Posts

Showing posts from January, 2013
نا كارایى داموده‌زگاكان هێمن میرانی‌ له‌ دوای‌ ڕووداوه‌كانی‌ 17 شوبات، دۆخێك له‌ كوردستان دروست بووه‌ كه‌ گه‌وره‌ و بچووك، به‌رپرس و كاسب پێوه‌ی‌ مه‌شغول بوون، هه‌ر یه‌كه‌ و به‌ جۆرێك گوزارشتی‌ لێ‌ ده‌كات و هه‌ر لایه‌نێك به‌ جۆرێك هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان ده‌دات، له‌و به‌رواره‌وه‌ سه‌دان پرۆژه‌ و خاڵ و گوتار و به‌ڵێنی‌ چاره‌سه‌ریمان بیست، ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی‌ نه‌بێ‌ له‌ شه‌ش مانگی‌ ڕابردوو هێنده‌ی‌ قسه‌ و به‌ڵێن دراوه‌، هێنده‌ به‌ جددی‌ ده‌ستنیشانی‌ كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان نه‌كراوه‌ و كاری‌ جددی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌نراوه‌. من به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو خاڵ و پرۆژه‌ و گوتارانه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوو پێشكه‌ش كراون، هه‌وڵ ده‌ده‌م په‌نجه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێ‌ له‌ كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان دابنێم. به‌ بڕوای‌ من یه‌كێك له‌ كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی‌ كوردستان لاوازی‌ بونیاد سیستمی‌ حوكمڕانییه‌، ئێمه‌ نه‌ك نه‌مانتوانیووه‌ داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ كوردستان بونیاد و به‌هێز بكه‌ین، به‌ڵكو تائێستاش بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ كوردستان و قسه‌ له‌سه‌ر كردنیان به‌سه‌ر داموده‌زگا نی...
Image
پێكه‌وه‌ كاركردن هێمن میرانى ئۆپۆزیسیۆن ( هه‌ندىَ جار راسته‌وخۆ و هه‌ندىَ جار له‌ رێى سێبه‌ره‌كانیان): ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ و به‌ خۆشى بىَ یان به‌ ترشى ده‌بىَ برِوات و ساحه‌كه‌ بۆ خه‌ڵكى دیكه‌ چۆل بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى خه‌ڵكیش ده‌نگیان بۆ بده‌ن ئه‌وه‌ ته‌زویره‌!. ده‌سه‌ڵات ( هه‌ندىَ جار راسته‌وخۆ و هه‌ندىَ جار له‌ رێى سێبه‌ره‌كانیان): ئۆپۆزیسیۆن به‌كرێگیراوى ئێرانن و قاسم سلێمانى ئاراسته‌یان ده‌كات، ئه‌وان به‌و دۆخه‌ ماندوو نه‌بوون و نابىَ ئه‌و قسه‌ گه‌ورانه‌ بكه‌ن، ئیسلامییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێن و كورِى خه‌ڵكى دیكه‌ن. ئه‌م دوو گوتاره‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان دوا ده‌خات و نیگه‌رانى زیاتر و جیاوازى زیاتر له‌ نێو خه‌ڵك دروست ده‌كات و رقه‌كان قوڵتر ده‌كات.. ده‌ركه‌وت كه‌ نه‌ ئۆپۆزیسیۆن ده‌توانىَ به‌ چه‌پڵه‌ و هۆیها ئه‌و دوو حزبه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ربكات، نه‌ ئه‌و دوو حزبه‌ش به‌م سیاسه‌تى ئێستایان ده‌ست له‌و داموده‌زگایانه‌ به‌رده‌ده‌ن كه‌ حه‌ق وایه‌ هى حكومه‌تى هه‌رێم بن... حه‌قه‌ خه‌ڵك داوا بكه‌ن كه‌ ئه‌و دوو به‌ره‌ییه‌ كه‌ بۆ ئه‌و دۆخه‌ هه‌ستیار...
Image
هێمن میرانی: گفتوگۆكانی ئیمرالی دوا دەرفەتە بەر بەتوندوتیژی گەورە بگرێ‌ لەتوركی هێمن میرانی خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لەسەر پەیوەندییەكانی توركیاو ئەوروپاو شارەزا لەكاروباری توركیا لەوەڵامی چەند پرسیارێكی "ئێستانیوز"دا پێیوایە كەوتنی رژێمی ئەسەدو هاتنە كایەوەی فەزایەكی سیاسی نوێ‌ لەسوریا كە بێگومان رۆژئاوای كوردستان ژمارەیەكی قورس دەبێ‌ لەو فەزا نوێیە، كاریگەری راستەوخۆی بەسەر دۆخی باكوری كوردستان دەبێ‌ بۆیە ئێستا توركیا پەنای بردووەتە بەر دیالۆگ، هەروەها پێیوایە حزبە سیاسییەكانی توركیا وەكو باقی پرسەكانی دیكە سیاسەت بە دۆزی كوردەوە دەكەن، وەكو كاڵایەك بۆ دەنگ كۆكردنەوە بە دەستی دێنن. ئا: شەمێران سلێمان ئێستانیوز: گفتوگۆكانی ئیمرالی و هەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەی كورد لەباكور، پێتوایە ئەمجارە گفتوگۆكان سەركەوتووبێت و بەدەردی گفتوگۆكانی ئۆسلۆ نەچێت؟ هێمن میرانی: سەركەوتنی هەر گفتوگۆیەك دەوەستێتە لەسەر هەڵوێستی لایەنەكانی نێو پرۆسەكە، ئەوان دەتوانن بڕیاربدەن كە رەوتی گفتوگۆكان بەرەو كوێ‌ بەرن. قسەی ئێمە تەنیا لێكدانەوەو پێشبینیە، پێشبینیش لەدونیای سیاسەتدا كەم جار وەكو خۆی د...
Image
هێلى گشتى حكومه‌تێكى نیشتیمانى فراوان بۆ دواى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو هێمن میرانى ئه‌م دوو به‌ره‌ییه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ى له‌ كوردستان له‌ نێوان ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌ بۆ دۆخى ئێستاى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ زۆر زۆر مه‌ترسیداره‌، هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو زیانى زۆر گه‌وره‌ له‌و ئومێدانه‌ ده‌دات كه‌ ده‌كرێ له‌م دۆخه‌ى ناوچه‌ بكرێنه‌ به‌رهه‌م. به‌ بڕواى من پارتى و یه‌كێتى هه‌ر ته‌نازولێك بكه‌ن بۆ ئۆپۆزیسیۆن له‌م دۆخه‌ له‌ مێژوودا بۆیان تۆمار ده‌كرێ، چنینه‌وه‌ى قازانجى سیاسى حزبى ته‌سك كارێكى زۆر نامه‌ردانه‌ و كورتبینانه‌یه‌ جا ئۆپۆزیسیۆن بیكات یان ده‌سه‌ڵات. ئه‌م دۆخه‌ چه‌نده‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك بینه‌وه‌ مه‌ترسیدار تر ده‌بێ. ئه‌وه‌نده‌ى من سه‌رى لێ ده‌ربكه‌م به‌ باشى ده‌زانم پێشنیار بکه‌م كه‌ حكومه‌تى نوێى كوردستان له‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان حكومه‌تێكى نیشتیمانى بنكه‌ فراوان بێ كه‌ له‌ ئێستاوه‌ هه‌ردوو هێزه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌كان به‌رنامه‌یه‌كى نیشتیمانى فراوان بۆ چاكسازى بكه‌نه‌ كارنامه‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌. ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بكرێته‌ پێوه‌ر بۆ سه‌ر...
ساڵى پار وه‌زیرى وزه‌ى به‌ریتانیا رووبه‌رووى دادگا كرایه‌وه‌ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ سه‌فه‌رێكى هاتنه‌وه‌ى له‌ ئه‌وروپا ئۆتۆمبێله‌كه‌ى زیاد له‌ خێرایى ئاسایى لێخورِیووه‌، هه‌رچه‌نده‌ بیانووى هێنایه‌وه‌ كه‌ خۆى ماندوو بووه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ى سه‌یاره‌ى لێخورِیووه‌ كه‌چى دادى نه‌دا و دواتر ناچار بوو ده‌ستیش له‌ كار بكێشێته‌وه‌. ئه‌و مه‌سئولانه‌ى لاى ئێمه‌ نه‌ك حساب بۆ قانون ناكه‌ن، به‌ڵكو حساب بۆ سه‌لامه‌تى و ژیانى خه‌ڵكیش ناكه‌ن. ئاخر به‌ عه‌نته‌ریات لێخورِین له‌ ترافیكى سوور ته‌نیا پێشێلى قانون نیه‌، به‌ڵكو حساب نه‌كردنه‌ بۆ ژیان و سه‌لامه‌تى ئه‌و شوفێرانه‌ى دیكه‌ كه‌ له‌ ترافیكه‌ سه‌وزه‌كه‌ى ئه‌و به‌ره‌وه‌ وه‌كو مافى خۆیان دێن... با بزانین ئه‌وانه‌ له‌ پاش ئه‌و پێشێلكارییه‌ چ ده‌ڵێن، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ له‌ لایه‌ن شتێكى زۆر ئاساییه‌. سه‌یرى رووداو بكه‌ن....http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/19976.html
پێم وایه‌ شتێكى چاوه‌رِوان نه‌كراو نیه‌ كه‌ گۆرِانیش وه‌كو باقى حزبه‌كانى دیكه‌ ئینشیقاقى تێ بكه‌وىَ، به‌ تایبه‌ت چونكه‌ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى به‌رِێوه‌به‌رانى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ هه‌ر كۆنه‌ سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتین، ئه‌و جیله‌ى كه‌ باوه‌رِیان به‌ جێهێشتنى كورسى و ده‌ستاوده‌ستكردنى پۆست و ده‌سه‌ڵات نیه‌. ئه‌م جیله‌ چ له‌ناو پارتى و یه‌كێتى بن چ له‌ ریزى هه‌ر حزب و بزوتنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌، خه‌باتى شاخ ده‌كه‌نه‌ پێوه‌ر بۆ ئیداره‌كردنى شار و به‌رده‌وام بوون له‌ كارى سیاسى، سه‌یرم پىَ دىَ ئه‌وانه‌ بۆ نیازیان نیه‌ تۆزێك بۆ خۆیان بژین و له‌زه‌ت له‌ ژیانى تایبه‌تى بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ى كورسى هه‌بىَ، باوه‌رِ ناكه‌م له‌زه‌ت له‌ ژیانى تایبه‌تى خۆى بكات... گۆرِان به‌م پێكهاته‌یه‌ى ئێستاى و به‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ سیاسییه‌ى سه‌ركرده‌كانى ئێستاى، له‌گه‌ڵ ئه‌و دیوه‌ باشانه‌ى له‌ بۆنه‌ى دیكه‌دا ده‌رباره‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان گوتوومانه‌، هه‌رگیز ناتوانىَ خۆى له‌ ته‌وقى حزبێكى جیابووه‌ له‌ یه‌كێتى و نه‌یارى پارتى بۆ حزبێكى به‌دیل له‌ كوردستان رزگار بكات، به‌ وردى سه‌رنجدان له‌ ئه‌ده‌بیات و گوتار و بڵاوكراوه‌كانى ...
Image
نابىَ لە عەفو كردنى سوڵتان هاشم بێدەنگ بین!...هێمن میرانى گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: hemnMirani 08.01.27 http://www.dengekan.info/dengekan/11/410.html راگرتنى بڕیارى جێبەجێكردنى قانون بەسەر تاوانبارانى ئەنفال بەهەر بیانووێك بىَ كارێكى نەشیاو بوو، لە سەنگى سەربەخۆیى دادگایى عێراقى تازەى كەمكردەوە، بۆ ئێمەى كورد كارێكى زەحمەتتر بوو بە تایبەت چونكە ئەو تاوانبارانە بە هۆى ئەنجامدانى تاوانى ئەنفالەوە دادگایى كرابوون و ئەو سزایەیان بەسەر سەپێنرابوو، دوێنىَ 2007/01/26 رایان كرۆكەرى باڵیۆزى ئەمریكا لە عێراق لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانى رایگەیاند كە دواى ( رێككەوتنى نێوان سەرۆكایەتى كۆمار و سەرۆك وەزیرانى عێراق تاوانبارانى ئەنفال تەسلیم بە حكومەتى عێراق دەكرێنەوە بۆ جێبەجێكردنى حكومى دادگا بەسەریاندا. هەروەها رایگەیاند كە سەرۆكایەتى كۆمار حوكمى لەسێدارەدانى بەسەر سوڵتان هاشمدا رەتكردۆتەوە چونكە ئەو تەنها بڕیارى حكومەتى عێراقى جێبەجێكردووە, و ئازادكردنیشى هاوكارى سەرخستنى پڕۆسەى ئاشتەوایى نیشتمانى لە عێراق دەكات)، ئەو هەڵوێستە كارێكى ( وەكو كورد دەڵىَ تا بنى كودى) دەستێوەردانە لە كاروبارى قەز...
Image
دیمانه‌ى كڵاورۆژنه‌... دیمانه‌ له گه‌ڵ هێمن میرانى - سەرۆکی پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان دیمانه‌ له گه‌ڵ هێمن میرانى - سەرۆکی پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان User Rating: / 0 PoorBest دیمانه Written by ستیڤان شه‌مزینانی Monday, 21 December 2009 03:20 هێمن میرانی پسپۆری بواری کاروباری تورکیاو مامۆستای زانستە سیاسییەکان لەزانکۆی سەلاحەدین، لەرێی ئەم دیمانە تایبەتەوە، تیشک دەخاتە سەر دوا پەرەسەندنەکانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا، لەسەرەتادا تیشک دەخاتە سەر هۆکارەکانی هاتنی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەماوەی پێشوودا بۆ کوردستان، دواتر هێما دەکات بۆ رامیاریی کرانەوەی تورکیا لەبەرامبەر مافەکانی گەلی کورد، لەباکووری کوردستان وپێیوایە پرۆسەیەکی زۆر گرنگەو ئەوە بۆ یەکەمجارە لەمێژووی خۆیدا دەوڵەتی تورکیا رامیارییەکی وەها پیادە بکرێت، لەبەشی کۆتایی دیمانەکەشدا دێتە سەر باسی پارتی کرێکارانی کوردستان و رۆڵی لەم بارودۆخە تازەیەی وا خەریکە لەتورکیادا وەک قۆناغێکی تازە دێتە پێشەوە. ستیڤان:لەماوەی رابردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا "ئەحمەد داود ئۆغڵۆ"...
Image
دیواره‌كان برِوخێنن... ئه‌م ده‌مه‌ته‌قێیه‌ له‌ ساڵى 2011 له‌ فه‌یس بووك بڵاوكرایه‌وه‌، هاورِێم كاك ساڵح هه‌ركى له‌ شێوه‌ى ته‌واوكردنى نوسینه‌كه‌ كورته‌ شیعرێكى جوانى نوسیووه‌ و له‌ بڵۆگى خۆى بڵاوى كردۆته‌وه‌.. دیواره‌كان بڕووخێنن :: 2011-07-29 كاك هێمن میرانیی دۆست و براده‌رم. ئه‌م شێعره‌ی له‌ فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه‌: بۆ خانه‌دانه‌كانى وڵات... دیوارى به‌رزى جیاوازییه‌كانتان برووخێنن... شكۆى غرورى و به‌هیچ زانینى ئێمه‌ى پله‌ نزم توور ده‌ن توور... وه‌رن با پێكه‌وه‌ بین...وه‌رن با تامى راسته‌قینه‌ى ژیان بكه‌ین. له‌ كۆشكه‌كانتان وه‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌.... ئازادى و ژیان له‌ ده‌ره‌وه‌ى كۆشكه‌. وه‌رن به‌روى تاڵى ئه‌م قه‌د پاڵه‌ تام بكه‌ن.. دۆندرمه‌ و خیار به‌ سماقى سه‌ر عاره‌بانه‌ بخۆن.. باوه‌ر بكه‌ن... ژیان و له‌زه‌تى ئازادى له‌ ساده‌یدایه‌... له‌ كۆشكه‌كانتان وه‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌... دیواره‌ گه‌وره‌كانتان تا سه‌ر زه‌وى بروخێنن.. هێمن میرانى - هه‌ولێر 2011.7.23 منیش ئه‌وه‌م بۆ نووسی: ساڵح هه‌ركى ئه‌م دیوارانه‌ دیوار نین به‌ربه‌ستێكی پۆلایینن به‌ لووتبه‌رزی ئاو دراون به‌ نیگای بچووك بینینی...
Image
پەكەكە بیانووە نەك ئامانج... هێمن میرانى گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: hemnMirani 08.02.24 قسەیەك دەربارەى دوایین ئۆپەراسیۆنەكانى توركیا بۆسەر هەرێمى كوردستان..... ئۆپەراسیۆنى سەربازى توركیا لە بەرەبەیانى 2008/02/22 بۆ سەر هەرێمى كوردستان و بەزاندنى چەند كیلۆمەترێك لە هێلە سنووریەكانى نێوان هەرێمى كوردستان و توركیا و بەردەوامى بۆردومان و كۆكردنەوە و جولاندنى هێز لەسەر سنوورەكان، بۆتە بابەتى گەرمى كەناڵەكانى میدیاى جیهانى، بە خوێندنەوەى پاشخانى هەڕەشەكانى توركیا و هەڵوەستەكردن لەسەر ئەو فاكتەرانەى سوپا و كەمالیستە شۆڤینییەكان ئیشى لەسەر دەكەن، دەكرىَ هەڵوەستە لەسەر چەند خاڵێك بكەین كە لە پەناى ئەو ئۆپەراسیۆن و جولە سەربازییانەى توركیا بە هاوكارى و مۆڵەتى ئەمریكا هەن. ئەوەى بە وردى سەرنجى سیاسەتى توركیا بدات بەرامبەر بە پارتى كرێكارانى كوردستان و هەڕەشەكانى پارتى ناوبراو لەسەر ئەمنیەتى توركیا، بۆى دەردەكەوىَ توركیا خەریكى پەیڕەوكردنى سیاسەتێكى فریوودەرە و زیرەكانە ئیش لەسەر ئەوە دەكات كە خۆى بكاتە ستەملێكراو و پارتى كرێكارانى كوردستان بكاتە ستەمكار و هەڕەشەى گەورە لەسەر خۆى، تا رادەیە...
Image
هێمن میرانى: ئێران و توركیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن له‌ پێشكه‌وتنى ناوچه‌كه‌ دۆخێكى ئه‌وتۆ بخوڵقێنن كه‌ كورد كه‌مترین به‌شى به‌ركه‌وىَ هەینی, 02 ئەیلول 2011 04:03 : به‌شار عه‌زیز-هه‌ولێر: هێمن میرانى، مامۆستاى زانكۆ و چاودێرى سیاسى، دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ عێراق و توركیا و ئێران ئه‌گه‌ر بۆیان بلوىَ كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهان ده‌سرِنه‌وه‌و روونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌، بێده‌نگى سه‌ركردایه‌تى كورد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆپباران و بۆردومانانه‌ كارێكى خراپه‌و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، پێویسته‌ دامه‌زراوه‌ ناحكومییه‌كان و رووناكبیران و خه‌ڵكى سڤیل، گوشار دروست بكه‌ن بۆ وه‌ستاندنى پێشێلكاریه‌كان. * مامۆستا گیان ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا له‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین، وه‌ك ده‌بینین كوردستان له‌هه‌موو لایه‌ك رووبه‌رِووى شه‌رِو كوشتارو هه‌رِه‌شه‌ ده‌بێته‌وه‌، پێتان وایه‌ ئه‌مه‌ بۆ هه‌مووى له‌ یه‌ك كاتدا رووده‌دات؟ له‌لایه‌ك كورده‌كانى جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ له‌ژێر هه‌رِه‌شه‌دان، له‌لایه‌كى تر سنووره‌كانمان له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه‌ به‌رده‌وام تۆپباران ده‌كرێن، تێرِوانینتان بۆى چییه‌؟ - به‌ برِواى من سه‌ره‌كیترین هۆكار...
Image
بابه‌تى ئه‌رشیف... هێمن میرانى: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان تاکه‌ سه‌رکرده‌یه‌ که‌ دواى (11) ساڵ له‌ ده‌ستگیرکردنى هێشتا رێبه‌رایه‌تى بزووتنه‌وه‌که‌ى ده‌کات دیدار هێمن ئیبراهیم هێمن میرانى وه‌ک چاودێرێکى سیاسى به‌رده‌وامى کاروبارى سیاسى تورکیایه‌،. له‌م دیمانه‌یه‌یه‌ى (چه‌تر)دا تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێکى پرسى کورد له‌ باکوورى کوردستان. چه‌تر/ زمان یه‌ کێکه‌ له‌ دیاریه‌ خواییه‌کان که‌ چى ده‌سه‌ڵاتدارانى تورک ده‌یانه‌ویت ئه‌م دیاریه‌ خواییه‌ به‌ کورد ره‌وا نه‌بینن؟ - زمان یه‌کێکه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، زمانى کوردى له‌ تورکیا تا ئێستا نه‌بۆته‌ زمانى په‌روه‌رده‌یى و زمانى گوزارشت له‌ خۆکردن، ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ت په‌یوه‌سته‌ به‌و دۆخه‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌ى له‌ تورکیا کارى پێ ده‌کرێ. تا ئێستا به‌ گوێره‌ى ده‌قى ماددەی‌ سێى ده‌ستوورى تورکیا زمانى فه‌رمى زمانى تورکییه‌، هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ى ده‌قى مادده‌ی (66) هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌ گوێره‌ى رایه‌ڵى هاوڵاتى بوونه‌وه‌ به‌ تورکیا ده‌به‌سترێنه‌وه‌ پێیان ده‌وترێ تورک. واته‌ کورد وه‌کو پێکهاته‌یه‌کى خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندى تا ئێستا...
ده‌قى دیمانه‌كه‌مان ( به‌ فایلى ده‌نگى ) له‌ گه‌ڵ رادیۆى كوردى ده‌نگى ئه‌مریكا كه‌ هاورِىَ به‌ڵێن ساڵح ئاماده‌ و پێكه‌شى كرد ده‌رباره‌ى لێكه‌وته‌كانى شه‌هید كردنى سىَ چالاكوانى سیاسى باكورى كوردستان له‌ پاریس... هیوادارم جێى سه‌رنج بىَ. http://www.dengiamerika.com/content/article/1581552.html
Image
With some friends Leicester, England 04.01.2013