پێم وایه شتێكى چاوه‌رِوان نه‌كراو نیه كه گۆرِانیش وه‌كو باقى حزبه‌كانى دیكه ئینشیقاقى تێ بكه‌وىَ، به تایبه‌ت چونكه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى به‌رِێوه‌به‌رانى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌ر كۆنه سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتین، ئه‌و جیله‌ى كه باوه‌رِیان به جێهێشتنى كورسى و ده‌ستاوده‌ستكردنى پۆست و ده‌سه‌ڵات نیه. ئه‌م جیله چ له‌ناو پارتى و یه‌كێتى بن چ له ریزى هه‌ر حزب و بزوتنه‌وه‌یه‌كى دیكه، خه‌باتى شاخ ده‌كه‌نه پێوه‌ر بۆ ئیداره‌كردنى شار و به‌رده‌وام بوون له كارى سیاسى، سه‌یرم پىَ دىَ ئه‌وانه بۆ نیازیان نیه تۆزێك بۆ خۆیان بژین و له‌زه‌ت له ژیانى تایبه‌تى بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ى كورسى هه‌بىَ، باوه‌رِ ناكه‌م له‌زه‌ت له ژیانى تایبه‌تى خۆى بكات... گۆرِان به‌م پێكهاته‌یه‌ى ئێستاى و به‌و بیركردنه‌وه‌یه سیاسییه‌ى سه‌ركرده‌كانى ئێستاى، له‌گه‌ڵ ئه‌و دیوه باشانه‌ى له بۆنه‌ى دیكه‌دا ده‌رباره‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان گوتوومانه، هه‌رگیز ناتوانىَ خۆى له ته‌وقى حزبێكى جیابووه له یه‌كێتى و نه‌یارى پارتى بۆ حزبێكى به‌دیل له كوردستان رزگار بكات، به وردى سه‌رنجدان له ئه‌ده‌بیات و گوتار و بڵاوكراوه‌كانى گۆرِان به سانایى ئه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بىَ. بۆیه ئومێدى گۆرِانى بنه‌رِه‌تى له كوردستان هێشتا زۆر زۆر دووره.
http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/19973.html
http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/19973.html
Comments
Post a Comment