بابه‌تى ئه‌رشیف...
هێمن میرانى: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان تاکه سه‌رکرده‌یه که دواى (11) ساڵ له ده‌ستگیرکردنى هێشتا رێبه‌رایه‌تى بزووتنه‌وه‌که‌ى ده‌کات
دیدار
هێمن ئیبراهیم
هێمن میرانى وه‌ک چاودێرێکى سیاسى به‌رده‌وامى کاروبارى سیاسى تورکیایه،. له‌م دیمانهیهیهى (چه‌تر)دا تیشک ده‌خاته سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێکى پرسى کورد له باکوورى کوردستان.
چه‌تر/ زمان یه کێکه له دیاریه خواییه‌کان که چى ده‌سه‌ڵاتدارانى تورک ده‌یانه‌ویت ئه‌م دیاریه خواییه به کورد ره‌وا نه‌بینن؟
- زمان یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، زمانى کوردى له تورکیا تا ئێستا نه‌بۆته زمانى په‌روه‌رده‌یى و زمانى گوزارشت له خۆکردن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ت په‌یوه‌سته به‌و دۆخه یاسایی و ده‌ستوورییه‌ى له تورکیا کارى پێ ده‌کرێ. تا ئێستا به گوێره‌ى ده‌قى ماددەی سێى ده‌ستوورى تورکیا زمانى فه‌رمى زمانى تورکییه، هه‌روه‌ها به گوێره‌ى ده‌قى مادده‌ی (66) هه‌موو ئه‌وانه‌ى به گوێره‌ى رایه‌ڵى هاوڵاتى بوونه‌وه به تورکیا ده‌به‌سترێنه‌وه پێیان ده‌وترێ تورک. واته کورد وه‌کو پێکهاته‌یه‌کى خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندى تا ئێستا له تورکیا له رووى ده‌ستورییه‌وه نه‌ناسراوه، راسته له رووى سیاسییه‌وه هه‌ندێ گۆڕانکارى رواڵه‌تى به‌سه‌ر دۆخى کورد له تورکیا هاتووه و چه‌ندین جار سه‌رکرده‌کانى تورکیا باس له‌وه ده‌که‌ن که میله‌تى کورد به‌شێکن له وڵاتى تورکیا، به‌ڵام ئه‌م لێدوانانه ته‌رجه‌مه نه‌کراون بۆ واقیع. تا ئێستا رێگه نادرێ له دادگاکان کورد به زمانى خۆى به‌رگرى له‌خۆى بکات، له خوێندن به زمانى خۆى په‌روه‌رده ببێ. ئه‌مه پێشێلکردنى سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانى مرۆڤه.
چه‌تر/ ئه‌م ململانێ و نه‌ناسینى کورد تاکه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێ؟
- هه‌ندێ ئاماژه‌ى گۆڕان له‌م دۆخه‌دا له ئارادا هه‌ن، به‌ڵام ئاماژه‌کان تێرى ئه‌و گۆڕانکارییه خێرایانه ناکه‌ن به‌سه‌ر دونیادا دێت، تا حکومه‌ت و هێزه سیاسییه‌کانى تورکیا گۆڕانکارى به‌سه‌ر ئه‌و تێڕوانینه‌یان نه‌هێنن که بۆ کورد هه‌یانه، که‌م و زۆر ئه‌م ململانێیه به‌رده‌وامى هه‌ر ده‌بێ، بێگومان به‌رده‌وامى ململانێ ماناى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که دۆزى کورد هه‌ر وه‌کو ئێستا ده‌مێنێته‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تى تورکیاش هه‌نگاوى پۆزه‌تیڤ و بوێرانه نه‌نێن، کورد خۆى ئیدى بێ ده‌نگ نابێ و به جۆرێک له جۆره‌کان مومارهسهرى تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى خۆى ده‌کات. له ئێستادا ئاماده‌کارى بۆ ئه‌مه ده‌کرێ.
چه‌تر/ ده‌سه‌ڵاتدارانى تورک چه‌ندین جار ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان له‌گه‌ڵ کورد ده‌گه‌نه رێکه‌وتن به‌ڵام (په‌که‌که) نه‌یهێشتووه و نایه‌وێ؟
- راستیه‌ک هه‌یه ده‌بێ له کاتى لێکدانه‌وه‌ى دۆزى کورد له باکورى کوردستان له‌به‌ر چاومان بێت، ئه‌ویش بوون و سه‌نگى (PKK)هیه، ده‌وڵه‌تى تورکیا تا بۆى کرا به هاوکارى ئه‌مریکا و ئیسرائیل و هێزه هه‌رێمییه‌کانى وه‌کو ئێران و عێراقى جاران و سوریا و گه‌له‌کۆمه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌وڵى ریشه‌کێش کردن و له ناوبردنى (PKK) ى دا، بۆى نه‌کرا. ئێستا هه‌وڵ ده‌دات دۆزى کورد له باکور و (PKK) له‌یه‌کترى جیا بکاته‌وه، ئه‌مه هه‌رگیز روونادات، چونکه کاریگه‌رى (PKK) له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى کوردى له باکور هێنده گه‌وره و به هێزه که‌س ناتوانێ به‌سه‌رى بازدات، ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر کورد ده‌بنه په‌رله‌مانتار یان سه‌رۆک شاره‌وانى، ئه‌گه‌ر گلۆپى سه‌وزى (PKK) یان بۆ دانه‌گیرسێ، که‌س ده‌نگیان پێ نادات. واته موسته‌حیله به بێ (PKK) قسه‌له چاره‌سه‌رى پرسى کورد له باکور به ئاکام بگات. وێڕاى پێگه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ى خۆى له باکور و له‌سه‌ر کۆى کایه‌ى سیاسى له تورکیا، (PKK)مافى خۆیه‌تى رێگه نه‌دات فه‌رامۆش و په‌راوێز بخرێ، چونکه (PKK) منه‌تى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر زیندوو هێشتنه‌وه‌ى کورد بوون له تورکیا هه‌یه.
چه‌تر/ هێشتنه‌وه‌ى ئۆجه‌لان له‌زیندان تا چه‌ند ده‌بێته مایه‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى کورد و تورک؟
- به‌ڕێز ئۆجه‌لان ناوێکى دیار و کاریگه‌ره له مێژووى بزاڤى ئازادیخوازى کوردى له باکور، تاکه سه‌رکرده‌یه که پاش یانزه ساڵ له ده‌ستگیرکردنى هێشتا رێبه‌رایه‌تى بزاڤهکهى ده‌کات، بێگومان ناتوانرێ کاریگه‌رى ئۆجه‌لان له‌سه‌ر رووداوه‌کان فه‌رامۆش بکرێ، هێشتا لێدوانه‌که‌ى ئه‌و له رێى پارێزه‌ره‌کانییه‌وه له لاى میدیا و شه‌قامى تورکیاوه کاریگه‌ر و بایه‌خى گه‌ورەی خۆى هه‌یه و به بایه‌خه‌وه بڵاوده‌کرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ماناى سه‌نگى ئه‌و پیاوه‌یه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که، ئه‌گه‌ر چى ده‌ستگیریش کراوه.
چه‌تر/ په‌یوه‌ندى ئابورى به‌هێز له نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا هه‌یه، ئه‌م په‌یوه‌ندییه له رووه سیاسییه‌که‌ى هێنده به‌هێز نیه، بۆ؟
- تا ئێستا بۆ تورکیا بێ کێشه تره په‌یوه‌ندیه ئابورییه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان بباته پێشه‌وه له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانى، هۆکارى ئه‌مه زۆره، جگه له دیوى قازانجى ئابورى، کێشه‌ى دیوه سیاسییه‌که په‌یوه‌ندى به دۆخى ناوخۆى تورکیاوه هه‌یه، دۆزێک له تورکیا هه‌یه پێى ده‌ڵێن دۆزى کورد، هێشتا ئه‌وان له‌سه‌ر ناونانى رێک نه‌که‌وتوون، وڵاتێک هه‌یه ناوى کوردستانه، ئێره هه‌رێمى کوردستانى عێراقه، ئه‌وان جارێ له‌سه‌ر ئه‌وه رێک نین که وشه‌ى کوردستان بناسن یان نا، تا ئێستاش له ئه‌ده‌بیاتى سیاسى فه‌رمى تورکیا وشه‌یه‌ک ناناسرێ ناوى کوردستان بێ، سه‌رنج بده‌ن کاتێک سه‌رکرده‌کانیان دێنه کوردستان زۆر به وریایى قسه ده‌که‌ن، به‌رده‌وام ئێره، یان ئێوه، یان ئیداره‌ى کوردى له عێراق به‌کار دێنن، زۆر خۆیان ده‌پارێزن نه‌باده چه‌مکى کوردستان به‌کار بێنن. ئه‌مه وه‌کو باسم کرد په‌یوه‌سته به یه‌کلانه‌بوونه‌وه‌ى چاره‌سه‌رکردنى پرسى کورد له باکورى کوردستان که بێگومان له‌گه‌ڵ ئێره ره‌نگدانه‌وه‌یان به‌سه‌ر یه‌کترى هه‌یه.
چه‌تر/ تورکیا چه‌کدانانى (PKK)ى وه‌کو پێش مه‌رج داناوه بۆ چاره‌سه‌رکردنى پرسى کورد، ئه‌مه بۆ؟
- تورکیا تا بۆى بکرێ (PKK) دووره په‌رێز ده‌کات و لاوازى ده‌کات، بێگومان یه‌ک چرکه‌ش ته‌نازول ناکات له ناساندنى په‌که‌که وه‌کو بزاڤێکى تیرۆریستى، خۆى ناپارێزێ له هه‌موو هه‌وڵێک بۆ له‌ناوبردنى، چونکه په‌که‌که رێگرى سه‌ره‌کیه له‌وه‌ى تورکیا بیه‌وێ به‌و جۆره قسه له‌باره‌ى دۆزى کورد بکات وه‌کو ئه‌وه‌ى خۆى ده‌یه‌وێ. ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به چه‌کدانانى (PKK)ه‌وه هه‌یه، ئه‌و پارته له خۆڕا چه‌کى هه‌ڵنه‌گرتووه، ئامانجى ره‌واى هه‌یه، تا ئه‌و ئامانجانه نه‌یه‌نێته دى چۆن چه‌ک داده‌نێ، له لایه‌کى دیکه په‌که‌که له خراپترین دۆخدا خۆى راگرت، ئێستا چۆن چه‌ک داده‌نێ، له کاتێک به تێڕوانینى من ئێستا (PKK) له هه‌موو لایه‌کدا له دۆخێکدایه که ئاماژه‌کانى هێز و کاریگه‌رى گه‌وره‌تره له لاواز بوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان. ئه‌گه‌ر دۆزى کورد به راستى که‌وته سه‌ر خه‌تى چاره‌سه‌رى و ده‌وڵه‌تى تورکیا وازى له کات به‌سه‌ر بردن و درۆکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک هێنا، ئه‌گه‌ر ئه‌و متمانه‌یه دروست بوو که کوردیش ده‌توانێ وه‌کو تورک له‌و وڵاته به‌شدار بێ له هه‌موو کایه‌کانى ژیان و موماره‌سه‌ى تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى خۆى بکات، ئه‌گه‌ر گه‌ره‌نتى دروست بوو که ئیدى پێویستى سه‌رده‌مى چه‌ک نه‌ماوه، بێگومان (PKK)خۆى چه‌ک داده‌نێ. به‌ڵام ئه‌مانه له ئێستادا بوونیان هه‌یه؟ بێگومان نه‌خێر.
چه‌تر/ له ئێستادا دۆزى کورد له ئه‌جێنداى جیاجیاوه هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى بۆ ده‌درێ، تۆ ئه‌م دۆخه چۆن لێک ده‌ده‌یته‌وه؟
- به‌رده‌وام له تورکیا له کاتى نزیک بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کان ساحه‌ى سیاسى چالاک ده‌بێ و بابه‌تى نوێ دێته نێو کایه‌که‌وه، پارتى داد و گه‌شه‌پێدان که ئێستا له تورکیا حاکمه، له ساڵى (2005) ه‌وه قسه له چاره‌سه‌رکردنى پرسى کورد ده‌کات، هه‌ندێ هه‌نگاوى شه‌رمنانه‌ى ناوه، به‌ڵام له ئاستى پێداویستیه‌کانى خه‌ڵک و دۆخه‌که نیه، بڕیار بوو پرۆژه‌یان هه‌بێ به ناوى کرانه‌وه‌ى دیموکراسى، به داخه‌وه ته‌نیا قسه بوو، هێچ ورده‌کارییه‌کى ئه‌و پرۆژه‌یه نه‌درکێندرا و که‌س نه‌یزانى له چ روانگه‌یه‌که‌وه و به چ میکانیزمێک قسه له‌چاره‌سه‌رى ده‌کرێ، هێنده روون بۆوه که حکومه‌تى تورکیا ده‌یه‌وێ وه‌کو ئه‌وه‌ى خۆى ده‌یه‌وێ دۆزى کورد چاره‌سه‌ر بکات نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ى کورد ده‌یه‌وێ. ئه‌مه‌ش هه‌رگیز جێى قبوڵ کردن نیه و نه‌بووه. پارته کوردییه‌کان به تایبه‌ت (BDP)که خاوه‌نى فراکسیۆنى په‌رله‌مانیه زیاتر له (95) شاره‌وانى گه‌وره‌ى له تورکیا به ده‌سته، پرۆژه‌ى خۆى هه‌یه و داواى ئۆتۆنۆمى دیموکراسى ده‌کات که ماناى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کان له نێوان سه‌نته‌ر و هه‌رێمى ئۆتۆنۆمه‌کان (Decentralization) به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامى پۆزه‌تیڤ بۆ به‌رنامه‌که‌ى ئه‌وانیش نیه، ته‌نانه‌ت زۆر به توندى ره‌ت کراوه‌ته‌وه. ئێستا ماوه‌ته‌وه بزانین ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ى بڕیاره له ناوه‌ڕاستى ئه‌مساڵ بکرێ بۆ پارله‌مانى تورکیا، چى نوێ بۆ چاره‌سه‌رکردنى دۆزى کورد دێنێته کایه‌وه!!!.
Tuesday, May 10, 2011
http://www.chatrpress.com/(A(hly14_A8zQEkAAAAM2Y1ODM4NGQtMTI4Yy00YzI1LTk2MGQtMDIzMWQ2M2Y5OTc1CCe9iEnMtQHcd76Nl8kibbncA9k1))/Detail.aspx?id=4477&LinkID=6

Comments
Post a Comment