Posts

Showing posts from October, 2014
Image
راهێنانیان به‌و پێشمه‌رگانه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌چنه‌ كۆبانێ هێزى تایبه‌تى به‌ریتانى ده‌سته‌كانى داعش له‌ نزیك كۆبانێ بۆ فرِۆكه‌ جه‌نگیه‌كان كه‌شف ده‌كا هه‌رچه‌نده‌ هێشتا پارله‌مانى به‌ریتانیا به‌ ره‌سمى رێگه‌ى به‌ وڵاته‌كه‌ى نه‌داوه‌ كه‌ به‌شدارى له‌ شه‌رِى نێوده‌وڵه‌تى دژه‌ ده‌وڵه‌تى داعش له‌ خاكى سوریا بكات، كه‌چى رۆژنامه‌كانى ئێره‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌بژێر له‌ هێزى تایبه‌تى ساس به‌ نهێنى چونه‌ته‌ نزیك كۆبانىَ و به‌شدارى كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌ پاڵپشتى كردن له‌ شه‌رِڤانه‌كانى كوردستان و پاراستنى شاره‌كه‌ له‌ پێشرِه‌وییه‌كانى داعش. ئه‌و هێزه‌ تایبه‌ته‌ راهێنان به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات و ئامانجه‌كانى داعش له‌ عێراق ده‌كاته‌ ئامانج، ئه‌ركیان له‌ كۆبانێ تازه‌ له‌ لایه‌ن میدیاى به‌ریتانیاوه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ راپۆرتێكه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌. هێمن میرانى  هێزى ساس هێزى تایبه‌تى ئاسمانى به‌ریتانیا SAS  كه‌ كورتكراوه‌ى Special Air Service له‌ ساڵى 1947 دامه‌زراوه‌. وێب سایتى ره‌سمى هێزه‌كه‌ به‌م جۆره‌ پێناسه‌ى ساسى كردووه‌: " ئه‌...
Image
به‌ ره‌خنه‌گرتنێكى زۆره‌وه‌: توركیا له‌مه‌دا چى ده‌ست ده‌كه‌وێت! ده‌سته‌ى نوسه‌رانى نیویۆرك تایمز داواى پاراستنى كۆبانى ده‌كه‌ن  راپۆرتى هێمن میرانى رۆژنامه‌ى ناودارى نیویۆرك تایمز، وتارێكى به‌ ناونیشانى ( بۆچى ده‌بێ كۆبانى بپارێزرێ) له‌ رۆژى 23 ى ئۆكتۆبه‌ر بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ى نوسه‌رانى رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تى. ئه‌م وتاره‌ى نیویۆرك تایمز كه‌ گوزارشت له‌ راى رۆژنامه‌كه‌ ده‌كات، له‌ 565 وشه‌ پێك هاتووه‌ و 13 جار ناوى توركیا هێندراوه‌. وتاره‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ ناونیشاندا بۆ كۆبانى نوسراوه‌، به‌ڵام له‌ ناوه‌رِۆكدا كۆمه‌ڵێك گله‌یی گه‌وره‌ له‌ توركیا كراوه‌ و وه‌كو هاوپه‌یمانێكى سه‌ربه‌كێشه‌ى خه‌مسارد و نابه‌رپرس وێنا كراوه‌. له‌ نێو دێره‌كانى وتاره‌كه‌دا بێهیوایی رۆژنامه‌نووسه‌كانى نیویۆرك تایمز له‌ توركیا به‌ دیاریكراوى به‌دى ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر كۆبانى نه‌كه‌وت وتاره‌كه‌ به‌ سه‌ره‌تایه‌ك ده‌رباره‌ى شه‌رِى كورد و داعش له‌ كۆبانى ده‌ست پێ ده‌كات و تیایدا هاتووه‌ " ئه‌گه‌ر كۆبانى بمێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌بێ كه‌ ریكۆردى شكاندووه‌. ئه‌م شاره‌ گه‌مارۆدراوه‌ كه‌ ك...
Image
یاده‌وه‌رییه‌كانى كۆبانێ: 4 رۆژى ئه‌و شاره‌ى كه‌ به‌ره‌نگارییه‌كى بێ وێنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ داعش به‌رێوه‌ ده‌بات به‌شى چواره‌م و كۆتاییى رۆژنامه‌نووسى كورد هه‌یسه‌م موسلیم له‌ نێو كۆبانیه‌وه‌ راپۆرتێكى درێژى كه‌ رووداوه‌كانى چوار رۆژى ژیان و به‌رگری ناو شارى كۆبانیه‌ له‌ گۆڤارى نیوزویك ى ئه‌مریكى بڵاو كردۆته‌وه‌. هه‌یسه‌م پێ به‌ پێ له‌ گه‌ڵ كچ و كورِه‌ ئازاكانى كوردستان له‌ كۆبانى چۆته‌ به‌ره‌كانى شه‌رِ و تۆز و خۆڵى سه‌ر ده‌موچاوى شه‌رِڤانان و خه‌مى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى نێو شاره‌كه‌ و ویزه‌ى گولله‌ و لرمه‌ى تۆپ و ته‌قینه‌وه‌كانى له‌ كارێكى رۆژنامه‌وانى جواندا وێنا كردووه‌. ئه‌مه‌ ئه‌ڵقه‌ى كۆتاییه‌، تیایدا پیشان ده‌دات كه‌ هێشتا خه‌ڵكى مه‌ده‌نى له‌ شاره‌كه‌ ماون، ئه‌و كات ئه‌وان دڵنیا نه‌بوون كه‌ به‌ خه‌ستى هاوپه‌یمانان دێنه‌ فریایان و داعش بۆردوومان ده‌كه‌ن، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وێنه‌ى خۆرِاگریه‌كى گه‌وره‌ى شه‌رِڤانان و خه‌ڵكه‌كه‌ بێ ئه‌ندازه‌ جوانه‌. هێمن میرانی خه‌ڵكى مه‌ده‌نى شار ئه‌مرۆ 12 ى ئۆكتۆبه‌ره‌ و ناوه‌ندى شاره‌ تا راده‌یه‌ك ئارامه‌. به‌یانیه‌كه‌ى هه‌ندێ رێژنه‌ى ته‌قه‌ و ده...
Image
یاده‌وه‌رییه‌كانى كۆبانێ: 4 رۆژى ئه‌و شاره‌ى كه‌ به‌ره‌نگارییه‌كى بێ وێنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ داعش به‌رێوه‌ ده‌بات به‌شى سێیه‌م رۆژنامه‌نووسى كورد هه‌یسه‌م موسلیم له‌ نێو كۆبانیه‌وه‌ راپۆرتێكى درێژى كه‌ رووداوه‌كانى چوار رۆژى ژیان و به‌رگری ناو شارى كۆبانیه‌ له‌ گۆڤارى نیوزویك ى ئه‌مریكى بڵاو كردۆته‌وه‌. هه‌یسه‌م پێ به‌ پێ له‌ گه‌ڵ كچ و كورِه‌ ئازاكانى كوردستان له‌ كۆبانى چۆته‌ به‌ره‌كانى شه‌رِ و تۆز و خۆڵى سه‌ر ده‌موچاوى شه‌رِڤانان و خه‌مى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى نێو شاره‌كه‌ و ویزه‌ى گولله‌ و لرمه‌ى تۆپ و ته‌قینه‌وه‌كانى له‌ كارێكى رۆژنامه‌وانى جواندا وێنا كردووه‌. له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌شدا ته‌نیا سه‌ره‌ مانشێت ده‌نوسین و رووداوه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌یسه‌م نوسیویه‌تى ده‌كه‌ینه‌ كوردى.  هێمن میرانى گه‌رده‌لول رۆژى شه‌مه‌11ى ئۆكتۆبه‌ر، رێكخراوى چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤى سوریى بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ به‌لایه‌نى كه‌م 553 كه‌س له‌ شه‌رِى یه‌ك مانگى رابردوو له‌ كۆبانى كوژراون.   ئه‌مرِۆ كۆبانى دیسان له‌گه‌ڵ ده‌نگى بۆردوومان و ته‌قه‌ رۆژى كرده‌وه‌. به‌ڵام به‌ به‌راورد به‌ دوێنى بۆردوومانه‌كان كه‌...
Image
یاده‌وه‌رییه‌كانى كۆبانێ: 4 رۆژى ئه‌و شاره‌ى كه‌ به‌ره‌نگارییه‌كى بێ وێنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ داعش به‌رێوه‌ ده‌بات ئه‌ڵقه‌ى دووه‌م  هێمن میرانى رۆژنامه‌نووسى كورد هه‌یسه‌م موسلیم له‌ شارى كۆبانى شان به‌شانى شه‌رِڤانانى كوردستان ماوه‌ته‌وه‌ و راپۆرتێكى چوار ئه‌ڵقه‌یی كه‌ باس له‌ چوار رۆژى كۆبانى ده‌كا بۆ گۆڤارى نیوزویك ره‌وانه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ ئه‌ڵقه‌ى دووه‌مى راپۆرته‌كه‌یه‌تى كه‌ باس له‌ سه‌ختى شه‌رِى نێوان خه‌ڵكى خۆرِاگر و ئازاى كۆبانى و تیرۆریسته‌كانى داعش ده‌كا له‌ گه‌رِه‌كى بۆتان و به‌ره‌ى رۆژئاوا و باشورى كۆبانى. وه‌كو ئه‌ڵقه‌ى یه‌كه‌م ئێمه‌ ته‌نیا سه‌ره‌ مانشێت بۆ بابه‌ته‌كان ده‌نوسین بۆ زیاتر سه‌رنج راكێشان و ده‌قه‌كه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌یسه‌م بۆ نیوزویكى نوسیووه‌ ده‌كه‌ینه‌ كوردى و به‌ تامى خۆى بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه ‌. شه‌رى كۆلانان گه‌رمتر ده‌بێ رۆژى هه‌ینى 10 ى ئۆكتۆبه‌ر، له‌ كاتێك كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانیه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامیان هه‌بوو، سه‌ركرده‌ كورده‌كانى كۆبانى رایانگه‌یاند كه‌ توانراوه‌ داعش ناچار به‌ پاشه‌كشێ بكرێ. له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، سوپاى ئه‌مریكا پشت...
Image
یاده‌وه‌رییه‌كانى كۆبانێ: 4 رۆژى ئه‌و شاره‌ى كه‌ به‌ره‌نگارییه‌كى بێ وێنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ داعش به‌رێوه‌ ده‌بات به‌شى یه‌كه‌م هێمن میرانى زیاتر له‌ مانگێك تێپه‌رِ بوو به‌سه‌ر به‌رخودانى كچ و كورِه‌ ئازاكانى كۆبانێ. به‌ره‌نگارى شه‌رِڤانانى كوردستان له‌ رۆژئاوا له‌ دژى گروپى تیرۆریستى داعش كه‌ به‌ چه‌كى پێشكه‌وتوو هێرشێكى چرِى به‌ به‌رده‌وامى بۆسه‌ر شاره‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌ى له‌ میدیاى جیهانى له‌ گه‌ڵ خۆى هێناوه‌. راسته‌ هاوكارى ئاسمانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ ده‌ رۆژى رابردوو پێشرِه‌وییه‌كانى داعشى راگرت، به‌ڵام بوارى هیچ جۆره‌ به‌راوردكارییه‌ك له‌ نێوان هێزى لۆجستى و تواناى سه‌ربازى و پێشكه‌وتوویی چه‌كى ده‌ستى گه‌ریلاكانى كۆبانى و چه‌كداره‌كانى داعش نیه‌. كۆبانییه‌كان كچ و كورِى خۆرِسكى رۆژئاواى كوردستانن، باوه‌رِ بوونیان به‌ مافى خۆبه‌رێوه‌بردن له‌ وڵاته‌كه‌یان وزه‌ى به‌ره‌نگارییان پێ ده‌دات ئه‌گه‌رچى چه‌كه‌كاكانى ده‌ستیان كۆنن. رۆژنامه‌نووسى كورد هه‌یسه‌م موسلیم كه‌ له‌ نێو كۆبانى ماوه‌ته‌وه‌، راپۆرتێكى درێژ و پرِ زانیارى به‌ ناونی...
Image
نوێترین دیمانه‌مان له‌ گه‌ڵ رادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ گه‌ڵ تورکیا و وڵاتانی دیکه‌، پاڵپشتی تورکیا له‌ داعش و مه‌ترسیه‌کانی بۆ سه‌ر کانتۆنه‌ کوردییه‌کانی رۆژئاوای کوردستان له‌م لینکه‌ گوێ له‌ به‌رنامه‌که‌ بگره‌ https://drive.google.com/file/d/0B5tIcq9p-sr8MWllcTdYOU9ic1E/view