Posts

Showing posts from 2013
Image
دین و ژیان لێرە هێمن میرانی کە لە کوردستان بووم، بە هۆی ئەو برادەرانەی لە ئەوروپا گەڕابوونەوە یان بە هۆی نوسینی هەندێ هاوڕێی سیکیۆلار، وا دەهاتە بەر چاو کە لە ئەوروپا هەر باسی دین بکەی تێر شەقت دەکەن یان دین شتێکی بێزراو و بێ نرخ و پوچە لە ژیانی خەڵک، ئەم دیدە لایەنی کەم بۆ ئەو خەڵکەی کەم خوێنەر بوو یان بە ئاگایی تەواوەوە زانیاری لەسەر دونیای دەرەوە نەبوو وەکو راستی لێ هاتبوو. کەچی دۆخەکە بەو جۆرە بێزراو نیە کە لە دوورەوە سەیر دەکرێ. لە وڵاتێکی وەکو بەریتانیا ئازادی پەیڕەوکردنی بنەما و ئەرکە ئایینیەکان بۆ هەموان دابین کراوە ( مزگەوت و کلێسا دراوسێی بێ کێشەن) و باوەڕ نەبوونیش بە هیچ ئاینێک کارێکی ئاسایی و بێ کێشەیە، هەر کەسە و لە چوارچێوەیەک کە رێز و تایبەتمەندی ئەوانی دیکە پێشێل نەکا لە گەڵ بیروباوەڕەکانی خۆی دەژی. ئەوەی سەیر بوو بە لای من ئەو دۆخەیە کە لە قوتابخانەکان لە بۆنەکانی ساڵیادی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح بینیمان. بایەخێکی یەکجار گەورە لە قوتابخانەکان بەم بۆنەیە دەدرێ. منداڵەکانی من، هەستی لە قوتابخانە و هێلان لە باخچەی منداڵان دێنەوە و هەر باسی جیسس و مێری ( عیسا و...
Image
یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلستان غه‌رامه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ هێمن میرانى له‌م به‌ریتانیایه‌ یه‌كێك له‌ دیارده‌ هه‌ره‌ به‌رچاوه‌كان كه‌ خه‌ڵكى غه‌ریبه‌ زوو دركى پێ ده‌كا سزاى داراییه‌ Fine . ئه‌مه‌ له‌ پاڵ گه‌شه‌كردنى كۆمه‌ڵگه‌ بۆته‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى تاوان و سه‌رپێچى و به‌رێوه‌چوونى ژیان به‌ ئارامى. له‌م گۆشه‌یه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر هه‌ندێ سزاى دارایى و جۆره‌كه‌ى ده‌كه‌م كه‌ دانیشتوان ناچار ده‌كا خۆپارێزى بكه‌ن. خانمە پۆلیسێک سزا بۆ شوفێرێک دەنوسێ کە ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێکی قەدەغە راگرتووە له‌ هه‌ندێ باردا غه‌رامه‌ سروشتێكى تایبه‌تى هاندانى تیایه‌، كه‌سى سه‌رپێچیكار ناچار ده‌كا كه‌ په‌له‌ بكا له‌وه‌ى پاره‌كه‌ بدات. له‌ هه‌ندێ كه‌یسى به‌رچاودا مۆڵه‌تێكى چه‌ند رۆژى ده‌درێ به‌ كه‌سى سه‌رپێچى كار كه‌ ئه‌گه‌ر سزا داراییه‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ بدا نیوه‌ى پاره‌كه‌ ده‌دا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێته‌ دوو قات. بۆ نمونه‌ دۆستێك میوانى ئێمه‌ بوو، له‌ به‌رده‌م ماڵى ئێمه‌ ئۆتۆمبێله‌مه‌ى ( له‌ خه‌بات به‌ هه‌ڵه‌ نوسراوه‌ شوفێره‌كه‌ى - ببه‌خشن) راگرت، چونكه‌ مۆڵه‌ت...
Image
دەست بە کارەباوە بگرن بەڵام نەتانگرێ! هێمن میرانی هاوڕێی دێرینم کاک رەحیم رەزگەیی ئەم پێشنیارە جوانەی بۆ کردووم. من بە تەواوی پشتگیری ئەمە دەکەم و لەوەتەی لە بەریتانیاش دەژیم باشتر تێ گەیشتووم کە ئێمە لە کوردستان نازانین نە ئاو نە کارەبا بەکار بێنین. زۆر نامەسئولانە رەفتاری پێوە دەکەین و بە فیڕۆی دەدەین. بەڵام ئایا ئەمە بە تەنیا خەتای خەڵکە، نەخێر! بۆچی: ١. چونکە سیستمێکی دیاریکراو و گونجاو بۆ خەرج کردنی کارەبا و پارەوەرگرتن بە گوێرەی خەرجی دانەندراوە. واتە تا ئەم دواییەش ئەوەی تەنیا دوو ژوور و هەیوانێک و سێ گڵۆپی و سەلاجەیەکی مۆدێل کۆنی هەبوو لە گەڵ ئەوەی هەژدە سپلیت و سێ بۆیلەر و بە سەدان گلۆپی جۆراوجۆری لە ڤێلا و خانوەکەی هەبوو وەکو یەک حسابیان بۆ دەکرا. ٢. ئەوانەی کارەبای زیاد خەرج دەکەن و پارە نادەنە دەوڵەت خەڵکی سادە نین، چونکە ئەو حکومەتە خۆماڵیە بۆ خەڵک زۆر دەست درێژ و ئازایە. ئەوانەی مەزرەعە و ڤێلا و کۆمپانیای جۆراجۆر و فیدەری تایبەتی کارەبایان بەشی چەند گەرەک بۆ چووە هاوڵاتی سادە نین! ٣. ئەوانەی کارەبای فولیان بۆ راکێشراوە خەڵکی سادە نین، ئەو هەموو بارەگا و...
Image
یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلیستان به‌شى ناوخۆیی هێمن میرانى  له‌ كوردستان به‌شى ناوخۆیی له‌ لایه‌ن زانكۆوه‌ بۆ قوتابیان دابین ده‌كرێ، به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانى كورِان و كچان نارِواننه‌ سه‌ر یه‌كترى، به‌ڵكو هى كچان هه‌میشه‌ دیواره‌كانیان به‌رزتره‌، پرسگه‌ و پۆلیسه‌كانیان ده‌بێ توندتربن. له‌و كه‌شه‌وه‌ هاتینه‌ ناو دونیایه‌كى  دیكه‌. به‌شى ناوخۆیی لێره‌ پره‌ له‌ شتى نامۆ و نوێ بۆ ئێمه‌ى رۆژهه‌ڵاتى.  جارێ هه‌ر له‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ كه‌ نه‌ پرسگه‌ هه‌یه‌ و نه‌ حه‌ره‌س، ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ئۆفیسێكى پۆلیسه‌ كه‌ پۆسته‌كانى قوتابیان دێته‌ ئه‌وێ، هه‌روه‌ها بۆ بارێكى له‌ ناكاو یان پێداویستیه‌كى ئه‌منى په‌ناى بۆ ده‌بردرێ.كچ و كورِ به‌ یه‌كه‌وه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌ و ژوورى خۆى هه‌یه‌، له‌ هه‌ندێ شوێن چێشتخانه‌ى هاوبه‌ش هه‌یه‌ بۆ پێنج تا هه‌شت  قوتابی و له‌ هه‌ندێ شوێنى دیكه‌ ته‌نانه‌ت حه‌مام و تۆیلێتش هاوبه‌شه‌. ئێمه‌ وا فێر نه‌بووین كه‌ هه‌موو شتمان تێكه‌ڵ بێ، بۆیه‌ لایه‌نى كه‌م ئه‌و به‌شه‌ ناوخۆییانه‌مان هه‌ڵبژارد كه‌ ژوورى نوستن و حه‌مام و تۆیلێتى سه‌ربه‌خۆى خۆتت هه‌یه‌ و ته‌نیا ...
Image
نابێ بێ دەنگ بین هێمن میرانی پیاوکوژان لە ناڕەزاییەکانی خەڵک بەرامبەر بە تیرۆرکردنی سۆران مامە حەمە و سەردەشت عوسمان دەرسیان وەرنەگرت، بۆیە دەبێ خەڵک خۆی سنوورێک دابنێ. خەڵک دەبێ ئەو دەسەڵاتە ناچار بکا کە واز لە تاوانی سیاسی بێنێ و خۆی یەکسان نەکا بە رژێمە سەرکوتکارە بێ چارەنووسەکانی ناوچەکە. پێم وایە دەبێ دۆسیەی کاوە گەرمیانی بکرێتە سەرەتایەکی نوێ لە کوردستان. من دژی توندوتیژیم بە هەموو جۆرێک، هانی کەس نادەم توندوتیژی بنوێنێ، بەڵام نابێ بێ دەنگ بین ... سەرەتایەکی باشە کە بەرپرسە دیارەکانی یەکێتی هاتونەتە سەر خەت و بە توندی قسە دەکەن، بەڵام ئەوەندە بەس نیە. خەڵک دەبێ فشار بکات بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ تاوانی سیاسی بکەر نادیار دابندرێ و لە تیرۆرکردنی کاوەوە تاوانکار نەشاردرێتەوە... نامەوێ وەکو خەڵک حوکم بدەم و تۆمەت بۆ کەس هەڵبەستم، بەڵام هەموو خەڵک دەڵێ هێشتا دوو ناوچەی نفوز لە کوردستان هەیە. چۆن تاوانی تیرۆرکردنی سەردەشت بەرپرسیاریەتیەکەی لە گەردنی پارتیە و نابێتەوە، لایەنی کەم چونکە لە ناو رۆحی دەسەڵآتی پارتی ئەنجامدرا و تا ئیستاش دۆسیەکە بە کراوەیی هێڵدراوەتەوە. ئەو تاوانانەی لە چە...
Image
چاودێری و مەیلی رەهاگەرایی هێمن میرانی دەسەڵات مەیلی بەلای گەندەڵیەوەیە، دەسەڵاتی رەها بە رەهایی گەندەڵە. پیاوە گەورەکان زۆر جار پیاوە خراپەکانن" لۆرد ئەکتن ئەم وتانەی ئەکتن زیاتر دەربارەی دەسەڵاتی میرو پادشا و ئیمپراتۆرەکان بووە کە هەندێکیان تەنانەت بانگەشەی خوداوەندیشیان کردووە.   لە دونیای مۆدێرندا بۆ ئەوەی ئەو بانگەشانە کاڵ ببنەوە، سیستمی چاودێری کردنی دەسەڵات و دەسەڵاتداران لە چەندین پێگەو جێگەوە داندراوە. دەسەڵات و دەسەڵاتدار هەر چاودێری نەکرا گەندەڵ دەبێ، پۆست و پلە و پایە وەکو ئیمتیاز و موڵکی کەسی سەیر دەکا نەک وەکو ئەرک و بەرپرسیارێتی. "Power tends to corrupt, and absolute power corrupts absolutely. Great men are almost always bad men." Lord Acton. This quotation was almost about those emperors and monarchs who tended to declare themselves gods. In modern politics monitoring and check and balance system have been introduced to keep politicians and power away from corruption and do not let them consider positions and national incomes as their persona...
Image
Switch off week لەم هەفتەیەدا، قوتابخانەکەی هەستی ‌ چالاکیەکی چەند رۆژەیان هەیە بە ناوی " هەفتەی کوژاندنەوە و پاراستنی وزە". بە گوێرەی ئەو نامەیەی قوتابخانەکەی بۆ ئێمەیان رەوانە کردووە، لەم چالاکیە منداڵان فێر دەکرێن چۆن وزە بپارێزن و فێری کەم خەرجی ببن، وەکو کوژاندنەوەی گڵۆپی ئەو ژوورانەی بەکار ناهێندرێن، کوژاندنەوەی هەموو گڵۆپەکان لە شەودا کاتی خەوتن هەروەها لە کاتی چوونە دەرەوە لە ماڵەوە، کوژاندنەوەی سویچ پلاکەکان لەو کاتەی بەکاریان ناهێنین، دڵنیابوون لە داخستی بەلوعەی ئاو و تکە نەکردن. لە دوای ئەم هەفتە چالاکیە، قوتابخانە بەڵێنامەیەک بە منداڵەکە رەوانەی ماڵەوە دەکاتەوە بۆ ئەوەی منداڵەکە لە گەڵ دایک و باوکی گفتوگۆ بکات دەربارەی چۆنیەتی کەم بەکارهێنانی وزە و هەروەها بەڵێن لە دایک و باوکی وەربگرێ کە پابەند دەبن بە پاراستی وزە. ئەم چالاکیە سوودی چەند لایەنەی هەیە، لە رووی داراییەوە خەرجی وزە لە قوتابخانە و ماڵەوە کەم دەکاتەوە، هەروەها بۆ هاوکاری پاراستنی ژینگەش گرنگە، چونکە بەکارهێنانی وزەی زۆر، زیان دەگەیەنێ بە سروشت و سەرچاوەکانی. ئەو منداڵانە زۆر بە بەختن کە دەرفەتی ...
حزب لێرە و حزب لەوێ لە ژمارە ١٥٠ ی رۆژی ٢٠ ی جانیوەری ٢٠١١ لە گۆڤاری لڤین بڵاوکراوەتەوە https://docs.google.com/file/d/0B0wrft7ijpdCSUlvMTRLRXppMXc/edit
Image
یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلستان مۆڵه‌تى سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن هێمن میرانى ئه‌گه‌ر خۆت لێره‌ نه‌ژیت، ئاسته‌مه‌ باوه‌ڕ بكه‌ى كه‌ سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن له‌ ناو ماڵى خۆت به‌ پاره‌یه‌! به‌ بێ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تى سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن بكڕى، به‌كارهێنانى ته‌له‌فزیۆن و ته‌نانه‌ت سه‌یركردنى هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى له‌ كۆمپیوته‌ر و مۆبایلیش به‌كارێكى نایاسایی ده‌ژمێردرێ و ده‌درێیته‌ دادگا. پرۆسه‌كه‌ چۆنه‌؟ ته‌له‌فزیۆنى BBC كه‌ تۆڕى ته‌له‌فزیۆنى نیشتیمانى به‌ریتانیایه‌ و له‌ كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵ پێك دێ، به‌رپرسه‌ له‌ پرۆسه‌ى فرۆشتنى مۆڵه‌ته‌كه‌. ده‌زگایه‌كى دامه‌زراندووه‌ به‌ ناوى مۆڵه‌تى سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن TV licensing ، داتا به‌یسێكى هه‌یه‌ بۆ هه‌موو ماڵه‌كانى به‌ریتانیا، هه‌ر خانووێك به‌تاڵ بێ یان مۆڵه‌تى ته‌له‌فزیۆنى به‌سه‌ر بچێ، له‌ ریكۆردى ده‌زگاكه‌ وه‌كو ماڵێك ئاماژه‌ ده‌كرێ كه‌ پێویستى به‌ مۆڵه‌تى سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن هه‌یه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ هه‌موو به‌ ته‌كنۆلۆجیاوه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و رێك خراوه‌. ده‌زگاكه‌ له‌ له‌ رێى كۆمه‌ڵێك پۆلیس مه‌ده‌نى جل سور و نیلیه‌وه‌ سه‌...
Image
کتێبی بەسوود برای خۆشەویستم دکتۆر ئازاد عوسمان لێکۆڵەر و مامۆستا لە بەشی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سەڵآحەددین لە بەرلینەوە هەندێ کتێبی نوێی خۆی بۆ رەوانە کردووم. رەزامەندی فەرموو بۆ ئەوەی کتێبەکان بۆ خوێنەرانی کورد لێرە بڵاو بکەمەوە بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن . سوپاس و دەست خۆشی بۆ دکتۆر ئازاد ی ئازیز و هیوای بەرهەمی زیاتری بۆ دەخوازم.. کتێبەکانم ئەپڵۆد کردووە و لەم لینکانە دەتوانن وەریانبگرن .. ١. https://docs.google.com/file/d/0B0wrft7ijpdCblFIYVhheUZicDQ/edit ٢. https://docs.google.com/file/d/0B0wrft7ijpdCNWRoeTBXQ2hiTWc/edit ٣ https://docs.google.com/file/d/0B0wrft7ijpdCb2VXWi0tRDIwRjQ/edit ٤ https://docs.google.com/file/d/0B0wrft7ijpdCZzNaTzhwTW40UUE/edit ٥ https://docs.google.com/file/d/0B0wrft7ijpdCOENzeVVVRW9NSHM/edit ٦ https://docs.google.com/file/d/0B0wrft7ijpdCWk5RV1lnZE1VQUE/edit
Image
بارزانى له‌ ئامه‌د... نوێنه‌ر یان نێوه‌ندكار هێمن میرانی* وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر داوه‌تى به‌رێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان - سه‌رۆك وه‌زیرى توركیا شه‌مه‌ ده‌چێته‌ ئامه‌د و به‌شداری زنجیره‌ك چالاكى و كۆبوونه‌وه‌ ده‌كا. ئه‌م رووداوه‌ له‌ ناوه‌ندى سیاسى و میدیاییه‌كانى كوردستانى و توركی لێكدانه‌وه‌ى جیاجیاى بۆ ده‌كرێ. به‌ بڕواى من ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ جێى سه‌رنج ده‌بن له‌و سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌دا: یه‌كه‌م: له‌ رووى سیمبولیه‌وه‌ رووداوێكى گرنگه‌، جیاوازه‌ له‌ سه‌ردانى بارزانى بۆ ئه‌نكه‌ره‌ یان واشنتن یان هه‌ر پایته‌ختێكى دیكه‌ى دونیا. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌داره‌ توركه‌كان و میدیاكانیشیان ئامه‌د وه‌كو هه‌ر شارێكى دیكه‌ى توركیا بناسن و له‌ بایه‌خى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ردۆگان و بارزانى و هه‌ر سیاسییه‌كى دیكه‌ له‌وێ كه‌م بكه‌نه‌وه‌، كورد ئه‌و دیده‌ى نیه‌، ئامه‌د به‌ لاى هه‌موو كوردێك پایته‌ختى باكورى كوردستان و شارێكه‌ ماناى رۆحى و سیاسى گه‌وره‌ى بۆ هه‌موومان هه‌یه‌. دووه‌م: بۆ خودى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ دوو ده‌یه‌ى رابردوو...
Image
یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلستان Where are you from ? هێمن میرانى یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ى كه‌ هه‌موو قوتابیه‌كى كورد لێى كراوه‌ و   جیاواز له‌ قوتابیانى دیكه‌ پێویستى به‌ روونكردنه‌وه‌ و قسه‌كردنى زیاتر هه‌بووه‌ ئه‌و دێره‌ ئینگلیزیه‌ى سه‌ره‌وه‌یه‌، خه‌ڵكی كوێى؟ قوتابیانى كوردستان كاتێك ده‌ست به‌ كۆرسى زمان ده‌كه‌ن، یان به‌شدارى هه‌ر چالاكیه‌كى ئه‌كادیمى ده‌كه‌ن یان ته‌نانه‌ت كاتێ له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كى دیكه‌ یه‌كتر ده‌ناسن، پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ زیاتر بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان روون بكه‌نه‌وه‌ كه‌ كوردستان كوێیه‌؟ كه‌وتۆته‌ چ به‌شێكى گه‌ردوون! به‌شى زۆرى ئه‌و براده‌رانه‌ى من بینیوومن و ناسیوومن تا ناچار نه‌بووبن نه‌یانگوتووه‌ خه‌ڵكى عێراقن. هه‌موومان گوتوومانه‌ خه‌ڵكى كوردستانین. كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نازانێ كوردستان كوێیه‌، هه‌ندێ گوتوویانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست Middle East ه‌ و دراوسێى توركیایه‌، هه‌ندێكی دیكه‌ ناسنامه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو خۆى كه‌ هه‌رێمێكى فیدراڵى نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ عێراق باس ده‌كه‌ن. ئه‌م پرسیاره‌ى سه‌ره‌وه‌ قوتابیانى كوردى هانداوه‌ ك...
Image
یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلیستان وێڵز هێمن میرانى له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ى پێى ده‌گوترێ شانشینى یه‌كگرتوو United Kingdom كه‌ به‌ كورتكراوه‌ى UK ده‌نووسرێ و هه‌روه‌ها پێشى ده‌گوترێ به‌ریتانیا Britain ، پێك هاتووه‌ له‌ چوار وڵات كه‌ بریتین له‌ ئینگلته‌را، سكۆتڵه‌ندا، وێڵز و ئێرله‌نداى باكور له‌ گه‌ڵ هه‌ندێ دوورگه‌ى بچووك. وێڵز یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ى نزیكه‌ى هه‌زار ساڵه‌ له‌ لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه‌ داگیركراوه‌، له‌ ئێستادا شازاده‌ى وێڵز چارلسه‌ كه‌ كوڕه‌ گه‌وره‌ى شاژن ئیلیزابێسى دووه‌مه‌ و له‌ دواى دایكى ده‌بێته‌ پادشاى به‌ریتانیا.  وێڵز، حكومه‌ت و پارله‌مان و ئاڵا و زمانى تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ و زمانه‌كه‌ى خۆیان كه‌ پێى ده‌گوترێ وێڵش زمانى یه‌كه‌مى ره‌سمیه‌ له‌ پاڵ زمانى ئینگلیزى.له‌ كێبڕكێ له‌ گه‌ڵ زمانى ئینگلیزى كه‌ دواى داگیركردنى وێڵز بووه‌ زمانى به‌كارهێنان، زمانى وێڵش زۆر لاواز بووه‌ و ته‌نیا %19 ى دانیشتوانه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ى قسه‌ى پێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ى دواییدا حكومه‌تى وێڵز بایه‌خى تایبه‌ت به‌ زمانى وێڵشى ده‌دات و ده‌كیومێنته‌ ره‌سمیه‌كان و تابلۆكان ب...
Image
هێمن میرانی: له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوودا یه‌كێتی له‌ به‌شی پارتی كورسییه‌كانی خۆی به‌ده‌ستهێنا ... دیمانه‌: ستیڤان شه‌مزینی Thursday, 31 October 2013 21:13 دیمانه‌ گۆڕینی قەبارەی نووسین *به‌ لابردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیش یه‌كێتی نابێته‌وه‌ به‌ هێزه‌كه‌ی جاران * گۆڕان هێزی دووه‌مه‌ به‌ڵام مه‌رج نییه‌ پارتی به‌شداریی پێ بكات له‌ حكوومه‌تدا هێمن میرانی، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ زانستی سیاسه‌ت.خوێندكاری دكتۆرا له‌ سیاسه‌ت و حوكمڕانی له‌ زانكۆی لێسته‌ری به‌ریتانیا باس له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌نگی حزبه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات. ستیڤان: بۆچی یه‌كێتی تووشی پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاو بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا؟. هێمن میرانی: به‌ بڕوای من یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دووچاری پاشه‌كشێ نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25ی ته‌موزی 2009 یه‌كێتی به‌ جیابوونه‌وه‌ی باڵی نه‌وشیروان مسته‌فا و دروستكردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی به‌سه‌ر هات كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئاكامه‌كانی ده‌ركه‌وتن.گۆڕان له‌سه‌ر لاشه‌ی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنی ...
Image
یادەوەرییەکانی ئینگلستان هێمن میرانی ئەم ناونیشانە گۆشەیەکی هەفتانەیە و لە رۆژنامەی خەبات هەموو چوارشەمەیەک بڵاو دەبێتەوە... گۆشەی یەکەم یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلیستان به‌رایی هێمن میرانى به‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌ى ئێستا، ته‌نیا توركیا و ئه‌رده‌نم بینیى بوو، ئه‌ویش بینینێكى ئاوا نا كه‌ شاره‌زاییم بداتىَ. بۆ گه‌نجێكى وه‌كو من كه‌ بۆ خوێندن له‌ سێپته‌مبه‌رى 2011 ه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیی كوردستان هاتومه‌ته‌ به‌ریتانیا، مانه‌وه‌ لێره‌ پرِه‌ له‌ ئه‌زموون و بینینى شتى نوێ. هێشتا له‌ نیوه‌ى رێگاین و زۆر شتى دیكه‌ ماوه‌ بیبینین و ئه‌زموونى بكه‌ین. شته‌كان به‌ جۆرێك جیاوازن كه‌ دیدمان بۆ زۆر شت ده‌گۆرِێ، بیركردنه‌وه‌ى پێشوومان له‌ ژیان لێره‌، روانینمان بۆ زۆر بابه‌ت پێویستى به‌ پێداچوونه‌وه‌ ده‌بێ. جا بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى ئه‌و خوێنه‌رانه‌ بكه‌م كه‌ هێشتا بۆ ژیان رێیان نه‌كه‌وتۆته‌ ئه‌وروپا به‌ گشتى و به‌ریتانیا به‌ تایبه‌ت، ئه‌وانه‌ى ته‌نیا له‌ رێى شاشه‌كانى ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ یان به‌ زۆر باش یان به‌ زۆر خراپ ئاشناى ئێره‌ن، به‌ پێویستم زانى گۆشه‌یه‌كى له‌م جۆره‌ له‌ رۆژنا...
Image
دیمانه‌ى گۆڤارى شه‌پۆڵ لە گەڵ هێمن میرانی شەپۆڵ/ بۆچى یه‌كێتى تووشى پاشه‌كشه‌یه‌كى به‌رچاو بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ و بوو به‌ حزبى سێیه‌م؟ هێمن میرانى: به‌ بڕواى من یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دووچارى پاشه‌كشێ نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى 25 ى ته‌موزى 2009 یه‌كێتى به‌ جیابوونه‌وه‌ى باڵى نه‌وشیروان مسته‌فا و دروستكردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى به‌سه‌ر هات كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئاكامه‌كانى ده‌ركه‌وتن. گۆران له‌سه‌ر لاشه‌ى یه‌كێتى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوو 25 كورسى پارله‌مانى برد، یه‌كێتیش له‌ به‌شى پارتى كورسیه‌كانى خۆى به‌ ده‌ست هێنا چونكه‌ ئه‌و كات پارتى و یه‌كێتى به‌ یه‌ك لیستى هاوبه‌ش بوون و سیستمه‌كه‌ش داخراو بوو، واته‌ نه‌زانرا حه‌جمى راسته‌قینه‌ى پارتى و یه‌كێتى چه‌نده‌. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ رێژه‌یى هه‌ر حزبێكى خسته‌ سه‌ر حه‌جمى راسته‌قینه‌ى خۆى. بۆیه‌ به‌ بڕواى من یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌دۆڕاوه‌، به‌ڵكو ئه‌و ده‌نگانه‌ى هێناوه‌ كه‌ ده‌بوایه‌ له‌ 2009 به‌ هۆى جیابوونه‌وه‌ى باڵى نه‌وشیروان مسته‌فا بیهێنابوایه‌. شەپۆڵ/ غیابى مام جه‌لال تا چه‌ند رۆڵى هه‌بووه...

ئاسایشی خۆراک و شۆڕشی سەوز

Image
ئاسایشی خۆراک و شۆڕشی سەوز هێمن میرانی یەکێک لەو هەڕەشانەی ژیانی مرۆڤایەتی دەخەنە بەر مەترسی لە سەدەی بیست و یەکدا کەمی خۆراکە. ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی لە بەرزبوونەوەیەکی خێرادایە و بەرهەم هێنانی خۆراکیش بۆ ئەو ژمارە زۆرە پێویستی بە هەماهەنگی و هاوکاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە. لە بیست ساڵی داهاتوو پێداویستیەکانی خۆراک دوو بەرامبەر دەبنەوە. لە خوارەوە لینکی دەکیومێنتاریەک بڵاو دەکەمەوە کە تەلە فزیۆنی BBC بە ناوی ئایندەی خۆراک The Future of Food  بە زنجیرە بڵآوی کردۆتەوە. بۆ ئەوەی بەشدار بین لە چارەسەرکردنی ئەو تەنگەژەیە، دەبێ هەر یەکەمان لە شوێنی خۆی و بە گوێرەی دەرفەت بەشدار بێ لە دابین کردنی خۆراکدا. لە بەریتانیا دوو ئافرەت لە باخچەی خۆیانەوە دەستیان پێکرد و ئێستا بە راکێشانی سەرنجی خەڵک و بەشداری پێکردنیان، خۆراکی گوندێک لە سەوزە و هەندێ جۆری میوە و دانەوێڵە دابین دەکەن. هەروەها حکومەت دەبێ پلانێکی ستراتیجی روونی بۆ شۆڕشی سەوز Green revolution ئامادەبکا و پرۆسەی نەمام ناشتن و بەرئاوکردنی ئەو زەویانەی بە کەڵکی بەروبووم دێن دەست پێ بکا. پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە ئێمە ل...