دیواره‌كان برِوخێنن...
ئه‌م ده‌مه‌ته‌قێیه له ساڵى 2011 له فه‌یس بووك بڵاوكرایه‌وه، هاورِێم كاك ساڵح هه‌ركى له شێوه‌ى ته‌واوكردنى نوسینه‌كه كورته شیعرێكى جوانى نوسیووه و له بڵۆگى خۆى بڵاوى كردۆته‌وه..
دیواره‌كان بڕووخێنن
:: 2011-07-29
كاك هێمن میرانیی دۆست و براده‌رم. ئه‌م شێعره‌ی له فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه:
بۆ خانه‌دانه‌كانى وڵات...
دیوارى به‌رزى جیاوازییه‌كانتان برووخێنن...
شكۆى غرورى و به‌هیچ زانینى ئێمه‌ى پله نزم توور ده‌ن توور...
وه‌رن با پێكه‌وه بین...وه‌رن با تامى راسته‌قینه‌ى ژیان بكه‌ین.
له كۆشكه‌كانتان وه‌رنه ده‌ره‌وه.... ئازادى و ژیان له ده‌ره‌وه‌ى كۆشكه.
وه‌رن به‌روى تاڵى ئه‌م قه‌د پاڵه تام بكه‌ن..
دۆندرمه و خیار به سماقى سه‌ر عاره‌بانه بخۆن..
باوه‌ر بكه‌ن...
ژیان و له‌زه‌تى ئازادى له ساده‌یدایه...
له كۆشكه‌كانتان وه‌رنه ده‌ره‌وه... دیواره گه‌وره‌كانتان تا سه‌ر زه‌وى بروخێنن..
هێمن میرانى - هه‌ولێر
2011.7.23
منیش ئه‌وه‌م بۆ نووسی:
ساڵح هه‌ركى
ئه‌م دیوارانه
دیوار نین
به‌ربه‌ستێكی پۆلایینن
به لووتبه‌رزی
ئاو دراون
به نیگای
بچووك بینینی
ئه‌وانیتر
گۆش كراون
ئه‌م دیوارانه
هه‌ر كاتێك
به به‌ردی دیواری درێژی چین
داندرابان
به چیمه‌نتۆی پته‌وی دیواری به‌رلین
رێكخرابان
له مێژه‌بوو
داڕمابوون
داڕزابوون
به‌ڵام چیبكه‌م
ئه‌م دیواره
به وه‌ستایی
به قوم و چه‌گری
داب و نه‌ریتی
خه‌ڵكی خۆمان
داندراوه
هه‌ر خه‌ڵكیشه
ده‌توانێ هه‌ڵیوه‌شێنێ و
شاره‌كه‌مان
به كۆمه‌ڵێك ماڵی جوان
به‌بێ دیوار
بخه‌ملێنێ.
http://www.salehharki.com/topic.php?id=326

Comments
Post a Comment