هێمن میرانى: ئێران و توركیا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن له پێشكه‌وتنى ناوچه‌كه دۆخێكى ئه‌وتۆ بخوڵقێنن كه كورد كه‌مترین به‌شى بهركهوىَ
هەینی, 02 ئەیلول 2011 04:03
:
به‌شار عه‌زیز-هه‌ولێر: هێمن میرانى، مامۆستاى زانكۆ و چاودێرى سیاسى، دووپاتى ده‌كاته‌وه عێراق و توركیا و ئێران ئه‌گه‌ر بۆیان بلوىَ كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان دهسرِنهوهو روونى ده‌كاته‌وه كه، بێده‌نگى سه‌ركردایه‌تى كورد له به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆپباران و بۆردومانانه كارێكى خراپه‌و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات، پێویسته دامه‌زراوه ناحكومییه‌كان و رووناكبیران و خه‌ڵكى سڤیل، گوشار دروست بكه‌ن بۆ وه‌ستاندنى پێشێلكاریه‌كان.
* مامۆستا گیان ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا له‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، وه‌ك ده‌بینین كوردستان له‌هه‌موو لایه‌ك رووبهرِووى شهرِو كوشتار‌و ههرِهشه ده‌بێته‌وه، پێتان وایه ئه‌مه بۆ هه‌مووى له یه‌ك كاتدا رووده‌دات؟ له‌لایه‌ك كورده‌كانى جه‌له‌ولاو سه‌عدیه له‌ژێر ههرِهشهدان، له‌لایه‌كى تر سنووره‌كانمان له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه به‌رده‌وام تۆپباران ده‌كرێن، تێرِوانینتان بۆى چییه؟
- به برِواى من سه‌ره‌كیترین هۆكار له‌و په‌ره‌سه‌ندنانه په‌یوه‌ندى به‌و دۆخه هه‌یه كه له رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاست له ئارادایه، به‌تایبه‌ت كه رۆژ دواى رۆژ شۆرِشى گه‌لان له پێشكه‌وتن و به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى نزیك ده‌بێته‌وه، له نێو هه‌موویان شۆرِشى گه‌لانى سووریا، بۆیه به برِواى من هاوكات بوونى تۆپبارانى توركیا و ئێران له یه‌ك كاتدا و هاوكارى نێوانیان بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه، له كاتێكدا ئه‌و دوو وڵاته له زۆر بواردا گه‌لێك لێك جیاوازن و دونیابینى جیاوازیان بۆ كێشه‌كانى ناوچه‌كه هه‌یه، به‌ڵام هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه دۆخێك بخوڵقێنن له‌و پێشكه‌وتنانه‌ى ناوچه‌كه، كورد كه‌مترین به‌شى بهربكهوىَ، ئه‌مه‌ش چۆن دهكرىَ؟ ته‌نیا به‌وه دهكرىَ كه رێگرى بكرىَ له یهكرِیزى كورد، ههوڵبدرىَ ریزه‌كانى كورد په‌رت بكرێن و بكرێن به‌گژ یه‌كتریدا. ناشادرێته‌وه كه ئێران و توركیا به بۆردوومانى ره‌مه‌كى و به ئامانجگرتنى گوند و خه‌ڵكى سڤیل، دهیانهوىَ سه‌ركردایه‌تى باشوورى كوردستان ناچار بكه‌ن هه‌ڵوێست له په‌كه‌كه و په‌ژاك وهربگرىَ و له‌گه‌ڵیان بكه‌وێته شهرِهوه، فشارى جۆراوجۆر له‌لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه له‌م بواره هه‌یه، ژهنهرِاڵێكى ئێران له چه‌ند رۆژى رابردوو گوتى ئه‌گه‌ر كورده‌كانى عێراق هاوكاریمان نه‌كه‌ن ئێمه ئاماده‌ین تا هه‌ولێر بچین. دهبىَ سه‌ركردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى كوردستان به وردى دیراسه‌ى ئه‌مه بكات و نه‌كه‌وێته ئه‌و بۆسه خراپه.
* له چه‌ند دیمانه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى په‌كه‌كه، ئه‌وان به روون و ئاشكرایی ده‌ڵێن ئێران نیازى داگیركردنى كوردستانى هه‌یه، وه‌ك چاودێرێكى سیاسى ئه‌مه چۆن ده‌بینى و تا چه‌ند پێتان وایه راسته؟
- ئه‌مه پێویستى به پرسیاركردن نییه، چونكه توركیا و ئێران و به‌شێكى دیار له سیاسییه‌كانى نێو مۆدێلى حوكمرِانى عێراقى نوێش ئه‌گه‌ر بۆیان بلوىَ هه‌رێمى كوردستان وه‌كو بوون و نه‌خشه دهسرِنهوه، به‌ڵام ئایا ئێران دهتوانىَ ئه‌مه بكات؟؟ ئه‌مه بابه‌تێكى دیكه‌یه.
* ماوه‌یه‌كى درێژ ته‌نها ئێران ئه‌و تۆپبارانه‌ى ده‌كرد، به‌ڵام زۆرى نه‌برد توركیاش ده‌ستى پێكرد و زۆرێك له چاودێرانیش رایان وایه دواى جه‌ژن له‌وانه‌یه توركیا بۆردومانه‌كانى چرِتر بكاته‌وه و زیانى زیاتر به كوردستان بگه‌یه‌نێت؟
- پێشبینى دهكرىَ و هیچ دوور نییه، چونكه وه‌كو له پرسیارى یه‌كه‌م باسم كرد، چه‌ند پێشكه‌وتنه‌كانى ناوچه‌كه و سوریا به تایبه‌ت له سه‌ركه‌وتن نزیك ببنه‌وه، ئه‌وان فشارى زیاتر له ئێمه ده‌كه‌ن، بۆیه پێشبینى دهكرىَ قوربانى و زیانى زیاتر ههبىَ، ئێمه دهبىَ خۆمان بۆ ئه‌و دۆخه ئاماده بكه‌ین و ئاماده‌كارى پێویست بۆ رووبهرِوو بوونه‌وه‌ى ئه‌گه‌ره‌كان بكه‌ین.
* سنووره‌كانمان هه‌میشه له‌ژێر ره‌حمه‌تى تۆپباراندان و زیانى زۆر به ژینگه‌و سروشت كه‌وتووه‌و وێرِاى ئه‌وه‌ى زیانێكى زۆرى ماددیش به‌ر هاوڵاتییان كه‌وت و چه‌ند گوندێك به ته‌واوى چۆڵ كراون، حه‌وت هاوڵاتى سڤیلی كوردستانیش شه‌هید كران، پێتان وانییه ئه‌مه له ده‌ره‌نجامى بێده‌نگى و بێ هه‌ڵوێستى و ده‌سته‌وه‌ستانى كوردستان درێژه‌ى كێشا؟
- ره‌نگه تا رادده‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى گله‌یى زۆر له سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان نهكرىَ، كه وا شه‌رمنانه قسه ده‌كه‌ن و خاڵ ناخه‌نه سه‌ر پیته‌كان، به‌ڵام دهبىَ ئه‌وانیش له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامى ئه‌و پێشێلكارییانه هه‌ڵوێستى دیكه وه‌ربگرن، به‌ڵام له ئێستا و ئایینده‌ش بىَ ده‌نگى خه‌ڵك و دامه‌زراوه سڤیلییه‌كان كارێكى خراپه، كارێكى خراپه هه‌ر رۆژنامه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌ك هه‌وڵ بدات وه‌كو كه‌سه سیاسییه فه‌رمییه‌كان قسه بكات، ئه‌ركه‌كان جیاوازن، ئه‌ركى سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یه كه له روانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه سیاسه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌ركى میدیا و روناكبیران ئه‌وه‌یه كه كار بۆ یهكرِیزى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و تهعبیئهكردنى خه‌ڵك بكه‌ن.
* له كاتێكدا چه‌ندین ساڵه گوندنشینانى سنوور له‌ژێر ره‌حمه‌تى تۆپباران ده‌ژین و ساڵانه زیانى زۆریان به‌رده‌كه‌وێت، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئیدانه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى توركیاى كرد، كه‌چى له‌سه‌ر بۆردومانى فرِۆكهكانى توركیا بۆ سنووره‌كانمان و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ركردنى هاوڵاتییان بێده‌نگه؟
- ره‌نگه سستى هه‌ڵوێستى دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و نه‌رمى زمانى به‌یان و گوزارشته‌كانیان په‌یوه‌ندى به دۆخه‌كه ههبىَ، به‌ڵام بێگومان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بىَ ئه‌وكات پێویست دهبىَ هه‌ڵوێستى دیكه بنوێنرىَ و شتى دیكه بگوترىَ، دهبىَ خاوه‌ندارى له خاك و خه‌ڵكى خۆمان بكه‌ین.
* سه‌ركرده‌كانمان بۆچى ته‌نها زمانى ئیدانه‌كردن ده‌زانن؟ پێت وانییه ئیدانه‌كردن بۆ ده‌وڵه‌تێكه كه هاوسۆز بێت‌و له دووره‌وه نارِهزایی خۆى دهربرِێت نه‌ك ئێمه كه خاوه‌نین و ته‌نها هانا بۆ ئیدانه‌كردن ببه‌ین، كه هیچ حسابێكیشى بۆ ناكرێت؟
- له ئێستادا چى دیكه‌یان له ده‌ست نایه، ئێمه كێشه‌ى زۆر زۆرمان هه‌یه، ریزه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان نه‌ك یه‌ك نییه، به‌ڵكو هێنده جیاوازه ههندىَ جار گومان له یه‌كترى ده‌كه‌ن، دۆخى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان له رووى دابینكردنى پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانى ژیان زۆر هه‌ژاره و به‌رگه‌ى چه‌ند مانگێك گه‌مارۆى ئابوورى ناگرین، به‌رهه‌مى خۆماڵى له ئاستێكى زۆر خراپدایه، واته كارتى ئابووریشمان سووتاوه.
* سه‌ركرده‌كان كه ده‌ست به‌كار ده‌بن له سوێندى یاساییان ئه‌وه ده‌ڵێن كه به‌رگرى ده‌كه‌ن له پاراستنى سه‌روه‌رییه‌كان و پاراستنى خاكى ئه‌م هه‌رێمه، به‌ڵام له‌ناو خاكى خۆت خه‌ڵكى هه‌ژار شه‌هید ده‌كرێت، كه‌چى ئه‌و پاراستنه‌ى خاكه‌مان نه‌بینى؟ قسه‌ت چییه له‌سه‌ر ئه‌مه؟
- ئه‌مه له خۆیان بپرسن كه ئاخۆ چه‌نده به سوێنده‌كه‌یان پابه‌ندن!!.
* به‌گوێره‌ى ده‌ستوور كوردستان به‌شێكه له عێراق، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تى ناوه‌ند هه‌وڵى ئه‌وتۆى نه‌داوه بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و تۆپبارانه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ى ئێرن و توركیا ؟ ره‌هه‌نده‌كانى پشت ئه‌و بێده‌نگییه‌ى عێراق چین؟
- به‌شێك له‌وانه‌ى له نێو ده‌زگاكانى عێراقى نوێن، نه‌ك حه‌ز به وه‌ستاندنى ئه‌و بۆردوومانانه ناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌كو كارتى فشار له دژى هه‌رێم به‌كارى بێنن، به‌شێكى دیكه‌ى بىَ هه‌ڵوێستییان په‌یوه‌ندى به‌و دابه‌ش بوونه مه‌زهه‌بییه هه‌یه كه له عێراق هه‌یه، شیعه‌كان به گشتى له ئێران نزیكن و سوننه‌كانیش له‌توركیا، واته هه‌ستى مهزههبگهرایى زۆر زاڵتره به‌سه‌ر هه‌ستى نیشتمانى، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له كاره‌ساته‌كانى عێراقى نوىَ.
* وه‌ك چاودێرێكى سیاسى، چیت پێ باشه بكرێت بۆ وه‌ستاندنى تۆپبارانى سنووره‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیان به‌ركه‌وتووان و پێشێلكردنى سه‌روه‌رییه‌كانى هه‌رێم؟
- دهبىَ فشاره‌كان بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و تۆپبارانكردنانه، رێكخراو و مه‌ده‌نیانه و ئاشتیخوازانه بن، هه‌روه‌ها فراوان بن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان دهكرىَ دهبىَ هه‌وڵ بدرىَ فراوان و رێكخراو بىَ، بۆ نموونه ئه‌وه‌ى 24 ى ئاب له هه‌ولێر كرا، به‌شێكى كه‌مى خه‌ڵك به‌شدارى تێدا كرد، چونكه ئاماده‌كارییه‌كان لاواز بوون، هه‌روه‌ها دهبىَ كار بۆ ئه‌وه بكرىَ له پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانیش خۆپیشاندانى گه‌وره و مانگرتن دروست بكرىَ، ره‌وه‌ندى كوردى له ئهورِوپا به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ى دژى ئه‌ندامێتى توركیان له یه‌كێتى ئهورِوپا خۆپیشاندانى گه‌وره بكه‌ن و دهكیومێنتهكان كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر پێشێلكارى توركیا، به تایبه‌ت كه قسه له‌سه‌ر به‌كار هێنانى چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ى بوونه‌ته ئامانج بكرێنه دهكیومێنت و له رێى ره‌وه‌ندى كوردییه‌وه بخرێنه به‌ر ده‌ست دامه‌زراوه‌كانى وڵاتانى ئهورِوپا و میدیا و حكومه‌ته‌كانیان و فشاریان له‌سه‌ر بكرىَ، كه فشار بخه‌نه سه‌ر توركیا، واته هه‌تا بكرىَ ئامرازه‌كانى رووبهرِوو بوونه‌وه ئه‌و دۆخه مه‌ده‌نییانه و سه‌رده‌مییانه بن و به‌شێوه‌یه‌كى فراوان و گشتگیر رێك بخرێن.
http://www.zarikrmanji.com/Archive/2011-08-06-19-14-56/401-2011-09-02-04-10-46.html
Comments
Post a Comment