده‌ربكات، فرۆكه جه‌نگیه‌كانى ئه‌مریكا و فرۆكه بێ فرۆكهوانهكانیان و هێزى تایبه‌تى ئه‌مریكاش هاوكارى باشیان پێشكه‌ش كردوون). كوردستان هه‌میشه ناوچه‌یه‌كى ئارام و بێ مه‌ترسى بووه بۆ سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان، نوسه‌ر دێته سه‌ر ئه‌م باسه و ده‌ڵێ ( كاتێك له ساڵى 2011 هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق كشانه‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ربازى ئه‌مریكیش له هه‌رێمى كورده‌كان ژیانى له ده‌ست نه‌دابوو. كاتێك هه‌موو به‌شه‌كانى دیكه‌ى عێراق پرِبوون له توندوتیژى و كوشتار، ته‌نیا هه‌رێمى كورده‌كان وه‌كو ئه‌و شوێنه ده‌هاته به‌رچاو كه سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش له پێناویدا برِیارى شهرِى له دژى رژێمى به‌عس له عێراق ده‌ركرد). سه‌رۆك ئۆباما ده‌رباره‌ى هه‌رێمى كوردستان به گۆڤارى تایم ى گوت ( دۆستى رۆژئاوایه، تا ئه‌ندازه‌یه‌كى گه‌وره دیموكراسى و سیكۆلاریزم تیایدا به‌رقه‌راره، و له رووى ئابوریه‌وه كراوه و پێشكه‌وتووه . حكومه‌ته‌كه‌یان به‌و جۆره كار ده‌كا كه ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین نمونه‌ى ئاوا ببینین). ئه‌مریكیه‌كان به لێكدانه‌وه‌ى نوسه‌ر ئه‌ركى دژ به یه‌ك و نه‌گونجاو له كورد داوا ده‌كه‌ن، له لایه‌ك داوا له كورد ده‌كه‌ن كه وه‌كو هاوپه‌یمانێكى گرنگ له شهرِى دژى داعش به هه‌موو هێزه‌وه بمێننه‌وه، له لایه‌كى دیكه داوا ده‌كه‌ن كورد واز له جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌تى عێراق بهێنێ. به لاى نوسه‌ر تێگه‌یشتنێك له واشنتن هه‌یه كه جیابوونه‌وه‌ى كوردستان، ره‌نجى ئه‌مریكا له عێراق به خه‌سار ده‌دات، ئه‌و ده‌ڵێ ( له واشنتن، تێگه‌یشتنێكى روون هه‌یه كه ئه‌گه‌ر كوردستان كه ده‌مێكه خه‌بات بۆ بوونه ده‌وڵه‌تى ده‌كرێ، ببێته ده‌وڵه‌ت و ئه‌م خه‌باته ببێته واقیع، ئه‌و كاته دوانزه ساڵ هه‌وڵى ئه‌مریكا بۆ بونیادنانى ده‌وڵه‌تى عێراق هه‌ره‌س ده‌هێنێ).
گۆرِانى ناوچه‌كه
نوسه‌ر ده‌ڵێ، سه‌ركرده كورده‌كان پێیان وایه سه‌رهه‌ڵدانى داعش و كه‌وتنى سوریا ناوچه‌كه به جۆرێكى پێشبینى نه‌كراو دهگۆرِێ، به‌ڵام مێژووى كورد له عێراق ته‌نیا بریتى بووه له دوژمنایه‌تى و خوێن رشتن، بۆیه هیچ جۆره قازانجێك نابینن كه له گه‌ڵ دوژمنه كۆنه‌كه‌یان بمێننه‌وه. له‌م پێناوه‌دا نوسه‌ر وته‌یه‌كى به‌رێز مه‌سرور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى كوردستان ده‌هێنێته‌وه كه به نوسهرى گوتووه ( عێراق ته‌نیا له خه‌یاڵى پیاوانى كۆشكى سپى بوونى ماوه. ئێمه قانون و رێسا و وڵاتى خۆمان ده‌وێ و وا به‌ره‌وه ئه‌و ئامانجه‌ش ده‌چین). نوسه‌ر دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه، ده‌رباره‌ى به‌شدارى كورد له عێراق پرس و راوێژى له‌گه‌ڵ كردووه. سه‌رۆك بارزانى پێى گوتووه ( ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمانداوه بۆ ئه‌وه‌ى عێراقێكى نوێ له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپى نوێ ئاوا بكه‌ینه‌وه. هیچ هه‌وڵێكمان نه‌هێشتۆته‌وه له‌م پێناوه‌دا، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌وڵه‌كان هه‌ره‌سیان هێناوه. پرسیارى ئێمه بۆ ئه‌وانه‌ى گومان له‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ن ته‌نیا ئه‌وه‌یه: چه‌ندى دیكه پێویسته ئێمه چاوهرِىَ بكه‌ین، چه‌ندى دیكه پێویسته كه ئێمه قه‌ده‌رى خۆمان بده‌ینه ده‌ست ئاینده‌یه‌كى نادیاره‌وه؟).
پیته‌ر گالبرێس كه یه‌كێكه له دیبلۆماته دیاره‌كانى ئه‌مریكا و دۆستى كورده به رۆژنامهنوسهكهى گوتووه كه ( ویستى سه‌ربه‌خۆیی به‌شێكه له هۆشیارى هه‌موو كوردێك، ئه‌وان به ته‌واوى هه‌ست ده‌كه‌ن كه له پێناوى شتێك تێده‌كۆشن و ده‌مرن).
پێشمه‌رگه چۆنى چووه كه‌ركوك
نوسه‌ر دێته سه‌ر باسى بایه‌خى كه‌ركوك كه هه‌میشه یه‌كێك بووه له كێشه بنهرِهتییهكانى نێوان كورد و حكومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى عێراق، ئه‌و ده‌ڵێ ( كه‌ركوك هه‌میشه خاڵى ناكۆكى نێوان حكومه‌تى زۆرینه عه‌ره‌ب له به‌غدا و خه‌ڵكى كوردستان بووه. به درێژاییى چه‌ندین ساڵ كه‌ركوك رووبه‌رووى هه‌ڵمه‌تى سرِینهوهى نه‌ته‌وه‌یی و گۆرِینى دیموگرافیاى دانیشتوان هاتبوو، زۆینه‌ى كورد له رێى راگواستنه‌وه كه‌مكرایه‌وه و ژماره‌یه‌كى زۆرى عه‌ره‌ب له باشووره‌وه بۆ كه‌ركوك راگوێزران. بۆ زۆرێك له كورده‌كان كه‌ركوك شارێكى پیرۆزه و خاڵێكى زیندووى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆیه). كه‌ركوك به‌شێك بوو له‌و شوێنانه‌ى له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى به‌غدا به ناوچه ناكۆكى له‌سه‌ره‌كان ناسراوه. له كه‌ركوكدا ملیۆنان كورد ده‌ژین، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له عه‌مباره گه‌وره‌كانى نه‌وت له عێراق كه پێشبینى ده‌كرێ به لایه‌نى كه‌م ده ملیار به‌رمیل نه‌وتى هه‌بێ. بۆ چه‌ندین ساڵ عێراقییه‌كان و خه‌ڵكى رۆژئاوا كه‌ركوكیان وه‌كو خاڵى ده‌ستپێكردنى شهرِێكى دیكه وێنا ده‌كرد، كه‌یسى چارهسهرنهكراوى كه‌ركوك هه‌میشه وه‌كو گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستى به‌رده‌م ده‌وڵه‌تى كورد ماوه‌ته‌وه. له ساڵى 2003 ه‌وه به هاوبه‌شى له لایه‌ن پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها تا ساڵى 2011 له لایه‌ن ئهمریكیهكانیشهوه، ده‌پارێزرا.
دواتر نوسه‌ر دێته سه‌ر دۆخى دواى داگیركردنى موسڵ له لایه‌ن داعش و ده‌نووسێ (كاتێك داعش نزیك كه‌وته‌وه، سوپاى عێراق له چوارده‌ورى كه‌ركوك كه‌وته رمان. ئێواره‌یه‌ك جه‌نه‌راڵ شێركۆ فاتیح، كه سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازى كورده، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌بووه له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د دولێمى كه سه‌رۆكى یه‌كه‌ى 12 ى سوپاى عێراق بوو له كه‌ركوك). جه‌نه‌راڵ شێركۆ به رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ى گوتووه ( دولێمى به ته‌واوى وره‌ى روخا بوو... وره‌ى شهرِكردنى له ده‌ست دابوو). جه‌نه‌راڵ شێركۆ ده‌ڵێ ( شارۆچهكهكانى عێراق یه‌ك له دواى یه‌ك ده‌كه‌وتنه ده‌ست داعش. چه‌كدارانى داعش ته‌نیا به تاكسیه‌ك و پیكابێك گه‌یشتنه عه‌باسیه كه كه‌وتۆته ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوك). جه‌نه‌راڵ شێركۆ ده‌سته جلێكى مه‌ده‌نى داوه‌ته‌وه جه‌نه‌راڵ دولێمى و سوارى فرِۆكهى كردووه و ره‌وانه‌ى به‌غداى كردۆته‌وه و ئاگادارى سه‌ركردایه‌تى كوردى كردووه ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كان و پێى گوتوون كه ئه‌گه‌ر كورد زوو ره‌فتار نه‌كا، كه‌ركوك ده‌كه‌وێته ده‌ست داعش. له كاتى ئه‌ورووداوانه، بارزانى هاوسه‌فه‌رى هاوسه‌ره‌كه‌ى بووه له فه‌ره‌نسا كه بۆ نه‌شته‌رگه‌رى چۆكى له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى پاریس بووه. سه‌رۆك بارزانى به نوسهرى ئه‌م راپۆرته‌ى گوتووه ( شه‌ش یه‌كه‌ى سه‌ربازى سوپاى عێراق وه‌كو به‌فر توانه‌وه... به لاى منه‌وه زۆر سه‌یر ده‌هاته به‌رچاو). بارزانى پێى وابووه كه ده‌ست گرتن به‌سه‌ر كه‌ركوك ماناى به ته‌واوى كۆتایی هێنانى ده‌وڵه‌تى عێراقه. خۆشبه‌ختانه مالیكى داواى له كورد كردووه كه رێگه نه‌ده‌ن كه‌ركوك بكه‌وێته ده‌ست داعش. نوسه‌ر ده‌ڵێ ئێواره‌ى ده‌ى حوزه‌یران، دكتۆر فوئاد حسێن ى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانى ته‌له‌فونى له حه‌مید موسه‌وى سكرتێرى تایبه‌تى نورى مالیكى پێ گه‌یشتووه، موسه‌وى و داواى كردووه كه هێزى پێشمه‌رگه ناوچه جێ ناكۆكه‌كان بپارێزىَ به‌ر له‌وه‌ى داعش بگاته ئه‌و شوێنانه و به دكتۆر فوئادى گوتووه كه (كارێكى زۆر باش ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئێوه بچنه ئه‌و شوێنانه). كاتێك بارزانى فه‌رمان ده‌كات كه شوێنه چۆلكراوهكان پرِ بكرێنه‌وه، هه‌زار پێشمه‌رگه جوله ده‌كه‌ن بۆ پێشه‌وه و ده‌چنه ئه‌و شوێنانه‌ى سوپاى عێراق جێى هێشتوون. بۆ شه‌وه‌كه‌ى پێشمه‌رگه به ته‌واوى كۆنترۆڵى كه‌ركوكى كرد و بارزانى هه‌ر زوو رایگه‌یاند كه ئیدى پێشمه‌رگه تا هه‌تایه ناگهرِێتهوه دواوه. له دیمانه‌كه‌یدا كه دواتر ئه‌نجام دراوه، سه‌رۆك بارزانى به نوسه‌ره‌كه ده‌ڵێ ( ته‌نانه‌ت ئێستاش كه بیر له‌و رووداوانه ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و شه‌وه روویدا، وه‌كو خه‌ون دێنه به‌رچاوم). نوسه‌ره‌كه ده‌ڵێ: له دواى ده‌ست به‌سه‌راگرتنى كه‌ركوك له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، بارزانى پرسه ههستیارهكهى هێنایه پێشه‌وه و رایگه‌یاند كه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌و ده‌ڵێ، بارزانى له دیمانه تایبه‌ته‌كه‌دا پێى گوتم ( ئێمه فێر بووین كه ده‌بێ پشت به خۆمان ببه‌ستین).
![]() |
The New Yorker |
سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه
نوسه‌ر له به‌شێكى دیكه‌ى راپۆرته‌كه‌یدا دێته سه‌ر باسى به‌راورد كردنى چه‌كى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، ئه‌و جۆره پێشكه‌وتووه‌كانى چه‌كى سوپاى عێراق دهژمێرى كه ملیاره‌ها دۆلارى بۆ خه‌رج كرابوو له لایه‌ن عێراق و ئه‌مریكیه‌كانه‌وه. مه‌سرور بارزانى پێى گوتووه كه ( پێشمه‌رگه هیچ كام له‌م چه‌كانه‌ى نیه، ته‌نیا چه‌كى كلاشینكۆفى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردووى هه‌یه. ئه‌مریكا هیچ كام له‌م چه‌كانه‌ى به ئێمه نه‌داوه و له رووى سه‌ربازییه‌وه بۆ چه‌كداركردنى پێشمه‌رگه هیچ هاوكارییه‌كى ئێمه‌ى نه‌كردووه). ده‌رباره‌ى سوپاى عێراق، نه‌جمه‌ددین كه‌ریم ى پاریزگارى كه‌ركوك به نوسهركهى گوتووه كه ( ئه‌مه هه‌رگیز سوپا نه‌بوو، ئه‌وان پاسه‌وانى بازگه‌كان بوون. سه‌ربازى وه‌كو ده‌رفه‌تى كار وابوو. ئه‌مریكیه‌كان به‌رده‌وام به ئیمه‌یان ده‌گوت كه سوپاى عێراق ئه‌وه‌نده باشه به‌ڵام ئێمه باوهرِمان پێیان نه‌ده‌كرد). نوسه‌ره‌كه له جه‌نه‌راڵ شێركۆى پرسیووه كه ئاخۆ ئه‌مریكییه‌كان ئاگادارى ئه‌و كێشانه‌ى نێو سوپاى عێراق بوون، ئه‌و وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه كه ( به‌ڵێ ده‌یانزانی، به‌ڵام وا خۆیان پیشان ده‌دا كه باوهرِ به سوپاكه ده‌كه‌ن). دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سوپاى عێراقى به ده‌خیله‌ى به‌رپرسه‌كان وه‌سف كردووه. رووداوێكى بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كه گێراوه‌ته‌وه كه یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازى عێراق ى ده‌بوایه ده هه‌زار سه‌ربازى هه‌بێ، كه‌چى ده‌ركه‌وتووه ته‌نیا پێنج سه‌د كه‌س ده‌وام ده‌كه‌ن، موچه‌ى ئه‌وانى دیكه هه‌مووى ده‌چووه گیرفانى به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان.
.......................
ئه‌م راپۆرته رۆژى 1ى ئۆكتۆبه‌رى 2014 له لاپهرِه سێی رۆژنامه‌ى خه‌بات بڵاو بۆته‌وه
-
Comments
Post a Comment